باشترین دۆخه‌کانی ژیانی مرۆڤ ساته‌کانی برکردنه‌وه‌و چونه‌ناو جیهانی ئه‌ندێشه‌یه‌تی ...... به‌ڵام خراپترین به‌شی ئه‌و ساتانه ئه‌وکاتانه‌یه که‌مرۆڤ به‌شێوازێک بیربکاته‌وه که به‌ره‌و هه‌ڵدێر....یاخود به‌ره‌و چه‌واشه‌بوون ....یاخود به‌ره‌و پاشه‌وه‌گه‌ڕانه‌وه بیر بکاته‌وه..
یاخود به‌واتایه‌کی تر کرداری بیر کردنه‌وه به‌خراپ به‌کار بهێنێت.... بۆڕاستی ئه‌م بۆچونه‌ش خوای گه‌وره له‌ده‌یان جێگه‌ی قورئاندا ئاماژه‌ی به‌م ڕاستیه کردوه و فه‌رمویه‌تی(له‌م قلوب لایفقهون بها.....لعلکم تعقلون.....لعلکم تتفکرون.....الخ).
لێره‌وه تێده‌گه‌ین خوای گه‌وره مرۆڤی بۆ بیرکردنه‌وه‌و لێک دانه‌وه‌و به‌راورد دروست کردوه و فه‌رمانیشی پێکردوه تا ئه‌و عه‌قڵ و ژیریه به‌کار بهێنێت که وه‌ک به‌خشش پێی به‌خشیوه .
له‌لایه‌کی تریشه‌وه خواوه‌ند به‌ڕونی سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی پشت له‌په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن ده‌فه‌رمێت(هه‌رکه‌س پشت له‌په‌یامه‌که‌م بکات به‌دڵنیاییه‌وه له‌م دونیایه‌دا ژیانێکی ئه‌سته‌مو لێڵ و ته‌مو مژاوی ده‌بێت و پاش مردنیشی به‌کوێری ونابینایی زیندوی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌ویش له‌وێ ده‌پرسێت په‌روه‌ردگارم بۆچی به‌نابینایی زیندوت کردمه‌وه خۆ من چاوم و بیناییم عه‌یبی نه‌بو ؟په‌روه‌ردگاریش له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت :هه‌ربه‌وشێوه به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی ئێمه‌ت بۆ هاتوو تۆ له‌بیرت کردن و ئه‌مڕۆش تۆ له‌بیر ده‌کرێیت).
که‌واته ئه‌رکی مرۆڤه بیرله‌ئایه‌توو به‌ڵگه‌کانی خوا بکاته‌وه‌و په‌ندو عیبره‌تیان لێوه‌ر بگرێت و ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزێته‌وه‌و ده‌ستی پێوه بگرێت‌و شوێن توله‌ڕێکان نه‌که‌وێت و به‌لاڕێدا نه‌برێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه بۆ ژیان به‌گشتی ئه‌وه‌نده گرنگ بێت ،ئه‌وا بۆ بیرکردنه‌وه‌ی ئاینی و تێگه‌یشتنی دروست له په‌یامی ئاسمانی و دۆزینه‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی یاسا سروشتیه‌کان(السنن الاهیه)) والسنن الکونیه)) )،زۆر گرنگ تره چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌بیری ئاینیدا به‌هه‌ڵه‌دا چوو ئه‌وا شاڕێگه‌ی ژیانی لێ ون ده‌بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ملی ڕێگه ده‌گرێته به‌ر وڕێبه‌ریشی له‌و بواره‌دا هه‌واو ئاره‌زوو حه‌زه‌کانیه‌تی و مامۆستاشی شه‌یتانی نه‌فره‌تیه،چونکه خوای گه‌وره خۆی مرۆڤی دروست کردوه‌و به‌پێی به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌کانێس ته‌نها بۆ په‌رستشی خۆی مرڤ و په‌ری دروست کردوه‌و سه‌رپشکیشی کردون که خواپه‌رسی بکه‌ن یاخود نا به‌ڵام که‌بڕیاری دا خواپه‌رست بێت ده‌بێت به‌پێێ په‌یامه‌که‌ی خوا بێت نه‌ک ئاره‌زوه‌کانی خۆی(وما خلقت الانس والجن الا لیعبدون وما ارید منهم من رزق وما ارید ان یطعمون) .
