20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ره‌تای بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)و دامه‌زراندنی ئیداره‌و رێكخستن
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) زانی وه‌حی بۆ
هاتووه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هه‌ڵبژێرراوه‌و ئیتر خوای گه‌وره
ئاڕاسته‌یده‌كات‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵكییه‌و ده‌بێت
بیگه‌یه‌نێت، ئه‌میش پێویستیی به‌نوخبه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌م بانگه‌وازه
بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه چۆن بانگه‌واز بكات‌و ئه‌م نوخبه‌یه
دروستبكات تا بتوانێت له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆڵ‌و ئه‌ركی بانگه‌وازه‌كه
بخاته سه‌رشانی ئه‌وانیش‌و هاوكاریبن له‌بانگه‌وازه‌كه‌یدا تا له‌دوای
بانگه‌واز بتوانن ئه‌م بیروباوه‌ڕه بكه‌نه ئایدۆلۆژیا‌و شۆڕش‌و بزاوتێكی
گه‌وره‌ی پێدروستبكه‌ن، ئه‌م شۆڕش‌و خه‌بات‌و گۆڕانكارییه پێویستیی
به‌به‌رنامه‌و نوخبه‌و خه‌ڵك هه‌یه، ئه‌م سێ پێكهاته‌یه ده‌بنه
ئایدۆلۆژیا‌و گۆڕانكاری‌و خه‌باته‌كه‌ی پێده‌سازێنرێت، ئه‌مه‌یش ئاڕاسته‌ی
خوای گه‌وره بوو بۆ سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم)، ئینجا تێگه‌یشتنی
باشی هاوه‌ڵاكانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) بوو، ره‌زامه‌ندیی خوا
له‌وانیش بێت.
پێشئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌م به‌باسی ژیاننامه‌ی سه‌روه‌رمان، ده‌مه‌وێت وشه‌ی ئایدۆلۆژیا‌و پێكهاته‌كه‌ی روونبكه‌مه‌وه:
-ئایدۆلۆژیای ئیسلام چییه؟
سه‌ره‌تا بۆئه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌كانی ده‌ق‌و مه‌دخه‌لیی له‌ق لێماننه‌كه‌ن
به‌هۆسه، وتمان ئیسلام دینه، به‌ڵام "بیروباوه‌ڕو بانگه‌وازو خه‌ڵكه‌كه‌ی
ده‌بنه ئایدۆلۆژیا".. ئه‌مانه‌ی باسمانكرد له‌دینه‌وه
سه‌رچاوه‌یانگرتووه كه ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.
بیروباوه‌ڕه‌كانیتر له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه ئایدۆلۆژیا دروستده‌كه‌ن‌و
ده‌یكه‌نه رێباز، چونكه فه‌لسه‌فه باڵای به‌رزتره له‌زانست ..
به‌وپێیه‌ی زانست بۆخۆی دیاره‌و كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌و بیردۆز ئه‌نجامێكی
زانستیت پێده‌بخشن، به‌ڵام فه‌لسه‌فه گه‌ڕانه به‌دوای ونبووه‌كانی
ژیاندا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی زانست نه‌یسه‌لماندوون‌و
وه‌ڵامینه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌و له‌ناو خۆیدا جێگه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه. ئایین
له‌هه‌موویان گه‌ردن به‌رزتره، چونكه وه‌ڵامی فه‌لسه‌فه‌ی داوه‌ته‌وه،
له‌ئه‌نجامی ئایینه‌كان فه‌یله‌سوف دروستبووه، ئه‌ستێره‌ی ئیسلام
له‌ئاسماندا به‌دره‌وشاوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موویانی به‌جیهێشت‌و وه‌ڵامی
هه‌موو پرسیاره‌كانی شوێنكه‌وتووانی ئه‌داته‌وه، كۆتایی جیهانی
دیاریكردووه، داهاتووی مرۆڤی روونكردۆته‌وه، ئیسلام وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و
پرسیارانه‌ی داوته‌وه كه باس له: بوون، گه‌ردوون، ژیان، ده‌سه‌ڵات‌و
مرۆڤ ده‌كه‌ن.
كه‌واته رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات‌و هه‌مو بیروباوه‌ره مرۆڤكرده‌كان له‌وه
ده‌ترسن كه ئیسلام به‌ئایدۆلۆژیا رووبه‌ڕوویانبێته‌وه، وه ئه‌و كاته
ئه‌وان ده‌بێت به‌رانبه‌ره‌كه‌یان -كه ئیسلامه- خه‌ولێبخه‌ن، یان
سه‌رخۆشیبكه‌ن، وه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو سه‌ده ده‌ڕوات ئه‌و كاره‌یان كردووه‌و
نه‌یان توانیویانه رووبه‌ڕووی ئایدۆلۆژیاكه‌ی ببنه‌وه.
ئایدۆلۆژیای ئیسلامی پێكهاتووه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی، له‌ناو هه‌ر نهۆمێكدا چه‌ند پایه‌یه‌كی تێدایه:
نهۆمی یه‌كه‌م/ مه‌نهه‌ج.
نهۆمی دووه‌م/ كۆمه‌ڵسازی.
نهۆمی سێیه‌م/ بزاوت.
نهۆمی یه‌كه‌م/ مه‌نهه‌ج ده‌گرێته‌وه: مه‌نهه‌ج رۆحی ئایدۆلۆژیایه‌و
به‌مانای ئه‌و به‌رنامه تۆكمه‌یه‌یه كه پایه‌كانی ئایینی ئیسلامی
پێكهێناوه‌و بریتین له‌قورئان‌و سوننه‌ت –واته: قورئان‌و سیره‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان-.
بۆئه‌وه‌ی بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی دامه‌زرێنین، پێویستیمان به‌چه‌ند پایه‌یه‌كه له‌م مه‌نهه‌جه‌دا:
پایه‌ی یه‌كه‌م/ دیدی بیروباوه‌ڕ؛ واته: بنه‌مای بیروباوه‌ڕت له‌سه‌ر چی
داده‌مه‌زرێت؟ سه‌له‌ف، موعته‌زیله، ماتۆریدی، ئه‌شعه‌ری، مورجیئه...تاد.
وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت بیروباوه‌ڕی روونت هه‌بێت، كه سوپاس بۆ خوا ئێمه‌ی
ئه‌هلی سوننه‌ت‌و جه‌ماعه‌ت بیروباوه‌ڕمان روون‌و ئاشكرایه.
پایه‌ی دووه‌م/ دیدی هزرو جیهانبینی: تێگه‌یشتنت بۆ گه‌ردوون، مرۆڤ،
ده‌سه‌ڵات‌و ژیان...تاد. واته: بۆچوونی دیدو فیكری بۆ ئه‌م ژیانه
ده‌گرێته‌وه.
پایه‌ی سێیه‌م/ به‌رنامه‌ی سیاسی‌و گوتاری سیاسی -په‌یڕه‌وو پرۆگرامی
ناوخۆ-؛ به‌واتای پاراستنی مافی مرۆڤ‌و ژینگه، فره‌دیدی ، پرۆژه‌ی
ئابووری، ئیداره‌ی سیاسی كه پێكهاتووه له: خاك، خه‌ڵك، ده‌سه‌ڵات‌و
سه‌ربه‌خۆیی.
پایه‌ی چواره‌م/ مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده (قییه‌م): ئه‌مه پێكهاته‌ی ره‌وشت
(سلوك)ه‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر سێ بنه‌ما پێكدێت كه ئه‌مانه‌ن:
پاڵفته‌ی دڵ‌و ده‌روون (ته‌زكییه‌ی نه‌فس)، ره‌فتارو ره‌وشت، ئادابی ناو
كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ریتی ره‌سه‌ن.
