05/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاستکردنەوەی بۆچونێکی هەڵە
و/ لقمان امین
چه‌ند بۆچونێکی هه‌ڵه و تێنه‌گه‌يشتن که ده‌بێ چاکی بکهينهوهلهبابهتێکی گرنگدا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام علی من لا نبي بعده، وعلی آله وصحبه ومن تبعهم باحسان الی يوم الدين ، اما بعد :
ساڵانێکی زۆره که قسه‌و باس دێت‌و ده‌کرێت له‌سه‌ر شێخی ئيسلام { محمد کوڕی عبدالوهاب } بهرڕحمهتی خواکهوێت ، و له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی ، لايه‌نگری ههيهو دژبونهوهی ، موتهههموو گومان لێکراو يان لايه‌نگرو پاڵپشت گيری کردن لێی .
ئه‌وه‌شی که‌جێی سه‌رسوڕمانه قسه‌ی سهرپێچکهرانی وناحهزانی شێخ محمد عبدالوهاب که بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن به‌هه‌مو جۆر‌و شێوه‌يه‌ک ، ڕووتن له‌به‌ڵگه‌و ده‌ليل ، ئه‌وه‌ی که ئهيڵێن هيچی نه‌قسه‌ی خۆيه‌تی ووتبێتی و نه له کتێبهکانيدا نوسراوه !به‌ڵکو ته‌نها قسه‌ی دوژمانی دين و دوژمنانی ئه‌ون و هيچیتر . ههرووتويانهو ئهيڵێنهوه .
ئينسافيش نی يه ئه‌گه‌ر قسه‌يه‌ک بکه‌رێت به‌ده‌م يهکێکهوه کهلهسهرچاوهی سه‌ره‌کيه وه نه‌بێت که وهريگردبێت و بيکات به‌به‌ڵگه‌ی ده‌ستی، وه‌به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رچاوه‌ی سهرهکيهوه وه‌رده‌گيرێت .
وهکتابهکانی شێخ محمد عبدالوهاب ماوون به‌ئاسانی ده‌ست ده‌که‌وێ هه‌مووی پارێزراوه ، وه‌ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌ماشای بکات و بيخوێنيته‌وه ڕاستی وناڕاستيهکانی بۆده‌رده‌که‌وێت ئه‌وکاته ده‌توانرێت بڕياری له‌سه‌ربدات و ڵێت ئهمهباشهو يان خراپه ، يان ئه‌وه‌ی کهدهيڵێن ڕاسته وايه يان درۆيهو بۆيان دروستکردوه، به‌ڵام به‌ڕاستی هه‌موو قسهکانيا بێ به‌ڵگه‌و دوره له‌ڕاستی يهوه .
له‌م چه‌ند پهڕهيهدا چه‌ند ووتهيهکی شێخ محمد عبدالوهاب ده‌هێنينه‌وه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه نقڵی ده‌که‌ين تاوه‌کو کهلهکتابهکانی خۆيه‌وه ده‌رمان هێناوه که‌هه‌موو قسه‌کانی کۆکردۆته‌وه، سه‌رجه‌می قسهکانيهتی ، وه‌ئه‌وه‌شی که له‌سه‌ر ئێمه‌يه ته‌نها ڕێکخستنێتی به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی کهبهرامباری ده‌کرێت .
وه‌ئه‌مه‌ش پێکهاتوه له ووڵامدانه‌وه‌ی شێخ خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و توهمانهوبووهتانانهی که دژانی بۆی ده‌که‌ن و کردويانه به‌رامبه‌ری ، به‌ڕاشکاوی به‌پێچه‌وانه‌ی ئهوهوهيه که ده‌يڵێن، وهمنيش دڵنيام له‌وه‌ی ، کهبهپشتيوانی خواوه ، کيفايهت ده‌بێ بۆ ده‌رکه‌وتنی هه‌ق ، بۆ که‌سێک که بيه‌وێت ڕاستيهکانی بۆ ده‌رکه‌وێت . ان شا‌ء الله وتعالی .
