02/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ١٣
له‌به‌نێوبانگترین كتێبه‌كانی:
1ـ كتێبی( میر )، كه له‌ساڵی 1513 دا داینا و، كردیه دیاری بۆ (لۆرینزوَ) و ئامانجیشی ئه‌وه‌بوو، ڕه‌زامه‌ندیی (مه‌دیتشیه‌كان) به‌ده‌ست بێنێت، له‌و كتێبه‌دا، بانگه‌وازی كرد بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی ئیتاڵی یه‌كگرتوو، كه فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به‌هێز، بیبات به‌ڕێوه و گوێنه‌دات به به‌ها ئاكارییه‌كان، به‌لاَم له‌ڕازیكردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا، سه‌ركه‌وتو نه‌بوو .
2ـ كتێبی( پێشنیاره‌كان )كه له كتێبی میر گه‌وره‌تر بوو.
3ـ كتێبی ( هونه‌ری جه‌نگ ) كه له‌ساڵی 1520 دا، ده‌ریكرد، باسی له‌و سوپایه كردبوو، كه له كتێبی میردا باسی كردبوو، پێویسته و ده‌بێ، ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاَت هه‌یانبێت.
4ـ كتێبێك له‌باره‌ی مێژووی فلوَره‌نساوه، باسی په‌ره‌گرتنی شاره‌كه‌ی، تا ساڵی 1492 تێدا، شیكردبووه‌وه.
ماكیاڤیلییه‌ت، به‌و پێیه‌ی پروَگرامێكی زانستیه بۆ حوكم - هه‌روه‌كو دانه‌ره‌كه‌ی له‌كتێبی (میر)دا باسی كردووه - له‌سه‌ر سێ بنچینه‌ی پێكه‌وه به‌ستراو، كه له وێناكردنێكی نائاینییه‌وه وه‌رگیراون، ڕاده‌وه‌ستێت، ئه‌وانیش:
1ـ بڕوابوون به‌وه‌ی، كه مرۆ له‌سروشتی خوَیدا، خراپه‌كاره‌و حه‌زكردنیشی به چاكه، شتێكی ده‌سكرده، بۆ وه‌دیهێنانی ته‌نیا مه‌به‌ستێكی قازانجدار دروستی ده‌كات، مادامیش ئه‌وه سروشته ڕه‌سه‌نه‌كه‌یه‌تی، هیچ قه‌یدی نیه و سه‌رزه‌نشت ناكرێت، گه‌ر به‌دویدا بڕوات.
2ـ جوداكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو، له نێوان سیاسه‌ت و ئاین و ئاكاردا، ماكیاڤیللی بازنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سیاسه‌ت كێشا بوو، كه به پێودانگ و بڕیار و ڕه‌وتاره‌كانی، سه‌ربه‌خوَیه له‌به‌رامبه‌ر بازنه‌ی ئاین و ئاكاردا، به‌ته‌واوی جوداوازی ده‌كرد له‌نێوان كوَڵینه‌وه‌ی سیاسه‌ت و كوَڵینه‌وه‌ی كاروباره ئاكارییه‌كاندا و، جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ جوَره پێكه‌وه به‌سته‌رێك له‌نێوانیاندا ده‌كرده‌وه.
3ـ بێگومان ئامانج و مه‌به‌ست، ڕه‌وایی به‌كارهێنانی هه‌موو ئامرازه‌كان، پاساو ده‌دات (الغایه تبرر الوسیله). ئه‌مه ئه‌و ڕێسا كرده‌ییه بوو، كه ماكیاڤیللی، وه‌كو جێگره‌وه‌ی ڕێسا ئایینی و ئاكارییه‌كان داینا.
نوسه‌ره سیاسیه‌كان، هه‌ر له كوَنه‌وه - له‌نێویشیاندا فه‌یله‌سوفه‌كانی ئیغریق - وه‌كو ئه‌فڵاتوَن و ئه‌رستوَ و ئه‌وانی تریش، له ئامانج له ده‌وڵه‌ت و مه‌به‌ستی بونیان ده‌كوَڵییه‌وه، هه‌ندێكیان پێیان وابوو، ئامانجی ده‌وڵه‌ت، وه‌دیهێنانی به‌ها بالاَ و ڕێزلێگیراوه‌كانه، بۆیه، ئه‌و مه‌رجه‌شیان داده‌نا، كه حاكم پێویسته فه‌یله‌سوف بێت. له‌كاتێكدا ئه‌وانیتر، مه‌به‌ستی بوونی ده‌وڵه‌تیان به‌وه لێكده‌دایه‌وه، كه جێبه‌جێكردنی یاسای خودایی یان یاسای سروشتیه. به‌لاَم ماكیاڤیللی، كه خاوه‌نی هه‌وادارییه‌كی كرده‌ییه، پێی وابوو، ده‌وڵه‌ت بۆخۆی ئامانجه و، ده‌سگرتن به‌سه‌ر جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌واییدا، خوَی مه‌به‌سته و پێویست به ڕۆچوون ناكات له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، له پیێناو وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌شدا، ڕێگری نییه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێگایه‌ك، كه پێی بگات و، به‌كارهێنانی هه‌ر ئامرازێك، كه ئاسانكاریی بكات له پێناویدا، هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕێگه و ئامرازانه، به نائاكارییش وه‌سف بكرێن و، له‌گه‌ڵ ئاین و پڕۆگرام و ڕه‌وتاره‌كانیدا وێك نه‌یه‌نه‌وه. لێره‌یشه‌وه، ئه‌و پێودانگه‌ی، كه گونجاویی، یا نه‌گونجاویی ئامرازه‌كه‌ی پێ ده‌پێورێت، پێودانگێكی بابه‌تی نییه، به‌ڵكو پێودانگێكی خودیی تاكه‌كه‌سییه، ته‌نیا كه‌سی سیاسی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، كه بڕیاربدات، كام جوَر له‌جوَره‌كانی ڕه‌وتار، دروستن و، كامیشیان هه‌ڵه‌و پوچن.
ئه‌مه وێنه‌یه‌كی پوختی ماكیاڤیللییه‌ته، كه له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕیندا ده‌ركه‌وت، به هوَی ئه‌و هه‌وادارییه نائاكارییه‌وه كه هه‌یبوو، له ناوه‌نده ئایینی و فیكرییه‌كاندا، زوَر به توندی به‌ره‌وڕووی بوونه‌وه و، كڵێسا فه‌توای حه‌رامبوونی خوێندنه‌وه‌ی (میر) ی ده‌ركرد و نوسه‌رانیش ڕه‌خنه‌ی به‌سوێیان ئاراسته‌كرد.
