كێشه‌ی زیاتر روو له‌ریاڵ مه‌درید ده‌كات
04/10/2013 نوسەر: bzavpress

كێشه‌ی زیاتر روو له‌ریاڵ مه‌درید ده‌كات

رۆژنامەی‌ مارکای‌ ئیسپانیا لە راپۆرتێکدا پێش بینی‌ کردووە لە داهاتودا کێشەی‌ زیاتر لە ژووری‌ خۆ گۆرینی‌ یاریزانانی‌ ریال مەدرید رووبدات بەهۆی‌ گەرانەوەی‌ بەرگریکاری‌ فەرەنسی‌ رافایل فاران بۆنێو یاریگاکان .
 فاران دوای‌ پێنچ مانگدابارن لەیاریگاکان لەبەرامبەر کۆبنهاگن گەرایەوە یاری‌ کردن لە میانەی‌ یاریەکانی‌ جەولەی‌ دووەمی‌ قۆناغی‌ کۆمەڵەکانی‌ خولی‌ یانە پاڵەوانی‌ ئەوروپا .
مارکا پێش بینی‌ کردووە ئەنشلۆتی‌ راهێنەری‌ ریال مەدرید روبەرووی‌ کێشە ببێتەوە بەهۆی‌ دەست نیشان کردنی‌ یاریزانی‌ سەرەکی‌ لە هێلی‌ بەرگری‌ ، لەبەرامبەر کۆبنهاگن کاپتنی‌ دووەمی‌ شاهانە سێرجیۆ رامۆس یاریزانی‌ یەدەگ بوو بەشێوەی‌ سەرەکی‌ پیپی‌ و فاران یاریان کرد .
 لەوەرزی‌ رابردوو بەهۆی‌ لێدوانێکی‌ جۆزێ مۆرینۆ کێشە لە هێلی‌ بەرگری‌ ئەو یانەیە درووست بوو کاتێک راهێنەری‌ پرتوگالی‌ هێرشی‌ کردە سەر یاریزان پیپی‌ و ئاشکرای‌ کرد پیپی‌ ناتوانێت ئەو هەستەی‌ لا درووست بێت بتوانێت یاریزانێکی‌ تەمەن (31)ساڵ سەرکەوێت بەسەر یاریزانێکی‌ تەمەن بچوکی‌ (19)ساڵی‌ ، کێشەی‌ پیپی‌ سادەیە دەیەوێت جیهانی‌ تۆپی‌ پێ بگۆرێت .
 دوای‌ ئەم لێدوانەی‌ راهێنەر رکابەری‌ لە نێوان هەرسێ یاریزان فاران و پیپی‌ و رامۆس درووست بوو ،لەبەرامبەردا راهێنەری‌ پێشووی‌ شاهانە پشتی‌ بەهەردوویاریزان رامۆس و فاران بەست دەرگای‌ رۆیشتنی‌ بەرووی‌ پیپی‌ کردەوە بۆیانەی‌ مانچستەر سیتی‌ لە ماوەی‌ گواستنەوەی‌ هاوینە ، بەڵام یانەی‌ ریال مەدرید ئەمەی‌ رەت کردەوە .
لەوکاتەی‌ فاران تووشی‌ پێکان هات ئەنشلۆتی‌ پشتی‌ بەهەردوو یاریزان پیپی‌ و رامۆس بەست پرسیارێک دێتە ئارایەوە ئایا ئەنشلۆتی‌ چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرسێ یاریزانی‌ بەرگری‌ دەکات ؟ بەتایبەت گرنگترین روداو نزیک دەبێتەوە بریارە (26)ئەم مانگە یاری‌ کلاسیکۆ ی‌ یەکەم بەرێوە دەچێت ، کاتێک لە کامپ نوو ریال مەدرید دەبێتە میوانی‌ بەرشلۆنە .