وه ئه‌وانه‌ی که دژايه‌تی شێخ و بانگه‌وازه‌که‌ی ده‌که‌ن ، که به‌رده‌وام درۆ‌و بوهتانی بۆبڵاودهکهنهوه خه‌لکی ده‌ترسێنن و که بانگه‌وازه‌که‌ی بهناشرينی باس ده‌که‌نه‌و دهيشێوێنن ، پێيان ده‌ڵێين : دانيشن وخۆتان کۆبکه‌نه‌وه ، هه‌ق وڕاستی ده‌رکه‌وتوه‌و ئاشکرايه و دينی خوا سه‌رکه‌وتوه‌و سه‌رده‌که‌وێ ثێتان خۆشبێت يان ناخۆشبێت ، خۆريش کهههڵهات بهریناگيرێ به‌ده‌ست، يان بهرخۆربهبێژنگ باگيرێ .
ئهمهقسهکانی شێخ محمد بن عبدالوهابه ، هه‌موو ئه‌وقسانه به‌درۆده‌خاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش قسه‌يه‌کی ڕاستی خۆيتان لايه فه‌رموو ئه‌وه عه‌رزو ئه‌وه گه‌ز، به‌لگه‌ی خۆتان بهێننه‌وه‌و مهيشارنهوه بۆکه‌ی هه‌ڵیده‌گرن ؟ بێمنهتبن و بيهێننه ڕوو باڕاستيهکان ده‌رکه‌وێت .
ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌شتان پێنی يهو هه‌رچه‌نده که ثێشتان نی یه ، ئه‌وکاته سوێنتان ده‌ده‌م به‌خوای تاکوبێهاوتا که خۆتان پاک بکه‌نه‌وه له‌هه‌موو هه‌واو ئاره‌زویه‌کی خۆتان ، وداوا له‌خوای گه‌وره‌بکه‌ن به‌ڕاستی یه‌وه به دڵێکی پاک و ساغه‌وه ، که‌ڕێگای ڕاستان پێنیشانبدات و هیدایهتانبدات بۆ سه‌ردینی هه‌قی خۆیی ، پاشان باش بیربکه‌نه‌وه‌و بزانن که ئه‌وپیاوه به‌ڕێزه هیچ شتێکی نه‌وتوه گه‌یری فه‌رموده‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی صلی الله‌علیه وسلم .
جارێکی که‌ش باش بیربکه‌نه‌وه ، ئایه ڕێگایه‌کیتر شک ده‌به‌ن بۆ سه‌ربه‌رزی دونیاوقیامه‌ت وڕزگار بوون ، گه‌یری هه‌ق وڕاستی ؟ جا ئه‌گه‌ر هه‌قتان بۆ ڕوون بوه‌وه‌و ده‌رکه‌وت بۆتان: بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای هه‌ق و سهربیروهۆشی خۆتان ، به‌ڕاستی ئه‌وه زۆرباشتره له‌وه‌ی که له‌ناو ناهه‌ق و هه‌واو نه‌فسدا گێره بکه‌ن و هه‌موو کارێکیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره .{ والی الله ترجع الامور } .
ڕاستی بانگه‌وازه‌که‌ی شێخ محمد عبدالوهاب رحمه‌الله
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌باشی ده‌زانین که سه‌ره‌تایه‌ک به‌کورتی له‌و بانگه‌وازه‌ی شێخ بڵێین که‌بۆچی بانگه‌وازی کردوه کهزۆردوره له‌وقسانه‌ی بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن له‌پڕوپاگه‌نده‌و بوهتانانه‌ی که به‌پڕی وچری دژی دهیڵن که ده‌یکه‌ن بۆی بۆئه‌وه‌ی که ببن به به‌ربه‌ست له‌ڕێگای بانگه‌وازی دینی خوا‌و خه‌ڵکیدا .