ماكیاڤیللی له (میر) دا به ڕاشكاوییه‌كی ته‌واوه‌وه، نكۆڵیی له‌و ئاكارانه ده‌كرد، كه خه‌ڵكی دانیان به‌دروستییاندا ناوه، به تایبه‌ت، ڕه‌وتاری فه‌رمانڕه‌واكان، ده‌یووت: ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا، به‌رده‌وام ڕه‌وتاری به‌ئاكاری چاكه‌وه ببه‌ستێته‌وه، له ناوده‌چێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ری، وه‌كو گورگ فێڵزان بێت و، وه‌كو شێر په‌لامارده‌ر بێت، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:( له كاتێكدا شتێكی پێویسته، كه میر توانای شاردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی خۆی هه‌بێت، پێویسته بانگه‌شه‌كارێكی گه‌وره و ڕوپامایه‌كی به‌هێز بێت، خه‌ڵكیش، له ساده‌یی و ئاماده‌ییان بۆ ملكه‌چكردن، حه‌زیان له‌و جوَره فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌یه، تائه‌و ڕاده‌یه‌ی، ئه‌و كه‌سه‌ی فێڵ له خه‌ڵكی ده‌كات، ده‌بینێت، ئه‌و خه‌ڵكه، وازیان له خوَیان هێناوه، تا بخه‌ڵه‌تێنرێن، سه‌رنجتان بۆلای یه‌ك نمونه ڕاده‌كێشم، ئه‌سكه‌نده‌ری شه‌شه‌م، هیچی نه‌كرد، مه‌گه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی نه‌بێت، هیچ شتێكی تری به خه‌یاڵدا نه‌هاتبوو، هه‌له‌كه‌شی له‌وه‌دا بینیبووه‌وه، هیچ كه‌س وه‌كو ئه‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر قسه‌كانی نه‌ده‌كرده‌وه، شته‌كانی ده‌به‌سته‌وه به گه‌وره‌ترین سوێنده‌وه، كه‌سیش كه‌مترین هه‌ستی به‌وه نه‌كردبوو كه ئه‌و ده‌یكرد، هه‌ربۆیه، له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌كانیدا، سه‌ركه‌وتوبوو، پێویست ناكات، میر خوَی به‌و ئاكاره باوانه بڕازێنێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌ی به‌سه، خوَی وا ده‌ربخات، كه پابه‌نده پێیانه‌وه، له‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشه‌وه، پێویسته خوَی وا ده‌ربخات، كه كه‌سێكی دینداره).
گه‌ر بێینه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ژیرانه بۆ بنه‌ماكانی بیردۆزه‌كه‌ی ماكیاڤیللی، ئه‌وه هه‌ڵه‌كانی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێژه زوَره، له خراپه‌ی ڕه‌وتاری مرۆیی، كه كردوونی به‌پێودانگی ڕه‌وتاره‌كان و پاساودانیان، له‌مه‌دا، لایه‌نی ڕاستیی و دادگه‌ریی و چاكه‌ی پشتگوێ خستووه، هه‌روه‌ك، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی، كه ڕه‌وتاری مرۆیی، به‌شێكی خراپه‌ش ده‌گرێته‌وه و، كه‌سی ڕه‌وتار خراپ، له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ست و ئازاد‌دا، وه‌كو ئه‌وه وایه، كه مردوو بێت. چوَن شته نازیندووه‌كان - سروشتییه‌كان - هه‌ندێكیان ئازاری مرۆ ده‌ده‌ن، ئه‌ویش ئه‌وهایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه پێویسته ڕه‌چاوی مافه‌كانی خه‌ڵك و هه‌سته مروَییه‌كانیان بكرێت، له‌نێوانیشیاندا ئازاره‌كانیان، بۆ نموونه، گه‌ر ئامرازی باش و به‌رده‌ست، بۆ كونكردنی شاخێك، كه خه‌ڵكی تێدا نیشته‌جێ نه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت ماده‌ی ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی به‌هێز بێنین، تاكو بیته‌قێنینه‌وه، چونكی خێراتر و ئاسانتره و خه‌رجیشی كه‌متره، به‌ڵام ئایا دروسته، هه‌ر به‌و پێوانه‌یه، بڵێین: باشترین ئامراز بۆ كونكردنی ڕێگایه‌ك، له شارێكی ئاوه‌داندا، كه پڕه له خه‌ڵك و كوَشك و ته‌لار، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و شاخه‌یه، بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و مافانه‌ی خه‌ڵكیی و بێ گوێدانه ئه‌و خراپه‌یه‌ی، له‌م كاره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و پشتگوێ خستنی ئازاره‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هوَی ئاسه‌واره خراپه‌كانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌وه، توشیان هاتووه؟
ئایا دروسته ئه‌و كاره، به كارێكی زانستیی و ئه‌زموونی دابنرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی، مه‌به‌سته‌كه زووتر ده‌سه‌به‌رده‌كات و، كاره‌كه ئاسانتر ده‌كات و تێچونیشی كه‌متره؟ هه‌روه‌كو ( برتراند رسل) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات و پشتگیریی له ڕاكانی ماكیاڤیللی ده‌كات، به‌وه‌ی زانستی و ئه‌زمونین و، له ئه‌زمونه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، سه‌باره‌ت به كاروباری گشتی بنیات نراون!
ئه‌وه‌تا ( برتراند رسل) ده‌ڵێت:( فه‌لسه‌فه سیاسیه‌كه‌ی ماكیاڤیللی، زانستیی و ئه‌زمونیه و، له پسپوَڕییه‌كه‌یه‌وه، سه‌باره‌ت به كاروباری گشتیی بنیات نراوه، گرنگی به پێشخستنی ئامرازه‌كان، به‌سه‌ر مه‌به‌سته دیاریكراوه‌كاندا ده‌دات، به چاوپوَشین له‌وه‌ی، پرسیار بكرێت، مه‌به‌سته‌كان، باشن یا خراپ، مرۆ، كاتێك ڕێگه به‌خوَی ده‌دات، ئاماژه به‌و مه‌به‌ستانه بكات كه ده‌یانخوازێت، ئه‌وه پیویسته له‌سه‌ر هه‌موومان، چوَنی ده‌وێت، بۆی بسازێنین، زوَرێك له‌و تانه و ته‌شه‌رانه‌ی، كه لكێنراون به‌ناوی ماكیاڤیللییه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نكۆڵیكردنی ئه‌و دووڕوانه‌ی، پێیان ناخوَشه دان به كاری خراپه‌دا بنێن ).
بێگومان، بنچینه‌كانی ڕه‌فتاری مرۆ، له‌گه‌ڵ مرۆ و زیندووه‌كاندا، ئه‌و بنچینانه نیه، كه له‌گه‌ڵ شته نازیندووه‌كاندا ڕه‌وتاری پێده‌كات، چونكی شته نازیندووه‌كان، فیكر و هه‌ست و ئازار و چێژ و داواكاریی ژینیان نییه، ئه‌و پروَگرامه زانستیه‌ی، كه به‌سه‌ر نازیندووه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، دروست نیه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه، به‌سه‌ر زیندووه‌كاندا - به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر مرۆكاندا - جێبه‌جێ بكرێت، چونكی زیندووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ندێ مافیان هه‌یه، كه ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێن، خه‌ڵكیش به‌تایبه‌تیی، هه‌ندێ مافیان هه‌یه، زیاتره له‌بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كانی تر، بۆیه پێویسته دانانی ئه‌م مافانه له‌به‌رچاو بگیرێت، كاتێك كه پرۆگرامی زانستی وه‌رده‌گیرێت و به‌سه‌ر زیندووه‌كاندا - به‌گشتی - و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا – به‌تایبه‌تی - جێبه‌جێ ده‌كرێت، ده‌رخستنی دیوێكی دزێوی تری بیردۆزه‌كه‌ی ماكیاڤیللی، ئه‌وه‌یه، وایداناوه، به‌سوك سه‌یركه‌رانی ڕه‌وشته به‌رزه‌كان و ئه‌نجامده‌رانی خراپه‌كان، له‌وه‌دا كه بۆ گه‌یشتنه حوكم و جێگیركردنی ده‌سه‌لاَت پیاده‌یان كردووه، سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا، كه پێیانه‌وه پابه‌ندن و دووركه‌وتونه‌ته‌وه له خراپه‌كان، هه‌ر ئه‌مه پاساوی زانستیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئامرازه نائاكارییه‌كان، بگیرێنه به‌ر، بۆ گه‌یشتن به حوكم و جێگیركردنی و جێبه‌جێكردنیان به ته‌واوی، ئه‌وه‌ش، یه‌كسانه به به‌كارهێنانی فێڵكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و دزیكردن و خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به ناهه‌ق، هه‌ر ئه‌مانه‌شن، ئامرازه‌كانی گه‌یشتن به ده‌وڵه‌مه‌ندیی و چێژ وه‌رگرتن له خوَشیه‌كانی ژین و به‌هێزكردنی سه‌رمایه‌داریی ڕه‌ها. ئایا ئه‌مانه، له تێڕوانینی لایه‌نگرانی ماكیاڤیللیدا - شیوعی و سوَسیالیستیه‌كان - بۆخۆی وه‌رگیراو و جێی لێ ڕازیبوونن؟
ئه‌و بیردۆزه‌یه، به ته‌واوی، هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كوشتاری به كوَمه‌ڵ و لێسه‌ندنی پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان و، هه‌ڵایساندنی شوَڕشه ڕووخێنه‌ره‌كان و، به‌كوَیله‌كردنی گه‌لانن، له پێناو گه‌یشتنی حیزبه شیوعی و سوَسیالیستیه‌كان به ده‌سه‌لاَت و قوَستنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌مووشتێك بۆخۆیان و، زاڵبوونیان به سه‌ریدا، گه‌ر له ناویشیاندا ئازادییه مروَییه‌كان و مافه‌كانی تریش هه‌بێت.