- كۆمه‌ڵسازی چییه؟
كۆمه‌ڵسازی جه‌سته‌و په‌یكه‌ری ئایدۆلۆژیایه، به‌و مانایه‌ی كه
ئایدیۆلۆژیاكه به‌گه‌ڕده‌خات‌و له‌تیۆرییه‌وه ده‌یكاته هێزێكی
پراكتیكی‌و له‌مه‌یداندا ده‌یجوڵێنێت.
كۆمه‌ڵسازیی ئیسلامی، خاوه‌نی سێ پایه‌ی تایبه‌تیی خۆیه‌تی‌و نه زیادده‌كات نه كه‌م، بێ یه‌كتریش ناگونجێت.
پایه‌ی یه‌كه‌م/ ره‌مز -سه‌ركرده یان رێبه‌ر یان كۆمه‌ڵ-: ئه‌وه‌ی كه
پیاده‌ی ئایدیۆلۆژیه‌كه ده‌كات‌و به‌رنامه‌و پلانی بۆ ده‌كێشێت،
ده‌ستنیشانی ته‌وه‌ره‌كانی ده‌كات‌و ئاڕاسته‌ی نوخبه ده‌كات، وه‌ك له‌م
باسه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) زیاتر بۆمان
روونده‌بێته‌وه.
پایه‌ی دووه‌م/ نوخبه‌ی هه‌ڵبژێرراو یان بژاركراو: ئه‌م كۆمه‌ڵه
به‌جوانی‌و به‌چاكی له‌بنه‌ماكانی ئه‌م ئایدۆلۆژیا یان ئه‌م رێبازه
تێگه‌یشتوون‌و له‌نێوانی رێبه‌رو جه‌ماوه‌ردان، هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه
پۆلێن‌و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، توانا‌و وزه‌كانیان به‌گه‌ڕده‌خه‌ن‌و
كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ناسن‌و له‌جێگه‌ی شیاودا به‌كاریانده‌هێنن، وه‌ك
هاوه‌ڵاكانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) كه هه‌ریه‌كه‌یان كارێكیان
پێسپێررابوو، وه‌ك یه‌ك جه‌سته له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
كاریانده‌كرد.
پایه‌ی سێیه‌م/ جه‌ماوه‌ر: ئه‌و توانا‌و وزه‌یه‌ن كه ده‌بنه هه‌وێنی شۆڕش‌و دامه‌زراندنی سیسته‌م، ده‌سه‌ڵات، ژیار، شارستانییه‌ت.
-بزاوت چییه؟
بزاوت خۆراكی هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌كه تاك‌و كۆمه‌ڵ په‌روه‌رده‌كات
له‌سه‌ری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاكه‌و رێكخستن‌و ئیداره‌و چاودێری‌و
پلاندانان له‌سه‌ری.
بزاوت خاوه‌نی دوو پایه‌ی سه‌ره‌كییه:
پایه‌ی یه‌كه‌م/ بانگه‌وازو هه‌ڵوێست (به‌لاغ‌و شاهیدیدان): هه‌ڵوێستیش
به‌واتای هه‌ڵوێستمان له: فره‌دیدی، مافی مرۆڤ، گوتاری سیاسیی به‌رانبه‌ر
له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیاندا.
پایه‌ی دووه‌م/ ستراتیژییه‌ت‌و قۆناغكاری: به‌مانای ده‌ستنیشانكردنی ئامانج
به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كانی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه ئامانجی دارولئیسلامه‌و
پێكهاته‌كه‌ی بنه‌مای سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌و بریتییه له:
حاكمییه‌ت، دادگه‌ری، گوێڕایه‌ڵی، شورا.
ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌مپێدا بریتییه له‌ئایدۆلۆژیای ئیسلامی.
چۆن بانگه‌واز ده‌ستیپێكرد؟
كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م ئیداره‌و رێكخستنه دروستكراو سه‌ره‌تا
كێ بانگهێشتكراو پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) له‌كێوه ده‌ستیپێكرد؟
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) هه‌روا به‌هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بوو،
به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌نهه‌جێكی رێك‌و ته‌ندروست بوو، پێشئه‌وه‌ی
بێمه سه‌ر باسی مه‌نهه‌جی بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە
وسلم) پێویسته بپرسین ئایا مرۆڤ كاتێك ئیمانده‌هێنێت، به‌دڵ ده‌بێته
باوه‌ڕدار یان به‌ئه‌قڵ‌و ژیریی؟ یان ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌وازده‌كات
خۆشه‌ویست بێت له‌دڵی خه‌ڵكیدا ئینجا دوایئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی بخاته
به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بانگه‌وازیانده‌كات؟
كه‌واته له‌ده‌ستپێكی هه‌موو ئیداره‌و رێكخستنێكدا پێویسته ئه‌م دوو
چه‌مكه ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌بانگخوازه‌كه‌دا هه‌بێت، چونكه مه‌نهه‌جی
پێغه‌مبه‌ره (صلی اللە علیە وسلم)و گرنگترین شت بۆ بانگه‌واز خۆشه‌ویستی‌و
به‌ڵگه‌یه، چونكه زۆرجار ئه‌وكه‌سه‌ی كه بانگه‌وازده‌كات، ئه‌گه‌رچی
خاوه‌نی به‌ڵگه‌ی به‌هێزیش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویست نه‌بوو، ئه‌وا
ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌رگیز وه‌رناگیرێ، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر هات‌و
بیروباوه‌ڕێك بوو كه‌س لێتێنه‌گات‌و له‌سه‌ر بنه‌مای نازانستی دابمه‌زرێت،
با بانگخوازه‌كه‌یش خۆشه‌ویست بێت، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌میشه بیروباوه‌ڕی
مه‌عقول‌و شتی لۆژیكی وه‌رده‌گرێت كه گوناجوبێت له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ‌و
بیر‌و دڵ‌و ده‌روونیدا.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی سه‌روه‌رمان زۆر ته‌ندروست بوو، چونكه بۆ ماوه‌ی (600) ساڵ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه نێررابوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بانگه‌وازه‌كه لای خه‌ڵكی شاز‌و نامۆ بوو بۆ
كۆمه‌ڵگه‌كان، هه‌رچه‌نده له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌روابووه كه ژیری
زوو له‌به‌رده‌میدا چۆك دائه‌دات، به‌ڵام كێشه له‌شه‌هوه‌تبازه‌كاندایه
كه بۆیان قبوڵناكرێت، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه كه سه‌روه‌رمان بانگه‌وازی
بۆ یه‌كخواپه‌رستی ده‌كرد، لای ئه‌و خه‌ڵكه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ربوو، ئایا
واز له‌و هه‌موو خوایه بهێنن بۆ بانگه‌شه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی اللە علیە
وسلم) كه بانگیانده‌كات بۆ یه‌كخواپه‌رستی!.
یاخود ده‌یانوت: ئایا ده‌شێت مرۆڤ پێغه‌مبه‌ر بێت؟ یاخود واز له‌مه‌یخواردنه‌وه‌و داوینپیسی بهێنین؟!
هه‌موو ئه‌مانه نامۆبوون به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یش، له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا ئه‌گه‌ر به‌ئافره‌تێك بڵێیت: بۆچی خۆت
رووتكردۆته‌وه‌و ده‌چیته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن‌و خۆت بائه‌ده‌یت‌و
جه‌سته‌ت ئه‌له‌رزێنیت؟، به‌لایه‌وه سه‌یره‌و پێتده‌ڵێت: ئه‌وه
هونه‌ره!!
