20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لاوان و شۆڕش کردنیان بۆ ئیسلام
توێژینەوەیەکە لەسەر شۆرشی لاوان و چۆنیەتی هەڵسانەوە..
ئه‌و لاوانه کێ بوون که ئه‌م ئیسلامه گه‌یانده باڵا و ئه‌وپه‌ڕی باڵایش؟
وه‌ره‌ن به‌یه‌که‌وه سه‌یرێکی مێژووی ئه‌م ئیسلامه بکه‌ین بابزانین
لاوه‌کان چۆن خه‌باتیان کردوه چۆن گۆڕنکاری کردوه له ناو کۆمه‌ڵگادا وه
زۆربه‌ی گۆڕانکاریه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی لاوه‌کان بووه ئه‌مه شتێکی نیه
که برڕێکهوت دروست بوبێت،بهڵکوئهمه سونه‌تێکی خوایه خوای گه‌وره
کردویه‌تی به‌یاسایه‌کی که‌ونی که‌لاوان پێشه‌نگن.!!
با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو بابزانین مێژوو چیمان بۆ باس ده‌کات له هه‌واڵی لاوه‌کان ؟
کێن ئه‌وانه‌ی پێشبڕکێ ده‌که‌ن له‌م ژیانه بۆ به ده‌ست هێنانی خۆشگوزارانی بۆ خۆیان ده‌ورو پشتیان ؟
کێن ئه‌وانه‌ی دژی شه‌پۆله‌کانی ده‌ریایی بێباوه‌ڕی و یاخی بوان وه‌ستانه‌وه ؟
کێ بوون ئه‌وانه‌ی دژی فیرعهوهنهکانی کۆن نوێ وه‌ستانه‌وه ؟
بێ گۆمان هه‌ر لاوه‌کان بوون خه‌بات شۆرشیان دژی ئه‌و ستمکارانه ده‌ست پێ کرد .
کاتێك باس له هاوه‌ڵه به‌رزکانی پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ین زۆرینه لاو بوون،
کاتێك باس له (زوبێری کوری عه‌وام ده‌که‌ین یان ئه‌رقه‌می کوری ئه‌رقه‌م
یان عه‌لی کوری ئه‌بوو طاڵب یان ئوسامه‌ی کوڕی زید یان زیدی کوڕی سابت)
ئه‌مه‌نه و سه‌دانی وه‌ك ئه‌مانه تهمهمهنیان له ده ساڵ تا بیست و
پێنج ساڵ بوو .!
وه توانیویانه ئه‌م دینه سه‌ر به‌خه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری ئازیزدا
هه‌میشه ئه‌م ئیسلامه وایان ده‌زانی که به سه‌ر شانی خۆیانهوهیهو
به تاکه که‌سی خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وا بیریان
کرده‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه بوو که دوو ئیمبراتۆریه‌تی زۆر گه‌وره
وه‌ك {فارس،ڕۆم}توانیان بخنه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه ئه‌مه ئه‌نجامی دلسۆزی
و تێگه‌یشتن بوو له ماهیه‌تی ئاینه‌که‌یان بۆیه به چنگ‌و دان گرتبویان .
زوبێری کوری عه‌وام ته‌مه‌نی پانزه ساڵ بوو کاتێك ده‌ستی کرد به کۆشش وخه‌بات بۆ ئه‌م ئاینه به‌رزه‌ی ئیسلام !!
واتا به ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان پێوه‌ری بکه‌ین واتا له ناوه‌ندی یان سه‌ره‌تایی دواناوه‌ندی بووه !!
ئایا لاوه‌کانی ئێمه له‌و ته‌مه‌نه‌دا وه‌ك ئه‌وه پیاوه بهرزوه گه‌وره‌یه بیر ده‌که‌نه‌وه ؟
یان ئه‌گه‌ر ته‌ماشایی ژیانی طهڵحهی کوڕی عوبێدولله بکه‌ین ده‌بینین که
له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا موسڵمان بوو ده‌ستی کرد به شۆرش و خه‌بات!!
وه‌هه‌روه‌ها که‌ڵه پیاوێکی وه‌ك سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاص که له
ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیدا پێغه‌مبه‌ر خوا پێ فه‌رموو دیك وباوكم به
قوربانتبێت بێوهشێنهو وه‌ك له فهرموهدهکهدا هاتوه له ئیمامی
ترمذیهوه گێڕاوه‌ته‌وه ....
{ارم سعد، فداك أبي وأمي } که له جه‌نگی ئوحدا بوو چه‌نده لێهاتوو
کارامه بوو ئایا به‌ڕاستی ئێمه وه‌ك لاوانی کوردستان شه‌رم نامان گڕێت
که باس له‌م پیاوه نه ده‌که‌ین ؟
ئه‌گه‌ر به ووردی له ته‌مه‌نی عه‌لی کوڕی ئه‌وبو طاڵب بکۆڵینه‌وه به
ڕاستی ده‌بێت لاوانی ئیستا له شه‌رماندا سه‌ر دابخهنه که له ته‌مه‌نی
ده‌ساڵیدا چووه جیگایی پێغه‌مبه‌ر نوست بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تی بۆ
پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت خۆ ته‌مه‌نی منداڵ بوو. به‌ڵام له‌بیرو هزردا گه‌وره
بوو.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ..
هه‌مومان که‌م تا زۆر ناوی ئه‌رقه‌می کوڕی ئهرقهمان بیستوه که ته‌مه‌نی
شانزه ساڵ بوو ماڵه‌کی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر و موسڵمان کرد ئه‌م
هاوه‌ڵه به‌ڕێزه له هۆزی به‌نی مهخزۆم بوو که ئه‌بو جه‌هل گه‌وره‌ی
ئه‌و هۆزه بوو پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان هه‌موو ده‌زانین که له هۆزی به‌نی
هاشم بوو ئه‌م دوو هۆزه هه‌مێشه کێبڕکێی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یان بوو له
مه‌که دا، به‌ڵام که ئیسلام هات بیر‌و بڕوای ئیسلام چه‌سپی ئه‌وا
ئینتیمایی ئیسلام بۆ یه ئامادیه به سه‌روه‌ت وسامانی خۆی خزمه‌تی ئه‌م
دینه بکات .!
وه هه‌روه‌ها ژیانی لاوێکی تری ئه‌م ئیسلامه که ناوی زیدی کوڕی سابته
که ته‌مه‌نی سیانزه ساڵ بوو ئه‌م لاوه بیست وا شهر ده‌ستی پێ کردوه
پێغه‌مبه‌ر موسڵمانی ئاماده کردوه بۆ به‌در ڕایکتد به زووی فریایی
سوپاکه‌ی پێغه‌به‌ر بکه‌وێت به‌په‌له ده‌ستی دایه شمشێره‌که‌ی مێژووناسن
ده‌فه‌رموون به ئاندازه‌ی شمشێره‌که‌ی ده‌بوو واتا باڵای ئه‌وه‌نده‌ی
شمشێره‌که بوو ، چووه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیز و تا بیبات بۆ جه‌نگ
به‌ڵام لاشیهیی زۆر بچوك بوو پێغه‌به‌ر که به به‌زه‌یی بوو بۆ
به‌رانبه‌ر به گشت خه‌ڵكی ، فه‌رموو به زیدی کوڕم جارێك منداڵی
بگه‌ڕێوه....
به‌ڵی زۆر به محزونی به ده‌م گریان چووه لای دایکی سه‌ری کرده سه‌ر
کۆشی دایکی ئه‌و لاوه به گریان نه‌وه به دایکی ووت منیان نه‌برد بۆ
جه‌نگ ...!!
دایکی که په‌روه‌رده‌کارێکی باشی ئه‌م که‌ڵه پیاوه بوو پی فه‌رموو
مه‌گریی تۆ ئه‌توانیت به شێوه‌یه‌کی تر خزمه‌تی ئه‌م ئیسلامه بکه‌یت وه
دایکه به‌رێزه ناوی ئه‌نواری کچی مالیك فه‌رمووی قورئان له به‌ر بکه
چه‌ند به‌شیكی له قورئان پێ له به‌ر کرد و پاشان بردیه خزمه‌تی
پێغه‌مبه‌ر ئازیزمان که زانی ئه‌م لاوه به‌هره‌مه‌نده کردی به کاتبی
خۆی پاشان فه‌رمووی فێری دوو زمان ببه واتا زمانی یه‌هودی و سریالی ئه‌م
لاوه له ماوه‌ی هه‌ژده ڕۆژ ته‌نها هه‌ژده ڕۆژ توانی فێری زمانی یه‌هودی
وسریالی به‌نوسین وخوێندنه‌وه وه ببێت !!