ئایا ئه‌مه كارێكی باشه له‌دیدگای لایه‌نگرانی ماكیاڤیللی و سه‌رمایه‌داریی و دیموكراسی خوازه‌كاندا ؟ گهریهكهمیان، شتێكی وه‌رنه‌گیراوی نائاكاریی بێت لای شیوعی و سوَسیالیستییه‌كان و، دووه‌میشیان، لای سه‌رمایه‌دارییه‌كان و دیموكراتی خوازه‌كان، به‌لاَم له بیردۆزه‌كه‌ی ماكیاڤیللیدا، هه‌ردووكیان، پاساویان بۆ ده‌هێنرێته‌وه و، مه‌به‌ست، ڕه‌وایی به ئامرازه‌كان ده‌دات، به‌پێی مه‌زه‌بی شوێنكه‌وتوی هه‌ردوولایه‌نه ناكوَك و دژه‌كه له جیهاندا (سه‌رمایه‌داری و دیموكراتیه‌ته‌كه‌ی ـ شیوعیه‌ت و دیكتاتوَریه‌ته‌كه‌ی) وه‌لێ، حوكمی لوَژیكی، به بێ به‌ڵگه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، كه هه‌ردوو لایان ناودژن له‌گه‌ڵ خودی خوَیاندا، ئه‌وه‌یش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ڕه‌وشته نزمه‌كانی، كه ماكیاڤیللیه‌ت خوازیارێتی، لای هه‌ردوولایان، له یه‌ك كاتدا، وه‌رگیراوه و ڕه‌فزیش كراوه، له‌و ڕووه‌وه پێیان قه‌بووڵه، كه خوَیان له‌دژی ئه‌وانیتر پیاده‌ی ده‌كه‌ن، ڕه‌فزیشی ده‌كه‌ن، گه‌ر ئه‌وانیتر له دژی ئه‌مان پیاده‌ی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆخۆی ناودژییه‌كی به‌دیهیه.
هه‌ر ئه‌م ناودژییه‌ش له‌گه‌ڵ خوددا (التناقچ مع الژات )، به‌سه بۆ تێكشكاندنی ماكیاڤیللیه‌ت، چونكی، ناودژی له هه‌ر مه‌زه‌ب و فیكره‌یه‌كدا، به‌هێزترین به‌ڵایه بۆ پوچكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، دواتریش، ئایا ئامانج، پاساوی ڕه‌وایی ئامرازه‌كان ده‌دات؟
هه‌موو كه‌سێكی ژیر، ته‌نانه‌ت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش، كه كه‌مێ له ژیرییان هه‌یه، له‌و ڕاڤه لوَژیكیه ده‌پرسن، كه ئه‌م ڕا لاده‌ره هه‌یه‌تی، هیچ مرۆیه‌ك له دنیادا، به‌و قسه‌یه ڕازی نابێت، هه‌رچه‌ند سته‌م و خراپه‌كاریی زوَریشی پێگه‌یشتبێت، هه‌رچه‌ند نه‌شازی فیكریی و ده‌روونیشی هه‌بێت!
ئاشكرایه، له ژین‌دا، هه‌موو مرۆیه‌ك، هه‌موو كوَمه‌ڵه‌یه‌كی مروَیی، داواكاریی ده‌روونی و پێویستی لاشه‌یی هه‌یه، هه‌روه‌ك پێویستیشه بۆ وه‌دیهیێنانی هه‌ر داواكارییه‌كی ده‌روون، یا هه‌ر داواكارییه‌كی لاشه، ئامرازێك به‌كا بخرێت، به‌لاَم ئایا له عه‌قڵی چی مرۆیه‌كدا دروسته، هه‌ر ئامرازێك به‌كاربێنیت، ئاساییه، گه‌رچی گه‌وره و مه‌ترسیداریش بێت، بۆ هه‌ر پێویستیه‌كی خوَت، كه بچوك و سوكیش بێت؟
جاكاتێك عه‌قڵ بچوكه‌كان، یا خوێنمژه‌كان، بره‌و به ڕایه‌كی له‌و جوَره ده‌ده‌ن و، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م قسه‌یه، بێ هیچ كوَتێكی لوَژیكی دروست، بێ هیچ مافێكی جێگیر و ڕه‌وشتبه‌رزییه‌كی بالاَ، ئاسانه به ده‌مدا بێت.
گه‌ر وابێت، ئاساییه له ژینی خوَیاندا، هه‌روه‌كو شێته‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، یاوه‌كو چه‌ند شه‌یتانێكی سته‌مكار، خه‌ڵكی به‌م ڕایانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و به‌دروَ و بوختان ناوی لێبنێن (بیردۆزه)، تاكو هه‌موو سته‌مكارییه‌ك بكه‌ن، بێئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناوی خوێنمژ و سته‌مكاریان لێبنێت، بۆیه دێن و ده‌روونه سته‌مكاره‌كه‌ی خوَیان، به توێكڵی ئه‌وه‌ی ناویانناوه بیردۆزه‌ی ماكیاڤیللیه‌ت، داده‌پوَشن.
بۆیه دادگاییكردنی ئه‌م قسه تێكده‌رانه‌یه، كه به ته‌واوی و ڕه‌هایی به ده‌میاندا دێت، پێویسته له‌سه‌ر ڕێبازی جێبه‌جێكردنی فه‌لسه‌فیی، كوَمه‌ڵێك داواكاریی بوون، یا پێویستی لاشه، دابنێین و گریمان، كه ئه‌وانه، مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیانن، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شدا، كوَمه‌ڵێك شت، كه بگونجێن ببنه ئامراز، یان وه‌كو ئامراز دابنێین.
له گشتاندنی بیروَكه‌كه‌ی ماكیاڤیللیه‌وه، ئه‌وه پێویست ده‌بێت، كه ماكیاڤیللی، كوَمه‌ڵێك پاره‌ی به به‌هاو خاوه‌ن بره‌و، له بازاڕدا بسوتێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی كوپێك چایی، یا فنجانێك قاوه بكوڵێنیت، مادام مه‌به‌سته‌كه خواردنه‌وه‌ی چایه، پاساوی ئه‌و ئامرازه‌ی بۆ ده‌داته‌وه، كه سوتاندنی بڕه پاره به نرخه‌كه‌یه و، هه‌زاران زیان بكات، له به‌رامبه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌دا، كه ناكاته دووسێ فلوس، هه‌روه‌ها، ئه‌م مه‌زه‌به، ئه‌وه ده‌خوازێت، كه ماكیاڤیللیه‌كان، ڕێگرنین له‌وه‌ی، چه‌ندین ده‌سنووسی گه‌وره‌ی زانستی و ده‌گمه‌ن، بخه‌نه ئاوێكه‌وه، تاكو ببێته پردێك و سوپای ڕزگاركه‌ری پێدابڕوات.
