02/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنەوەی ئیسلامی:ئەمرۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان كۆمسیۆن دەبەینە دادگا
سەبارەت بە كەمكردنەوەی دەنگەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە ئاماژەدان بە تەنها 20 هەزار دەنگ بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی پێدانی یەك كورسی پەرلەمان ئەمڕۆ لەگەل راگەیاندنی ئەنجامەكان لەلایەن كۆمسیۆن بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵوێستەیكی دەبێت.
لای خۆشیەوە بەڕێز دکتۆر شوان قەڵادزەیی وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆکی لیستی 101 بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ (باسك نێت)ڕای گەیاند" بەدڵنیاییەوە ڕێژەی دەنگەکانی بزووتنەوە لەلایەن جەماوەری کوردستانەوە پێی دراوە لەچل هەزار نزیک بۆتەوە ، ئەو ڕێژەیەش کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وەک بەرایی ڕایگەیاند کەگوایە بیست هەزار دەنگە بێ مانایەو دوورە لەڕاستیەوە و بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین.
ئاماژەی بەوەشدا" هەروەها ئەمڕۆ کەبڕیارە کۆمیسیۆن بەرەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنێت ئەگەر دەنگەکانی لیستی 101 بزووتنەوەی ئیسلامی نەگەڕێندرێتەوە و زوڵم و تەزویرە مۆدێرنەکە بەردەوام بێ ، ئەوا لەسەر سەندنەوەی مافی خۆمان بەردەوام دەبین و هەموو ڕێگا یاساییەکان دەگرینە بەر و سکاڵا لە دادگای بەرایی لەسەر کۆمیسیۆن تۆمار دەکەین و لەهەمان کاتدا یۆنامی و باڵوێزخانەو کۆنسۆڵگەری ووڵاتان لەبەغدا و هەولێر و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتی و کۆمەڵگەی مەدەنی لەو زوڵم و ساختەکاریە ئاگادار دەکەینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو"هەر لەو چوار چێوەیەدا گردبوونەەوە خۆپیشاندانی مەدەنیانە ساز دەکەین لەپێناو گەرانەوە مافەکانمان و لابردنی ئەوستەمەی کەکۆمیسیۆن لەلیستی 101 ی بزووتنەوەی ئیسلامی کردووە . لەکۆتایدا داوا دەکەین لە کۆمیسیۆن پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پێداچوونەوە بکات بەدەنگەکانی بزووتنەوەو مافی زەوت کرا و بۆ لیستی 101 بگەڕێنێتەوە تا ناچار نەکرێین هەموو ڕێگا ڕەواکان بگرینەبەر بۆ سەندنەوەی مافە ڕەواکانمان.
بزووتنەوەی ئیسلامی خاوەنی دوو كورسی پەرلەمانە و بۆ هەڵبژاردنەكانی 21 ئەیلول بە مافە زەوتكراوەكانی بە یەك كورسی بەشداری پەرلەمانی كوردستان دەكات