ئه‌وه‌ی که‌ته‌وه‌ره‌و مه‌به‌ستی نوسینه‌که‌مه ئه‌م به‌شه‌ی دوه‌میه‌تی ،چونکه له‌م ڕۆژانه‌دا لێره‌و له‌ێ ده‌بیستین موسوڵمانان یاخود ڕاستر بڵێین ده‌سته‌یه‌ک له‌موسوڵمانان باس له ڕاستی عه‌قیده‌و دروستی عیباده‌ت ئه‌که‌نو له‌م باره‌شه‌وه موسوڵمانان ده‌که‌نه ئامانج و خۆیان تاوان بار ده‌که‌ن به غه‌یبه‌ت و ناو زڕاندنی برا موسوڵمانه‌کانیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌سه‌رنجی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه ده‌ده‌یت به‌ڕوونی پێیانه‌وه دیاره که‌کار له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناحه‌زاندا ده‌که‌نو دڵی ناحه‌ز به‌موسوڵمانان خۆش ده‌که‌ن،که‌ئه‌مه‌ش به‌ڕونی هه‌مان ئه‌و به‌هه‌ڵه‌دا جونه‌یه که‌ئاماژه‌مان پێ‌کرد له‌بیری ئاینیدا ،چونکه ئه‌و برایانه بیریان چوه ئه‌و بوارانه‌ی ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان تێدا ده‌گرن بابه‌ته خیلافیه‌کانه‌و هه‌روه‌کو چۆن ئه‌و بۆی هه‌یه وابیر بکاته‌وه به‌هه‌مان شێوه خوای گه‌وره مافی به‌براکه‌شی داوه به‌باره‌که‌ی تردا بیر بکاته‌وه‌و هه‌ردوکیشیان له‌ئاراسته‌یه‌کی دروستا کار ده‌که‌ن.ئه‌مه له‌باشترین حاڵه‌تی هه‌ڵه‌کانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ن چونکه ئه‌وان هه‌ندێ جار هه‌ڵوێست یاخود ڕای زۆر دورو پێچه‌وانه‌یان هه‌یه ،بۆ نمونه کاتێک باس له ولا و برا ده‌که‌ن ....دروست وه‌لایان بۆلای نه‌یارانی خوا‌و دین و به‌رایان له‌موسوڵمانان کردوه ،که ئه‌سڵ پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی.
بۆیه من لێره‌وه و (له‌سه‌رو به‌ندی یادی کۆچی سه‌ردارماند )بانگه‌وازی ئه‌و برایانه ده‌که‌مو به‌ئاگایان ده‌هێنمه‌وه له‌ئاراسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ده‌جوڵێن و هه‌رچی زوه به‌خۆیاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه له‌و تاوانانه بکه‌ن که‌کردویانه‌و به‌رده‌وام خه‌ریکن ده‌یکه‌ن، که‌دیار ترینیان پشتیوانی له‌خوایاخیان و نه‌یاری و تانه‌و توانج گرتنه له‌موسڵمانان و ڕاسته‌و ڕاست ئامانجه‌که‌یان پێچه‌وانه بکه‌نه‌وه‌و ده‌ست بکه‌نه‌وه ملی براکانیانو پێکه‌و ه‌بژینو درێژه به‌ڕه‌وتی بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز‌و ڕاو ڕای جیاواز بده‌نو گه‌شه به‌بیر کردنه‌وه‌یان بده‌ن.(الا هل بلغت اللهم فاشهد).