هیچ گرنگ نیه دوای ئه‌وه، مرۆڤایه‌تی، زه‌خیره زانستیی و فیكریی و ژیارییه‌كانی، كه سه‌ده‌كانی پێشوون به‌جێیان هێشتوون، له ده‌ست بدات، چونكی، ئامانج، پاساوی ئامراز ده‌داته‌وه، ڕێگرنین له‌وه‌ی، هه‌زاران كه‌س، له مرۆكان برسی بن و خێر و بێره‌كانیان بدزرێت، تاكو تاقه سته‌مكار و خوێنڕێژێك، خوَشگوزه‌رانی و ڕابواردنی ده‌ست بكه‌وێت، چونكه، ئامانج، پاساوی ئامراز ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها، له‌وانه‌یه، ڕێگر نه‌بن له‌وه‌ی، كه مرۆ ده‌ستی یه‌كێكیتر ببڕێته‌وه و، ئێسكی باسكی، بكاته گوَچانی ده‌ستی و، پێستی مرۆیه‌كی زیندوو، دابماڵێت و ته‌پڵێك، یا ده‌فێكی لێ دروست بكات، یا شارێكی ته‌واو بسوتێنێت، تاكو كڵپه‌ی ئاگرێكی گه‌وره، له دووره‌وه ببینێت، دواتریش، خه‌ڵكانێكی بێ‌تاوان بگرێت و به‌هوَی ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌وه سزایان بدات. هه‌روه‌كو(نیروَن)ی ئیمپراتوَری ڕۆما كردی، یا دڕه‌نده‌یه‌ك فڕێبداته نێو گوَڕه‌پانی زۆرانبازییه‌كه‌وه، كه زوَر به هێز و برسیی بێت، مرۆیه‌كی بێ‌تاوانیش، به زوَر بخاته ناوی، تاكو بزانیـَت، كه‌ی براوه‌كه زه‌فه‌ر ده‌بات و، كه‌ی به‌زیوه‌كه له ناو ده‌چێت.
ئه‌وه‌بوو ڕۆما، له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لاَتی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یدا، شتی وای زوَر ده‌كرد. هه‌موو ئه‌و نمونانه، پێویسته لای ماكیاڤیللیه‌كان، شتێكی ئاسایی بن، چونكی ئامانج بۆ خۆی پاساوی ئامراز ده‌داته‌وه. ئایا ئه‌و كاره شێتی و سته‌مكارییانه، ئامرازێك نه‌بوون بۆ چه‌ند ئامانجێك؟ جا ئه‌گه‌ر، هه‌موو ئامانجه‌كان به ڕه‌هایی، پاساوی هه‌ر ئامرازێك بن، به بێ كوَت و مه‌رج، ئه‌وه ماكیاڤیللی، چه‌نده شایه‌نی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م بیروَكه تێكده‌ره‌ی ڕه‌چاو كردووه، شوَڕبێته‌وه بۆ نزمترین و په‌ستترین پله، كه له بووندا وێنا ده‌كرێت و به‌ر بدرێته‌وه بۆ خواری هه‌ره خواره‌وه و، ئه‌و جلكه مروَییه‌ی، كه خودای كردگار به‌وه‌وه ڕێزی بۆ داناوه، دابكه‌نێی و جلكی پیسترین و بێڕێزترین زینده‌وه‌ر له‌به‌ر بكات!
كاتێك سه‌ده‌ی نوَزده هاته به‌ره‌وه، كه له ڕووی فیكریی و واقیعیه‌وه، سه‌ده‌ی ڕاپه‌ڕینی گشتگیر بوو، به سه‌ر ئاین و ڕه‌وشتدا، له‌و كاته‌دا، بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتنی ئه‌ندامیی، له‌سه‌ر ده‌ستی (داروین) هاته گوَڕێ، یاسا و ڕێسای ئه‌م بیردۆزه‌یه، وه‌ك پێشتر باسكرا، ئه‌وه‌بوو كه ژین ململانێیه و مانه‌وه‌ش بۆ گونجاوترینه. واته: مانه‌وه، به سروشتی حاڵ، بۆ به‌هێزتره، له‌و كاته‌دا، خه‌ڵكیی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی (زانستی) بڕوایان هێنا، كه بوون به هێزه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و، ململانێی حه‌تمیش له‌سه‌ر مانه‌وه، ڕێگه نادات به‌وه‌ی، جیاكاریی بكرێت، له‌نێوان ئامرازێك و یه‌كێكی تردا، هه‌ر بۆیه، ڕه‌چاوی جوَرایه‌تی ئامراز ناكرێت، به‌ڵكو ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت، تا چه‌ندێ گه‌ره‌نتی ئه‌نجام و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه، كه له خودی خوَیدا، بریتیه له مانه‌وه.
ماكیاڤیللیه‌ت ده‌یوت: حه‌ق بریتیه له هێز و، داروینیش ده‌یوت: بێگومان بوون بۆ خۆی بریتیه له هێز. داروینیزم بیردۆزه‌یه‌كی زانستییه، كه‌واته، با ماكیاڤیللیه‌تیش بیردۆزه بێت. بارودۆخیش، ئاماده‌بوو بۆ وه‌ها هاوكێشه‌یه‌ك، كڵێسا، ده‌سه‌لاَته سه‌ركێشه‌كه‌ی له ده‌س دابوو، ژینی سیاسی و كوَمه‌لاَیه‌تیشی له‌كیشوه‌ره‌كه‌دا، به ململانێ و جه‌نگه له ناوبه‌ره‌كان و ڕق و كینه ڕووخێنه‌ره‌كان، شه‌پۆلی ده‌دا، ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌یشه‌وه، سیاسه‌ت، له‌و سه‌ده‌یه‌دا، به پێكه‌وه به‌سرانێكی به‌هێز، به ئابوورییه‌وه به‌سترابووه‌وه، به‌وه‌ش، له ئاین و كارتێكه‌ره‌كانی، زیاتر دوور كه‌وته‌وه.
له ڕاستیدا، سیاسه‌ت و ئابووریی و هه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی ژین، پێكه‌وه به‌ستراو و پابه‌ندن، به شێوه‌یه‌ك، كه قورسه یه‌كێكیان له‌وی دیكه‌یان جوێ بكرێته‌وه، به‌لاَم ئابووریی به تایبه‌تن بووه بازنه‌ی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ویش به هوَی ئه‌و بارودۆخه‌وه، كه كیشوه‌ری ئه‌وروپای تێدا ده‌ژیا له‌و ماوه‌یه‌دا، ژینی ئه‌روپیی، داڕووخانی پێڕۆیه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تی و به‌رقه‌راربوونی یه‌كێكیتر له‌شوێنی ئه‌وی، به‌خۆوه ده‌بینی، ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌ره‌سی هێنا و سه‌رمایه‌داری له‌دایك بوو، پێڕۆی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، وێنه‌یه‌كی قێزه‌ونی، به‌فیڕۆدانی ڕێزی مرۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی و، ژێرده‌سته‌كردنی به دڕه‌نده‌یی ده‌نواند، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێكی وه‌ك خوَی بوون. به‌لاَم خوَیان له هه‌موو واتا جوانه‌كان داڕنیبوو، مرۆ له ژێر سێبه‌ری ئه‌م پێڕۆیه‌دا، ژێرده‌سته‌ی دوو ده‌سه‌لاَتی داپڵوَسێنه‌ر بوو، ده‌سه‌لاَتی گه‌وره‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پیاوانی ئاین، گه‌وره‌كان( ئه‌سیاد) خاوه‌نی زه‌وییه‌كان و ئه‌و جوتیارانه‌ش بوون، كه له‌سه‌ری بوون، چوَن خوَیان بیانویستایه، یاسایان بۆ ده‌ركردن و سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاندن، واته: گه‌وره‌ی ده‌ره‌به‌كه‌گان، له‌یه‌ك كاتدا، ده‌سه‌لاَتی به‌رنامه ِێژیی و جێبه‌جێ كردنیشیان هه‌بوو، به‌لاَم پیاوی ئاین، به كوَیله‌كردنی به‌و بیانوه‌وه ده‌پیرۆزاند، كه گوایه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌كه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌یه، واته: هه‌ڵه‌كه‌ی ئاده‌م( سه‌لات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت).
