((ئه‌گه‌ر ئاشتیخوازترین مرۆڤ بیت،مادام له‌ته‌ك ئهمریكاو هاوبیره‌كانی نه‌بیت،تێرۆریستترین مرۆڤیت!))
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 2-5-2011 دوای گه‌ڕان و هه‌ڵمه‌تێكی زۆر درێژخایه‌ن، دواجار ئوسامه بن لادن له ماڵێكدا له ناوچه‌ی شاری ئیسلام ئاباد له پاكستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه تیرۆركرا!،ئه‌مه‌ش جیهانی خسته سه‌ر دوو بۆچوون،بۆچوونێك كوشتنی ئوسامه‌یان به سه‌ركه‌وتن و مژده‌ی خۆش وهسفكردو ئه‌مه‌ش زیاتر وڵاتانی سهرمایهدارو هاوپه‌یمانه‌كانی ئهمریكاو به‌ریتانیا بوون،بۆچوونی دووه‌م تێرۆركردنی ئوسامه‌یان وه‌ك تاوان و هه‌ر كوشتنێكی دیكه وه‌سفكرد،ئه‌مه‌ش هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی و تێگه‌یشتوو له دۆخه‌كه بوون،به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ش بۆچوونی خۆمان هه‌یه‌و پێمان وایه نه ئوسامه هێنده پاك و بێ تاوانه‌و نه ئه‌مریكاش هێنده ئینساندۆست و ئازادیخواز شه‌ریفه،
ئوسامه هه‌رچی بێت دواجار (مرۆڤ)ه،ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكاییه‌كان ناوی دڕنده‌و وه‌حشی لێ ده‌نێن ته‌نیا به‌خاتر ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وایه‌تی مه‌قبولیه‌تی كوشتنه‌كه‌ی بسه‌پێنن و وه‌ك هه‌ر دڕنده‌یه‌ك شایسته به مه‌رگی بكه‌ن،ئوسامه ڕێكخراوێكی هه‌یه‌و ناوی ئهلقاعیدهیهو گوایه به قسه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م ڕێكخراوه دژی ئینسانه‌كانه به گشتی و خوازیاری كوشتن و تیرۆری هه‌ر كه‌سێكه،به‌ڵام لێره‌دا ئه‌مریكییه‌كان به هه‌ڵه‌داچوون و ده‌یانه‌وێت دوژمنی خۆیان وه‌ك دوژمنی مرۆڤایه‌تی بناسێنن و دژایه‌تی ئه‌مریكا بكه‌نه دژایه‌تی جیهان،ئه‌گه‌رنا له ئه‌سڵدا ئوسامه دژی ئهمریكاو به‌ریتانیای تهماحزله نه‌ك هه‌موو جیهان!،
من نه‌مگه‌ره‌كه ڕه‌وایه‌تی به كوشتنه‌كانی ئوسامه‌و تاقمه‌كه‌ی بده‌م،من به‌رگری له كاره خراپه‌كانی ئوسامه‌و تاقمه‌كه‌ی هه‌ركسێك مرۆڤ كوژ ناكه‌م،به‌ڵام له ڕاستییشدا هه‌موو كوشتنه‌كان له كینیا‌و ته‌نزانیاو نێیۆرك نه‌بوون،به‌ڵكو زۆرترین له كوشتنه‌كان كه‌وته حه‌وزه‌ی ئه‌فغانستان و ئوسامه‌و تاقمه‌كه‌ی ئه‌گه‌رچی ئه‌فغانییش نه‌بن به‌ڵام مافی به‌رگرییان له‌و وڵاته هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش ده‌كاته له ناوبردنی داگیركه‌ر نه‌ك تیرۆر!،
