30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌حوی
1830 - 1904
ناوی محه‌ممه‌دی كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخیه،1 له‌بنه‌ماڵه‌ییه‌كی ناوداری كورد و له‌شاری سلێمانی هاتووه‌ته دنیاوه. (نه‌وه‌ی پیر و زانای ناودار (شێخ ره‌ش)ه).2 ژیان و مردنی مه‌حوی وه‌كو زۆربه‌ی شاعیره‌كانی ترمان به‌باشی روون و ئاشكرا نیه. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه ئه‌وانه‌ی باسی ژیان و مردنیان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ن، كه له‌سییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده له‌دایك بووه و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا كۆچی دوایی كردووه. واته ناتوانین بڵێین له‌فڵان ساڵدا له‌دایك بووه و مردووه. بۆ ئه‌مه‌ش ((محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌گی به‌گ ده‌ڵێ: ((له‌ساڵی 1836 ـ 1837 ز له‌دایك بووه)) )).3 علاْ ا‌لدین سجادیش ده‌ڵێ: ((له‌ساڵی 1830 له سلێمانی هاتووه‌ته دنیاوه و له‌ساڵی 1904 له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا شه‌ربه‌تی مردن ئه‌خواته‌وه و له‌خانه‌قاكه‌ی خۆیدا ئه‌نێژرێ)).4 دكتۆر مارف خه‌زنه‌داریش ده‌ڵێ: ((له‌ساڵی 1831 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه و [...] له‌ساڵی 1906 كۆچی دوایی كردووه و له‌یه‌كێ له ژووره‌كانی خانه‌قاكه‌ی خۆیدا نێژراوه)).5
له‌سه‌رده‌مه‌كانی رابردوودا خوێندن به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه، شوێنێك نه‌بووه وه‌كو قوتابخانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه منداڵ له‌ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا بنێرنه به‌ر خوێندن، به‌ڵكو سه‌ره‌تا لای باوك یان مه‌لایه‌ك ده‌ستیان به‌خوێندن ده‌كرد، شوێنی خوێندنیش حوجره و مزگه‌وته‌كان بوو، بۆیه زۆربه‌ی شاعیرانی كلاسیكمان ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان وه‌رگرتووه. مه‌حویش وه‌كو فه‌قێیه‌كی سه‌رده‌می خۆی، سه‌ره‌تا لای باوكی ده‌ستی به خوێندن كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ((خه‌لیفه‌ی شێخ وه‌سمانی سراج الدینی ته‌وێڵه بووه، خۆیشی هه‌ر له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا خه‌لیفایه‌تی شێخی بهاْ ا‌لدین وه‌رئه‌گرێ)).1 شاعیر وه‌ك هه‌ر فه‌قێیه‌كی تر له پێناوی خوێندندا گه‌لێك شار و شارۆچكه گه‌ڕاوه و ته‌نانه‌ت سنووری كوردستانی عێراقیشی بڕیوه و چووه‌ته پارچه‌كانی تری كوردستان.
