30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نامه‌یه‌كی كراوه بۆبراى به‌رێزم كاك سۆران سێوكانى
به ناوى خودای گەورە و دلۆڤان
دواى سڵاو و ێز
هیوام خۆشى و سه‌ربه‌رزیتانه زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو ووشه جوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌نده ده‌رتان برِیوه خوابكه‌م له جێگه‌ى گومانى باشى ئێوه‌ى بهرِێزدابم.
رِهنگه هه‌ڵێكى گونجاوبێت له‌میانه‌ى ئه‌م نامه كراوهوهیهوه بۆ جه‌نابیت هه‌ندێ له رِاستیهكان بخهمهرِو چونكه هه‌ندێك جار و هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت له رِێگهى شێواندنى رِاستیهكانى مێژووى یه‌كگرتوو له‌لایه‌ك و بهسفركردنى رِابردوى رِۆڵ و كار‌و چالاكى به‌نده له‌لایه‌كیتره‌وه له‌ناو واقیعى شێواوى ئێستادا دادگایم بكه‌ن.
برات ئێستا ته‌مه‌نم له‌په‌نجا هه‌ڵده‌كشێ به پێنج شه‌ش مناڵه‌وه به دوو سێ شه‌هاده‌وه هیچ وهزیفهیهكم بۆ سه‌عاتێكیش نه له‌هه‌ریم و نه له‌به‌غدا نیه، خانه نشینیهكى به‌غدام هه‌یه هى مجلس حوكمى هه‌ڵوه‌شاوه كهبوویه مایه‌ى هه‌زار سه‌رئێشه و ده‌رد بۆم مانگێك هه‌یه و دوان نیه چوارمانگ هه‌یه ساڵێك دیارنیه به‌هه‌ر حاڵ به‌نده موچه‌ى مه‌كته‌ب سیاسى وه‌رده‌گرم، وه‌ك ده‌زانیت مه‌كته‌ب سیاسى بوون نه وه‌زیفه‌یه‌كى رِهسمى حكومیه و نه به‌باڵاى كه‌س یشدا برِاوه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌و جێگه نه‌مام ده‌بێ به‌م سه‌ر و رِیشى سپیه‌وه بۆ بژێوى ژیان یان ببمه محامى كۆمپانیایه‌ك یان وه‌ك رِۆژنامهنووسێك لهجریدهیهكدا كاربكه‌م. جا به‌م حاڵه‌وه ئه‌گه‌ر چاوم له وه‌زیفه‌یه‌ك بێت نهحرامه و نهعهیبهیه و خۆشم به موسته‌حه‌ق ده‌زانم- به‌تایبه‌ت له ئێستادا ئه‌وانه‌ى بۆ ساتێكیش به‌م یه‌كگرتووه وه ماندو نه‌بوون و له‌هه‌ركوێ به‌رژه‌وه‌ندیان ههڵسورِاوه له‌وێ بوون ههرِهشهى ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌كه‌ن-
سۆران گیان: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ى كهباسمكردن خودا شاهیده زۆر و كه‌م بیرم له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه خۆم بۆ بوونه په‌رله‌مانتار بپاڵێوم نه‌له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ نه له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى نه له‌گه‌ڵ برایانى تر نه له پلان و نه له‌به‌رنامه‌مدا نه‌بووه و تموحى شه‌خسیم نه‌بووه، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ووتیان ژماره‌یه‌كى دیاریكراو خۆتان بپاڵێون بۆ كاندیدبوونى په‌رله‌مان، فه‌رموون كێ خۆى ده‌پاڵێوێ دهستبهرزكاتهوه به‌نده‌ش هه‌روه‌ك قه‌ده‌رێك ده‌ستم به‌رزكرده‌وه و ده‌رچوم و ئه‌و برایانه‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و به‌رپرسى ده‌ڤه‌ره‌كان كه‌له‌وێ بوون ووتیان به‌خوا زۆرباشه بۆ سه‌رۆكى لیسته‌كه، ئه‌مه هه‌موو حیكایه‌ته‌كه‌یه.
من له‌گەڵ ئه‌وه‌ى تاسه‌ر ئێسقان نیگه‌رانم له‌وه‌ى رِویدا نه‌ك په‌رله‌مانتار به‌ڵكو بچمه باڵاترین پۆستى هه‌رێمیش ناتوانم ئه‌مه‌ى رِویدا له‌بیریكه‌م، به‌ڵام هه‌ر سه‌ربه‌رزم به‌و قیه‌مه ئیمانى و ئه‌خلاقى و ئیسلامی و ئینسانیه گه‌ورانه‌ى له پاڵیاندا وه‌ستاوم و ژیانم بۆ تهرخانكردوون، ئه‌وه من نیم شكستم خواردوه ئه‌وه بیر و ئه‌ندێشه و مه‌نهه‌جى سیاسى حزبه گورزى به‌ركه‌وتووه.