وه له سه‌رده‌می ئه‌بوو به‌کردا توانی قورئان بنوسێته‌وه وه ئه‌و لاوه
خۆی توانی جێ ده‌ستی خۆی دیاری بکات له‌م ئۆمهتهدا وه ژیانی ئه‌م لاوه
ئازیزه به‌راستی ده‌بیت به نور بنوسرێته‌وه .
باشه لاوه‌کانی ئێمه بۆ وا بیر ده‌که‌نه‌وه یان خه‌رکی پلیستهیشن
وبلیاردوو یان تا به‌یان به دیار شاشه‌ی تێڤێهوه دادهنێشیت یان خه‌رکی
مۆبایلهکهیهت وه‌ك ئه‌وه‌ی که بۆ ئه‌م ژیانه دروست نه‌کرابێت هێچ
شتێکی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی به‌راستی لاوه‌کان گه‌ر وا بڕوات سه‌ر شۆریه
بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر خۆتان نهتهکێنن و هه‌ڵنه‌سن له خه‌و تاکه‌ی ئه‌وه بێ
ئاگایه ئێوه هه‌رچی بن هه‌ر به ئۆمه‌تی ئه‌م ئیسلامه ده‌ژمێرێن
ده‌هه‌ستن و ڕاپه‌ڕن وه‌ك شێر بۆ ئه‌م دینه خه‌ڵکی کار بۆ دنیایی ده‌کات
ده‌ی ئێوه کار بۆ خوای گه‌وره‌و قیامه‌تان ده‌که‌ن ده‌هه‌ستن کۆشش بکه‌ن
به باوه‌ڕو هێزو تینتان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م دینه سوێند به خوای تاك و
ته‌نها هه‌تا خاوه‌نی ئه‌م ئیسلامه نه‌بن نه ئاواتان دێته دی نه خۆش
به‌خت ده‌بن ده وه‌رن با ئاواته‌کانمان بهێنینه دی؟؟؟؟؟
ئه‌وی که‌باسمان کرد هێزو توانایی لاوه‌کانی ئه‌م ئیسلامه بوو تۆ چیت پێ
ده‌کرێت بۆ ئه‌م دینه ئه‌وه‌ی که باسمان کرد که‌سانی ته‌مان سیانزه
ساڵه بوون!
ئه‌و مێژوهنهی که باسمان کردن هه‌رگیزاو هه‌ر گیز نامرن !!
دوولاوی خه‌ڵکی مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا که ناویان معاذ کوڕی عمر کوڕی جه‌موح و مهعوذی کوڕی عه‌فراء
ئه‌م دوو لاوه معاذ ته‌مه‌نی چوارده ساڵه وه مهعوذ ته‌مه‌نی سیانزه
ساڵه وه‌ك مێژوو نوسان بۆمان باس ده‌که‌ن ده‌فه‌رمون له باڵا‌و توانادا
گه‌وره‌و به هێز بوو بۆیه پێغه‌مبه‌ر ڕێگایی دابوون بۆ ناو جه‌نگه‌که!!
پاشان عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی عه‌وف ده‌گێرێته‌وه بۆمان ده‌فه‌رموێت ئه‌و
ڕۆژه له ناو ڕیزه‌کانی به‌در بووم سه‌یری ئه‌م لاولای خۆمم کرد دیم
دوولاوی منداڵ له ته‌نیشتم بوون بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێ بکه‌م یه‌کێکیان
چپاندی به گوێم‌دا ووتی مامه کامه‌یه ئه‌بوجه‌هل ؟
منیش ووتم:- کوڕی مامم تۆ ئه‌بو جه‌هلت بۆچیه ؟
ووتی:- معاذ کوڕی جه‌موح بیستومه له مه‌که ئازاری پێغه‌مبه‌ری داوه و قسه‌ی ناشرینی به پێغه‌مبه‌ر ووتوه!!
خوێنه‌ری ئازیز پێویسته لێره بوستین پرسیارێك بکه‌ین ئایا ئه‌وه‌ی ئازاری
پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان بدات و قسه‌ی پێبڵێت به کێشه‌ی خۆمانی ده‌زانینن؟
به‌راستی معاذ سه‌روه‌ریه‌کی بۆخۆی تۆمار کرد که مێژوو هه‌میشه باسی
ده‌کات مادام ئه‌بوجه‌هل ئازاری پێغه‌مبه‌ری داوه ئیتر کێشه‌ی ئه‌مه !!
پاشان عه‌بدوڵڕه‌حمان کوڕی عه‌وف به‌رده‌وام بۆمان ده‌گێڕێته‌وه
دهفهرمهێت:- ئه‌وی تریان چپاندی به گوێماداو هه‌مان ووته‌ی معاذ
دووباره‌کرده‌وه واتا مهعوذی کوڕی جه‌موح به چپه فه‌رمووی ئه‌بو جه‌هلم
نیشان بده ؟
عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی عه‌وف ده‌فه‌رموێت:- به سه‌رم سه‌رنجی ئه‌وانم
ڕاکێشا بۆ ئه‌وبوو جه‌هل ئیتر دوولاوهکه له ته‌نیشتم نه‌مان!!
پاشان معاذ خۆی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ده‌فرموێت که ته‌ماشای ئه‌بوو جه‌هلم
کرد دیم خزم‌و کهسو کاره‌که‌ی لی ئاڵا بوون هاواریان ده‌کرد ئاگاتان له
ئه‌بوو حه‌کم بێت پارێزگاری له ئه‌بوو حه‌کم بکه‌ن وه‌ك باخ په‌رژینی کرا
بوو کۆمه‌ڵێك به ڕمه‌وه له دوری بوون کۆمه‌ڵێکی تر به شمشێر هه‌روه‌ها
کۆمه‌ڵێکی تر به تیر ئه‌ویش به هێمنی به هێواشی خۆی دهگهینێتێ و تا
ده‌گاته لای معاذ خۆی ده‌فرموێت :-
شمشێرێكم داهێنایه‌وه بۆقاچی ئه‌بوو جه‌هل ده‌ڵێت نیوه‌ی قاچیم برد به ئاسماندا !!!
خۆشه‌ویستانم باسی لاوێکی ته‌مه‌ن چوارده ساڵ ده‌که‌ین ئاخۆ خاوه‌نی چ
هێزو توانایه‌که ئه‌گه‌ر بزشکێك قاچێك ببڕێته‌وه چه‌ندی پێده‌چێت ته‌نها
مه‌گه‌ر پزیشك بزانێت ئه‌وه کاره چه‌نده ئاسته‌مه سه‌نگینه به‌ڵام
ئه‌م لاوه خاوه‌نی هێزو بازویهکی به هێزه و له پێناوی ئاینه‌که‌ی دا
ده جهنگێت!
ئایا معاذ به‌وه‌نده‌ی که قاچی ئه‌بوو جه‌هلی په‌ڕاند وازی هێنا؟
نا وهڵلهی ده‌فه‌رموێت:- پاشان عیکرهمهی کوڕی ئه‌بووجه‌هل هات و
شمشێرێکی دا به ده‌ستمدا ده‌ستم به بهرچهپێستێك مابووه به‌ڵام هه‌ر
شه‌رم ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستم ئازارم نه‌دات به‌ستمه‌وه به‌دوای
خۆمه‌وه تا ئێواره شه‌رم کرد له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕه‌کاندا پاشان لای ئێواره
ده‌ستم زۆر ئازاری دام منێش ده‌ستم خسته ژێر قاچم و ده‌ستی خۆمم به
ته‌واوه‌تی لێکره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی بجه‌نگم !!