نه‌بوونی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و ناله‌باری و شه‌ڕ و شۆڕیش، گرفتێك بوون له‌به‌رده‌م سه‌فه‌ركردن و هاتوچۆ كردن‌دا. ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی وه‌كو مه‌حوی نه‌بن كێ ده‌توانێ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ییه‌وه بگرێت؟! مه‌حوی به‌فه‌قێیه‌تی چووه‌ته سنه و سابڵا‌غ ((له‌سابڵاغ له‌لای مه‌لا عبدالله ی پیره‌باب، سێ ساڵێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی)).2 دوای ئه‌وه‌ی له سابڵاغه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و له‌وێش له‌لای مه‌لا گه‌وره‌كانی ئه‌و شاره درێژه‌ی به‌خوێندن داوه. هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و بۆ ته‌واوكردنی خوێندن دیسان رێگای ئاواره‌یی گرتۆته به‌ر و به‌ره و به‌غدا رۆشتووه. ((له‌به‌غدا بووه به‌فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی كورد مفتی زه‌هاوی و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی لای ئه‌و وه‌رگرتووه)).3 پاش ته‌واوكردنی خوێندن و وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی ((له‌ساڵی 1859 ز له‌لایه‌ن مفتی زه‌هاوییه‌وه كراوه به مامۆستای (إمام أعڤم) له‌به‌غدا، له‌ساڵی 1862دا به‌غدای به‌جێ هێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی، له‌سلێمانی كراوه به‌ئه‌ندامی مه‌حكه‌مه، به‌هۆی كۆچی دوایی باوكیه‌وه له‌ساڵی 1868 مه‌حكه‌مه به‌جێ ئه‌هێڵێت و ده‌س ده‌كات به‌ده‌رز وتنه‌وه)).4 له‌وه ده‌چێ كۆچی دوایی باوكی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له ژیانی مه‌حویدا به‌جێ هێشتبێ و، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌مه‌حوی كردبێ دادگا به‌جێ بهێڵێ و روو بكاته حوجره وه‌كو باوكی ده‌س بكات به‌خزمه‌تكردنی دین و په‌روه‌رده‌كردنی فه‌قێیان. مه‌حوی وه‌كو زانایه‌كی پایه‌به‌رز له‌م مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی خۆی تاو داوه. ئه‌گه‌ر له باوكی زیاتر له‌م لایه‌نه‌وه خزمه‌تی نه‌كردبێ كه‌متری نه‌كردووه.
كۆمه‌ڵێ مه‌لای گه‌وره له‌كاتی فه‌قێیه‌تیدا له‌لای مه‌حوی ده‌رسیان خوێندووه و په‌روه‌رده كراون. له‌وانه ((مه‌لا حه‌سه‌نی قزڵجی، مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی، مه‌لا سه‌عیدی نائیب ئۆغلی كه‌ركوكی، مه‌لا عه‌زیزی سلێمانی و هی دیكه)).1 دوای ئه‌وه‌ی مه‌حوی به‌بێ لێبڕان بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ خه‌ریكی وانه وتنه‌وه ده‌بێت، جارێكی تر ئاواره‌ی شاران ده‌كرێت ((وه‌ك مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌دی خاڵیش له (مفتی زه‌هاوی)2یه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، مه‌حوی له‌ساڵی 1291 ی.ك (1874 ـ 1875 ی. ز) له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ك له‌سلێمانیه‌وه نه‌فی كراوه بۆ به‌غدا، ناوبراو هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فی كردنه و هۆیه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه له‌وه و پاش بۆ سلێمانی، نه‌نوسیوه)).3 به‌ڕای ئێمه ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ و وه‌ڵامێكیشه بۆ ئه‌وانه‌ی، كه گومانیان له بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی مه‌حوی هه‌یه. ئێمه ناڵێین به‌و شێوه‌یه بووه، كه له‌پێش خۆیدا ـ سه‌رده‌می میرنشینی بابان ـ هه‌بووه. به‌لای ئێمه‌وه بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر به‌پێی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان ده‌گۆڕێت، كه جیاوازه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌ی پێش خۆیدا. له‌قۆناغی پێش مه‌حویدا، خه‌ڵكی له‌لایه‌ن كورده‌وه حوكمڕانی ده‌كران.4 شاعیران و نوسه‌ران له‌وانه (نالی و سالم و كوردی) ـ كه به‌سێكوچكه‌ی بابان ناسراون ـ ئازادانه بیروبۆچوونه‌كانیان ده‌ر ده‌بڕی و له‌ده‌وری ده‌سه‌ڵاتدارانی میرنشینه‌كه‌دا كۆده‌بوونه‌وه. میرنشینی بابان وه‌كو باوكێك وابووه، شاعیرێكی وه‌كو نالی له‌په‌نایدا گه‌وره بووه و پێگه‌شتووه، ئیتر چۆن كاتێك داگیر ده‌كرێ رێگای دووره وڵات ناگرێته به‌ر، به‌ڵام كاتێك مه‌حوی چاو ده‌كاته‌وه، ئه‌م باوكه نه‌ماوه و منداڵه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست دوژمن و به‌ردراونه‌ته گیانی یه‌كتر. ئه‌ی ده‌بێ ئه‌ركی كه‌سانێكی وه‌كو مه‌حوی له‌م كات و ساته دژواره‌دا چی بێت؟ ئایا ده‌كرێ خۆی به‌ته‌نها شۆڕشِێك به‌رپا بكات؟ ئه‌ی ئایا ده‌كرێ مه‌حوی وه‌كو نالی روو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات و سۆز و كه‌ف و كوڵی خۆی بخاته سه‌ر كاغه‌ز و بینێرێته‌وه بۆ سلێمانی؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه نه‌خێره، ئه‌ركی كه‌سانێكی دڵسۆز به‌خاك و نیشتیمان وه‌كو مه‌حوی له‌م كات و ساتانه‌دا وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی یه. ره‌خنه‌گرتنه له‌و كه‌سانه‌ی، كه ئاگایان له‌خه‌ڵكی نیه و له‌گۆشه‌یه‌ك له گۆشه‌كاندا خه‌وتوون و خه‌وێنراون. كه ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوون و ئاشكرایی له شیعره‌كانیدا به‌دی ده‌كرێت. بۆ نموونه:
ده‌خاته فیكری ئه‌هلی مه‌عریفه‌ت شێوه‌ی جه‌جاڵ (ألحق)
ده‌بینی به‌عچه ئه‌شخاصێ به‌دوویا خه‌رگه‌له‌ی مه‌خلوق.1
به‌م پێیه له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وكاته ترسێكی له‌لا درووست بوبێت و له‌وه ترسابێت، كه خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ـ مه‌حوی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا دوور خرانه‌وه ـ وشیار ببنه‌وه. ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆیه‌ك بێ له‌و هۆیانه‌ی، كه مه‌حوی به‌هۆیه‌وه نه‌فی كراوه. ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌حوی به‌زمانی كوردی ـ به‌و زمانه‌ی كه سێكوچكه‌ی بابان هێنایانه ئاراوه ـ شیعره‌كانی نووسیوه. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكی تره بۆ ئه‌و گومانانه. نموونه‌ش بۆئه‌مه ئه‌و چوارینه‌یه‌یه، كه كردوویه‌تی به‌ده‌رگای دیوانه‌كه‌ی، تاكو هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت بچێته ناو دیوانه‌كه‌یه‌وه له‌م ده‌رگایه‌وه بڕواته ژووره‌وه و گوزه‌ر بكات.
بنوسه پیری دڵم ئه‌مری كرد ئیگاعه‌م كرد
له‌ئیبتیداوه كه به‌یتێ موناسیبی دیوان..
گه‌دایه‌كی وه‌كو ((مه‌حوی))، قه‌له‌نده‌رێكی كورد
میپالی پادشاهی فورسه صاحێبی دیوان.(2)
وه‌نه‌بێت له‌دیوانی مه‌حویدا ته‌نیا ئه‌م چوارینه‌یه به‌رچاو بكه‌وێت. له‌شوینێكی تر ده‌ڵێت:
كوردی زوبانی ئه‌صڵمه گه‌ر ته‌ركی كه‌م به‌كول
بۆ فارسی، به كوللی ئه‌من ده‌بمه بێ وه‌فا.(1)
له‌كۆتایی قه‌صیده‌یه‌كی فارسیشدا ئه‌م هه‌سته‌مان بۆ ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ:
فخر هركس بزبان خودش است ای ((محوی))
فارسی را توكه بگزیده، بركردی حیف.(2)
واته: ئه‌ی مه‌حوی شانازی هه‌موو كه‌سێك به‌زمانه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌یه‌تی، حه‌یفه تۆش فارسی هه‌ڵبژێری و كوردی بخه‌یته لاوه.