پیاوانی ئاین، له‌گه‌ڵ گه‌وره ده‌ره‌به‌گه‌كاندا، له ڕامكردنی كوَیله‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خوَیان، به‌شدار بوون، چونكی، له‌وكاته‌دا، كڵێسا ببووه به‌شێك له پێڕۆی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و لێی جیانه‌ده‌بووه‌وه.
له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخه تاڵ‌دا له‌ئه‌وروپادا دووبزوتنه‌وه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا كه‌گرنگیه‌كی زوَریان هه‌یه له‌مێژووی ئه‌وروپادا (بزوتنه‌وه‌ی زانستی و بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی ئایینی) كارتێكردنی ئیسلامی‌یش به‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌وه شتێكی شاراوه‌نه‌بوو دواتریش (چینی بوورژوا) به‌پشت به‌ستن به‌قسه‌كانی (مارتن لوَسه‌ر و جوَرج كاڵڤن) ده‌ركه‌وت و سودی له‌به‌روبوومی پێشكه‌وتنه زانستی ئه‌زمونی گه‌راكه‌ی وه‌رگت به‌لاَم ڕۆڵیان هه‌روا به‌سنوورداری مایه‌وه تاكو ئه‌وه‌ی كه‌وا(شوَڕی پیشه سازی) ناوده‌برێت ده‌ستی پێكرد،به‌شی,َه‌یه‌ك كارگه به‌هوَی به‌هاونرخی زه‌وییه‌وه گرنگی په‌یداكردوو شوێنه‌واری دیاریدا كێبه‌ركێیه‌كی توند له‌نێوانی پیاوانی پیشه‌سازیدا له‌شارو خاوه‌ن زه‌وییه‌كان له گوند سه‌ریهه‌ڵدا له‌و كاته‌شدا پیشه سازی پێویستی به‌ده‌ستی چه‌ندین كرێكاری به‌رده‌ست و هه‌رزان هه‌بوو،كرێكاریش به‌هوَی ئه‌وه‌وه كه‌له گونده‌كان ده‌ژین له‌ژێرده‌سه‌لاَـی گه‌وره ده‌ره‌به‌گه‌كاندابوون بۆیه هه‌رده‌بوو خوَیان له‌و به‌ربه‌سته سه‌پێندراوانه ڕزگاریان بكه‌ن هه‌لیان بووبڕه‌خسێت بووپچڕاندنی كوَته‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئازادی خوَیان بووبێ به‌ڵكو بووبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌كانی بوورژوابوو، له‌م كاته‌شدا مه‌زه‌بی سروشتی(فیزیوَكراتی)سه‌ریهه‌ڵدا كه‌بانگه‌وازی بۆلای دروشمی(لێگه‌ڕی َكاربكات، لێیگه‌ڕی بابڕوات) ده‌كرد، جاسه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ئازادی مرۆ له هه‌ڵبژاردنی ڕێگای حه‌لاَڵی نان په‌یداكردن و مافی گوێزرانه‌وه‌ی بووهه‌ركوێ ی زه‌وی خودادا سه‌باره‌ت به‌مرۆ له ڕ,َژهه‌لاَتی ئیسلامییدا شتێكی ئاسایی و بوو÷ه‌موكه‌س سه‌لمێنراوه،به‌لاَم ده‌ست كه‌وتنیان له‌ڕۆژئاوایی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا وه‌كو هه‌لێك و زه‌فه‌ری ده‌سكه‌وتنی گه‌وره وابوو، سه‌ركه‌وتنی شوَڕشی فه‌ڕه‌نسی پاڵنه‌رێكی به‌هێزبوو بووگه‌لانی تری ئه‌وروپیی،دوای ئه‌و شوَڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه هه‌ڵایسان وهاواری هزرڤانه‌كان به‌رز بووه‌وه كه به(بانگخودازانی ئازادی ناونرابوون ئه‌م هزرڤانانه ئیدانه‌ی ئه‌و خراپه كاریانه‌ی ده‌كرد كه‌كوَمه‌ڵگه‌ی پێ شه‌لاَڵ بووبوو هه‌روه‌ك دژی ئه‌و كوَتانه‌ش بوون كه‌تاك پشتی له‌ژێریدا چه‌مابووه‌وه به‌هوَی ئه‌وماڵوێرانیه‌ی كه‌جه‌نگه له ناو به‌ره‌كانی نێوان كاسوَلیك و پروَتستانت و تاقمه ئاینه‌كان له ئه‌وروپایان ئالاَند و گه‌لانی ئه‌وروپی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یان نالاَند هه‌روه‌ك به‌هوَی ئه‌و سته‌م و سه‌ركێشیه زوَره‌ی كه‌پیاوانی ئاین به‌سه‌ر خه‌ڵكیاندا سه‌پاندبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕقه خاچپه‌رستیه‌ی كه‌په‌رده‌ی دادا به‌سه‌ر ئه‌وروپییه‌كان تاكو شوێن ئاین و ڕێنمونی ڕاسته‌قینه بكه‌ون،ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌دوواده‌كرا(نائایینی)بوو هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه‌ده‌ویسترا كوَمه‌ڵگه‌ی تازه‌ی له‌سه‌ر بنیات بنرێت به‌هه‌مان شێوه نائایینی بوو دواتریش كۆڵیاران له كلتوری فه‌لسه‌فی ئیفریقی و نوسینه‌كان(شپینوَزاو جوَنلوَك)و ئینسایكلوَپیدیه فه‌ڕه‌نسیه‌كانه‌وه بیروَكه‌ی داڕشتنی كوَمه‌ڵگه‌یان به‌پێێ چوارچێوه‌ی ڕێخستنێكی علمانی وه‌رگرت،دوای هه‌مووئه‌مانه هه‌ست و سوَزی خه‌ڵ: به‌یه‌ك گه‌یشتن و ویژدانیان به‌وشه‌یه‌كی جادووئاسایی سه‌رنج ڕاكێشه‌وه به‌سترایه‌وه كه‌وه‌كو ڕه‌مزێك وابوو بوومه‌بده‌ئێكی تازه‌ی ڕاكێشه‌ر، هه‌موولایه‌نگرانی (سروشتیه‌كان)و (سودگه‌راكان)و (كوَ/ه‌ڵ"ه‌راكان)و (تاكگه‌راكان)یه‌كده‌نگ بوون له‌بانگه‌شه بووكردنیدا ئه‌ویش بنه‌مای (دیموكراسی)بوو جاچوَ، دیموكراسی به‌سه‌رنج ڕأكێشی خوَی عه‌قڵی ئه‌و گه‌له چه‌وساوانه‌و عه‌قڵ داخراوانه به‌لای خوَیدا ڕاناكێشێت؟ كه‌ئه‌و ده‌ڵێت:گه‌ل خوَی گه‌وره‌ی خوَیه‌تی و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاَـه‌كان و چاودێریی كه‌سی به‌سه‌ره‌وه‌نامێنێت هاولاَتی بیروباوه‌ڕوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت چه‌ندین ئازادی و مافی هه‌یه كه‌پێشتر خه‌ویشی پێوه نه‌بینیبوون ئازادی كاركردن،ئازادی گواستنه‌وه،مافی ده‌رخستنی ڕا،ئازادی ڕه‌وتار،ئازادی بیروباوه‌ڕ،مافی خوَپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی، هه‌روه‌ك چه‌ندین ده‌سه‌به‌سه‌ری بووهه‌یه كه‌له‌ژێرسێبه‌ری ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا به‌خه‌یاڵیشیدا نه‌هاتوه ده‌سه‌به‌سه‌ری گره‌نتی توَمه‌تباركردنی، ده‌سه‌به‌سه‌ری لێكوَڵینه‌وه، ده‌سه‌به‌سه‌ری دادگای كردن، ده‌سه‌به‌سه‌ری جێبه‌جێكردن ئه‌م دروشمانه هه‌مووخه‌ڵكی سه‌رسام كرد،ئه‌م خه‌ونانه‌هه‌موویانی سه‌ر خوَش كرد بۆیه به‌هه‌موو هه‌وڵێكیانه‌وه هه‌وڵی له‌بیركردنی ئه‌و ڕابردووه ترسناكه‌یاندا،به‌هه‌مووبه‌هاوڕه‌وشته بالاَكانیه‌وه له‌نیوَانیشیاندا ئاین و ئاكار فرێیاندا له‌پێناو دووا ڕۆژێكی گه‌شاوه‌و ڕووناك، خه‌ریكبوو گڕیان تێبه‌رده‌بوو دواتریش له‌نێ, ئه‌ده‌ب و فیكردا ڕه‌وتێكی نوقومبوون له‌هیواو متمانه‌یه‌كی ڕه‌هاوه ڕووی له‌به‌خته‌وه‌ری و پێشكه‌وتن بوو له‌وێشدا ته‌نیا كومه‌ڵێك ده‌ركیان به‌كۆتایی ڕاسته‌قینه‌و مه‌غزا قوڵه‌كه‌ی ئه‌و كرده‌یه كردبوو،ئه‌ویش چینی سه‌رمایه‌داره‌كانبوون،ئه‌وچینه‌ی كه‌پوخته‌ی په‌ره‌گرتوی چینی بوورژوانبوون،ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده ڕوونه كه‌سه‌ره دیاره‌كانی ئه‌م چینی سه‌رمایه‌دارانه سوخوَره چوه‌كان بوون باگوێله‌م چیروَ:ه بگرین كه‌له گێڕانه‌وه‌ی كۆڵیارێكی سیاسی ڕۆژئاواییه: (كارڵ بیكه‌ر) له‌كتێبی(السبیل الی عالم افچل) دا ده‌ڵێت( له‌ڕابردوودا هه‌مووپیاوێك له‌هه‌ركوێ ژیابێت ملكه‌چی خوَشه‌ویستی و گوێڕایه‌ڵی كڵێسا‌و پیاوه‌كانی بوو له‌كارو باره ئاینییه‌كاندا هه‌روه‌ك چه‌ند باجی دیاری كراوی ده‌داو سه‌رباری دادگای كردنی له‌به‌رامبه‌ر دادگاكانی كڵێسادا،دیسان پاره‌یه‌كی تایبه‌تی له سزادانی چه‌ند تاوانبارێكی دیاریكراودا ده‌دا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وكه‌سه ملكه‌چی خوَشه‌ویستی و گوێڕایه‌ڵی حكومه‌ته مه‌ده‌نیه‌كه‌ش بوو له‌مه‌سه‌له مه‌ده‌نیه‌كاندا،دیسان چه‌ندین باجی تری ده‌دا به‌ئه‌میری ناوچه‌كه‌و له‌دادگاكانی پادشاشدا پاره‌ی تری له‌جیاتی تاوانه‌كانی ده‌دا ئه‌وه‌ش شتێ:ی بڕاوه‌یه كه‌له‌نێوان ئه‌م دووده‌سه‌لاَته‌دا ململانێ‌و ناكوَكی هه‌ڵبگیرسێت چونكی هه‌ریه‌كێكیان داوایان له‌خه‌ڵك ده‌كرد كه‌وه‌لائی بووئه‌و هه‌بێت،مێژووی ئه‌وروپا به‌درێژای چاخه‌كانی ناوه‌نددوو له‌هه‌مووبه‌شێ: له‌به‌شه‌كانیدا هیچ نه‌بوو مه‌گه‌ر مێژووی زه‌حمه‌تی به‌رده‌وامی نێوانكڵێساو ده‌وڵه‌ت نه‌بێت )(بێگومان له‌ماوه‌ی سه‌دساڵی ته‌واوبوو له‌جه‌نگه ئه‌هلی نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌هوَی ناكوَكیه ئاینییه‌كانه‌وه ده‌سه‌لاَت و هێز له‌كڵێساوه گوێزرایه‌وه بووده‌وڵه‌ت ئه‌و جه‌نگانه‌ش هه‌وڵگه‌لێكی وه‌حشیانه‌ی به‌رده‌وامبوون كه‌بووبردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی سیاسی نه‌نه‌رمیان تێدابوو نه‌هێوریش ده‌بوونه‌وه) (به‌م شێ,ه‌یه له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا كوَمه‌ڵگه مه‌سیحیه یه‌كگرتوه‌كه خوَی شارده‌وه‌و سیاده‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌كانیان بوونه حه‌قیقه‌تێكی واقعی، دواتریش بنه‌ما تییوَریه‌كان هاتن تاكو پشتگیری ئه‌و ڕاستیه بكه‌ن،ماكیاڤیللی له‌كتێبه به‌نێوبانگه‌كه‌یدا (میر) كه‌ده‌ورو به‌ری ساڵی 1513 بلاَوی كرده‌وه ده‌وڵه‌ت واده‌ناسێنێت كه‌هێزێكی سیاسی په‌تیه هه‌روه‌كو تێدا ڕای گه‌یاندبوو كه‌ئه‌ركی ئه‌میرفه‌رمانڕه‌واكان یاتاكه‌كاریان ئه‌وه‌یه كه‌ده‌سه‌لاَـ به‌ده‌ست بهێنن و به‌كاری بخه‌ن، له‌و به‌كار خستنانه‌شیاندا بۆیان هه‌یه به‌ته‌نیا خوَیان له‌و مه‌به‌ست و ئامانجانه‌ی كه‌له‌ڕێی ده‌سه‌لاَـه‌وه دێ،ه‌دی بڕیاربده‌ن و له‌پی،َاو ئه‌وه‌شدا هیچ پابه‌ندی ڕێسای ئایینی و ئاكارییه‌كان نه‌بن، له‌هه‌ردووسه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نوَزده‌دا،شوَڕی دیموكراتی حوكمی ره‌ِهای هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه‌پادشاكان هه‌یانبوو له‌جێی ئه‌وده‌سه‌لاَته‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی دانا كه‌چه‌ند كوَمه‌ڵێكی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن گه‌له‌وه دیاریكراون،ئه‌م شوَڕشه ده‌وله‌َتانی سه‌رباری جوداوازیان والێكرد كه‌زیاتر گرنگی به‌كارو باره دنیا ییه‌كان بده‌ن و دواتریش له‌وانی پێش‌و تر زوَرتر سه‌ربه‌خۆبن هه‌ربه‌م شێوه‌یه ویستی گه‌ل له‌جێگه‌ی مافی خودای دانراهه‌روه‌كو چوَن خه‌ڵكی ئاماده‌بوون كه‌بجه‌نگێن و بكوژرێن له‌پێناوی ئاین و كڵێسادا، به‌هه‌مان شێوه‌ش پیاوان ئاماده‌ی جه‌نگ و مردن بوون، له‌پێناو ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌یاندا ) باله‌گه‌ڵ (بیكه‌ر)دابگوازینه‌وه سه‌ر قسه‌كانی له‌سه‌ر دیموكراتی كه‌ده‌ڵێت:(دیموكراتی هاوچه‌رخ له‌ڕووی فیكره‌و واقعیه‌وه ته‌نا له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رهه‌ڵستیه‌وه‌یه‌كه‌له‌ڕووی ئه‌و پێڕۆیه‌داسه‌ریهه‌ڵدا كه‌كوَمه‌ڵگه‌و حكومه‌ت له‌سه‌ری ده‌ڕوویشتن و له‌ماوه‌ی سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌دا له‌ئه‌وروپا باوبوو له‌وكاته‌دا ده‌وڵه‌ته‌كان پادشایانێك حوكمی ده‌كردن كه‌بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌لاَتی ڕه‌هایان ده‌كرد