هه‌ر له 1997وه هه‌تا 2007 به‌نده هاوارى ئهوهمكردوه براینه بیر و دیدى سیاسى و هۆشیارى سیاسى و فیكرى سیاسى له‌م حزبه‌دا بزر و نادیاره؟ ئێمه ئه‌ندام و لایه‌نگر بۆچى و له‌سه‌رچى په‌روه‌رده ده‌كه‌ین؟ چه‌ندین مشتومرِم له‌سه‌ر ئه‌م پرسهكرد، چه‌ندین باجى رِۆحى و وهزیفیم له‌سه‌ردا، چه‌ندین قسه و تۆمه‌تم لێدرا ئه‌مه عه‌لمانیه و دین و سیاسه‌ت له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه و ئه‌م حزبه‌ى تووشى كێشه‌ى فیكرى كردوه؟؟ ئه‌م قه‌وانه شرِه به‌رده‌وامبوو تا سه‌ركه‌وتنه‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا و جیاكردنه‌وه‌ى حزب و جه‌ماعه له‌لایه‌ن ئیخوانه‌كانى میسره‌وه. ئه‌وانه‌ى ئه‌و رِۆژگاره موحاكهمهى به‌نده‌یان ده‌كرد ئێسته یان به‌و بیرۆكه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌كێشن و خۆ‌یا ناوناوه رِیفۆرمیستى یه‌كگرتوو یان رِهزیلانه به‌دواى سیاسه‌ت و جێگهپێى ئه‌م و ئه‌ودا رِادهكهن؟؟
كه‌واته مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به بوون و نه‌بوونى حاجى كاروان و عومه‌ر كۆچه‌ره‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به بونیادى فیكریى و په‌روه‌رده و تێگه‌شتنى رِێكخستنى حزبه‌وه هه‌یه، خۆ ئه‌م برایانه به‌م بیست رِۆژهى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن دروست نه‌بوون، ئه‌مانه زه‌مینه‌یان بۆ سازبووه بوونه‌ته بانگخوازى دیارى یه‌كگرتوو نهدرۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوه و نهچاوبهس و نه‌فێڵ به ئه‌و پهرِى به‌رائه‌ته‌وه حزب داواى لێكردون خۆیان بپاڵێون و ئه‌وانیش خۆیان پاڵاوتووه و رِێكخستن و جه‌ماوه‌رى ده‌نگده‌رى حزبیش رِاستگۆیانه و به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌نگى بۆداون؟؟ خۆ ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نیه رِێكخستن و جه‌ماوه‌رى حزب ده‌نگ به بانگخواز و واعیزهكانى حزب بدات بۆ عێراقیش هه‌روابوو مه‌گه‌ر مامۆستا مه‌لا عوزه‌یر ته‌نها له پارێزگاى سلێمانیدا(46314) هه‌زار ده‌نگى نه‌هێنا.
ئیتر هه‌ندێك كه‌س خۆیان ده‌كه‌نه موحهللى سیاسى و ژاوه‌ژاوى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن خه‌تاى گوتارى سیاسى و هه‌ڵوێستى سیاسى و رِاگهیاندن و به‌رنامه‌ى سپێده و سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ....هتد بووه ئه‌مانه جگه له‌قسه‌ى بێ‌مانا و خۆڵكردنه چاو و خه‌تا دابه‌شكردن و بۆڵه بۆڵى چاولێگه‌رى هیچیتر نیه، ئاخر گوتارى سیاسى و هه‌ڵوێستى سیاسى چ رِۆِلێكى له‌و هه‌موو ده‌نگه‌ى حاجى كاروان و عومه‌ر كۆچهردا دیوه؟؟ .