یاخود به‌كه‌سێكیتر ده‌ڵێیت: واز له‌عه‌لمانییه‌ت بهێنه‌و دینی خوای
گه‌وره پیاده‌بكه، كه‌چی ئه‌و تۆ به‌كۆنه‌په‌رست‌و دواكه‌وتوو
ته‌ماشاده‌كات!.
بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئایینی ئیسلام
به‌نامۆیی هاتووه، هه‌ر به‌نامۆییش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خه‌ڵكی‌و
كۆمه‌ڵگه‌كان، ئه‌وانه‌یشی بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن به‌نامۆ ته‌ماشاده‌كرێن،
وه‌ك ده‌فه‌رموێت: "بَدَأَ الإِسْلاَمُ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا،
فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ".
ئه‌و سه‌رده‌مه بانگه‌وازه‌كه بۆ قوڕه‌یش‌و هه‌موو خه‌ڵكی بگره جیهانیش
بوو، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) له‌و كه‌سانه‌وه
ده‌ستیپێكرد كه به‌زوویی بیروباوه‌ڕ وه‌رده‌گرن‌و به‌رپرسیارێتی ده‌خه‌نه
سه‌رشانیان، ده‌بێت له‌وانه‌وه ده‌ستپێبكات كه زۆر پێغه‌مبه‌ریان (صلی
اللە علیە وسلم) خۆشده‌وێت‌و به‌زوویی بیروباوه‌ڕه‌كه وه‌رده‌گرن.
له‌باسی ئیداره‌و رێكخستندا هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی ئه‌م مه‌نهه‌جه
پیاده‌ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش ئه‌مه وانه‌یه‌كه‌و له‌پێغه‌مبه‌ری
سه‌روه‌رمانه‌وه (صلی اللە علیە وسلم) وه‌ریده‌گرین‌و بانگه‌وازه‌كه‌مانی
پێده‌گه‌یه‌نین تا ئیداره‌و رێكخستنێكی به‌هێز بۆ ئه‌م ئیسلامه
دابمه‌زرێنین.
- رێكخستنه سه‌ره‌تاییه‌كان كێ بوون؟
هه‌موو كۆمه‌ڵ‌و ده‌سته‌و تاقمێك به‌م شێوه‌یه ده‌ستیانپێكردووه،
ئیسلامیش كه له‌سه‌ره‌تاوه هاتووه، هه‌روا پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم) فێریكردووین، چونكه مرۆڤه‌كان به‌سروشتی خۆیان ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن
كه به‌ده‌رنییه له‌ده‌روون‌و هه‌ست‌و نه‌ست‌و سۆزیان، بۆیه سه‌یید قوتب
ده‌ڵێت: "ئه‌م قورئانه قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ ناخی خه‌ڵكی‌و پێغه‌مبه‌ریش
(صلی اللە علیە وسلم) كه هاتووه شتێكی نه‌هێناوه به‌ده‌ربێت له‌توانای
مرۆڤه‌كان".
- بانگكردنی خاتو خه‌دیجه (خوا لێیڕازیبێت) بۆ موسوڵمان‌بوون:
پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) گه‌ڕا به‌شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه
زۆر خۆشیانده‌ویست، ئه‌ویش ئه‌وانی خۆشده‌ویست، یه‌كه‌مجار چووه لای
خێزانه سه‌لارو سه‌نگینه‌كه‌ی -خاتو خه‌دیجه – (خوا لێیڕازیبێت) گومانیشی
تێدانییه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی ئێمه‌دا یه‌كه‌م كه‌س كه
ئیمانیهێناوه خاتو خه‌دیجه بوو، له‌باساكانی پێشوودا زیاتر
روونمكردۆته‌وه كه چۆن به‌شوێنی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی اللە علیە وسلم)
بوو بۆ شیكاركردنی رووداوه‌كان‌و زۆر به‌وردی توێژینه‌وه‌ی ده‌كردو
ئاگاداری سه‌ره‌تای وه‌حی بوو كه هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم)، هه‌ر ئه‌و بوو كه سه‌روه‌رمانی برده لای وه‌ره‌قه‌ی كوڕی
نه‌وفه‌ل‌و ده‌یزانی ئه‌وه‌ی كه هاتووه بۆ لای سه‌روه‌رمان موحه‌ممه‌د
(صلی اللە علیە وسلم) ئه‌وه جیبریله (علیه السلام)و ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ
هێناوه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قُمْ فَأَنْذِرْ...] (المدَّثر:
٢). ئیتر كاتی هه‌ڵسان‌و بێداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه له‌نه‌زانی‌و تاریكی.
ده‌ستبه‌جێ خاتو خه‌دیجه بڕوای به‌بانگه‌وازه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی اللە
علیە وسلم) هێناو شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێبه‌خشرا كه یه‌كه‌م كه‌س بێت له‌سه‌ر
ئه‌م زه‌وییه‌دا موسوڵمان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئافره‌ته، جێگه‌ی
شانازیی ئێمه‌یه یه‌كه‌م كه‌س كه بڕوای به‌م ئیسلامه هێناوه له‌توخمی
مێیینه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بڵێم: پێشئه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان بانگیبكات،
خاتو خه‌دیجه موسوڵمان ببوو، ئه‌وه‌بوو فه‌رمووی: "كَلاَّ وَاللَّهِ لاَ
يُخْزِيكَ اللَّهُ أَبَدًا". واته: نا موحه‌ممه‌د (صلی اللە علیە وسلم)
سوێند به‌خوا، خوای گه‌وره هه‌رگیز تۆ توشی ناڕه‌حه‌تی ناكات. خاتو
خه‌دیجه خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر بێوێنه‌ی هه‌بوو له‌دڵی پێغه‌مبه‌رماندا (صلی
اللە علیە وسلم) كه من ناتوانم به‌هیچ پێناسه‌و وه‌سفێك بیهۆنمه‌وه
یاخود كام ته‌عبیر جوانتره ئه‌وه به‌كاربهێنم، خاتو خه‌دیجه‌یش
خۆشه‌ویستیی بۆ سه‌روه‌رمان زۆر خه‌یاڵی بوو، چونكه ئه‌وبوو فه‌رمووی:
""إِنَّكَ لَتَصِلُ الرَّحِمَ، وَتَحْمِلُ الْكَلَّ، وَتَكْسِبُ
الْمَعْدُومَ، وَتَقْرِي الضَّيْفَ، وَتُعِينُ عَلَى نَوَائِبِ الْحَقِّ".
واته: تۆ سیله‌ی ره‌حم به‌جێده‌هێنیت‌و هه‌موو خزم‌و كه‌سوكارت
به‌سه‌رده‌كه‌یته‌وه‌و هه‌ستی به‌رپرسیارێتیت له‌سه‌رشانه‌و خۆشه‌ویستیی
بۆ هه‌مووان ده‌رده‌بڕیت، ئه‌وه‌ی كه هه‌ژارو بێده‌ره‌تانه تۆ
ده‌ستگیرۆییده‌كه‌یت، تۆ زۆر رێزی میوان ده‌گریت، وه هه‌میشه به‌دوای
راستیدا ده‌گه‌ڕێیت‌و حه‌قت خۆشده‌وێت. هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه بوو
وایلێكرد بیباته لای وه‌ره‌قه‌ی ئامۆزای‌و ده‌یزانی ئه‌م سه‌روه‌ره‌مان
هه‌رگیز درۆ له‌ده‌می ده‌رنایه‌ت، له‌ته‌واوی ئه‌و ژیانه‌ی له‌گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌ردا (صلی اللە علیە وسلم) بردوویه‌تییه سه‌ر پڕبووه له‌ڕه‌وشتی
جوان‌و خۆشه‌ویستی‌و رێز‌و وه‌فا، بۆیه هه‌ر زوو بڕوایپێهێناو ده‌یشیزانی
ئه‌م وتانه‌ی هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره (صلی اللە علیە
وسلم) هه‌روا وته‌ی ئاسایی نین، به‌ڵكو ده‌یزانی ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای
گه‌وره‌وه‌یه، كه‌واته هه‌ردوو هۆكاره‌كه به‌كارهاتووه له‌ئیداره‌و
رێكخستندا كه بریتین له: خۆشه‌ویستی‌و به‌هێزیی به‌ڵگه‌و قسه‌كردن
له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی خه‌ڵكیدا.
لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بیری بانگخوازان‌و كادێرانی ناوه‌ندی ئیسلامی
بحه‌ینه‌وه، تا بتوانن هاوسه‌ره‌كانیان یاخود كه‌سه نزیكه‌كانیان
والێبكه‌ن وه‌ك یه‌ك بیربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره‌بده‌ن
به‌كاره‌كانیان‌و كه‌سه نزیكه‌كانیان بۆیان ببنه پاڵپشت.
- بانگكردنی ئه‌بوبه‌كری سدیق (خوا لێیڕازیبێت) بۆ موسوڵمان‌بوون:
دوای خاتو خه‌دیجه، پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) چووه لای پیاوێك
كه له‌دڵیدا زۆر شیرین‌و خۆشه‌ویست بوو، بۆیه پرسیاریان له‌پێغه‌مبه‌ری
سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) كرد، خۆشه‌ویستترین كه‌س له‌پیاوان
له‌دڵی جه‌نابتاندا كێیه؟ فه‌رمووی: "ئه‌بوبه‌كره، هه‌رگیز دڵه‌ڕاوكێی
نه‌بووه له‌بانگكردنی بۆ ئه‌م دینه‌دا‌و دوودڵنه‌بووه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
بۆ ئیسلام". وه‌ك ده‌فه‌رموێت: "مَا دَعَوْتُ أَحَدًا إِلَى الإِسْلاَمِ
إِلاَّ كَانَتْ لَهُ عَنْهُ كَبْوَةٌ وَتَرَدُّدٌ وَنَظَرٌ، إِلاَّ أَبَا
بَكْرٍ، مَا عَتَّمَ حِينَ ذَكَرْتُهُ لَهُ ومَا تَرَدَّدَ فِيهِ". واته:
هه‌ركه‌سێكم بانگكردبێت بۆ ئیسلام، تووشی دوودڵی‌و پرسیار‌و دڵه‌ڕاوكێ
بووه، بۆچوون‌و قسه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌بوبه‌كر
نه‌بێت كه بانگمكرد بۆ ئیسلام، هیچ پرسیار‌و وه‌ڵامێكی نه‌بوو، ته‌نها
بێ‌دوودڵی ئیسلامی وه‌رگرت. له‌هاتنه ناو ئیسلامه‌وه، هیچ كه‌سێكیتر وه‌ك
خاتو خه‌دیجه‌و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر نه‌بووه (خوا لێیانڕازیبێت).
له‌ڕاستیدا پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌بكرێت له‌موسوڵمانبوونی ئه‌بوبه‌كر به‌و
خێراییه، ئه‌بوبه‌كر نزیكترین كه‌س بووه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی اللە
علیە وسلم) له‌ڕووی ره‌وشت‌و قسه‌و گوفتاره‌وه، چونكه دیاره پێغه‌مبه‌ر
(صلی اللە علیە وسلم) له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وانه‌ی بانگكردووه كه بۆچوون‌و
دیدوڕێیان وه‌ك یه‌ك بووه.
له‌ڕاستیدا ره‌وشتی ئه‌بوبه‌كر هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
بووه، له‌دوای پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێبێت) ئه‌بوبه‌كر باشترین
پیاوی سه‌رڕووی زه‌وییه (خوا لێیڕازیبێت)، له‌ڕووی ره‌وشته‌وه زۆر
هاوبه‌شی هه‌بووه له‌نێوانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)و پێشه‌وا
ئه‌بوبه‌كری سدیقدا، ئه‌و به‌سدیق ناسراوه، سه‌روه‌ریشمان (صلی اللە علیە
وسلم) به‌سادقولئه‌مین بانگكراوه، هه‌ردووكیان به‌ڕێزو هێمن‌و داوێنپاك
بوون، دووربوون له‌جێگه‌ی خراپ‌و مه‌یخواردنه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها خزمه‌تی
خه‌ڵكیان كردووه‌و به‌ده‌م هه‌ژارانه‌وه بوون، له‌پێش هاتنی ئیسلامیشدا
خاوه‌نی كه‌سایه‌تیی تایبه‌تی بوون، هه‌ربۆیه ئه‌بوبه‌كر بێ‌دوودڵی خێرا
ئیسلامی وه‌رگرت (خوا لێیڕازیبێت)-.
- بانگكردنی زه‌یدی كوڕی حاریسه (خوا لێیڕازیبێت) بۆ موسوڵمان‌بوون:
له‌دوای موسوڵمانبوونی خاتو خه‌دیجه‌و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر (خوا
لێیانڕازیبێت) پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌ستیكرد به‌بانگه‌وازی
به‌نده‌یه‌كیان به‌ناوی زه‌یدی كوڕی حاریسه‌وه. ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌ی
پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه سه‌روه‌رمان زۆر
ئه‌وی خۆشده‌ویست تا ئه‌و راده‌یه‌ی ناونرا به‌زه‌یدی كوڕی موحه‌ممه‌د
(صلی اللە علیە وسلم)، واته: كرا به‌كوڕی –ته‌به‌نی- پێغه‌مبه‌رمان (صلی
اللە علیە وسلم).
چیرۆكی ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌ی سه‌روه‌رمان چیرۆكێكی زۆر تراژیدییه، ئه‌م
منداڵه له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی سه‌بائن بوو له‌وڵاتی یه‌مه‌ن، دایكی
له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا به‌میوانی ده‌ڕوات بۆ ناو هۆزیك به‌ناوی (معن)، ئه‌و
هۆزه له‌جه‌نگدابوون له‌گه‌ڵ هۆزێكیتر به‌ناوی (قینكوری جسر)،
له‌جه‌نگێكدا زه‌ید ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی هێزی هۆزی به‌رانبه‌ر‌و
له‌ته‌مه‌نی (٨) ساڵیدا له‌بازاڕی عوكازی مه‌ككه ده‌فرۆشرێت به‌پیاوێك
به‌ناوی حه‌كیمی كوڕی حازم، ئه‌ویش پێشكه‌شیده‌كات به‌خاتو خه‌دیجه‌ی كچه
مامی، ئه‌ویش پێشكه‌شیده‌كات به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)، به‌ڵام
ئه‌م رووداوه پێش هاتنی وه‌حی بووه بۆ پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم)، سه‌روه‌ریشمان كه لێیوه‌رگرت، ده‌ستبه‌جێ ئازادیكردو كردییه كوڕی
خۆی به‌شێوازی (ته‌به‌نی). هه‌روه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: "إن
ناسًا من كلب حجوا فرأوا زيدًا، فعرفهم وعرفوه، فانطلق الكلبيون فأعلموا
أباه ووصفوا له موضعه، وعند من ه‌و، فخرج حارثة وأخوه كعب إبنا شراحيل
لفدائه، فقدما مكة، فدخلا على النبي (صلی اللە علیە وسلم)، فقالا: يابن عبد
المطلب، يابن هاشم، يابن سيد قومه، جئناك في إبننا عندك فأمنن علينا،
وأحسن إلينا في فدائه. فقال: مَنْ هُوَ؟ قالوا: زيد بن حارثة. فقال رسول
الله (صلی اللە علیە وسلم): فَهَلَّا غَيْرَ ذَلِكَ. قالوا: ما ه‌و؟ قال:
أدْعُوهُ وَخَيِّرُوهُ، فَإِنِ أخْتَارَكُمْ فَهُوَ لَكُمْ، وَإِنِ
أخْتَارَنِي فَوَاللَّهِ مَا أَنَا بِالَّذِي أَخْتَارُ عَلَى مَنِ
أخْتَارَنِي أَحَدًا. قالا: قد زدتنا على النصف وأحسنت. فدعاه رسول الله
(صلی اللە علیە وسلم) فقال: هَلْ تَعِرْفُ هَؤُلاَءِ؟. قال: نعم، هذا أبي
وهذا عمي. قال: أَنَا مَنْ قَدْ عَرَفْتَ، وَرَأَيْتَ صُحْبَتِي لَكَ،
فَاخْتَرْنِي أَوِ أخْتَرْهُمَا. قال: ما أريدهما، وما أنا بالذي أختار
عليك أحدًا، أنت مني مكان الأب والعم. فقالا: ويحك يا زيد! أتختار العبودية
على الحرية وعلى أبيك وأهل بيتك؟! قال: نعم، قد رأيت من هذا الرجل شيئًا،
ما أنا بالذي أختار عليه أحدًا أبدًا. فلما رأى رسول الله (صلی اللە علیە
وسلم) ذلك أخرجه إلى الحجر، فقال: يَا مَنْ حَضَرَ، أشْهَدُوا أَنَّ
زَيْدًا إبْنِي، يَرِثُنِي وَأَرِثُهُ. فلما رأى ذلك أبوه وعمه، طابت
نفوسهما وانصرفا".