که‌واته کاری ئه‌م ته‌واو نه‌بوه به‌وه‌ی که به‌س به‌ته‌نها ئه‌بووجه‌هل
له‌ناو بات به‌ڵکو کاری ئه‌و سه‌رخستنی دینه‌که‌یه بۆیه هه‌ر ده‌جنگێت
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئازا‌و شهرفمهندن ئه‌گه‌ر چی له جه‌نگیشدا بریندار بن
چونکه گه‌رماو گه‌رمه هه‌ست زۆر به ئازار ناکات.
با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای لاوه‌که‌ی تر که ئه‌وه‌یش به دوای ئه‌بووجه‌هل
ده‌گڕێت ناوی مهعوزی کوڕی عهفرایه و ته‌مه‌نی سیانزه ساڵه ده‌ڵێت دیم
ئه‌بوو جه‌هل قاچێکی نیه‌و خۆی به سه‌ر زه‌ویدا ڕاده‌کێشێت منیش چومه
سه‌ری و به رمێك له‌جی خۆیدا چه‌قاندم ئیتر نهم هێشت بڕوات پاشان ئه‌م
دوو لاوه چوونه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر پێشبڕکیان ده‌کرد بۆ چاکه‌و کوشش
ووتایان ئه‌وا فیرعهوهنی ئه‌م ئۆمهتهمان کوشت فه‌رمووی شمشێره‌کانتان
ده‌ربێنن که بینی هه‌ردووکیان ده‌ستیان هه‌بووه له کوشتنی ئه‌وبوو
جه‌هلدا....
به‌ڕاستی ئه‌م ئیسلامه خه‌ڵکانی ئاوا کارامه‌و خۆشه‌ویست بۆ ئه‌م دینه‌ی پێویسته
خه‌ڵکانی وه‌ك عوسمانی کوڕی عه‌فانی پێویسته که ته‌مه‌نی بیستوپێنج ساڵ بوو که موسڵمان بوو !!
یان خه‌ڵکانی وه‌ك عه‌بدوڕه‌حمانی داخل و یان عهبدورحمانی ئهوسط و یان
عهبدوڕحمانی ناصر که ههرسکیان ته‌مه‌نیان له شانزه ساڵ تا بیست و شه‌ش
ساڵ بوون توانیویانه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات دابمه‌زرێنن و بیگرنه ده‌ست
له ته‌مه‌نی لاوێتیدا !!
به‌ڕاستی ئێستا که خۆم باسی ئه‌م که‌سایه‌تیانه ده‌که‌م خۆم شه‌رم
ده‌که‌م که هیچم بۆ ئه‌م دینه پێ نه‌کراوه شه‌رمه‌زارو ئیحراج بووم !!
بۆ ئه‌م ڕونکردنهوانهمان کرد؟
هۆکار چیه؟
له‌به‌ر ئه‌وی تێبگه‌ین که لاوان له‌وانه خۆیان به منداڵ بزانن به‌ڵام
لای خوای گه‌وره‌و ئیسلام وه‌ك پیاو ته‌ماشا ده‌کرێن په‌یامه‌که‌ی سه‌ر
شانت بگه‌یه‌نه‌و به‌هه‌شتی پێ بکڕه!
پاشان بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین که به‌رهه‌می لاوان ئێستا زۆر لاوازه لاوان پێشین چه‌نده به توانا بوون!!
وه ده‌بێت بزانرێت لاوانی ئه‌م ئۆمه‌ی ئیسلامه‌یه و به‌تایبه‌ت لاوانی کورد چه‌نده دواکه‌وتون له چاو لاوانی پێش خۆیان
به هه‌ر جۆرێك بێت چوار خاڵ باس ده‌که‌ین که بۆته هۆی دواکه‌وتوی ئه‌م
لاوانه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م چوار خاڵه به ته‌واوه‌تی پیاده بکرێت ئه‌وا
دڵنیام هاوکێشه‌که ڕوو باشی ده‌ڕوات که برتیه له نه‌بوونی
په‌روه‌رده‌یه‌کی ئیسلامی تگیشتوانه،وه نه‌بوونی پێشه‌نگ له ناو
لاوه‌کاندا، وه بێزار بوونی لاوه‌کان له ژیان و پاشان ئینتیما نه‌مانیان
بۆ ئه‌م ئیسلامه ،هۆکاری میدیا....
یه‌که‌م هۆکار:- نه‌بونی پهوهردهیهکی ئیسلامی تێگهیشتوهنه ....
بۆ ده‌ست نیشان کردنی ئه‌م هۆکاره پێویسته بڵێن که خه‌ڵکی بیر له
چاودێرێك ناکه‌نه‌وه به‌سه‌ر خۆیانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌لای لاوه‌کانمان
ئهوبیره دروست بێت که خوای گه‌وه‌ره ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو کار‌و
بارهکانماوه ئه‌وه دڵنیا بن به‌روه ئاقارێكی باشتر ده‌ڕۆین
وه ئه‌گه‌ر لاوه‌کان وا ئینتیما بۆ دینهکایان په‌یدا بکه‌ن وا هه‌ست
بکه‌ن که دین هه‌موو ژیانه ئه‌وا به دڵنیایه‌وه خه‌ڵکی وه‌ك جاان
چاوه‌ڕوانی ده‌ستان ده‌بن واتا دین وه‌ك درهسهکانی جوگرافیا و زمانی
عه‌ره‌بی و بیرکاری وه‌رینه‌گرن به‌ڵکو وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر هێناویه‌تی.
پاشان لاوه‌کان پرسیارێك له خۆتان بکه‌ن ئایا بۆچی دروست بوون ؟
با دووباره‌ی که‌ینه‌وه بۆچی دروست بووین ؟!
من بڕوام وایه که هه‌موو فه‌لسه‌فه‌کانی دنیا به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن !!
له ڕاستیدا خوا گه‌وره زۆر به ئاسانی وه‌ڵامی ئه‌وه هه‌موو
فه‌یله‌سوفه‌ی داوته‌وه به وه‌ی که مرۆڤه‌کانی دروست کردوه بۆ
په‌رستش!!
وه دڵنیام له‌وه‌ی که لاوه‌کانی ئه‌م ئیسلامه ئه‌وه ده‌زانن به‌ڵام چۆن زانینێك و لێتێگهیشتنێك ئه‌وه گرنگه !!!
که‌واته ئه‌م ته‌مه‌ن که دراوه پێمان هه‌روا شتێکی ساده بێهوده نیه ده‌بێت دڵنیا بین که ئه‌رکمان له سه‌ر شانه
(أفحسبتم أنما خلقناكم عبثاً، وأنكم إلينا لا ترجعون)....هه‌روا به
بێهوده‌ی دروست نه‌کراوین دڵنیا بن له‌وه‌ی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای
گه‌وره
واتا ئه‌م ژیانه یاری کردن وگالتهو گه‌پ نیه به‌ڵکو زۆر له‌وه
گه‌وره‌تره که ژیانی به‌هه‌شتی و دۆزه‌خی تیدا ده‌ست نیشان ده‌کرێت!!
ده‌بێت بپڕسین ئایا ئێمه بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ دروست بووین ؟
یان بۆ نوکته‌و سه‌یران وڕابواردن؟
بۆ ئه‌وه دروست بوین که شه‌ڕی برا کوژی بکه‌ی له سه‌ر پاره‌و سه‌روه‌ت سامان ؟
ئاخۆ بۆ ئه‌وه دروست بوین پارهکانما له دهفتهروه بکه‌ین به کتێب و باڵه‌خانه‌ی باش به‌رز بکه‌ینه‌وه ؟
ئایا بۆچی دروست بوین ؟
وه‌ك ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئێمه بۆ به‌ندایه‌تی دروست بوین وه‌ك خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت (وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون)
ئه‌مه تێگه‌یشتنی ده‌وێت به‌ندایه‌تی چیه ؟
تێگه‌یشتن له چه‌مکی به‌ندایه‌تی زۆر گرنگه که برتیه له ژیان واتا
به‌ندایه‌تی زۆر به سانایی برتیه له هه‌موو ژیان مرۆڤ وه‌ك خوای
گه‌روره فێرمان ده‌کات که به‌ندایه‌تی بیروباوه‌ڕه نوێژ کردنه ڕۆژوه
کۆششه خه‌وتنه کاسبی کردنه چونه لای خێزانته وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت(فمن يعمل مثقال ذرة خيراً يره، ومن يعمل مثقال ذرة شراً يره)
که به ئه‌ندازه‌یی گه‌ردێك خوای گه‌وره هیچ وون ناکات که‌واته به
ته‌نها نوێژ‌و ڕۆژوو به‌س نیه به‌ڵکو هه‌موو ژیانت وابهستیه به‌م
ئاینه‌وه که‌واته بهندایتی چیه؟
به‌ندایه‌تی ئه‌وه کار‌و فارمانانهیه که ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت به
نوێژ‌و ڕۆژو زه‌کات وجیهاد پاره‌په‌یدا کردنت به‌خێوکردنی منداڵت و هه‌موو
فه‌رهه‌نگه‌کانی تاکه که‌س له ژیانی ڕۆژانه‌و مانگهنهو ساڵانه!!
