پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌ى ریال مه‌درید ئاشكراى كرد یاریزانى وێڵزى گاریس بێل بۆماوه‌یه‌كى نادیار به‌هۆى پێكانه‌وه له یاریگاكان داده‌برێت .
راپۆرته رۆژنامه‌كان دووپاتیان كردۆته‌وه گاریس بێل به‌ده‌ست ئازارى ماسولكه‌كانى رانى چه‌پى ده‌نالێنێت ، بۆماوه‌یه‌كى نادیار له یاریگاكان داده‌برێت و پێش بینى ده‌كرێت له‌یاری یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر لیفانتى له هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریه‌كى تر‌ى خولى لالیگا و یارى داهاتووى هه‌لّبژارده‌ى وێڵز له یاریه‌كانى پالاَوتنى جامى جیهانى به‌شدارى ناكات .
بێل به‌هۆى پێكانه‌وه له دوویارى به‌رامبه‌ر خیتافى و ئیلیچ به‌شدارى نه‌كرد بۆبه‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌رایه‌وه یاریگاكان ،به‌ڵام دوێنىَ به‌مه‌سه‌بتى خۆئاماده كردن بۆیاریه‌كانى ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر كۆبنهاگنى دانیماركى تووشى پێكان هات .