واته: خه‌ڵكانێك –زه‌یدیان- ناسییه‌وه‌و زانییان ئه‌مه ئه‌و كوڕه‌یه
كه له‌و كاره‌ساته‌دا له‌كه‌سوكاری دابڕاوه، پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو
هۆزه‌كه‌ی كه ناوی هۆزی (كلب) بوو، به‌كه‌سوكاره‌كه‌ی: باوك، برا،
مامه‌كه‌ی به‌ناوی كه‌عب، زۆرێك له‌ئامۆزاكانی له‌كوڕانی شراحیل، هه‌واڵی
جێگه‌و شوێنی زه‌ید-یان راگه‌یاند، ئه‌وانیش كه‌وتنه ری بۆ ئه‌وه‌ی
ئازادیبكه‌ن‌و بیگه‌ڕێننه‌وه، كه‌گه‌یشتنه شاری مه‌ككه‌و هه‌واڵی
ئه‌ویان زانی كه له‌لای موحه‌ممه‌ده (صلی اللە علیە وسلم) چوونه لای‌و
پێیانوت: "ئه‌ی كوڕی عه‌بدولموته‌لیب له‌گه‌وره‌ی هاشم، گه‌وره‌ی گه‌ل‌و
هۆزه‌كه‌ی خۆی، كوڕێكمان له‌لاته به‌ڵكو بۆمان بگه‌ڕێنیته‌وه،
فیدییه‌كه‌ی چه‌نده تا بتده‌ینێ، سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم)
فه‌رمووی: ئه‌و كه‌سه كێیه؟
وتیان: زه‌یدی كوڕی حاریسه‌یه .. پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
فه‌رمووی: ده‌ی خاوه‌نی كه‌سانێكیتریشه كه كه‌سوكاری ئه‌ون. ئه‌وانیش
وتیان كێیه؟ سه‌روه‌رمان فه‌رمووی: وازیلێبهێنن با خۆی هه‌ڵیبژێرێت،
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی هه‌ڵبژارد ئه‌وا ده‌توانن بیبه‌نه‌وه به‌بێ هیچ فیدیه‌یه‌ك
منداڵی خۆتانه، ئه‌گه‌ر منیشی هه‌ڵبژارد، سوێند به‌خوا من كه‌سێك
ناده‌مه‌وه ده‌ستی كاسانێكیتر كه خۆی نایه‌وێت‌و من هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌وانیش وتیان: قسه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌و باشترین هه‌ڵبژاردنه..
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رمووی به‌زه‌ید: ئه‌م كه‌سانه
ده‌ناسیت؟ زه‌ید فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌و باوكمه، ئه‌ویش ماممه. پێغه‌مبه‌ر
(صلی اللە علیە وسلم) فه‌رمووی: منت ناسیوه ره‌فتارو كردارم به‌رانبه‌رت
چۆن بووه، من هه‌ڵده‌بژێریت یاخود كه‌سوكارو باوك‌و مامه‌كه‌ت. زه‌ید
فه‌رمووی: من تۆ هه‌ڵده‌بژێرم، تۆ باوك‌و مام‌و هه‌موو كه‌سوكاری من بوویت،
ئه‌وا له‌جه‌نابیشت زیاتر، هیچكه‌س هه‌ڵنابژێرم. باوك‌و مامه‌كه‌ی وتیان:
ئه‌ی خاك به‌سه‌رت زه‌ید، به‌ندایه‌تی هه‌ڵده‌بژێریت‌و ئازادی
وازلێده‌هێنیت‌و ناگه‌ڕێیته‌وه ناو ماڵی باوك‌و كه‌سوكاره‌كه‌ت؟!
زه‌ید فه‌رمووی: به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ خراپه‌یه‌كم له‌م پیاوه
-موحه‌ممه‌د (صلی اللە علیە وسلم)- نه‌بینیوه، ئیتر بۆ وه‌فای ئه‌م پیاوه
له‌یادبكه‌م ئه‌و كاته‌ی كه من كۆیله‌بووم كاتێك به‌خشرامه موحه‌ممه‌د
(صلی اللە علیە وسلم) به‌ئاشكرا له‌ناو قوڕه‌یشدا بانگی خه‌ڵكی كرد‌و
فه‌رمووی زه‌ید له‌منه‌و منیش له‌وم، ئه‌و كوڕی منه‌و میرات له‌من
ده‌گرێت‌و منیش میرات له‌و ده‌گرم. ئیتر باوك‌و مامه‌كه‌ی به‌نائومێدی
گه‌ڕانه‌وه‌و زانیان خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
بێوێنه‌یه.
ئه‌و كاته‌ی كه سرووش بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) نێررا، ته‌مه‌نی
زه‌یدی كوڕی حاریسه (خوا لێیڕازیبێت) (٣٠) ساڵ بوو، ئایا كه سه‌روه‌رمان
بانگیبكات بۆ ئیسلام، چۆن نایه‌ته ناو ئه‌م نوورو رووناكییه‌وه،
له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی هه‌بوو بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە
علیە وسلم). ئیمانی زه‌یدی كوڕی حاریسه ته‌نها له‌ڕووی دروشم‌و
خۆشه‌ویستی‌و هه‌ستوسۆزه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو خاوه‌نی هزرو تێگه‌یشتنێكی ورد
بووه‌و له‌ته‌مه‌نێكدابووه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه چاك‌و خراپ
له‌یه‌كتری جیابكاته‌وه، چونكه وازهێنان له‌ئایینی باووباپیران‌و چوون بۆ
ناو ئایینێكی‌تر هه‌روا ئاساننییه. خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و تۆزیك بیربكه‌ینه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌ییدونا زه‌یدی كوڕی حارسدا، له‌ماوه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌رماندا (صلی اللە علیە وسلم) درۆیه‌كی لێنه‌بینیوه، ئایا ده‌كرێت
كه‌سێك له‌ژینیدا درۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا نه‌كردبێت له‌گه‌ڵ خوادا بیكات؟
بێگومان نه‌خێر. ده‌بینین ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیدا
دابه‌شكردبوو گه‌یشتبووه ته‌مه‌نی (٤٠) ساڵی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی
كه‌سێتیی خۆیدا نه‌ده‌گه‌ڕا. ده‌بینین له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا پیاوێكی
داوێنپاك‌و سه‌رڕاست‌و راستگۆ بوو، كه‌واته له‌ته‌مه‌نی (٤٠) ساڵیدا
هه‌رگیز یاریناكات به‌بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی.