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فرموێت (قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين)
به کورتی به کوردی به پوختی {ژیانمان له‌به‌ر خوا...مردنمان له‌به‌ر خوا }
وه تێگه‌یشتنێکی تر که زۆر گرنگه ده‌بێت پیره لاو ژن و پیاو بچوک‌و
گه‌وره لیتێبگهن ئه‌وه‌یش برتییه خوای گه‌وره ئه‌رکی تاکی داوه به
ئێمه واتا تاکه که‌س ده‌بێت باش بێت وه له قیامه‌ت دا خوای گه‌وره
به‌رپرسیاریه‌تی که‌س ناخاته به‌ر که‌س وه‌ك ده‌فه‌رموێت خوات گه‌وره (كل
نفس بما كسبت رهينة)....یان ده‌فه‌رمویت(ولقد جئتمونا فرادى كما خلقناكم
أول مرة) که‌واته تاکه که‌س گرنگه واتا چاوه‌ڕوانی که‌سی تر مه‌به له
خۆته‌وه ده‌ست پێبکه.!!
هۆکاری دووهه‌م:- نه‌بوونی پێشه‌نگ چاکه خوازی ئیماندار...
له ڕاستیدا پێشه‌نگ زۆرن ئه‌مڕۆ لاوهکانما پێشه‌نگیان زۆره هه‌ر له
عه‌زیز ویسی و لیلا فه‌ریقی و ئاراس وه بگره تا تیپی هه‌ڵپه‌ڕکێ که له
یه‌ك پێیه‌وه فێر بوون تا چوار پێیی وه له مهریوانیهوه فێر بوون تا
به‌نده‌ری !!
له ڕاستیدا په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگ بۆ لاوه‌کان من به‌لامه‌وه باشتر له
سه‌دان ووتارو هه‌زاران مقاله ئایا کێ پێشه‌نگی لاوهکنمان ؟
(كبر مقتاً عند الله أن تقولوا ما لا تفعلون) بۆ وامان لێهاتوه ئه‌وه‌ی به ده‌م ده‌یڵێن به کرده‌وه نایکه‌ین؟ !!
ئه‌مه زۆر سامناکه ئه‌گه‌ر فریایی خۆمان نه‌که‌وین به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕۆین !!
ئاخر چۆن باوکێك ده‌بێت به پێشه‌نگ بۆ کوڕه‌که‌ی بڵێت ڕۆڵه جگه‌ره مه‌خۆ
خۆی مه‌ی بخواته‌وه چۆن باوکێك به کوڕه‌که‌ی بڵێت کوڕم جنێو مه‌ده
که‌چی خۆی که سوکانی سه‌یاره‌که‌ی بگرێت به‌م لاولای خۆیدا جنێو بدات!!
یان دایكێك به منداڵه‌کانی بڵێت ڕیزی دراوسیهکاتان بگرن که چی خۆی زه‌م
وبوختنیان بۆ بکات یان به که‌چه‌که‌ی بڵێت کچم ڕه‌وشت به‌رز به که‌چی خۆی
خه‌ریکی چاوبرکێ بێت!!ی
له ڕاستیدا پێشه‌نگ وا دروست نابێت پێشه‌نگ ده‌بێت له ئاکار‌و ڕه‌وشت دا پێشڕه‌و بێت به توانا بێت نه‌ك بوده‌ڵه !!
یان ده‌زگایی یاسایشی ووڵات له‌گه‌ڵ پۆلیسهکانیا له جیاتی ئه‌وه‌ی بنه
پێشه‌نگ نههڵن عونف تیرۆر ئیرهاب بڵاو بێته‌وه که‌چی خۆیان
ئازاروئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و خه‌رکی به‌رتیل وپاره خواردن به
کوڕی فه‌قیر و هه‌ژار ده‌وێرن به دزه‌کانی خۆیان نا‌وێرن له هه‌مان کاتدا
نا‌وێرن هه‌ر سیریشیان بکه‌ن به‌ڕاستیی بهبگیه پێشه‌نگ وا دروست نابێت!!
ئاخر لاوه‌کان بیر که‌نه‌وه پێشه‌نگتان کێه؟
به‌دوای کێدا ده‌گه‌ڕێن بیکه‌ن به پێشه‌نگی خۆتان؟
ملیون لێرێك ده‌که‌ن به پێشه‌نگی خۆیان که به دزی وفزی گزی پێگه‌یشتوه
یان به‌رپرسێك که ئه‌ویش هه‌ر ملیۆن لێره له‌گه‌لیشیدا خوێنی هه‌ژاران
ده‌خوات ئایا ئه‌مه‌یه پێشه‌نگ یان پێغه‌مبه‌ری خوا ؟
سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌لمانی بێ دینی شوعی پێ پێشه‌نگه یان خالیدی کوڕی وه‌لید طڵحه زوبیرو زیید...؟
ئه‌دیبێکی دهمو چاو چرچی ده‌م پیست پێ پێشه‌نگه یان حه‌سانی کوڕی سابت؟
برایانم خوشکانم وه‌لله ی ئه‌گه‌ر مێژووی ئه‌م ئیسلامه شاره‌زابیت ئه‌وه‌نده‌ی پێشه‌نگ تیدا ده‌بینیت که ژیانت بڕازێنێته‌وه !
بۆ پێغه‌مبه‌ر ناکه‌نه پێشه‌نگتان له کاتێكدا که پێویسته له‌سه‌رمان
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (لقد كان لكم في رسول الله أسوة حسنة، لمن
كان يرجو الله واليوم الآخر، وذكر الله كثير)
با سه‌رزه‌نشتێکی خۆمان بکه‌ین بزانین چه‌ند که‌س پێغه‌مبه‌ری کردۆته پێشه‌نگ؟
هۆکاری سێیه‌م :- برتییه له‌وه‌ی که موسڵمانان به‌رو بێزاری ده‌ڕۆن یاخود بێ هیوای....
هه‌رگیزاو هه‌رگیز موسڵمان نابێت بێ هیوا و بێزاربێت چونکه بێزاری له
پێشه‌ی موسڵمان نییه نابێت بێزار بێت ئه‌وه که‌سی که توشی خه‌فه‌ت و
که‌ئابه ده‌بێت ئه‌وا که‌سێکی که‌سیایه‌تی شکاوه چونکه مرۆڤی لێهاتوو
کاتێك توشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت وه‌ك کێو ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه ناڕوخێت.
