كاتی ئاشكراكردنی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی جیهان بزانە
01/10/2013 نوسەر: bzavpress

كاتی ئاشكراكردنی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی جیهان بزانە


یەكێتی تۆپی پێی جیهانی (29)ی ئەم مانگەی دیاری كرد بۆ ئاشكراكردنی ناوی (23) یاریزانی پاڵێوراو بۆ بوونیان بە باشترین یاریزانی جیهان".

ئەمەو تا ئێستا ناوی ئەو (23) یاریزانە ئاشكرا نەكراوە و بریارە لەو وادەیە ناوەكان بڵاو بكرێنەوە و دواتر ئەم لیستە لەكۆتاییدا كەم دەبێتەوە بۆ تەنها (3) یاریزانی تەواو ، پێشبینی دەكرێت ئەم سێ یاریزانە " كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی و فرانك ریبیری " بێت".

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی لە (13) كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە زیورخی سویسری لە ئاهەنگێكدا باشترین یاریزانی ساڵی (2013) ئاشكرا دەكات".