خۆ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) به‌دوای ماڵ‌و سامان‌و
پاشایه‌تیدا بگه‌ڕایه .. شاری مه‌ككه خه‌ڵكێكی دینداربوون، باشترین‌و
نزیكترین رێگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ده‌یتوانی له‌ڕێگه‌ی (لات‌و عوزا)وه
بانگه‌وازبكات، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و جێگه‌یانه زۆر رێزی لات‌و عوزایان
ده‌گرت، ئه‌ویش زوو ده‌گه‌یشته ئامانجی خۆی.
گومانی تێدانییه ئه‌م بیر‌و تێڕوانینانه به‌زیهنی سه‌ییدونا زه‌یدی كوڕی
حارسدا هاتووه ئینجا ئه‌و ئیمانه گه‌وره‌یه‌ی بۆ دروستبووه،
ئه‌مه‌یش له‌ئه‌نجامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له‌مێشكی زه‌یدی كوڕی حارسدا
دروستبووه‌و له‌ڕێگه‌ی راستگۆیی سه‌روه‌رمانه‌وه هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی بۆ
روونبۆته‌وه، كه‌واته ئیمانهێنانی زه‌یدی كوڕی حارس، ته‌نها له‌ڕێگه‌ی
خۆشه‌ویستییه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی عه‌قڵیشه‌وه بووه.
- بانگه‌وازی نهێنی‌و رێكخستنی تۆكمه:
گومان له‌وه‌دانییه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌یویست
بانگه‌وازه‌كه‌ی بگاته هه‌موو مرۆڤێك له‌شاری مه‌ككه‌دا، ئه‌مه‌یش هه‌روا
شتێكی ئاساننه‌بوو كه له‌جێگه‌یه‌كی به‌رزدا بوه‌ستایه‌وه‌و
بانگه‌وازیبكردایه به‌ئاشكراو باسی ئایینه‌كه‌ی بكردایه، چونكه ئه‌م
بانگه‌وازه پێویستیی به‌ئاماده‌باشی‌و خۆپاراستن هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
سرووشتی مرۆڤ وایه -ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌دان ساڵ له‌باووباپیرانه‌وه بۆیان
به‌جێماوه- كه وازهێنان له‌ئایین زۆر ئاساننییه‌و خه‌ڵكی له‌چه‌ند
ساتێكی كه‌مدا به‌زوویی ده‌مییه‌وه ناچن.
هه‌ندێكیش پێیانوایه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌وازه‌كه‌ی ئاشكرابكردایه ئه‌وا زۆرێك له‌خه‌ڵكی
شوێنیده‌كه‌وتن‌و پێویستیی به‌و هه‌موو ساڵه نه‌ده‌بوو كه به‌نهێنی
هاوه‌ڵه‌كانی خۆی په‌روه‌رده‌ده‌كرد!
هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌م كاره ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم) ده‌یزانی كه خه‌ڵكی هه‌روا به‌ئاسانی په‌یامه‌كه‌ی وه‌رناگرن،
ئه‌گه‌رچی ئایینی ئیسلام قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ ناخی هه‌موو كه‌سێكدا، به‌ڵام
خاوه‌ن به‌رژه‌وندی‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان رێگرییانده‌كرد، نه‌یده‌توانی
خه‌ڵكی په‌روه‌رده‌بكات بۆ ئه‌م كاره گرنگه، نه‌ك له‌ناو قوڕه‌یشدا دژی
موسوڵمانان جه‌نگ ده‌ستیپێده‌كرد، به‌ڵكو له‌هه‌موو جیهانه‌وه دژی
موسوڵمانان ده‌وه‌ستانه‌وه، چونكه دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ
بانگه‌وازی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه دینه ناو ئیسلامه‌وه‌و ده‌بنه نوخبه،
ئه‌وانیش بریتین له: ره‌وشتبه‌رزه‌كان‌و لاوه‌كان.
ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ره‌وشتن كه بریتییه له: راستگۆیی، ده‌ستپاكی، ساغی،
ئازایی‌و دادپه‌روه‌ری...هتد. لاوه‌كانیش خاوه‌نی: توانا‌و هێز، گیانی
گۆڕانكاری، تێكه‌ڵنه‌بوونی بیروباوه‌ڕی زشت‌و خورافی‌و بتپه‌رستی بوون،
چونكه ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان (٥٠) ساڵ بوو، ئه‌زموونی په‌رستنی
بتیان زۆرتر‌بوو له‌كه‌سێك كه به‌خورافی ده‌زانێت‌و ئه‌و په‌رستنه بۆی
نه‌بۆته بیروباوه‌ڕ، هه‌روه‌ها زووتر‌و به‌ئاسانی بیروباوه‌ڕی ئیسلام
وه‌رده‌گرێت چونكه بۆی نه‌بووه به‌سومعه.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كه باسمكردن -خاتو خه‌دیجه، پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر،
سه‌ییدونا زه‌یدی كوڕی حاریسه- ته‌نها له‌ڕۆژی یه‌كه‌می بانگه‌وازی
ئیسلامی‌دا ته‌نزیمكران‌و هاتنه ناو ئایینی ئیسلامه‌وه، بۆ رۆژی دووه‌م
سه‌روه‌مان (صلی اللە علیە وسلم) ده‌ستیكرده‌وه به‌بانگه‌وازو رێكخستنی
رێكخستنه‌كانی ئیسلام، ئینجا ده‌ستیكرد به‌وه‌ی كه نموونه‌و خه‌ڵكی نوێ
بهێنێته ناو ئیسلامه‌وه‌و توانا‌و هێزی نوێی تێدا ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ستی باشی هه‌بوو بۆ بانگه‌وازه‌كه بۆیه دڵی پڕبوو
له‌ئیمان‌و ده‌ستیكرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ئیسلام‌و رێكخستنی
باڵێكیتر یان ده‌سته‌یه‌كی رێكخستنیتر، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌و باڵ‌و
ده‌سته‌یه ناوچه‌و مه‌ڵبه‌ندێكی پێزیادبكه‌ن، بۆیه ئه‌بوبه‌كر هه‌روه‌ك
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌ویش هه‌ڵسا‌و ده‌ستیكرد
به‌دامه‌زراندنی رێكخستنه‌كان‌و بانگه‌وازكردنی خه‌ڵكی بۆ ئیسلام،
ئه‌بوبه‌كر به‌سروستی خۆی پیاوێكی خۆشه‌ویست‌و شیرین بوو له‌دڵی خه‌ڵكیدا،
واجیهه‌یه‌كی زۆر باشبوو بۆ بانگه‌وازه پیرۆزه‌كه. ئه‌م باسه‌یشم بۆیه
كردۆته‌وه بۆئه‌وه‌نییه وه‌ك چیرۆك خوێنه‌ران ته‌ماشایبكه‌ن‌و
بیخوێننه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه واقیعه‌و ده‌مه‌وێت خوێنه‌ری موسوڵمان بیكاته
مه‌نیفێستێكی ته‌فخیمی‌و بتوانێت گۆڕانكاری پێبكات‌و دووربكه‌وێته‌وه
له‌ڕێكخستنی رۆژئاوایی، ئێمه‌یش پێویسته وردبینه‌وه له‌ژیانی ئه‌م پیاوه
به‌ڕێزه كه دوای پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌ترین پیاوی سه‌رزه‌وییه، ئینجا
ته‌ماشای ره‌فتاره‌كانی سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) بكه‌ین، كه چۆن
ئه‌و رێكخستنه‌ی دامه‌زراندووه؟.