ئه‌مریكا، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك دژی بێت ئیتر گوێ ناداته ئه‌وه‌ی كه كۆمۆنیسته یان ئیسلامییه یان عه‌لمانییه یان دیموكراسخوازهو هه‌ر شتێكه،هه‌وڵده‌دات بیكاته دێوو درنج و مرۆڤكوژو سه‌د شتی خراپ،ئه‌مه به ڕوونی ده‌ركه‌وت له كوشتنی سه‌ركرده‌ی پڵنگه‌كانی تامیل و تامیلییه‌كان،كوشتنی چێ گیڤارا و دژایه‌تی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كوبا،له ناوبردنی هندیه سووره‌كان،ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ڕاده‌ستكردنی به توركیا‌و ڕه‌وایه‌تی دان به قڕكردنی كوردان له باشور‌و باكوری كوردستان و پشتگیریی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی شای ئێران و پشتگیریی له ئیسرائیل و ڕه‌وایه‌تی دان به كوشتنی فه‌له‌ستینیه‌كان و سه‌دان شتی دیكه،
باشه خۆ په‌كه‌كه تا په‌نجا ساڵی دیكه‌ش هه‌بێت یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا ناكوژێت،ئه‌ی بۆ ئامریكا‌و هاوبیره‌كانی به تیرۆریست ده‌یانناسێنن؟چونكه هه‌ر ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستیی جیهانی دژی سیسته‌می سهرمایهدرییهو كار له دژی ده‌كات،ئێ ئه‌مریكاش نه‌ك به‌شێك له‌و سیسته‌مه‌یه به‌ڵكو باوكی ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌و ترسی لێ ده‌نیشێت،بۆیه ئه‌وه‌ی دژی سیسته‌مه‌كه‌ی ئه‌و بێت و به (به‌ڵێ گه‌وره‌م) بانگی نه‌كات،ده‌یكات به تیرۆریست و مرۆڤكوژو هه‌موو ژێردهستهكانیشی ناچار به‌و چه‌مكه سه‌قه‌ته ده‌كات،خۆ ئه‌گه‌ر بكوژی سه‌دان هه‌زار چه‌وساوه‌ی دنیا بێت و تیرۆریستێكی پۆخڵیش بێت مادام بلۆكێكی دیواره سهرمایهدرییهكهی ئه‌و بێت،ئه‌وا ئه‌و كه‌سه مرۆڤێكی باشه‌و مرۆڤه چه‌وساوه‌كان تیرۆریستن كه ئه‌م ده‌یانكوژێت!،
هه‌ر وڵاتێك،لایه‌نێك،پارتێك،كه‌سێك،بیه‌وێت وه‌ك تێرۆریست و مرۆڤكوژ نه‌ناسرێت ده‌بێت ژێرفه‌رمانی ئامریكا‌و به‌ریتانیاو هاوبیره‌كانی بێت و ببێته دارده‌ستی ئه‌وان،ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت و بێژێت (نا) بۆ ئامریكا‌و هاوكاره‌كانی،پێغه‌مبه‌ر عیساش بێت لای ئه‌وان و هاوفكرهكانیان تیرۆریسته‌و ده‌خرێته لیسته ڕه‌شه‌كه‌ی ئامریكاوه!جا سه‌یری ئه‌م به‌زمه تامیلییه‌كان خه‌بات بۆ ماف و ئازادیی ده‌كه‌ن به‌ڵام تیرۆریستن،به‌ڵام نه‌گبه‌تییه‌كه 3 شته،یه‌كه‌م دارده‌ستی ئه‌مریكا نین،دژی دۆسته‌كه‌ی ئه‌مریكان،چه‌پ و دژی سه‌رمایه‌داریین،ئیتر ئه‌مه كفرێكی زۆر گه‌وره‌یه لای ئه‌مریكا بۆیه ده‌بێت به‌و ڕێكخراوه بوترێت تیرۆریست!،
