30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌م ئێواره‌یه دره‌نگ هاتمه‌وه
له هه‌ناوی ئێواره‌یه‌كدا....سه‌وزبوونی رازه‌كان..( یادگاریی پاییزێك )
ئه‌م ئێواره‌یه دره‌نگ هاتمه‌وه
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای پایزه، به‌ڵام هێشتا تینی گه‌رما
بۆ كه‌سێكی گڕگرتووی وه‌ك من، له پله به‌رزه‌كانیدایه
كومباره قاوه‌ییه‌كه‌م هێنایه هه‌یوانه‌كه‌و
ملی پانكه كۆنه‌كه‌شم به‌رزكرده‌وه، رووی كردبووه
بنمیچی په‌ره‌سێلكه‌كان‌و باوه‌شێنی ئاوازه‌كانیانی ده‌كرد
فووی له تارمایی هاوسه‌ره نادیاره‌كه‌م ده‌كرد
كه له‌شاری نامۆیی به‌جێم هێشتووه‌و.. نازانێت ئێستا چی ده‌خۆم؟
ملی پانكه‌كه‌م به‌رزتركرده‌وه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی دروستكراوی
ده‌ستی پیاو سارد ده‌بێته‌وه
یان نانه ته‌ڕكراوه‌كه‌م ره‌ق كاته‌وه..
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه گه‌رمه‌كانی بێ كه‌سیم ..خامۆش نه‌كاته‌وه‌و
كڵپه‌ی یادێكی بێ ناونیشانم دانه‌مركێنێته‌وه
ئه‌م ژووره هه‌مووی بۆنی تۆی لێ دێت، كه‌چی تۆ لێره نیت
له هه‌موو شته ساده‌و ساكاره‌كانیدا ده‌تبینم..
* * *
ئه‌م ئێواره‌یه دره‌نگ هاتمه‌وه..
(دیده سه‌فیه)ی خانمی به‌سام‌و شكۆمه‌ندی هه‌ورامان‌و
خاوه‌نی خانووه بێ كه‌سه‌كه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یه
كه هێشتا نیوه‌ی حه‌وشه‌كه‌ی رووخاوه‌و
به وشكه‌كه‌ڵه‌ك په‌رژینی بۆ كردووه‌ته‌وه
له‌و دیو كون‌و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئه‌م وشكه كه‌ڵه‌كه‌وه
(دیده سه‌فیه) وه‌كو دایكم به‌ده‌م گسكدانی حه‌وشه‌كه‌یه‌وه
هه‌یوانه به‌رزه‌كه‌ی منیشی شۆردبوو
وه‌ك به‌رده نوێژی سه‌كۆی خۆزگه‌و نزاكانم ده‌بریقایه‌وه..
له‌سه‌ر ئه‌م سه‌كۆی ته‌نهاییه دانیشتم‌و له‌گه‌ڵ گوڵه سپییه تازه‌كانی
(دیده سه‌فیه)دا كه‌وتمه گفتوگۆ...
هێی گوڵه سپییه‌كان.. هێی.. هێی.. هێی
توخوا ئێوه‌ش گوێ بۆ گۆرانیه‌كانی (دیده سه‌فیه) ده‌گرن
كه بۆ (هێڤی)ی ئاواره‌ی ساوای به‌ر مه‌مكانی ده‌چرێت..
ئه‌ی ئێوه‌ش گوێ بۆ گڕوگاڵ‌و تریقه‌ی (هێڤی) ده‌گرن..
خه‌نده پایزییه‌كانی بۆ ده‌نووسنه‌وه.. گریانه
بێ ئاكامه‌كانی دوور له دایكه به ناهه‌ق ته‌ڵاق دراوه‌كه‌ی
بۆ ده‌نووسنه‌وه..
دایكێكی نێو كه‌متر له یه‌ك ساڵی ژینی هاوسه‌ری‌و
قوربانی داب ونه‌ریته ناپه‌سه‌نده‌كان...
هێی گوڵه‌ی سپیه‌كان.. بڵێی دوای چه‌ند ساڵی دی
ئه‌م مه‌لۆتكه ئاودیوكراوه.. هیواو ئاواتی نه‌نكه ده‌ست قڵیشاوه‌كه‌ی بێت
بڵێی دوای ده دوازده ساڵی دی.. گۆرانییه‌كانی نه‌نه‌ی كۆچكردووی؟
له‌بیرما بێت. كه به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی هه‌ڵیده‌په‌ڕاندو ده‌یگوت
(هه‌ی بارانه.. بارانه.. كه‌نیشكم كه‌نیشكی جارانه)..
بڵێی هه‌ر كه‌نیشكه رۆح سووكه‌كه‌ی سه‌رقۆڵه ماندووه‌كانی (حه‌ییه‌ر) بێت
بڵێی هه‌ر په‌پووله ره‌نگینه‌كه‌ی نێو دارهه‌ناره به‌رزه‌كانی باپیره‌ی بێت..
هێی گوڵه سپییه‌كان.. ئێوه ئه‌مشه‌و قه‌تماغه‌ی زامه ره‌شه‌كانتان
هه‌ڵدامه‌وه‌و.. پووره هه‌نگی په‌ژاره‌تان وروژاندم..
داخۆ تاوانی (هێڤی) چی بێت كه به نه‌ریتی خۆپه‌سه‌ندی‌و..
هه‌واو ئاره‌زووی باوك‌و دایكه بێره‌حم‌و
لێك زویركراوه‌كه‌ی، به‌رگی زام‌و ئازار بپۆشێت؟!
چه‌ند قووڵن ئه‌م زامانه..؟
چه‌ند درێژه ئه‌م سه‌مفۆنیای شین‌و كوێره‌وه‌رییه..؟
چه‌ند مه‌لوولن ئه‌م تابلۆ تاساوانه..
چه‌ند دووره ئه‌م سه‌رابی باوانه
چه‌ند ره‌شه ئه‌م ده‌ستی تاوانه..
چه‌ند سووره ئه‌م فرمێسكه بێ نازانه..