04/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 22-
كه ده‌وترێت گه‌شت وگوزار لای ئێمه راسته‌وخۆ مێشكمان ده‌روات بۆ
سه‌ردان و بینینی باخچه‌و بازار‌و رووبار‌و سه‌وزایی و هتد ، یانی كه‌سێكی
گه‌شتیار ده‌بێت حیكایه‌ته‌كانی سه‌وزایی و به‌رزاییه‌كان و فرۆشگه گه‌وره‌كان
بگێرێته‌وه و گوێی خزمانی پێ ئاو بدات و تامه تامه‌یان پێ بداته‌وه ،
به‌ڵام سه‌ردانی كردنی كۆشكی په‌رله‌مانی وڵاتێك به نیازی بینین و چاو
گێران و تێركردنی چاوان به جوانیه‌كانی دیوار‌و پاسارهكانی كه‌متر دێن به
خه‌یاڵدا مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێكی په‌رله‌مانی و یاسایی به مه‌به‌ستێكی ره‌سمی
برواته ئه‌و شوێنانه .
ئه‌م ته‌سه‌وره گشتێنراوه سه‌باره‌ت
گه‌شتوگوزار له ئه‌ڵمانیا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه ، هه‌ر كه‌سێكی گه‌شتیار
برواته ئه‌ڵمانیا و بگاته به‌رلینی پایته‌خت ده‌سه‌و دایه‌ره‌ی
گه‌شتوگوزار ئاسانكاری بۆ ده‌كه‌ن هه‌تا سه‌ردانی ته‌لاری په‌رله‌مانی ئه‌و
وڵاته بكات .
له‌م چه‌رخه‌شدا جۆره‌ها گه‌شتیاریی پهیداكراوهو جێ و
ڕێی بۆ خۆشكراوه له‌وانه ده‌كرێت ئه‌م ناوانه‌ی لێ بنێین : (گه‌شتیاری
خوێندن) و (گه‌شتیاری ئاینی) و (گه‌شتیاری بانگه‌وازیی) و (گه‌شتیاری
بازرگانی) و (گه‌شتیاری چاره‌سه‌ر) و (گه‌شتیاری سیاسی ) و (گه‌شتیاری
ئه‌منی ) و ( گه‌شتیاری مانگی هه‌نگوین) و زۆریتر، به‌سه‌ردانیكردنی كۆشكی
نوێ و كۆنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیش ده‌گونجێت ناوی بنێین ( گه‌شتیاری
یاساناسیی) .
ئه‌م كاره‌ی ئه‌ڵمانه‌كان ئافه‌رینی ده‌وێت، پێش
كاره‌كه‌یان كۆشكی په‌رله‌مانه‌كه‌یان به نیگار‌و نه‌خشه‌یه‌ك دروست
كردووه‌ته‌وه كه پارچه‌یه‌كه له جوانی و نه‌ختینه‌ی ده‌گمه‌ن و هیچ
كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و (توحفه بلوریه ) ببینێت و نه‌بێته جێی سه‌رسامی و
واق ورمانی !.
ئه‌م ته‌لاره رووی ده‌ره‌وه‌ی به شێوه كۆن كۆنه‌كه‌ی
پاراستوویانه‌و ده‌سكاریان نه‌كردووه ته‌نها ده‌ستێكیان پێدا هێناوه‌و
نه‌خش و پایه قه‌ڵه‌و ستونیه باڵاكانی كه بۆن و ره‌نگی (فه‌خامه‌تی) لێ
دێت و به‌رچاوان ده‌كه‌وێت و زۆر (كیبارانه ) ده‌روانێته میوانه‌كانی !.
به‌ڵام رووی ناوه‌وه‌و سه‌قفه گه‌وره‌كه‌ی به شێوه گومهزیه كۆنه‌كه و
به شوشه‌ی مه‌حكه‌م و به‌هێز و ئه‌نجا ناسك و ده‌رخه‌ری هه‌موو
(عه‌وره‌ت) و ( عاله‌می) په‌رله‌مان دروستكراوه .
شوشه‌به‌ند كردنی
په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه په‌یامێكه بۆ گشت ئه‌ڵمانیه‌ك و ته‌واوی
گه‌شتیاران كه ده‌یانه‌وێ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران شه‌فاف بن و
چاودێرییان بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌ستانیان بۆ دانانی هه‌ر یاسایه‌ك ده‌بێت
وه‌كو كۆشكه شوشهییهكهیان وا بێت و هه‌موو كه‌س بزانێت نوێنه‌ره‌كانیان
چی‌یان بۆ ده‌كه‌ن . رۆژانه‌ش هه‌زاران كه‌س ئه‌ڵمانی و غه‌یره ئه‌ڵمانی
سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وێنه‌ی یادگاری له ناودا ده‌گرن و ده‌یبه‌نه‌وه
وڵاتانی خۆیان .به كورتیه‌كه‌ی ئه‌و شوشهخانهیه پێمان ده‌ڵێت چۆن
په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران خۆیان به روونی و رووتیی خستووه‌ته
به‌ردیدی هاوڵاتیان و میلله‌تیان كردووه‌ته چاو‌دێر به‌سه‌ر خۆیانه‌وه
به‌و شێوه‌ش ئه‌ركه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات (حكومه‌ت ) چوار په‌لی خۆی
عهرزكات و نابێت هیچی شاراوه بێت له په‌رله‌مان ئه‌گینا شه‌رعیه‌ت له
ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌تی و حاكمیه‌تی په‌رله‌مان قبوڵ نه‌كه‌ن .
ته‌لاری راوێژكاریش (حكومه‌ت) له به‌رانبه‌ر په‌رله‌مان دروست كراوه و
بینایه‌كی گه‌وره نیه‌و زۆریش ساده‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی جل شۆری(غساله )
راست كراوه‌ته‌وه و له‌وێش بووه‌ته توانج به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه پێیان
ده‌ڵێن : حكومه‌ت وه‌كو غه‌ساله وایه و خۆشی نازانێت چی ده‌شوات !!. یانی
حكومه‌ت بێ عه‌قله هه‌روه‌كو غه‌ساله !. ده‌بێت پێی بووترێت چی بكات
ئه‌گینا هیچی پێناكرێت .
ئه‌وه‌شم لا پرسیاره چۆن بتوانین په‌رله‌مان
و په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی به‌راوورد بكه‌ین به په‌رله‌مان و
په‌له‌مانتاری كوردستانی . ئایا خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه ؟! . پرسیارێكی قورسه
ره‌حمه‌ت له‌وه‌ی فریام ده‌كه‌وێت و وه‌ڵامێكم پێ ده‌دات !.... ماوێتی ...
هه‌ر له‌و گه‌شته‌دا بمێننه‌وه سه‌باره‌ت به گه‌شتیاریی خۆیان و خۆمان
قسه‌تان بۆ ده‌نوسم ..