په‌كه‌كه،خه‌بات بۆ گه‌لێك ده‌كات ته‌نیا له باكوری كوردستان 35 ملیۆنه،ئه‌و ده‌وڵه‌تی په‌كه‌كه دژێتی ڕۆژانه ژن و مناڵی كورد ده‌كوژێت بێ هیچ هۆیه‌كی بڕواپێكراو،ئه‌و ده‌وڵه‌ت به فیتی ئهمریكاو هاوبیره‌كانی ته‌نانه‌ت منداڵی 8-9 ساڵان كه نه‌ورۆز ده‌گێڕن و به‌رد ده‌گرنه ئه‌وانه‌ی كه نهورۆزهكه تێكده‌ده‌ن،به تیرۆریست ناو ده‌بات و حوكمیان ده‌دات!،پاشان به ناو حكومه‌ته‌كه‌ی توركیا ئیسلامییه،به‌ڵام مادام دۆستی ئه‌مریكایه كه‌واته وڵاتێكی زۆر باشه،له لایه‌ن توركیاوه كیمیایی به‌كارهێنرا دژی خه‌باتكارانی په‌كه‌كه،به‌ڵام قه‌ینا چونكه توركیا له خۆیانه‌و شه‌ڕه‌كانی قابیلی باس نین!،سه‌یری ئه‌م هاوكێشه پێچه‌وانانه بكه‌ن،له‌ولا ئیسلامی و له‌ملا كۆمۆنیست و له لایه‌كی تر عه‌لمانی و له شوێنێكی دیكه‌ش دیموكراسیخواز ده‌كوژێت به‌س به خاتر ئه‌وه‌ی كه له‌ته‌ك ئه‌و نین،به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئهمریكاو هاوبیره‌كانی به داگیركا‌ر ناوده‌به‌ن!،
باشه سه‌دام حوسه‌ین،هه‌زاران مرۆڤی كورد‌و عه‌ره‌ب و فارسی كوشت بۆ تیرۆریست نه‌بوو؟ئه‌نفال و كیمیاییبارانیكانی كوردی ئه‌نجامدا بۆ مرۆڤكوژ نه‌بوو؟ بۆ هاوكاریی ڕاسته‌وخۆ ده‌كرا؟ئه‌ی بۆ كاتێك له فه‌رمانی ئه‌مریكا ده‌رچوو یه‌كسه‌ر كرایه تیرۆریست؟!یانی خوێنی هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوان یه‌كسانه به یه‌ك سه‌رپێچیی ئه‌مریكا؟،هێزه داگیركاره‌كانی ناتۆ ڕۆژانه له ئه‌فغانستان ژن و منداڵ و پیری سڤیل و بێ‌تاوان ده‌كوژن و به پاڵه‌وان ناو ده‌برێن و كوشتكارهكان خه‌ڵات ده‌كرێن!،بڵێیت ئه‌و هاوڵاتییه سڤیلانه تیرۆریست بن؟!،ڕۆژانه له ئێراق ئه‌مریكییه‌كان ته‌نیا له به‌ر خاتری به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ مانه‌وه‌یان چه‌ندان ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن و ناوی تیرۆریستی لێ ده‌نێن و مانه‌وه‌ی خۆیان نرخدار ده‌كه‌ن، ئه‌رێ به‌ڕاست ئێوه قسه بكه‌ن و حه‌كه‌م بن كێ تیرۆریسته؟كێ مرۆڤ كوژه؟كێ دژی ڕه‌وتی ئیسانیهته؟!كێ هه‌ڕه‌شه له ئێستا‌و ئایندهی مرۆڤایه‌تی و ئازادیی ئینسان ده‌كات؟كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه دوور بخرێته‌وه له‌ژیان؟! خۆتان حه‌كه‌م بن،
زۆر شت هه‌ن بیڵێم به‌ڵام دوور‌و درێژی ناكه‌مه‌وه‌و له كۆتاییدا ده‌ڵێم (ئه‌مریكا دژی هه‌موو چهوساوهكانهو ده‌خوازێت جیهان بكاته فه‌رمانگه‌یه‌كی بچوك و هه‌ر خۆشی سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگه بێت،لێره‌دا به ته‌واوی ئازادیی ده‌كه‌وێته ژێر زه‌خت و زۆر‌و هه‌ر نامێنێت)،هیوادارم گه‌له‌كه‌م (كورد) وردتر سه‌یری دۆخه‌كه بكه‌ن و بزانن كێ دۆسته‌و كێ دوژمن،كێ ئاشتیخوازه‌و كێ تیرۆریست؟! با ئیتر به درۆ‌و ده‌له‌سه فریو نه‌خۆین،
(ئێستا من به قه‌ولی ئهمریكاو هاوبیره‌كانی تیرۆریستم،چونكه كوردم و دژی ئه‌وان نووسیومه،له ئێستاوه وه‌ك تیرۆریست مامه‌ڵه‌م له‌ته‌ك ده‌كرێت تا ته‌وبه ده‌كه‌م و ده‌ڵێم به‌ڵێ بۆ ئهمریكاو هاوبیره سته‌مكاره‌كانی!)