کێشه‌ی ئێستای لاوه‌کان ئه‌وه‌یه که توشی ناره‌حه‌تی بوون ئیتر هیوایان
نامێنێت توشی بێزاری ده‌بن مێژووی پێشینه بێهننه به‌رچاوی خۆتان کاتێك
که خه‌بابی کوڕی ئه‌رت که لهگهرمایی هاوینی مه‌ککه‌دا به‌ردیان
ده‌خسته سه‌ر سکی و به فه‌حم دیانسواتاند کاتێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر
به‌س ته‌نها ووتی ئه‌وه خوای گه‌وره که‌ی سه‌مان ده‌خات داوی کرد له
پێغه‌مبه‌ر دووعایی بۆ بکات به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر لی توڕه بوو دهمو چاوی
موباره‌کی سور هه‌ڵگه‌ڕا نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باب داوای نزا ده‌کات له
پێغه‌مبه‌ر به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ر هه‌ستی کرد که خه‌باب توشی بێ ئه‌مه‌لی بوو
خێرا مێژووی خسته‌وه به‌ر چاو خه‌باب و پێ فه‌رموو گه‌ل وهوزهکانی پێش
ئێوو دایان خستنه ناوه چاڵ به مشار ئه‌یان کردن به دوو که‌رته‌وه
به‌ڵام له دینه‌که‌یان په‌شیمان نه ده‌بونه‌وه ،واتا ده‌بێت تێبگه‌ین
که موسڵمان نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بێزار بێت ته‌نانه‌ت ڕۆژێکیان ئیمامی
عومه‌ر به خه‌بابی ووت چ ڕۆژێك ناخۆشترین ڕۆژ بووه له ژیانتا ؟
خه‌باب پشتی خۆی نیشانی ئیمامی عومه‌ر دا که به ئه‌ندازه‌ی به‌ردێكی
گه‌وره چاڵی کردبوه پشتی خه‌بابی کوڕی ئه‌رت بۆیه ئیمامی عومه‌ر له تاو
ئه‌و کاره‌ساته هاواری کرد چاوه‌کانی داخست.!
به داخه‌وه له ناو جیهانی ئیسلامیه ئه‌مڕۆ کێشه‌ی زۆرمان هه‌یه له
ڕووی ڕامیارو ئابووی و کۆمه‌ڵایه‌تی و....ته‌نانه‌ت ڕه‌وشتی به‌داخێکی
زۆره‌وه !
به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌ینێت که موسڵمانان بێزاربن ،چونکه
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوو ئه‌م ئیسلامه بکه‌ین ده‌بینین موسڵمانان له
هه‌ندێك له قۆناغه‌کان شکستیان هێناوه به‌ڵام له کۆتایی دا موسوڵمان
هه‌ر سه‌رده‌که‌وێت له کاتێك که ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس ده‌گیرێت موسڵمانان
توشی بێزاری ده‌بن ،به‌ڵام له هه‌مان کاتدا قوسته‌نتینیه ڕزگار ده‌بێت
زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپی ده‌که‌ونه ژێر ده‌ستی موسڵمانان وه‌ك
ئه‌لبانیا،کوسڤۆوو بۆسنا،وه رۆمانیا،زۆرێك له ووڵاتانی
مه‌جه‌ر...که‌واته له دوای تاریکی هه‌میشه ڕۆشناییه له دوای که‌وتن
ههستنهوهیه له دوای شه‌و هه‌میشه ڕۆژ دێت له‌دوای ووێرانی ئاوه‌دانی
ده‌ست پێ ده‌کات ئه‌مه سونه‌تێکی خوایه و وه داواکارم له خوای گه‌وره
لهسونهتاکانی خۆی شاره‌زامان بکات.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌گه‌ر چی ووڵاتی موسڵمانا داگیر کراوه
زه‌برو زه‌نگ زۆره موسڵمانان له زینداندان ئه‌م کاره به خه‌ڵکێکی دوڕاو
بێزار ناکرێت، به‌ڵکو خه‌ڵکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و خاوه‌ن کارای ده‌وێت تا
ئه‌و ئۆمه‌ته هه‌ڵبسێنێته‌وه ئه‌مه ده‌بێت له دڵی هه‌موو موسڵمانێك دا
دابێت بڕوێت تا به‌رهه‌می بێت خوای گه‌وه‌ره ده‌فه‌رموێت (قال ومن يقنط من
رحمة ربه إلا الضالون) که‌واته بێزاری و بێ هیوای له موسڵمانان
ناوشێتهوه به‌تایبه‌ت لاوهکاننی ئه‌م ئیسلامه.
ووته‌یه‌ك بۆ لاوانی ئه‌م ئاینه که زۆر گرنگه!!
له‌ناخی دڵمه‌وه دهیڵهێم وه‌ڵڵای!!
ئه‌گه‌ر بینیتان زیندانی ده‌کرێن و لێتان ده‌ده‌ن یان ماڵه‌کانتان داگیر کرا !!
ئه‌گه‌ر بینیتان خاكتان داگیر کرا سه‌روه‌ت سامانتان به هه‌در برا !!
ئه‌گه‌ر نینۆکی بهنجهکانتان ده‌رهات به شه‌و به ڕۆژ منداڵانی مه‌سڵمانان له شه‌قامه‌کاندا کوژران
ئه‌گه‌ر بینتان خه‌بات گێڕوکۆشش مه‌نده‌کان ڕاونران، ڕه‌زه وباخو کێڵگه‌کانتان سوتێنرا ...
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام وکۆڵان وخوێن ڕژا وه‌ك جۆگه‌له ڕه‌وی کرد، قه‌بر ده‌ست نه‌که‌وت بۆ مردوان...
ئه‌گه‌ر ماڵتان تێکدرا ڕۆخینرا گۆشتی لاشه‌ی خۆتان درخواردی خۆتان درا ....
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت بێزاری و بێ هیوای و ته‌مه‌ڵی ڕوتان تێبکات
(فلا تحبطوا ولا تقعدوا ولا تفتروا ولا تيأسوا)....که‌واته له پیشه‌ی موسڵمان نیه که ئه‌م وهصفانه هه‌ڵبگرێت
به‌س خه‌ڵکی کافر و بێباوه‌ڕ ئه‌م خاسێتانه هه‌ڵده‌گرێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فرموێت...
(فإنه لا ييأس من روح الله إلا القوم الكافرون) پێشه‌ی بێ هیوایی له مرۆڤی دۆڕاو بێباوه‌ڕه.!
خوێنه‌ری موسڵمان لاوانی ئیسلام...
بۆ بێزار ده‌بیت له کاتێکدا خوای گه‌وره په‌یمانی داوه که ئه‌م زه‌ویه موسڵمانان ده‌سه‌ڵاتیان تیدا ده‌بێت
بۆبێ هیوا ده‌بیت له‌کاتێكدا ئه‌گه‌ر ئۆمه‌ی ئیسلامی تیبچێت خوای گه‌وره
قیامه‌ت دێنێته پێش واتا مانه‌وه‌ی زه‌وی وا به‌سته‌یه به ئه‌م ئۆمه‌تی
ئیسلامه‌وه.!
وانه‌زانێت که شه‌ری موسڵمان وکافره و به‌س،به‌ڵکو شه‌ڕی نێوان خوای
گه‌وره‌و بێ باوه‌ڕه‌کانه وه خوای باڵاده‌ست هه‌میشه سه‌رکه‌وت وه.
هه‌موومان ده‌بێت ئه‌و مژدانه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا له‌بیر نه‌که‌ین وه
په‌یمانی خوای گه‌روره دهچهسپێنریت وه‌ك ده‌فه‌رموێت..( وكان حقاً علينا
نصر المؤمنين) که موسڵمان هه‌ر سه‌ربکه‌وێت ئیتر بۆ بێزاری؟
زۆرمان بینی له‌مێژودا موسڵمانان که‌وتن وپاشان هه‌ڵسانه‌وه.
جا ده‌بێت لاوه‌کان باش ئه‌و ڕاستیه بزانن له دوای که‌وتن هه‌ر سه‌رکه‌وتنه.
جا بۆ بێ هیوا ده‌بن
هۆکاری چواره‌م:- برتیه له میدیا
لاوه‌کان من ده‌زانم که میدیاکان ده‌ستێکی ترسناکیان هه‌یه له گۆڕینی
بیر‌و هزری لاوه‌کانمان له ناو ئه‌م جیهانی ئیسلامه دا وه مه‌به‌ستم
ته‌نها میدیای ڕۆژ ئاوا نیه به‌ڵکو میدیاکانی ووڵاتی موسڵمانان زۆر
کاریگه‌ری هه‌یه له تاکی موسڵمان.
هه‌ندێك له لاوه‌کان که وابه‌سته‌ن به‌م ئاینه‌وه به باشی ڕایان
گرته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا میدیاکان به ئیرهابی و ئوسڵی توندڕه‌وی تیرۆریزم
ناو زه‌نگی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاریگه‌ریه له سه‌ر تاکی موسڵمان
دابنینن.