به‌پشت به‌ستن به‌مافی خوداییه‌وه ده‌سه‌لاَتی ئه‌و كوَمه‌ڵه پادشایه‌ش پاڵی دابووه‌وه به‌لای چینی پیاوه‌دیاره‌كان و ده‌سه‌لاَتی كڵێسادا زوَربه‌ی خه‌ڵكیش به‌تایبه‌ت كرێگرته‌و جوتیاره‌كان سته‌میان به‌سه‌ردا ده‌كراو ده‌قوَسترانه‌وه‌و به‌شه‌كانیشیان زوَركه‌م بوو هیچ مافێكی ئازادی سیاسی یا ئازادی په‌رستن و ئازادی قسه‌كردن و ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی كاركردنیا ن نه‌بوو هاولاَتیان هیچ ده‌سه‌به‌رێكیان نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافخوران و ده‌ستگیركردن و زیندانی كردن و پشكنینه‌ی ماڵ‌كانیاندا هه‌ربۆیه شوَڕشی ئینگلیزی و شوَڕشه‌كانی فه‌ڕه‌نساو ئه‌مه‌ریكا ڕوویان له‌م جوَره دكتاتوَریه‌ته‌بوو تاكودیموكراتی ئازادی له‌شوێن دابنێن،بێگومان بیردۆزه‌ی‌سه‌ره‌كی كه‌فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراتی ئازادی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه له‌وه‌دا خوَی ده‌نوێنێت كه‌خه‌ڵ:ی ده‌توانن خوَیان حوكمی خوَیان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌وه‌ی كه‌پادشاكان و چینی خانه‌دان و پیاوانی ئاین حوكمیان بكه‌ن نوسه‌ران ئه‌م دوووشه‌یه‌یان به‌كارده‌هێنا( ) كه‌گوزارشتبوو له‌و بیردۆزه‌یه‌ی كه‌وازله‌خه‌ڵكی بێنن بائازادبن له كرده‌وه‌كانیاندا،واگزمانیان ده‌برد كه‌ركی حكومه‌ته پارێزگاری گیان و سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و موڵكیان بكات و پارێزگاری له‌سیستم و پاراستنی ولاَت بكات له‌ده‌ستدرێژی ده‌ره‌كی) (بیردۆزه‌كه‌ی گشتی دیموكراتی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌گه‌ربێت و هه‌مووتاكێك به‌دوای سوده‌تایبه‌تیه‌كانیدا بگه‌ڕێت ئه‌وا بێگومان جوَرێك له هاوڕێك و گونجان له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه جوداوازیه‌كانی گه‌لدا به‌خێرایی ده‌ست ده‌كات به‌ده‌ركه‌وتن یا به‌شێوه‌یه‌كی ئالی كه‌مده‌بێته‌وه‌دیموكراتی به‌كورتی به‌مشێوه‌یه گوزارشت له‌و بیروَكه‌یه‌ده‌كات، بێگومان به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان به‌و ڕۆڵه‌ی كه‌ده‌یگێڕن ده‌بنه هوَی وه‌دیهاتنی سودی گشتی )(ئه‌م بیردۆزه‌ساده‌یه بیردۆزه‌یه‌كه بووبه‌رژه‌وه‌ندی به‌هێز ئیش ده‌كات له‌دژی به‌هێز،له‌كوَمه‌ڵگاكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا كه‌ژینیان هێشتا ئاڵوَز نه‌بووبوو ئه‌م بیردۆزه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كوَمه‌ڵه تاكانه ئیشی ده‌كرد كه‌هه‌لیان بووڕه‌خسابوو تاكوپاره‌و سامان كوَبكه‌نه‌وه به‌لاَم به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئامێڕانه‌ی كه‌هێزی بزوێنه‌ریان هه‌بوو،كێبه‌ركێی پیشه‌سازی ئازاد نه‌بووه هوَی وه‌دیهاتنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ئابووریی ناسان و فه‌یله‌سوفه سیاسیه‌كان پێشبینیان ده‌كرد ئه‌مه شتێك بوو ڕوون بووه‌وه چونكی قازانجه‌كان ته‌نیا بووخاوه‌ن كارگه‌و ئامێره‌كان ده‌گه‌ڕایه‌وه ئامێره‌كانیش به قورسترین كارڕاده‌په‌ڕین،بۆیه ولاَت پڕبووه له كرێكاره بێكاره‌كان دواتریش خاوه‌ن كارگه سه‌ربه‌خۆكان ئه‌وه‌یان وه‌كو هه‌لێك بینی بوودابه‌زاندنی كرێ‌و زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كاركردن،كرێكاره‌كانیش بینیان كه‌ئازادیان له‌هه‌ڵبژاردنی پیشه‌كه‌یاندا سنوورداربووله‌چاو پێوانه‌ی ئه‌و كاتژمێره دوور‌و درێژانه‌ی كاركردن و ئه‌و نرخه سوكانه‌ی كه‌مه‌به‌سته‌كانیان ناهێنێته دی و به‌پێی ماندووبوونیان نیه،ئه‌وه‌بوو كوَمه‌لاَنی ئافره‌تان و مندالاَن كه‌لاوازی و برسێتی تاقه‌تی پڕووكاندبوون له‌ڕۆژێكدا (12) كاتژمێرله‌و حانوته پیس و مه‌ترسی دار‌و ناته‌ندروستیانه‌دا كاریان ده‌كرد له‌پای كرێیه‌كدا كه به‌های ماندووبوونه‌كه‌یان نه‌بوو به‌م شێوه‌یه دیموكراتی هات و به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و خه‌ون و چاوتێبڕینانه‌ی كه‌پێوه‌ی لكێنرابوون تێك‌شكێنران شوَڕشی پیشه سازیش كه‌هاوڕێبوو له‌گه‌ڵ شوَڕشی دیموكراتیدا ده‌موچاوێكی عه‌بووسی وای ده‌رخست كه‌له‌ڕووی دزێزی و ئابڕوو چونیه‌وه هیچی وای له‌وێنه ده‌ره‌به‌گیه‌كان كه‌مترنه‌بوو ئه‌و ئازادییه ڕێژه‌ییه‌ش كه‌كرێكاران و جوتیاران پێی گه‌یشتبوون لێیان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و بووبه كوَڵێكی قورس به‌سه‌ر شانیانه‌وه،جارێكی‌تر هات و هاواره‌كان ده‌ستیان كرد به‌به‌رز بوونه‌وه له‌دژی پێڕۆی سروشتی تاك گه‌رایی و داوای سیستمێكی0كوَمه‌ڵه‌ی دیموكراتی)یان ده‌كرد له‌وێشه‌وه ده‌نگی (سوَسیالیسته یه‌كه‌مینه‌كان) زوَر به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌وت و چه‌ندین كوَمه‌ڵی ڕۆشنبیران و كرێكاران و جوتیاران مه‌یلیان به‌لای ئه‌وانداده‌چو بۆیه به‌ره‌یه‌كی دژین له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داره دڵڕه‌قه‌كاندا دروست كرد، له‌بێنه‌و به‌رده‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان لایه‌نگرانی دیموكراتیه‌تی سه‌رمایه‌داری تاكگه‌رایی و بانگخودازانی