02/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
میلان هه‌وڵ ده‌دات نیمارى نوىَ له ژێر ده‌ستى به‌رشلۆنه برفێنێت
یانه‌ى ئه‌یسى میلانى ئیتالى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى گرنگى دان به یاریزانه لاوه‌كان كارده‌كات .
له‌م باره‌یه‌وه پێگه‌ى تۆتۆ مێركاتۆى ئیتالى بلاوى كردۆته‌وه یانه‌ى رۆسهنێرى هه‌وڵ ده‌دات تواناكانى یاریزانى ئۆگوایى كیفین میندیز به‌ده‌ست بهێنێت ،ئه‌م یاریزانه به نیمارى نوىَ ناسراوه.
ئه‌م یاریزانه له ریزى یانه‌ى بینارۆلى ئۆرگوایى یارى ده‌كات و یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانى هه‌لبژارده‌ى ئۆرگواى بۆخوار ته‌مه‌ن (21)ساڵ .
یاریزانى ته‌مه‌ن (17)ساڵ له یه‌كێكه له یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كانى كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكاى باشور ، وهیانهى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى هه‌وڵ ده‌دات هه‌مان سیناریۆ دووباره بكاته‌وه كاتێك توانى بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌رازیلى نیمار داسیلفا ئیمزا بكات .