دۆسیەی مامۆستا کرێکار و سیاسیەکانی نەرویج
04/10/2013 نوسەر: bzavpress

دۆسیەی مامۆستا کرێکار و سیاسیەکانی نەرویج

سیاسەتمەدارێکی پارتی پێشکەوتنی نەرویجی (ئێف، ئاڕ، پی) دەربارەی م. کرێکار: (سیڤ) کرێکار لە  نەرویج دەربکە.
مەسەلەی ناردنەوەی کرێکار بۆتە ئیعتیبار و سومعە بۆ ئەو پارتە سیاسیە.
(یان ئاریڵد ئێلینسن) مەرج دادەنێت بۆ حکومەتی نوێی نەرویجی: مەرجەکەش ئەوەیە کەوا م. کرێکار لە نەرویج دەربکرێت، بەڵام (سیڤ یەنسن) سکرتێری گشتی ئەو پارتە نایەوێت هیچ لەوبارەیەوە بڵێت.
 ئێلینسن ؛کەلە هەردوو وەزارەتی دەرەوەو بەرگریدا کار دەکات، هەروەها لە دوو دەورەی حکومەتدا لە وەزارەتی داد کاری کردووە، تا لە ساڵی ٢٠٠١ هەڵبژێردرا بۆ پەرلەمان لە کاتەی کە دەنگۆی ناردنەوەی م. کرێکار کرایە باسی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان.
(ئێف، ئاڕ، پی) زۆر بێ شەرم.. وە زۆر ڕاستگۆیانە دەربارەی ئەو بابەتە دەدوێت، (پێر ساندبێرگ) ئەم بەبەتەی باس کردووە دەڵێت : سوربووە لەسەر ناردنەوەی، هەروەها (سیڤ یەنسن)یش هەمان ڕای هەبووەو سوربووە لەسەری، بۆیە منیش زۆر پشتگیری ڕاکەی ئەوان دەکەم و سورم لەسەر ناردنەوەی و مەرجیشم بۆ ئەم حکومەتە نوێیە ئەوەیە کە م. کرێکار بنێردرێتەوە، هەرچی زوترە.
وتەبێژی پارتی (ئێف، ئاڕ، پێ) دەڵیت: ئەم بابەتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سکرتێری پارتەکەوە هەیە، ئێمە کاتێک ئۆپۆزیسیۆن بوین، کارمان بۆ ئەوە دەکرد کە هەرچی زووترە ئەم بابەتە کۆتایی پێ بێت، ئێستاش کە بەشدارین لە حکومەت دەبێت بە فەرمی کار بۆ ئەوە بکەین کە م. کرێکار بنێردرێتەوە.
هۆکاری نەناردنەوەی م. کرێکار تا ئێستا ئەوەیە کەوا حکومەتی عێراق هیچ گارانتیەک نادات کە لەسێدارە نەدرێت.
ئەمەش کارێکی مەحاڵ نیە ئێمە دەتوانین بە فەرمی داوا لە حکومەتی عێراق بکەین کەوا هەردوولامان ڕێبکەوین لەسەر ئەوەی کە م. کرێکار بگەڕینرێتەوە عێراق بێ ئەوەی ترسی لەسێدارەدانی لەسەر بێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا سەرۆک وەزیرانی نوێی نەرویج لەگەل سکرتێری پارتی (ئێڤ، ئاڕ، پێ) لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامە نوسێکدا ..(ئارنا سولبێرگ) وتی: ئێمە پێمان خۆشە کە ئەم بابەتە یەکلایی بکڕێتەوە، بەلام نەرویج وڵاتێکی دیموکراسییە، وە بەپێی قانون کار دەکەین بۆیە دەبێت ئێمە ڕیز لە قانون و یاسای وڵاتەکەمان بگرین وە بەپێی یاسا کار بکەین، ناردنەوەی کرێکار لرە ءیستادا نابێت، لەدوای هاتنە دەرەوەشی ناتوانین بیگەرێنینەوە بۆ عێراق.
(سیڤ یەنسن)یش لەوەڵامی هەمان پرسیاردا ووتی: من هیچ گارانتیەک بە خەڵک نادەم کەوا م. کرێکار بنێرینەوە، ئێستا ئەو لە زیندانە دەبێت چاوەڕێ بکەین تا حوکمەکەی تەواو دەکات، دوای ئەوەش چی ڕوودەدات.. ناتوانم هیچی لەسەر بڵێم، وە پێشم وایە هیچ کات ناتوانین بینێرینەوە هەرچی تاوانێکیشی هەبێت.

سەرچاوە
کلیکی ئێرە بکە