ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ ناو یه‌كێتی‌ به‌رده‌وامه‌
01/10/2013 نوسەر: bzavpress

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ ناو یه‌كێتی‌ به‌رده‌وامه‌


سەرچاوەیەك لە یەكیتی نیشتمانی رایدەگەیەنیت عومەر فەتاح ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكیتی نیشتمانی بەم نزیكانە دەست لە پۆستەكەی دەكێشیتەوە.

 سەرچاوەیەك لەیەكێتی كەلەبەر دۆخی حیزبەكەی پێی باش بووە ناوی نەهێنرێـت بە كەنالی روداوی راگەیاندوە"  عومەر فەتاح بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە لەپۆستی مەكتەبی سیاسی‌و بەم زووانەش دەستلەكاركێشانەوەكەی  پێشكەشی یەكێتی دەكات".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە "عومەر فەتاح پێی باشە لەكۆنفرانس، یان لەپلینیۆمی یەكێتی كە بڕیارە مانگی داهاتوو ببەسترێت ئەوكارە بكات"

 هه‌روه‌ها شێخ جه‌مال تاڵه‌بانی‌) جێگری‌ یه‌كه‌می‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند، دوای‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم) له‌پۆستی‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌‌و خۆ ته‌رخانكردنی‌ بۆ كاری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، ئه‌مڕۆ ئه‌ویش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌پۆستی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ند ڕاگه‌یاند، له‌مه‌ودوا له‌ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ درێَژه‌ به‌كاری‌ سیاسی‌ خۆی‌ ده‌دات.

جێگەی ئاماژەیە بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كە هەردوێنێ دووشەممە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری تاڵەبانی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەكی سلێمانی وازی لە بەرپرسیاریەتی  مەڵبەندی یەك هێناو رایگەیاند" بەداخەوە پاش ئەوەی كە نەمتوانی جێی رەزامەندی زۆربەتان بم، بۆیە بڕیارمدا بگەڕێمەوە مەكتەبی سیاسی‌و ئەركی كاركردن لەمەڵبەندی سلێمانی بۆ كەسانی تر جێ بێڵم"