مه‌حوی له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا كه مه‌لایه‌ك بووه، نه‌ی ویستووه خۆی له‌جل و به‌رگی كوردی به‌دوور بگرێت، به‌ڵكو ((... مێزه‌ری سپی كوردانه‌ی له‌سه‌ر ناوه و كه‌واو سه‌ڵته و جبه‌ی له‌به‌ر كردووه)).(3)
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه مه‌حوی خاوه‌ن هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رز بووه، به‌جۆرێك كه هیچی له‌شاعیران و نیشتیمان په‌روه‌رانی سه‌رده‌می پێش خۆی، خۆی، دوای خۆی كه‌متر نییه.
مه‌حوی له‌و باره ناله‌باره پڕ ده‌ردی سه‌ری و كێشمه‌كێشی ژیانه‌دا، بێ ئومێد نه‌بووه. وه‌كو هه‌ر موسڵمانێك ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی جێ به‌جێ كردووه، واته هه‌رگیز ئه‌و ژیانه ئاڵۆزه‌ی نه‌كردووه‌ته بیانوو و به هۆیه‌وه كه‌مته‌رخه‌می له‌ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی نه‌كردووه. دوای 9 ساڵ له‌دوورخرانه‌وه‌ی به‌جێ هێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌وێته خه‌یاڵی و ((له ساڵی 1883 بارگه ئه‌پێچێته‌وه و ئه‌چێ بۆ حه‌ج، هه‌ر له‌حه‌جه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه له‌وێوه ئه‌چێت بۆ ئه‌سته‌مبول)).(4) هه‌ر وه‌ك ئاشكرایه ئه‌سته‌مبول پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوڵتان عبدالحمید فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا سلێمانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بووه. مه‌حویش كاتێ ده‌چێته ئه‌سته‌مبول ((پیاوه كورده‌كان ئه‌یگه‌یه‌نن به‌سوڵتان عبدالحمید، سوڵتان شێخ محه‌ممه‌دی به‌عیلم و تصوفه‌وه ئه‌چێته دڵه‌وه نه‌وازشێكی زۆری له‌گه‌ڵا ئه‌كا و فه‌رمان ئه‌دا له‌سلێمانی خانه‌قایه‌كی بۆ درووست ئه‌كه‌ن كه به‌ناوی خانه‌قای مه‌حوییه‌وه ناوبانگ ئه‌ستێنێ كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی ئیتر ده‌ست ده‌كات به‌ده‌رزوتنه‌وه له‌باره‌ی تصوفه‌وه)).(1)
مه‌حوی وه‌كو ئه‌ندامێكی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، له دوور ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه و له سلێمانی خانه‌قای به‌ڕێوه بردووه، چونكه له‌و كاته‌دا سلێمانی شوێنی ته‌ریقه‌تی قادری بووه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا كێشه و ململانێیه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌ردوو ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا ـ قادری و نه‌قشبه‌ندی ـ هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی، كه مه‌حوی نه‌توانێت خانه‌قا له سلێمانی به‌ڕێوه ببات، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێكی دانا هه‌وڵی داوه و توانیویه‌تی ئه‌و كێشه‌یه له‌خۆی دوور بخاته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر خانه‌قاكه‌ی نه‌هێڵێت.
به‌م شێوه‌یه مه‌حوی به‌ده‌رس وتنه‌وه خه‌ریك ده‌بێ تا ئه‌و رۆژه‌ی گوڵی ته‌مه‌نی هه‌ڵئه‌وه‌رێ. ژورێك له‌ژووره‌كانی خۆی ئه‌كاته شوێنی هه‌میشه‌یی و له‌وێ به‌ئارامی له‌باوه‌شی نیشتیمان‌دا سه‌ر ده‌نێته‌وه.