وه میدیاکان بۆمان ده‌گوێزنه‌وه به ئاره‌زوی ویستی خۆیان که ئه‌م
ئاینه ... ئاینی ئاشتی یه، وه له ڕوانگه‌ی ئه‌م ووشه‌وه ده‌یانه‌وێت
ئیسلامه‌که بچوك بکه‌نه‌وه که گوایه ئه‌م ئیسلامه نه خه‌بات و نه
جیهاده و نه سه‌ربه‌رز وعیزهتهو مافه‌کانی موسڵمان به ئاشکرا پێشێل
ده‌کرێت پیرۆزیه‌کانی به گوێره‌ی خۆی به به‌رزی ڕاناگیرێت،به‌ڵام
ئه‌وه‌یشمان له بیر نه‌چێت که بناغه‌ی ئه‌م ئیسلامه ئاشتیه به‌ڵام
به‌شێوه‌یه‌ك که مافه‌کانی موسڵمانی تێدا پارێزراو بێت ئه‌مه ده‌بێت
مه‌رج بێت بۆ ئاشتێکه.!
وه‌هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگایی میدیاکانه‌وه که‌سایه‌تی موسڵمانان
بشکێنن و ووته‌ی ناشرین بخه‌نه دوای موسڵمانان تاکو خه‌ڵکی توشی بێ هیوای و
بێزاری بن!
وه ده‌بێت موسڵمان به‌تایبه‌ت لاوه‌کان له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌م هێرشی
میدیایه شتێکی تازه نیه،به‌ڵکو زۆرمان دی له مێژوو دا که چۆن
ده‌یانه‌وێت موسڵمان به ڕوخسارێکی ناشرین نیشان بده‌ن وه کردویانه هه‌ر
له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان که به شێت وشاعیر و ده‌یان ووتی
تریان دوا خست وه پاشان له ناو ههوهڵهکانیداو پاشان له‌دوای ئه‌وانیش
له هه‌موو سه‌ردم وقۆناغه‌کان میدیایان دژی موسڵمان به‌کار
هێناوه،که‌واته لاوه‌کان ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن که که ئه‌مه کارێکی
نوێ بێباوه‌ڕان نیه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری.
لێره‌دا لاوه‌کان دبێت له‌و تێبگه‌ن له‌گه‌ڵ موسڵمانان به گشتی ئه‌و
هه‌موو هێرشه‌ی که ده‌کرێته سه‌ر موسڵمانان به خوای گه‌وره‌خۆی یارمه‌تی
موسڵمانان ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌کی خوای نه‌بوایه زۆر له
مێژه‌وه ژیله‌مۆکه‌ی به ئاسماندا چوو بوو به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی ده‌ی
پارێزیت ساڵانه به قاترلیۆن پاره به‌کار دێنن بۆ له ناوبردنی ئه‌م
ئیسلامه به‌لامه خوای گه‌وره نوری خۆی ده‌پارێزیت موسڵمانان سه‌ر ده‌خات
وه‌ك ده‌فه‌رموێت..( إن الله يدافع عن الذين آمنوا) ...!
که‌واته کاری تۆ چیه ئه‌ی لاوی موسڵمان؟
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هێرشانه کار ده‌که‌یت ئه‌وی بۆت کرا به قه‌ڵه‌م به
ووته به هێز به هه‌ر جۆرێك بوو وه‌ڵام بدرێنه‌وه ئه‌گه‌ر توانیت له
وێب سایته‌کان وه‌ڵام بدرێنه‌وه یان توانایی گۆڤار‌و ڕۆژنهماتان بوو ده‌ری
بکه‌ن و ڕاستیه‌کانی موسڵمانی تێدا باس بکرێت یان به ڕادیۆ یان
ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ر کارێك بکه‌ت له‌رێگای ئه‌م دینه جێگایی سۆپاس پێزانینی
موسڵمانه تۆ کار بۆ خوا ده‌که‌یت نه‌ك بۆ گۆڤار‌و ڕۆژنامه وپارت کاری
موسڵمان زۆر لهوهگهوره تره که خۆی پینازانێت خۆت له ئاگر بپارێزه
ئه‌گه‌ر به له‌ته خورمایه‌ك بوو.
خۆێنه‌ری سه‌نگین وخاوه‌ن هزر
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ژیار دروست بکه‌یت و خۆت له ئاگر بپارێزیت سه‌ربه‌رزی
دنیا وقیامه‌ت بیت له دۆزه‌خی دیناو قیامه‌ت دور بییت ئه‌م ئامۆژگارینه
وه‌ر بگره هه‌رچه‌نده خۆم زۆر پێویستم به ئامۆژگاری ئێوه‌یه خۆشتان
ده‌زانن ئاین برتیه له ئامۆژگاری دوام هه‌یه له هه‌موتان که ئامۆژگاری
منیش بکه‌ن خوای گه‌وره چاکه‌ی چاکه کاران هه‌رگیز وون ناکات.!
ئامۆژگاری یه‌که‌م :- واز هێنان له تاوان داوی ته‌وبه‌و لێ‌خۆش بوون بکه ل
خوای گه‌وره تا که‌سیه‌تێکی به هێزو کاریزم ده‌ربچیت بتوانیت له ناوه
خه‌ڵکی دا جێگایی سه‌رنجی خه‌ڵکی بیت توانایی ووته گۆڕینه‌وه‌ت هه‌بێت بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی شیتان له ناو دڵتا نه‌مێنێت و خۆت بتوانیت کار
بکه‌یت پێغه‌مبه‌ری خوا له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت(إِنَّ الْمُؤْمِنَ إِذَا
أَذْنَبَ كَانَتْ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ فِي قَلْبِهِ، فَإِنْ تَابَ وَنَزَعَ
وَاسْتَغْفَرَ صُقِلَ قَلْبُهُ، فَإِنْ زَادَ زَادَتْ، فَذَلِكَ الرَّانُ
الَّذِي ذَكَرَهُ اللَّهُ فِي كِتَابِهِ {كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى
قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} وه هه‌روه‌ها هه‌ر له باره‌ی واز
هێنان له تاوان گوناهی مرۆڤه‌کان ده‌فه‌رموێت....( إِيَّاكُمْ
وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ كَقَوْمٍ نَزَلُوا فِي بَطْنِ وَادٍ فَجَاءَ ذَا
بِعُودٍ وَجَاءَ ذَا بِعُودٍ حَتَّى أَنْضَجُوا خُبْزَتَهُمْ، وَإِنَّ
مُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ مَتَى يُؤْخَذْ بِهَا صَاحِبُهَا تُهْلِكْهُ)
ئامۆژگاری دووهه‌م:- شاره‌زا به له دینهکات به کوێرانه دوای مکه‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س ووته‌یه‌کی بۆ باس کردی ده‌م وده‌ست بڕوای پێبکه‌یت ئه‌م
ئاینه پایامێکه که به ئیمامی په‌یامبه‌ران، خوای گه‌وره ناردوێتی زۆر
پیرۆزه زۆر گه‌وره‌یه تا ئه‌په‌ڕی گه‌وره‌ی کۆتا په‌یامه بێ هیچ
هه‌ڵه‌یه‌که وه میهرو خوای گه‌وره‌یه که‌م ئاینه‌ی بۆ ناردوین وه‌ك خۆی
ده‌فه‌رموێت ..( اليوم أكملت لكم دينكم، وأتممت عليكم نعمتي، ورضيت لكم
الإسلام دين)، جا که مادام خاوه‌نی ئه‌م ئاینه به‌رزه‌ی، شاره‌زابه له
ئاینه‌که‌ی خۆت خۆشت بۆێت وه مه‌هێڵه خه‌ڵکی تانه‌و ته‌شه‌ر بهاوێت تۆ
ئاینه‌که‌ت به به‌رزی ڕابگره تا خوای گه‌وره تۆ به به‌رزی ڕابگریت
ئاگاداری هه‌موو زانستهکانی ئه‌م ئیسلامه له قورئان له فه‌رموده و له
ژیانی پێغه‌مبه‌ر له خۆتا پیدهی بکه، له ڕاڤه‌ی قورئان و له زمانی
وشیکاری عه‌ره‌بی .....هتد وه پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ده‌فه‌رموێت..(وَمَنْ
سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ
طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ)
ئامۆژگاری سێیه‌م:- وهبهسته بۆن به مزگه‌وته‌کان نوێژهکانیت له
مزگه‌وت بکه تا دڵ ودهرونێکی ئارام و دوور بیت له دڵه ڕاوکێ وه ماڵی
خوای گه‌وره ئاودان بکه تا دڵت به ئیمان ئاوه‌دان بێت چونکه مزگه‌وت
پارێزگاری له که‌سیاتی تاك و کۆمه‌ڵگا ده‌کات.