دیموكراتیه‌تی سوَسیالیستی كوَمه‌ڵه‌كی دا بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتن ده‌ركه‌وت كه‌ڕێڕه‌وی هه‌مووفیكری ڕۆژئاوای گوَڕی هه‌روه‌ها به‌هوَی یاسای هه‌ڵبژاردنی سروشتی و ناكوَكی مانه‌وه‌وه كه‌مانه‌وه بووشیاوترین ڕه‌گه‌زه، داروینیزم هه‌واداری ماكیا ڤلله‌تی زیندووكرده‌وه وه‌كوپێشتر باسمان كرد هه‌ربۆیه ململانێی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا،كه‌له ڕووه دیاره‌كه‌یدا له‌ململانێی جوَره‌كانی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان ده‌چێت، بوونه بانگه‌شه‌یه‌ك بووپاساوی ماكیا ڤیلله‌ت به‌ڵكو بووجێبه‌جێ كردن و بنیات نانیشی ئه‌وه‌تا(كریستینا غاوس) له‌پێشه‌كیه‌كه‌یدا كه‌بووكتێبی ی(میر) ی نوسیوه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت:(موَسوَلینی له‌كاتی قوتابی بوونیدا ماكیا ڤیلله‌تی كردبووه بابه‌تی تێزه‌كه‌ی كه‌بوودكتوَرا ده‌یخوێند هه‌روه‌ك هیتله‌ریش ئه‌م كتێبه‌ی میر له‌نزیك جێی خه‌وتنه‌كه‌یه‌وه دانابوو هه‌مووشه‌وێ: پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وێت شتێكی لێده‌خوێنده‌وه بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌ی كه(ماكس لیرز) له‌پێشه‌كی كتێبی (احادیپ)دا ده‌یڵێت كه‌لینین و ستالین هه‌ردووكیان قوتابی ماكیاڤیللی بوون جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نیه) له‌و قسه‌یه‌ی (ئه‌نگلز)دا ڕوحی ماكیاڤیللی به‌ته‌واوی ڕوون و ئاشكرایه كه‌ده‌ڵێت:(بێگومان ئه‌و ئاكاره‌ی كه‌بڕوامان پێیه‌تی هه‌مووئه‌و ئاكارانه‌یه كه‌ده‌بنه هوَی سه‌رخستنی مه‌بده‌ئه‌كانمان هه‌رچه‌ند ئه‌و ئاكاره له‌گه‌ڵ ئاكاری كارپێكراودا وێك نه‌یه‌ته‌وه) هه‌روه‌ها(لینین) ده‌ڵێت( پێویسته تێكوَشه‌ری شیوعی ڕاسته‌قینه هه‌مووجوَره جوداوازه‌كانی فێڵ و هه‌ڵخه‌تاندن و گومڕاكاری پیاده‌بكات چونكی تێكوَشان له‌پیێناو شیوعیه‌تدا هه‌مووئامرازێك كه‌بیهێنێته‌دی پیرۆز ده‌كات) هه‌رچی سه‌رمایه‌دارییه ئه‌ویش هه‌رگیز حه‌قیقه‌ته ماكیا ڤیلله‌كه‌ی ناشارێته‌وه به‌ڵكو تائه‌و ڕاده‌یه‌ی كه((مایلز كوَبلاند) ی خاوه‌نی كتێبی(لعبه الامم) دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ماكیاڤیللیه‌ت پروَگرامی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه سه‌رباری ئه‌وانه فه‌لسه‌فه‌ی په‌ره‌گرتن پاڵپشتێكی پێشكه‌ش به‌هه‌ریه‌ك له‌و دووسه‌ربازه‌ناكوَكه كرد تاكوله تێكوَشانیدا دژی سه‌ر بازگه‌كه‌ی تر به‌كاربهێنێت و بیكاته پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رخوَی شایه‌نی مانه‌وه‌یه، سه‌رمایه‌داری وایده‌بینی كه‌هه‌رئه‌و به‌كه‌ڵكی حه‌قیقه‌تی نه‌مر دێت، چونكی به‌رده‌وامی پێشكه‌وتن بووئه‌وه ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتن ڕه‌گه‌زی به‌هێزن له ژینی تازه‌داو به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی سروشتی و ناكوَكی له‌پێناومانه‌وه‌دا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕه‌گه‌زه‌لاوازه‌كان له ناو ببات و له‌ڕووی لاشه‌ییه‌وه پاكتاویان بكات و له‌ڕووی ئابووریه‌وه ماندوویان بكات هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌كان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی داگیركاری بوون به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و تێبینیه‌ی كه‌وێنه‌كانی داگیركردله‌ساڵه‌كانی دواتردا جوداوازبوو له‌وانه‌ی ڕابردوو شتێكی شاراوه‌نییه كه‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌ره‌گرتن كاری له ماركسیه‌ت كردبێت چونكی ماركسیه‌ت بیردۆزه‌ی داروینی وه‌كو هه‌لێك قوَسته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ ململانێی چینه‌كاندا بگونجێت، جێبه‌جێ كرد، دیدگای ماركسیه‌ت ڕووی كرده گوَشه‌یه‌كی تر‌و هاوڕانه‌بوو له‌وه‌دا كه‌مانه‌وه به‌هێزتره وه‌لێ پێی وابوو كه‌مانه‌وه بووتازه‌تره ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌فه‌لسه‌فه‌ی دیالێكتێكی (جه‌ده‌لیه‌ت) ی خوَی كه‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌ره‌گرتن به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:،به‌و پێیه‌ش سه‌رمایه‌داری له‌دیدی ماركسیه‌تدا له‌و به‌ره بابه‌ده‌چێت كه‌كۆتایی پێهاتوه و پاساوی مانه‌وه‌ی نه‌ماوه له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ڕه‌گه‌زێكی تازه‌ترو بالا,َ په‌ره‌گرتوتر(ماركسیه‌ت) لێره‌یشه‌وه ده‌توانین ئه‌نجامگیریه‌ك بكه‌ین و كوَكه‌ره‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان سیسته‌مه‌كانی حوكمی نائایینی هاوچه‌رخدا بدۆزینه‌وه سه‌رباری فڕێدانی ئاین و دوورخستنه‌وه‌ی ئاكار له‌بازنه‌ی كاری سیاسی ئه‌و كوَكه‌ره‌وه‌یه له‌سێ خاڵ پێك دێت :
یه‌كه‌م: ماكیاڤیللیه‌ت پڕووگرامێكی زانستیه
دوووه‌م: فه‌لسه‌فه‌ی په‌ره‌گرتن پاساوی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامییه
سێیه‌م: دیموكراتی وه‌كو بیپروَكه‌یه‌كه‌ی مرۆیی دانراوه كه‌هه‌ردووسه‌ر بازگه‌كه سه‌رمایه‌داری سوَسیالیستی،بڕوایان پێیه‌تی