به‌رێوه‌به‌ری گه‌لی كوردستان بۆ یه‌كێتی: ئیتر بۆ دواوه‌
04/10/2013 نوسەر: bzavpress

به‌رێوه‌به‌ری گه‌لی كوردستان بۆ یه‌كێتی: ئیتر بۆ دواوه‌

به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان تانه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌دات و پێیان ده‌ڵێت ئیتر بۆ دواوه‌.
لاوه‌ند نه‌وزاد به‌رێوه‌به‌ری سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان، ره‌خنه‌ی توند له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێت و پێی وایه‌ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ یه‌كێتی دواكه‌وتووه‌.
ناوبراو كه‌ له‌كۆتایی هه‌موو پۆسته‌كانیدا وشه‌ی ئیتر بۆ پێشه‌وه‌ به‌كارده‌هێنێت، به‌هۆی ره‌فتاری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌ڵێت (ئیتر بۆ دواوه‌).
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ پۆستێكی ناوبراوه‌ له‌باره‌ی دۆخی ئێستای یه‌كێتی:

حزبی وتەبێژەکان
لاوەند نەوزاد
لەناو ھەموو حکومەت و حزب و رێکخراوەکانی دنیادا، وتەبێژ قسە ئەکا، تەنھا لەناو یەکێتیدا پێچەوانەیە، ھەمووی لێدوان ئەدات، بەڵام وتەبێژ تەنھا فریای روونکردنەوە ئەکەوێت!
مەسولەکانی ئێمە، قسەی نەستەق ئەکەن. باسی فستەق ئەکەن. کادیر قەلەق ئەکەن. لەرۆژنامەکاندا، شەڕو تەقو تۆق ئەکەن. تەشریحی بۆق ئەکەن. وەزع شلۆق ئەکەن. جەستەی ماندووی ئەو خەڵکە، تووشی دەردو تلۆق ئەکەن. رۆژانە لێدوانی بێتام، یاخود بێ تام و بۆ ئەدەن!
ئیتر بۆ دواوە.. لەسەر دەستی ئەو چاوگەشانە