له کاتێك که خوای گه‌وره داوی میوانداریت ده‌کات تۆ بۆ ناچیته ئه
میوانیه که دروست کاری هه‌موو زه‌وی وئاسمانهکانه ده‌یه‌وێت گفتوگۆت
له‌گه‌ڵ بکات...( إنما يعمر مساجد الله من آمن بالله واليوم الآخر)
وه‌هه‌روه‌ها نوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ بیکه‌یت له مزگه‌وت بێ شک‌و گۆمان که
پاداشتی زیاره وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت...( : صَلَاةُ
الْجَمَاعَةِ تَفْضُلُ صَلَاةَ الْفَذِّ بِسَبْعٍ وَعِشْرِينَ دَرَجَةً).!
ئامۆژگاری چواره‌م :- له کاره‌کانتا سه‌رکه‌وت به ئه‌گه‌ر کارێكت کرد تا
به‌رزترین ئاستی بڕۆ ئه‌گه‌ر قوتابیت له به‌شی خۆتا سه‌رکه‌توی به ده‌ست
بێنه ئه‌گه‌ر کاسبیت نمونه‌ی کاسبه‌کان به له ده‌ست پاکی و ئه‌گه‌ر
فه‌رمان به‌ریت به هامان شێوه له کاره‌کانتا یان به هه‌ر جۆرێك بێت
هه‌میشه له کاره‌کانتا هه‌وڵی پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ست بێنه تا بتوانیت
ئه‌م دینه سه‌ربخه‌یت .
ئامۆژگاری پێنجه‌م:- سیله‌ی به‌زه‌ی به‌کار بێنه له گه‌ڵ دایکت و باوکت
که سوکار ئه‌گه‌ر به وه‌فا نه‌بیت له‌گه‌ڵ خزم وخوێش دا نا‌توانیت
په‌یوه‌ندی دروست بکه‌یت که‌واته ئه‌وی ده‌یناسیت سه‌ردانیان بکه به
به‌زه‌یی به له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستی یارمه‌تیت بۆیان دره‌ژ بکه به ده‌م
ئازار‌و ناخۆشی خۆشیهکانیانهوه به ئه‌گه‌ر چی پهیوندیش دابڕیوه
له‌گه‌ڵ ناسراوهکانتا تۆ له به‌ر خوا سه‌ردانیان بکه ئه‌گه‌ر چی جارێك و
ده‌یان جار سه‌ردانیان بکه‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌هاتنه‌وه تۆ هه‌ر
سه‌ردانی خۆت دامه‌بڕه ئه‌گه‌ر به ته‌له‌فۆنیش بووهوهسهردانی نه‌خۆش
بکه، چونکه کاره‌که‌ی تۆ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یامی خوای گه‌وره‌یه
چه‌سپاندنیه‌تی که‌واته تۆ بۆ ئیسلام کار ده‌که‌یت نه‌ك بۆ خه‌ڵکی وه
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت(إِنَّ اللَّهَ خَلَقَ
الْخَلْقَ، حَتَّى إِذَا فَرَغَ مِنْهُمْ قَامَتْ الرَّحِمُ، فَقَالَتْ:
هَذَا مَقَامُ الْعَائِذِ مِنْ الْقَطِيعَةِ، قَالَ: نَعَمْ، أَمَا
تَرْضَيْنَ أَنْ أَصِلَ مَنْ وَصَلَكِ، وَأَقْطَعَ مَنْ قَطَعَكِ، قَالَتْ:
بَلَى، قَالَ، فَذَاكِ لَكِ، ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: اقْرَءُوا إِنْ شِئْتُمْ ،فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ
تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ،
أُولَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمْ اللَّهُ، فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَى
أَبْصَارَهُمْ، أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ، أَمْ عَلَى قُلُوبٍ
أَقْفَالُهَا)
ده‌مه‌وێت ئاماژه به شتێکی تر بکه‌م بۆ ئێوه‌ی لاو هه‌رچه‌نده به‌هێزو
به‌توانا زیره‌ك بێت به‌ڵام باوكت له‌گه‌ڵ دایکت وا ناتبینن جا ئاگاداری
خۆت به ئه‌گه‌ر زانستی جیهان له گیرفانتا بێت لای دایكت و باوكت هه‌ر
منداڵیت وه ده‌بێت به گوێیان بکه‌یت له هه‌موو شتێك دا بهآڵم له تاوان
هاوبيش دانان گوێڕایه‌ڵیان ناکه‌یت به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت ڕیزیان لێ بگرێت
مافه‌کانیان بپارێزێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له سه‌ر زمانی
لوقمان(وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا
تُشْرِكْ بِاللَّهِ، إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ، وَوَصَّيْنَا
الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ،
وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ، أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ
الْمَصِيرُ، وَإِن جَاهَدَاكَ عَلى أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ
عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا، وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا،
وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ، ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ
فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ) !!
ئامۆژگاری شه‌شه‌م:-هاوڕێکه‌ت هه‌ڵبژێره له سه‌ر بنه‌مایی ئیمان چونکه
مرۆڤ هه‌میشه کاریگه‌ری هاوڕێکه‌ی له سه‌ری ده‌بێت بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا
ده‌فه‌رموێت..( الْمَرْءُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكُمْ
مَنْ يُخَالِلُ) وه هه‌میشه مرۆڤ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵدا بێت ده‌ورو پشتی چۆڵ
نه‌بێت وه کاری کۆمه‌ڵکاری خێر‌و به‌ره‌که‌تی زیاتره وه پێغه‌مبه‌ری
ئازیزمان له‌م باره ده‌فه‌رموێت..( : مَنْ أَرَادَ بُحْبُوحَةَ الْجَنَّةِ
فَلْيَلْزَمْ الْجَمَاعَةَ) وه هه‌میشه شه‌یتان زه‌فه‌ر به‌و که‌سانه
ده‌بات که ته‌نهان و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵکه‌دا دابڕاون(إِيَّاكُمْ
وَالْفُرْقَةَ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ مَعَ الْوَاحِدِ وَهُوَ مِنْ
الِاثْنَيْنِ أَبْعَدُ)...
که‌واته مرۆڤ ده‌بێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی باش‌دا بێت وه بزانێت هاوڕێکه‌ی کێه؟
ئامۆژگاری حه‌وته‌م:- ده‌بێت جۆری کار کردنیت بزانیت له چ واقعێكدا ده‌ژیت
چونکه ئه‌م ئیسلامه به قۆناغ سه‌رده‌که‌وێت که‌واته ده‌بێت بزانیت
واقعی کارکردن و خوێندنه‌وه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ت هه‌بێت تا بتوانیت به
گوێره‌ی ئه‌و واقیعه که تیدا ده‌ژیت کار بکه‌یت وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت
گۆڕنکاربکهیت ده‌بێت باش ژینگه‌که بناسیت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر له کاتی
مه‌ککه‌دا جۆره سیاسه‌تێكی پایدهکرد له مه‌دینه جۆرێکی تر له کاتی
جه‌نگدا به‌شێوه‌یه‌کی تر مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد ده‌بێت ئاگادری سیاسه‌تی
ووڵاته‌که‌ی خۆت وناوچه‌که به‌گشتی بزانیتتا به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌ڕۆیت.
ئامۆژگاری هه‌شته‌م:- که‌سێكی وه‌رزشه‌وان و به‌هێز به بۆ ئه‌وی
لاشه‌یه‌کی ساغ و پته‌وت هه‌بێت له کاتی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌دا توانا و هێزکت
هه‌بێت بۆ به‌رنگاری بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك معاذ کوڕی جه‌موح بیت، له ڕۆشتن
وکاری ڕۆژانهتا چست چالاك بیت توانای کار کردنت هه‌بێت.
