ئۆغلۆ: لابردنی ئابڵوقە ئابورییه‌کانی سەر ئێران بەقازانجی تورکیایە
03/10/2013 نوسەر: bzavpress

ئۆغلۆ: لابردنی ئابڵوقە ئابورییه‌کانی سەر ئێران بەقازانجی تورکیایە


وەزیری دەرەوەی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت ئێران گەرمترین بازاڕی ئاسیایەو ئەگەر سزاو ئابڵوقەکانی لەسەر نەمێنێ یان کەمکرێنەوە ئەوا لەقازانجی تورکیا دەبێ.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ( ئەحمەد داود ئۆغڵو) رایگەیاند: نزیکبوونەوەی ئێران و ئەمریکا سوودی زۆری بۆ تورکیا دەبێ و وتی" ئێران گەرمترین بازاری ئاسیایە، دەبێ بە رووی کۆمەڵگەی جیھانیدا بکرێتەوە و لە ئەگەری کرانەوەی ئەو بازاڕەدا تورکیا سوودەمەندی یەکەم دەبێت.

ئۆغلۆ باسی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێرانی کرد و وتی" کاتێک پارتی داد و گەشەپێدان دەسەڵاتی وەرگرت ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەر دوولا ٢.٥ ملیار دۆلار بوو، لە ١٠ ساڵی دەسەڵاتی ئاکەپەدا ئەو رێژەیە ١٠ جار زیاتر کرا و بوو بە ٢٥ ملیار دۆلار".

داود ئۆغڵو رایگەیاند: ئەگەر ئابڵوقە ئابوورییەکانی سەر ئێران کەمکرێنەوە، ئەوا ئەو رێژەیە بۆ ٥٠ ملیارو ئەگەر ئابڵوقەکان ھەڵوەشێنەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە
س ، بەیانپرێس.