به‌خوا قه‌سه‌م بهرِاى من ده‌رگاى مه‌كته‌بى سیاسى و سپێده‌ش دابخرایان هه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه‌ى ده‌بوو ئێسته هه‌یه؟؟
مهسیجهكهى رِێكخستن و ده‌نگده‌رانى حزب بۆ مه‌كته‌بى سیاسى و كه‌سێكى وه‌ك به‌نده رِاشكاوانه و رِاستگۆیانه ئه‌وه‌یه(( كه ئێمه جهماعهتێكى ئیسلامیین و كه‌سى بانگخوازمان ده‌وێت ، ئێوه‌ش كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن فه‌رموون جێگه‌یه‌ك بۆ خۆتان بدۆزنه‌وه)) به‌پێى ئه‌م قاعیده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق له‌و ماوه كورته‌دا بانگخوازێكیترى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان پێناگات ببێته كاندید و تووشى كێشه‌ى جدى ده‌بین؟؟
سۆران گیان/ من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مزانى به‌قه‌ده‌ر حاجى كاروان و عومه‌ر كۆچه‌ر ده‌نگ ناهێنم به‌ڵام پێموابوو له‌و (190000) هه‌زار ده‌نگه‌ى حزب رِێكخستن و ده‌نگده‌رانى له‌پاداشتى (20) ساڵ كار‌و چالاكیم له‌حزبدا بایى كورسیهكیش ده‌نگ بهمن ده‌ده‌ن و پاداشتم ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێ ئاگابووم له‌وه‌ى هه‌ندێ نه‌فس نزم و رِۆح چروك شایهعهى ئهوهیانكردبوو كه گوایه من له‌سه‌ر هه‌ولێر خۆم پاڵاوتووه و ده‌بێت هه‌ركه‌سێك ده‌نگ به پاڵێوراوى ناوچه‌ى خۆى بدات، خۆ ئه‌م مه‌ولود مراده به‌شدارى له رِاپهرِینهكانى(17)ى شوباتدا نه‌كردوه، ده‌یه‌وێت ده‌نگى هه‌ولێر و سلێمانیش مسۆگه‌ر بكات. خوا ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ى خۆتهرشیحكردن له‌سه‌ر هه‌ولێر ته‌نها بۆ چه‌ند دهقیقهیهكى رِێكخستنى لیستهكهبوو كاندیده‌كانى سلێمانى زیاتر له بیست كه‌س بوون و ئه‌وانه‌ى هه‌ولێر دوانزه كه‌س ویستم قورسایى بۆ براو خوشكانى سلێمانى دروست نه‌كه‌م ووتم من له‌ناو ئه‌م دوانزه خوشك و برایانه‌ى هه‌ولێردا ده‌نگم بۆ بده‌ن بۆ رِیزبهندى و ئه‌وانیش به‌سوپاسه‌وه قبوڵیانكرد هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌هه‌رحاڵ شته‌كان لایخوا وون نابن به‌ڵام هیوادارم به‌م ئه‌خلاقه‌وه باسى خوا و دین به‌كه‌س نه‌فرۆشن.
كاك سۆران گیان/ من پاش هه‌ڵبژاردنى 25/7/2009 دیمانه‌یه‌كم له‌گه ڵ گۆڤارى لڤیندا هه‌یه هه‌ر ئه‌وكات ووتومه له‌سایه‌ى ئه‌م دۆخه سیاسى و فیكرى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا و به‌م شێواز و رِهوشهى حزب و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان كارى پێده‌كه‌ن رِێژهى ده‌نگیان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا له‌نێوان 10% بۆ 15% زیاتر نارِوات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناتوانین خۆمان بگۆرِین و ته‌رزێكى تر له كار و چالاكى حزبى دابێنین، به‌ڵام ناچارین ده‌بێ هه‌ر به‌رده‌وامبین؟؟؟؟؟ چونكه خیاریتر له‌به‌رده‌مدا نیه؟؟