ئه‌وه‌یش گرنگه بزانین به‌چی سه‌روه‌رمان ئاڕاسته‌ی ئه‌و رێكخستنه‌ی
كردووه، دوایی چۆن په‌روه‌رده‌یكردوون، له‌چی جێگه‌یه‌كدا
كۆیكردوونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای چ جۆره رێكخراوێك رێكیخستوون، له‌هه‌ر
قۆناغێكدا چۆن په‌روه‌رده‌ی ده‌ستپێكردووه، چۆن ده‌ستی به‌گۆڕانكاری
كردووه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه پێویستیی به‌شیكاری‌و لێوردبوونه‌وه
هه‌یه، تا بزانین چۆن گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی ئه‌نجامدانی نوێژ‌و رۆژوو
به‌خشینی ماڵ‌و سامان‌و ئه‌و پیاوانه‌یان لێده‌رچووه كه خوای گه‌وره
پێناسه‌یانده‌كات به‌پیاوانێكی راستگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یمان‌و به‌ڵێنانه‌ی
كه دابوویان به‌پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم).
- شیكارییه‌ك له‌سه‌ر رێكخستنه‌كان‌و شێوه‌ی بانگه‌وازه‌كه:
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌یه‌وێت به‌بانگه‌وازه‌كه‌ی بگاته
هه‌موو مرۆڤێك له‌مه‌ككه‌دا، به‌ڵكو هه‌موو مرۆڤێك له‌سه‌ر رووی زه‌ویدا،
سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه به‌نهێنی بوو، هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مانپێداوه،
ده‌یتوانی كه له‌ناو كه‌عبه‌دا به‌ده‌نگی به‌رز بانگی خه‌ڵكه‌كه‌ی
بكردایه‌و ئیسلامه‌كه‌ی ئاشكرابكردایه، به‌ڵام ئه‌مه رووینه‌دا، به‌ڵكو
خه‌ڵكی به‌گشتی ئاگاداری ئه‌م بانگه‌وازه نه‌بوون، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه
نه‌بێت كه هه‌واڵه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)،
یاخود هاوه‌ڵه‌كانه‌وه پێبگه‌یشتایه، زۆر نهێنی كاریان ده‌كرد.
ئه‌م بانگه‌وازه نهێنییه رۆژێك‌و دوو رۆژ، به‌ڵكو چه‌ندین مانگ، به‌ڵكو نزیكه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وامبوو.
خه‌ڵكانێك پیانوایه ئه‌و فه‌رمایشته‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
كه له‌ناو خه‌ڵكیدا زۆر بڵاوه، كاتێك له‌سه‌ر (سه‌فا) وه‌ستاو فه‌رمووی: "
أَرَأَيْتُكُمْ لَوْ أَخْبَرْتُكُمْ أَنَّ خَيْلًا بِالْوَادِي تُرِيدُ
أَنْ تُغِيرَ عَلَيْكُمْ أَكُنْتُمْ مُصَدِّقِيَّ ؟".
واته: ئه‌گه‌ر پێتانڕابگه‌یه‌نم له‌پشتی ئه‌و شاخه‌وه كۆمه‌ڵێك سوار ده‌یانه‌وێت بده‌ن به‌سه‌رتاندا بڕوامپێده‌كه‌ن؟
خه‌ڵكانێك وا په‌یده‌بن له‌دوای هاتنی وه‌حییه‌وه ئه‌م فه‌رمایشته‌ی
فه‌رمووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دوای سێ ساڵ له‌هاتنی سروش ئه‌م رووداوه
رویداوه.
پێشتر له‌سه‌ر باسی ئه‌و سێ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه وه‌ستاین‌و كورته‌یه‌كمان
له‌ژیانیان باسكرد، ئێستا پێویسته له‌سه‌ر ژیانی كه‌سێكیتر بووه‌ستین
ئه‌ویش ژیانی پێشه‌وای به‌ڕێزمان عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتالیبه.
- بانگه‌وازی عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتالیب (خوا لێیڕازیبێت) بۆ ئیسلام:
پێویسته زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م وێستگانه بووه‌ستین، چونكه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (10) ساڵان موسوڵمان ده‌بێت، له‌وپه‌ڕی سه‌رسوڕماندایه!.
لێره‌دا بۆیه به‌سه‌رسامییه‌وه باسیده‌كه‌م، ئه‌م لاوه ته‌مه‌نی له(10)
ساڵ تێپه‌ڕینه‌ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم) بڕوای ته‌واوی پێیهه‌بوو تا بتوانن ئه‌م كۆڵه قورسه له‌قۆناغی
مه‌ككه‌دا -كه ئه‌وپه‌ڕی نهێنی بوو- له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیتریدا
هه‌ڵگرن، له‌لای من له‌وه سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه كه له‌و ته‌مه‌نه
منداڵییه‌دا، نهێنی ده‌پاراست‌و نه‌یده‌هێشت گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یش به‌و
نهێنییه بزانن.
ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) به‌رانبه‌ر به‌عه‌لی (خوا لێیڕازیبێت) پێویستیی به‌هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردن هه‌یه:
یه‌كه‌م/ له‌ڕاستیدا عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتالیب وه‌ك كوڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی
اللە علیە وسلم) وابوو، چونكه هه‌میشه له‌ماڵیدا بوو، هه‌ر له‌ماڵی
ئه‌ودا گه‌وره‌بووه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك قوڕه‌یش توشی
كاره‌ساتێكی ناخۆسی وشكه‌ساڵی‌و ئابووری هاتبوون‌و ئه‌زمه‌یه‌ك
روویكردبووه ئه‌و وڵاته، ئه‌بوتالیب-یش خاوه‌نی منداڵی زۆربوو، رۆژێك
پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) به‌عه‌باسی مامی فه‌رموو: "مامه،
ئه‌بوتالیب منداڵی زۆری هه‌یه، با هه‌ریه‌ك له‌ئێمه منداڵێكی بگرینه
خۆمان تا ئه‌و ناڕه‌حه‌تی‌و ناهه‌موارییه‌ی له‌سه‌ر كه‌مبێته‌وه".
هه‌ردووكیان چوونه خزمه‌تی ئه‌بوتالیب‌و باسه‌كه‌یان بۆ كرد، ئه‌ویش
ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی‌و منداڵێكی دا به‌عه‌باس به‌ناوی جه‌عفه‌ر، عه‌لیی
به‌خشی به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌بوتالیب وتی: ته‌نها
عوقه‌یلم بۆ به‌جێبهێڵن. عه‌لی (خوا لێیڕازیبێت) به‌رده‌وام له‌لای
پێغه‌مبه‌ر مایه‌وه تا كاتی هاتنی وه‌حی، دوای ئه‌وه‌یش هه‌ر له‌لای
سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) مایه‌وه‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە
علیە وسلم) كه‌وت‌و بڕوای به‌بانگه‌وازه‌كه‌ی هێنا.
ئیبنوئیسحاق ده‌فه‌رمویت: "یه‌كێك له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه به‌سه‌ر پێشه‌وا
عه‌لییه‌وه بوو ئه‌وه‌بوو كه سه‌روه‌رمان خۆی په‌روه‌رده‌یكردووه".