ئه‌ڵێت: من ئه‌ڵێم : سوپاس وستایش ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ،هێزوتواناش هه‌ر بهخواوهیه، خوایگه‌وره هیدایهتمیداوه بۆڕێگای ڕاستی خۆی ، دینی ڕاست وڕه‌وانی خۆی ،له‌سه‌ر ڕێره‌وی پێغه‌مبه‌ر ابراهیم که بهۆاکی بێ هاوتادانان بۆ خوای گه‌وره، له هاوه‌ڵ په‌یداکردن و هاوشێوه دانان بۆ خوا‌و هاوتادانان بۆخوا دورمو موشريک نیم ، سوپاس بۆ خوایگه‌وره‌ش که بانگهوازناکهم بۆ مازههبێکی سۆفيهت و ده‌روێشی ،یان مه‌زهه‌بێکی تازه‌و خۆبه خاوه‌ن زانینی ، یان قسهکهربم به‌ناوه‌ی ئیمامهتیهوهو که‌خۆم به ئیمام بزانم ، له‌و ئیمامهبهڕێزو گه‌ورانه‌ی که من به خاوه‌ن ماکانهتو پایه‌به‌رزیان ده‌زانم .
باڵکو بانگهوازدهکهم بۆلای خوای تاک وته‌نها و بێ هاوه‌ڵ وبێ هاوتا ، وبانگهوازدهکهم بۆ سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌علیه‌وسلم ئه‌وه‌ی که وه‌سیه‌تی به‌ئومه‌ته‌که‌ی کردوه بۆ ئه‌وه‌ڵه‌که‌ی تا ئاخیره‌که‌ی ، وه ئومێده‌وارم که ئه‌گه‌ر هه‌ق له‌سه‌رده‌می هه‌رکه‌س بێت وه‌ری ده‌گرم به‌سه‌ر سه‌رو به‌سه‌ر جاوو، وه ههرقسهو ووته‌یه‌ک که به پێچه‌وانه‌ی ههقهوهبێت ، ده‌یکێشم به‌قه‌د دیواردا ئه‌گه‌ر قسه‌ی شێخ و ئیمامه‌کانی خۆشم بێت ، دوورله فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم چونکه ئه‌و هیچ قسه‌یه‌کی نه‌کردوه له‌خۆیه‌وه هه‌مووی له‌خواوه پێی ووتراوه و ئه‌یش هه‌رچی ووتبێت هه‌مووی هه‌قه‌و ڕاسته که‌فه‌رمویه‌تی . [ الدرر السنیة 1_37_38] .
وه ڕاستی بانگه‌وازم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێم : بانگهوازنهکرێت ته‌نها بۆ لای خوای تاک وتهنهاو بێ هاوتاو بێ هاوه‌ڵ ، هه‌روه‌کو خقای گه‌وره ده‌فه‌رمێت { فلا تدعوا مع الله احدا } سورةالجن[18] .
واتا: هاوه‌ڵ وهاوتا و هاوبه‌ش بۆ خوا دابهنهن و په‌یدای مه‌که‌ن ، به‌شداری مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خوادا .والله‌اعلم
وهلهههقی پێغهمبهریشداصلی الله‌علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی: { قل اني لا املک لکم ضرا ولارشدا } سورةالجن واتا: ئه‌ی محمد پێیان بڵێ ، من هیچ شتێک به‌ده‌ستم نیه، نهزهرهرو نه‌خێرو چاکه‌ش بۆتان .والله اعلم
جا ئه‌مه فه‌رموده‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی که ئه‌ویش بانگه‌وازی بۆ کردوه ، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێکی تریان ووت غه‌یری ئهمقسانه ئه‌وا بزانن کهدرۆدهکهن وڕاستیان نه‌وتوه . [الدررالسنیة 1_90_91] .
1_بیروباوه‌ڕی شێخ محمد عبدالوهاب به‌رامبه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم .
هه‌ندێ درۆ‌و بوهتان بۆ شێخ ده‌که‌ن له‌ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ، وه ئهوقسانهیش کهبهدهمیهوه هه‌ڵیده‌به‌ستن و ئه‌ڵێن ، ئه‌مانه‌ن .