ئامۆژگاری نۆیه‌م:- بانگه‌واز بکه له خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی که دیزانیت له‌م
ئاینه بیگه‌ینیت و بانگه‌واز بکه بۆ ئه‌م ئاینه پیرۆزه ئه‌وه‌ی
ده‌یناسیت په‌یوندی له‌گه‌ڵ بکه‌و له قوتابخانه له یانه‌کاندا له
بازاڕدا له هه‌موو شوێنه گشتیه‌کاندا تا ئه‌م ئاینه بگه‌یه‌نیت
پێغه‌مبه‌ر له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت..( الدَّالَّ عَلَى الْخَيْرِ
كَفَاعِلِهِ) وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له باره‌ی
بانگه‌وازه‌وه که باشترین کرداره و به‌مه‌رجێك خۆت کرده‌وه‌ت جوان بێت و
به ئاشکرا بڵێت من له موسڵمانانم ..( ومن أحسن قولاً م‌من دعا إلى الله،
وعمل صالحًا وقال إنني من المسلمين) .
ئامۆژگاری ده‌یه‌م:- ڕیكخستنی کاته‌کانت که زۆر گرنگه ئه‌و کاتانه‌ی
ته‌رخانی ده‌که‌یت بۆ به‌ندایه‌تی ووه بۆ خوێندنه‌وه وه وه‌رزش بۆ
ئه‌وه‌ی هیچیان کاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وی تریان ئه‌گه‌ر خاوه‌نی
خێزان بیت ئه‌وا مافی منداڵ و خێزانه‌که‌ت بپارێزه ڕێزی زۆر له کات بگره
وه ئاشکرایه که خوای گه‌وره سوێند به کات ده‌خوات دیاره به سه‌ر
چونی کات هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه .
دوا ووته‌م......
ئه‌مانه‌ی که باسمان کرد هیوا خوازم که ببێته هۆی گۆڕانکاری لاوه‌کانمان
له کوردستان تا ئینتیمایان بۆ دروست بێته‌وه له خۆشه‌ویستی
ئاینه‌که‌یان و نیشتیمانه‌که‌یان ، وه سوود له ئه‌زمون پیره‌کان وه‌ربگرن
وه زۆر ڕێز له پیره‌کان بگیرێت تا بتوانرێت هه‌موولا به‌یه‌که‌وه کار
بکه‌ن بۆ سه‌ر خستنی ئیسلام و کوردستان وه پشت‌و په‌نایی یه‌کتری بن
ئه‌گه‌ر کوك بین دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه به یه‌كبوون سه‌رکه‌وتو ده‌بین
به‌گه‌ڕ خستنی وه‌زه له‌لایان ڕێبه‌ره‌وه
پاشان ئه‌رکی سه‌رشانی ڕێبه‌ره که بتوانێت ووزه‌ی لاوه‌کان یاخود ووزه‌ی
خه‌ڵکه‌که‌ی باخاته کار بۆ ئه‌م کۆمهڵکاریهکه که‌سانێك به‌توانان له
ڕووی ئیداره‌وه خه‌ڵکانێکی تر له ڕووی ڕێکخستنه‌وه، یان قسه زانی
هتد....
ئه‌مه دوه‌ری سه‌رکرده‌یه‌ی لێهاتوه واتا ڕێبه‌ر ده‌توانیت وزه‌کان
بخاته گه‌ڕ وه زۆر گرنگه ڕێبه‌ر هیزو توانای خۆی بگوازێته‌وه بۆ
ئه‌وانه‌ی کاری له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن چونکه ڕێبه‌ر ده‌بێته پێشه‌نگ بۆ
خه‌ڵکه‌که‌ی واتا ده‌بێت وزه‌ی ئیخڵاص بۆ ئه‌وان بگوێزیته‌وه چونکه
ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ر ئیخڵاصی نه‌بێت ئهانی تر بۆیان دروست نابێت ئه‌و ئیخڵاصه
ئه‌گه‌ر ڕیبه‌ر خاوه‌نی زانست نه‌بێت چۆن ده‌توانێت زانست پهصشبکات
بهسهرئهندامانی کۆمهڵکاریهکه یاخود ئه‌گه‌ر قیادی نه‌بێت چۆن
ده‌تونێت قیاده دروست بکات یان خۆی خاوه‌نی ڕه‌وشت نه‌بێت چۆن
دواکه‌وتوانی له کاری کۆمهڵکاریهکدا بیکه‌نه ڕێبه‌رو پێشه‌نگ که‌واته
ده‌بێت ڕێبه‌ر ووزه وتوانی خۆی بۆ تاکه که‌سه‌کان ڕه‌وانه بکات تا
هه‌موویان ڕێبهریکایان لێ ده‌ر بچێت به گوێره‌ی توانای خۆیان.
پشو درێژی له کار کردندا
بۆچۆنیه‌تی پشوو درێژیمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت بگڕێنه‌وه بۆ ئوصوڵ
که سیره‌ی بۆن خۆشی پێغه‌مبه‌ره (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ)چونکه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌مان(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)
له ماوه‌ی پینج ساڵ بانگه‌وازی کرد ته‌نها شه‌ست هاوه‌ڵی بانگ کرد
که‌واته نابێت په‌له بکه‌ین له کاری گۆڕنکاریهکهماندا بۆ ئه‌وه‌ی وه
گرنگه هه‌موو جوره توانایه‌کی تێدا کۆبکه‌ینه‌وه وه هه‌موو موسڵمانێك
بتوانیت له ناوماندا بژی به مه‌رجێك قۆناغی کاری ئێمه تێك نه‌دات وه‌ك
چون پێغه‌مبه‌ری خوا توانی سوهه‌یبی ڕۆمی وبیلالی حه‌به‌شی و سه‌لمانی
فارسی له خۆ بگریت به‌ڵام به‌س وزه‌ی خۆیان به‌گر خست نه‌بوونه به‌ربه‌ست
له بانگهوهزهکهدا که‌واته ده‌توانریت سود له وزه‌ی خه‌ڵکی تر
وه‌رگیرێت به‌و مه‌رجانه‌ی که گۆڕانکاریه‌که ده‌یخوازێت وه هه‌میشه
خه‌ڵکی ئه‌م کاره ده‌بێت زۆر پشو درێژ‌و ئارام بن.
ده‌رنه‌چوون له قسه‌ی ڕێبه‌ر گوێڕایه‌ڵی بۆی
هه‌ڵه‌به‌ت که ده‌وتریت گوێڕایه‌ڵی بۆ ئه‌میرو ڕێبه‌ر به‌و مانایه‌ی که
له فه‌رمانی خوا پێغه‌مبه‌ر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ)لانه‌دات...
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌یه وهه‌موو شتکهکان به قوچی
ده‌بینێت ده‌توانێت ئه‌موو لاکان وه‌ك خۆی ببینێت وه مه‌رجه که هه‌موو
کار‌و باره‌کان بگڕێنه‌وه لای ڕێبه‌رو تا بتوانرێت ئه‌و کێشه و کاره‌کان
به زوترین کات چاره‌سه‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه تاڵه‌ی که پێشتر
بینیمانه له کاری کۆمهڵکاریهکانی تردا دروست نه‌بێت و بونی ئه‌و
هه‌موو خهتو ختوتهی که هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌و کاره‌نه
نه‌بینه‌وه ته‌نها ڕێبه‌رێك هه‌بێت که‌س توشی شهر شۆق شه‌ره پاڵ نه‌بێت
بۆ خۆبردنه پێشه‌وه ماستاو چێتی بۆ ئه‌م و ئه‌و دروست نه‌بێت ڕێبه‌ر
بتوانیت حه‌سمی هه‌موو کاره‌کان بکات بکرێته مهرجعێك له هه‌موو کار‌و
باره‌کاندا وه هه‌موو لایه‌ك گوێ ڕایه‌ڵی بکه‌ن له فه‌رمانی ده‌رنه‌چن
وه له هه‌موو بواره‌کانی کار کردن ئه‌و ئاگادار بکریته‌وه وه‌ك ڕێکخستن
دارایی چاپه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند و هتد .