03/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیدریس نێچیرڤان بارزانی به‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری كۆنفرانسێك ده‌كات
ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، كه هێشتا ته‌مه‌نی (17) ساڵه و بێئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی حكومی هه‌بێت و بزانرێت چۆن داهات و سامانی ده‌سته‌به‌ر كردوه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك سه‌رمایه‌دارێك به‌شداری له كۆنفرانسی (One Young World) كرد.
له‌و كۆنفرانسه‌دا ئیدریسی كوڕی نێچیرڤان بارزانی له وتارێكدا به‌ناوی حكومه‌ته‌وه ئه‌و پڕۆژانه‌ی خسته‌ڕو كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاواره‌كانی سوریا و منداڵان و توێژه‌كانی دیكه ئه‌نجامی داوه.
ئه‌و كۆنفرانسه كه له باشوری ئه‌فه‌ریقا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، تێیدا (25) ئه‌ندام به ناوی وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.