03/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی لە بێجی خرایە خوارەوە
بەگوتەی پۆلیسی عێراقی ڕۆژی چوارشەممە لە شارۆچکەی بێجی باکوری عێراق
کۆپتەرێکی سەربازی لەلایەن چەکدارانەوە خراوەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا
فڕۆکەکە تێکشکاوە و سەرجەم سەرنشینی ناو فڕۆکەکەش کە بریتیبوون لە چوار
سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها پۆلیسی عێراقی ئەوەی ڕاگەیاند کە فڕۆکەکە لە چالاکییەکی سەربازیدا
بووە لە پارێزگای کەرکوك و سەلاحەدین، لە نزیك شارۆچکەی بێجی دووچاری
هێرشی چەکدارەکان بووەتەوە و لە ئەنجامدا کەوتۆتە خوارەوە.
جێی ئاماژەیە ئەمە دووەم فڕۆکەیە لەم هەفتەدا لە هەمان شوێن دەکەوێتە
خوارەوە، وە لەلایەن (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) بەرپرسیارێتی خۆیان
لەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.