من رِاموانیه كه ئیسلامى سیاسى هه‌ر به وه‌عز و گریان و ترساندن له جه‌هه‌نه‌م و فرمێسك خه‌ڵك له‌ده‌ورى خۆى كۆده‌كاته‌وه بۆ به‌هه‌شت، ئه‌ى بۆچى سیاسیه‌كانى ناتوانن به((عه‌داله‌تخوازى وه‌ك مهفهومێكى قورئانى، به تحقیقى مهسڵهحهتى خه‌ڵك وه‌ك مهفهومێكى شه‌رعى، به پاراستنى حه‌ق و حقوقى ئینسان وه‌ك مهفهومێكى قورئانى، بهپاراستنى كه‌رامه‌تى مرۆڤ وه‌ك مهفهومێكى قورئانى، به داكۆكیكردن له مهقاسیدى شه‌ریعه وه‌ك مهفهومێكى قورئانى شه‌رعى، به پاراستنى موڵكیه‌تى فه‌ردى وه‌ك مهفهومێكى قورئانى،....هتد)) خه‌لك و خۆیانى پێببه‌ن بۆ به‌هه‌شت، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌عز و نه‌سیحه‌ت به‌شێكى زۆرى له نێوان رِاست و نارِاستى رِیوایهتى ته‌رغیب و تهرهیبدا گیرى خواردبێ ئه‌م مهفهومانهى ئاماژه‌م پێكردن ده‌قى قورئان و سوننه‌تن، كێشه‌كه له مه‌نزومه‌ى فیكر و تێگه‌شتن و تهنزیردایه ، كێشه‌كه له‌نه‌بوونى سهركردهیهكدایه كه رِهمزى سیاسى هه‌ڵگرى ئه‌م مهفهومانهبێت، بۆ هه‌ر ئه‌م مه‌فهومه قورئانى و شه‌رعیانه نین له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو دنیا و له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانى جیهانى ئهمرِۆدا كاریان پێده‌كرێت و كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر رِێكدهخرێت و ده‌كرێنه یاسا و دامه‌زراوه و كه‌لتورى گشتى كۆمه‌ڵگه؟؟ سه‌ركرده‌ى حزب و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان خۆیان له‌سه‌ر وه‌عز و نه‌سیحه‌ت و گوتارى گریان و بهناوئهخلاقى دینى رِاهێناوه بوونه‌ته موفتى و قازى و واعزى خه‌لك و به‌م كه‌ره‌سه و تفاقه‌وه ده‌چنه ناو شهرِى سیاسه‌تكردن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و مه‌فهومه ئیسلامیانه له دنیاى خه‌ڵكدا ناهێننهدى و هه‌ر به‌م كاره‌شیان دینیان له دنیاى كاروبارى ژیانى گشتى كۆمه‌ڵگه دورخستوه‌ته‌وه.
دوا ووته‌م:
1-به‌نده ئیسلامیه‌كى ناسیۆنالیستم له‌سه‌ر مهبدهئى قورئانى(الاقربوون ڕولى بالمعروف) له‌ناو گه‌لێكى بێ مافى جه‌سته شه‌ڵال له‌خوێندا ، هه‌زارجار ئه‌مه‌م رِاگهیاندوه هه‌ر لهمهرحومى مامۆستاى گه‌وره‌وه مامۆستا مه‌لا عوسمانى رِهحمهتى كه (معالم فى ئه‌لته‌ریق)ى سه‌ید قوتبمان لا ده‌خوێندن هه‌تا لاى مامۆستا سه‌لاحه‌دین محمد و برایانى تر‌ى حزب هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌مێنمه‌وه حزبایه‌تى بكه‌م یان نه‌یكه‌م.
2-وه‌ك كارناسێك له‌بوارى حزبدا داوام له‌به‌رێزت و ههركهسێكیتر ئه‌وه‌یه له‌وه دڵنیابن گۆرِینى حزب و هه‌وڵدان بۆ گۆرِینى حزب و هه‌ر رِێكخستنێكى سیاسى زۆر ئه‌سته‌مه و بیرى لێمهكهنهوه، بهتهمابن یه‌كگرتوو بگۆرِێت یان هه‌ر حزبێكیتر بگۆرِێت ناكرێ و رِونادات مه‌گه‌ر زۆر ده‌گمه‌ن، مه‌گه‌ر به‌جیابوونه‌وه و دابه‌شبوونى نیواونیوى حزب بهقیاده و قه‌واعیده‌وه، وه‌ك پارتى داد وگه‌شه‌پێدانى توركیا وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان وه‌ك حزبى ئیسلاحى دكتۆر جه‌عفه‌رى، وه‌ك تهجدیدهكهى تاریق هاشمى...هتد.
3-هه‌روه‌ها هه‌رگیز به‌ته‌ماى ئه‌وه مه‌بن له ژێر سایه‌ى ئه‌م دۆخه سیاسیه‌ى ئێستاى هه‌رێمدا حزب دروست بكه‌ن وچاوهرِوان بن گه‌شه‌بكات و بڵاوببێته‌وه و هه‌ڵگرى پرۆژه‌ى سیاسى تایبه‌ت به‌خۆى بێت رِاى گشتى دروسكات و جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ورى كۆبێته‌وه و سه‌ركه‌وتن بهدهسبێنێ، چونكه سه‌رچاوه و دامه‌زراوه‌كانى هێز و دارایى و ئیداره و نفوز له هه‌رێمدا قۆرغكراون، و به‌سه‌ر دوو ناوچه‌ى نفوزدا دابه‌شكراون مه‌گه‌ر دوكانه حزب و چایخانه حزب وه‌ك چوارچیوه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆى فیكرى وسیاسى.
براتان: مولود مراد