30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: رێكه‌وتننامه‌ی عێراق – ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان له‌په‌رله‌مانی عێراق لۆبی پێویسته
ئه‌شواق جاف: رێكه‌وتننامه‌ی عێراق – ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان له‌په‌رله‌مانی عێراق لۆبی پێویسته
وه‌رزی یاسادانانی عێراق بۆ 14ی تشرینی دووه‌م درێژكرایه‌وه
تایاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند نه‌كرێ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پشوو وه‌رناگرێ
به‌غداد ـ جگه له‌په‌سه‌ند كردن یا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند یاسا و رێكه‌وتننامه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق وه‌رزه‌ی یاسادانانی تا 14ی تشرینی دووه‌م درێژكرده‌وه و ئه‌گه‌ر تا ئه‌م پێنج شه‌ممه‌یه یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی داهاتووی په‌سه‌ند نه‌كرد ئه‌وا پشووی خۆی وه‌رناگرێ تا یاساكه په‌سه‌ند ده‌كات.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به ( بزاڤ )ی راگه‌یاند: رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2013 په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می كرد بۆ پرۆژه یاسای رێكه‌وتننامه‌ی عێراق - ئێران سه‌باره‌ت به‌ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌وه‌رزی پێشووی یاساداناندا په‌سه‌ند نه‌كرا له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌و هۆیه‌ی له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگدانی بۆ ئه‌نجامدرا به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر خاڵه‌كانی و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا و ئه‌م پرۆژه‌یه پێویستی به‌لۆبییه‌ك هه‌یه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا تا پشتیوانییه‌كی زۆری بۆ كۆبكرێته‌وه.
پتر گوتی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دووه‌مجاری بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داوای زیندانیانی گرتووخانه‌ی سه‌لام بووه له‌پارێزگای سلێمانی له‌رێی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه كه‌داوایان كردبوو ئه‌م پرۆژه‌یه جارێكی دیكه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا یاسای پارته سیاسیه‌كانی تێیدا بوو كه بارسته و سه‌رۆكی بارسته‌كان هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ری، به‌ڵام له‌ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران ره‌خنه‌یان گرت به‌و هۆیه‌ی ئه‌و نوسخه‌یه‌ی پێویست بوو بخرێته ده‌نگدانه‌وه نه‌یانبینیبوو، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی خسته كۆبوونه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌و هۆیه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆساڵی 2014 رێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه و چه‌ند خاڵێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی تێدایه ئه‌ویش دواخرا بۆرۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا كه‌ئه‌گه‌ر تا رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی یاساكه‌وه نه‌گه‌یشته بڕیاری په‌سه‌ندكردن ئه‌وا په‌رله‌مانی عێراق پشووی فه‌ڕمی خۆی وه‌رناگرێ هه‌تا ئه‌و پرۆژه یاسایه په‌سه‌ند ده‌كات.
له‌رۆژی 14تشرینی یه‌كه‌می 2013 ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ته‌واو ده‌بێ ئه‌شواق جاف گوتی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاته‌كه‌ی درێژكرده‌وه بۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2013، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بودجه‌ی 2014ی عێراق هاته ناو په‌رله‌مان ئه‌وا په‌رله‌مان پشووی یاسادانان وه‌رناگرێ تابودجه‌ی 2014 عێراق په‌سه‌ند نه‌كات.
زیاتر گوتی، هه‌ر له‌خشته‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هاتبوو كه پێویسته بڕیارێك ده‌ربكرێ تا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق په‌به‌ند بكاتب بۆ ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره مانگی نیسانی 2014 ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی ئه‌و كاره په‌یوه‌ندی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌یه ئه‌ویش دواخرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه.
باسی له‌وه‌ش كرد له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا رێككه‌وتننامه‌ی هاوكاری ئابووری عێراق و ئۆكرانیا په‌سه‌ند كرا.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه یاسای ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌پۆلی یه‌ك تا شه‌ش كرد به‌بڕی 30 هه‌زار دیناری عێراقی پێشنیارێك هه‌بوو له‌ساڵی 2013ه‌وه بۆیان سه‌رف بكرێ و بۆچوونێكیش هه‌بوو كاتێك ئه‌و ده‌رماڵه بدرێ كه‌پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند بكرێ و له‌رۆژنامه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خوێندكارێك 25 رۆژ نه‌هاتنی هه‌بوو ئه‌وا ئه‌و ده‌رماڵه ببدرێ له‌و قوتابییه.
"خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مكرا بۆ چوونه‌ناو رێكه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ك خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م كرا بۆ لابردنی باج له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانی و عێراقییه‌كان بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م كرا بۆ په‌یوه‌ندی كردنی عێراق كرا بۆ رێكه‌وتننامه‌ی (قرتاجنا للسلامه)" ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وای گوت.