02/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی ناتوانن حكومه‌ت پێك‌بێنن
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند ، به‌پێی یاسا و به‌پشت به‌ستن به‌ژماره‌ی كورسیه‌كانیان مافی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه پێكه‌وه كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم پێبكهێنن به‌ڵام ئه‌وكاره كاتێك ده‌كرێت كه‌هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش به‌نیشتیمانی كرابن و له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن و كاریگه‌ری حزبه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌مابێت.
"ئارێز عه‌بدولا" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی ڕوماڵی ڕادیۆ نه‌وادا ووتی:
بێگومان ئێستا به‌پێی ڕێژه‌ی كورسیه‌كان و به‌پێی یاسا یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێكه‌وه ئهتوانون كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنن به‌ڵام ئه‌م كاره كاتێك ده‌كرێت كه‌هێزی پێوشمهرگه و ئاسایش به‌نیشتیمانی كرابن‌و و سه‌ر بهدامهزرامه فه‌رمیه‌كان بن و كاریگه‌ری حزبیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت
به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه و پێشمه‌رگه یه‌كیگرتۆته‌وه به‌ڵام هێشتا پارتی هێزێكی ماوه و یه‌كێتی هێزێكی ماوه و هێشتا ئاسایش له‌سه‌ره‌وه یه‌كیگرتۆته‌وه و له‌خواره‌وه یهكینهگرتۆتهوه ، بۆیه ڕه‌نگه له‌وكاته‌دا له‌و ڕووه‌وه گرفت دروست ببێت ، له‌به‌رئه‌وه له‌ئێستادا پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌فراوان چاره‌سه‌رێكی گونجاوه.