عه‌لی زۆر گوێگربوو، خۆشه‌ویستیی بۆ سه‌روه‌رمان ده‌رده‌بڕی، هه‌میشه چاوی
له‌ده‌می سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) بوو، ده‌یزانی ئه‌وه‌ی
ده‌یفه‌رموێت راستییه‌و ده‌بێت به‌هه‌ستێكی زیندووه‌وه گوێیان بۆ بگرێت،
له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه مێشك‌و بیری گۆشكرابوو به‌په‌روه‌رده‌ی موحه‌ممه‌د
(صلی اللە علیە وسلم). هه‌ر له‌منداڵییه‌وه پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم) له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج‌و ره‌وشتی خۆی په‌روه‌رده‌یكرد، واته:
په‌روه‌رده‌كردنی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)و
مه‌نهه‌جی بانگه‌وازه‌كه‌ی‌و بنه‌مای به‌ڵگه دامه‌زرابوو.
دووم/ پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) هه‌ستیده‌كرد كه عه‌لی كه‌سێكی
هه‌ڵكه‌وتووه، چونكه له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه توانایه‌كی زۆرباشی
هه‌بوو، بۆیه ئاگاداریكردۆته‌وه له‌باسوخواسته‌كانی بانگه‌وازو كاركردنی
له‌ناو ئیسلامدا، كه له‌ڕاستیدا كارێكی زۆر گرنگ‌و ترسناك بوو، كه‌سیش
نه‌یده‌زانی هه‌تا كه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه نهێنی ده‌بێت.
خه‌ڵكانێك پێیانوابوو كه زووبوو بۆئه‌وه‌ی عه‌لی ئاگاداربكرێته‌وه
له‌كاروباری بانگه‌وازه‌كه، به‌ڵام دوایی به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كانی
بانگه‌وازی ئیسلام، خه‌ڵكی راستیی پێغه‌مبه‌رێتیی پێغه‌مبه‌ریان (صلی اللە
علیە وسلم) بۆ ده‌ركه‌وت، كه پێشه‌وا عه‌لی چه‌نده به‌توانابووه‌و
یه‌كێكبوو له‌زانا به‌رزه‌كان‌و توانیویه‌تی حوكمه‌كان له‌ئیسلام‌و قورئان
ده‌ربهێنێت، جگه‌له‌وه‌ی كه خاوه‌نی فه‌راسه‌تێكی زۆر گه‌وره‌بوو زانستێكی
بێشوماری هه‌بووه.
سێیه‌م/ شێوه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم)
هه‌مه‌جۆربوو، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه له‌ئیسلامدا هه‌موو
كه‌سێك جێگه‌یده‌بێته‌وه، ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا
بانگكرابوون له‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و
ئه‌م سه‌رده‌مه‌یشن، وه‌ك: ئافره‌تان، پیاوان، هه‌ژار، به‌نده‌و كۆیله‌كان،
منداڵان، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌رده‌خات له‌بانگه‌وازی ئیسلامدا بانگكردنی
خه‌ڵكی بێسنووره‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی وه‌ك: پیر، گه‌نج،
ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌ژارو...تاد. له‌خۆده‌گریت به‌بێجیاوازی.
یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌وازه‌كه بریتیبوون له‌منداڵان: عه‌لیی كوڕی
ئه‌بوتالیب، پاشان له‌پیاوان: ئه‌بوبه‌كری سدیق، له‌ئافره‌تان: خاتو
خه‌دیجه، له‌كۆیله‌كان: زه‌یدی كوڕی حاریسه (خوا لێیانڕازیبێت).
پاشان پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) كچه به‌ڕێزه‌كانی خۆی بانگ‌كرد
بۆ ئیسلام، خاتو زه‌ینه‌ب ته‌مه‌نی (١٠) ساڵ بوو، پاشان خاتو روقیه
ته‌مه‌نی (٧) ساڵ بوو، خاتو ئوم كه‌لسوم ته‌مه‌نی (٦) ساڵ بوو، هه‌موویان
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ئیسلامیان وه‌رگرت، خاتو فاتیمه ئه‌و كاته
منداڵ بوو، ته‌مه‌نی ته‌نها (١) ساڵ بووه، له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه بزانێت
ئیسلام چییه.
ئه‌مه ره‌وشی ماڵی پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) بوو.
بانگه‌وازی نهێنی، سێ ساڵی خایاند‌و به‌ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی:
په‌روه‌رده، پاككردنه‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روون، خۆپێگه‌یاندن بنیاتنرابوو.
بۆچی ئه‌م كاره به‌نهێنی مایه‌وه تا سێ ساڵ؟ ئایا پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) له‌قوڕه‌یش ده‌ترسا؟
له‌ڕاستیدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) هه‌رگیز نه‌ترساوه،
به‌ڵكو ئاڕاسته‌ده‌كرا به‌وه‌حی، ئه‌وه‌یش حیكمه‌تی ئه‌و قۆناغه بووه بۆ
بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌روه‌رمان بۆیه به‌نهێنی كاریكردووه.
ئه‌توانین بڵێین: ئه‌م قۆناغه به‌ویستی سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم)
نه‌بووه، به‌ڵكو فه‌رمانێكی راسته‌خۆی په‌روه‌ردگار بوو، چونكه خوای
گه‌وره ده‌یه‌وێت ئوممه‌ته‌كه‌ی فێربكات كه چۆن گۆڕانگاریبكه‌ن‌و
ره‌وه‌ند له‌دوای ره‌وند ببێته مه‌نهجی گۆڕانكاری له‌دوای نه‌مانی
پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) بۆئه‌وه‌ی له‌قۆناغێكی هاوشێوه‌دا
بتوانن دووباره‌یبكه‌نه‌وه.
خوای گه‌وره ده‌یتوانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بپارێزێت‌و به‌یه‌كجار سه‌ریبخات،
به‌ڵام ئه‌مه سوننه‌تی خوای گه‌وره‌نییه، چونكه رێوشوێنهه‌ڵگرتنی
پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) ده‌بێته هۆكاری گۆڕانكاری، ئه‌و
له‌مپه‌رانه‌ی هاتوونه‌ته رێی سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) چۆن
چارسه‌ریكردوون، ئێمه‌یش له‌ئێستادا ده‌توانین چاوله‌وبكه‌ین.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه بوو خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌و
ناڕه‌حه‌تیانه‌دا بردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌دواڕۆژدا ئوممه‌ته‌كه‌ی
چاویلێبكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) له‌وكات‌و
ساتانه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا كردووه، ئێمه‌یش ره‌چاویانبكه‌ین،
هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) چۆن
بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌خه‌ڵكی گه‌یاندووه، ئێمه‌یش به‌هه‌مان شێوه
كاربكه‌ین.
به‌م پێیه سنووری مه‌نهه‌ج‌و كاری موسوڵمانان دیار‌و رۆشنه‌و هیچ نادیارییه‌كی تێدا نه‌ماوه.
هه‌روه‌ك بانگه‌وازی نهێنی له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئایینی ئیسلامدا قۆناغێك بوو
بۆئه‌وه‌ی موسوڵمانان ئه‌و شێواز‌و جۆری كاركردنه له‌ژیانیاندا
پیاده‌بكه‌ن، ده‌شێت له‌قۆناغێك له‌قۆناغه‌كانیتری ژیانی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا
ئه‌وه دووباره‌بێته‌وه -هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم)
كاریكردووه- تا موسوڵمانان چاویلێبكه‌ن. به‌پشتیوانیی خوا له‌ژماره‌ی
داهاتوودا باسی كاری نهێنی‌و قۆناغی كاری نهێنیی (٣) ساڵه‌كه‌ی مه‌ككه
ده‌كه‌ین.
نسأل الله سبحانه وتعالى أن يجعلنا من عباده الأخيار، وجنده الأبرار، ومن
الذاكرين له آناء الليل وأطراف النهار، إنه ه‌و الرحيم الغفار.
لە د. ڕاغب سەرجانی وەرگیراوە لەباسی (السیرة وابناء الامم)