ئه‌ڵێن محمدعبدالوهاب باوه‌ڕی به [ خاتم ] کۆتای وته‌واو بوونی ، پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نی یه ! .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کتابه‌کانی شێخ محمد پڕه له به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرا که به‌درۆیان ده‌خاته‌وه ، له‌وانه‌ش ئه‌مه ووتهکانێتی که ده‌ڵێ : باوه‌ڕم بهوهیهکه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم کۆتایی ههموپێغهمبهران و نێردراوانی خوایه ، وه ئیمانی هیچ به‌نده‌یه‌ک تهواونی یه و ته‌واونابێت هه‌تا باوه‌ڕو ئیمانی پێنههێنێ و شایه‌تی پێغه‌مبه‌ری بۆنه‌دا . [الدررالسنیة 2_21]
2_ئه‌ڵێن : مافی پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه وسلم پێشێل ده‌کات و دانی پێدا نانێت .
له‌م خاڵه‌شدا بالهسهری بوه‌ستین و ووڵامه‌که‌ی له نوسینه‌کانی شێخ خۆی بۆیان بهێنینهڕوو که ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی که له سه‌ر مافی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باسی کردوه و ده‌ڵێت : کاتێک که‌خوای گه‌وره ویستی دینه‌که‌ی خۆی ده‌ربخات ویه‌کتاپه‌رستی خۆی سه‌ربخات و دینه‌که‌ی ته‌واوبکات و کاملی بکات ، ووشه‌ی لا اله الا الله به‌رزو ئاشکرابێت و سه‌ری بخات به‌سه‌ر قسه‌ی کوفر‌و شرکدا ، پێغه‌مبه‌ری خۆی که محمده صلی الله علیه وسلم ، ناردیوکردی به کۆتای پێغه‌مبه‌رایه‌تی که خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌یه ،وه‌به‌رده‌وام که له‌هه‌مو جیل و وهچهیهکدا به‌ناوبانگ و ناسراو ده‌بێ تائاخرزهمان ، وه له ته‌وراتی موسادا ناسراوه‌و له ئینجهلی عیسادا باسکراوه‌و هاتوه، تاوه‌کو خوای گه‌وره ئه‌و دووڕو یاقوتهی ده‌رهێنا له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی به‌نی کینانهو بنه‌ماڵه‌ی به‌نی زه‌هره، وهناردی له‌کاتێکدا که پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو له‌وسه‌رده‌مه‌دا، ڕاسترین ڕێگاو ڕێبازی بۆی دیاریکرد ،وه هێماو نیشانه‌ی وای هه‌بوو پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌که‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆی پهککهوتهبون وبێتوانابوون له‌ئاستیدا، وهخوای گه‌وره خۆی باشی په‌روه‌رده‌کرد ،وه‌باشترین که‌سی قه‌ومه‌که‌ی بوو له پیاوه‌تی و غیره‌ت و چاکه‌و ڕه‌وشت به‌رزی و خه‌ڵکی په‌ناده‌رو، به‌به‌زه‌یی ترین که‌سیان بوه ، ڕاستگۆترین که‌سیان بوه تاوه‌کوو ناویان نابوو ڕاستگۆی سه‌رڕاست [ صادق الامین ] ، چونکه خوای گه‌وره سیفه‌ت وڕه‌وشتی وا به‌رزو چاک و باشی پێ به‌خشیبوو که هه‌موو که‌س پێی ولێ‌ی ڕازیبون .
وه سه‌روه‌ری شهفاعهتکهرانی ڕۆژی قیامه‌تدا ، خاوه‌نی پله‌و پایه‌ی به‌رزو پیرۆزه له‌به‌هه‌شتدا، هه‌ر له آدم به‌خواره‌وه هه‌مووی له‌ژێر ئاڵا‌و لیوای ئه‌ودان . [الدرر السنیة 1_86]
وه یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ر ونێردراو[الرسل] که‌نوحه و کۆتاو باشترین و چاکترینیان محمد ه صلی الله علیه وسلم . [الدرر السنیة 1_143]
هه‌روه‌ها باشترین و ته‌واوترین به‌یان وبهلاغی دینه‌که‌ی خوای گه‌یاندوه ، وه‌باشترین ئامۆژگاری چی بووه له‌ناوخه‌ڵکیدا بۆ خوا ، وه‌له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا به‌به‌زه‌ییترین دڵنهرمیان بووه، نامه‌ی خوایگهیاند ، وه نامه‌ی خوای گه‌یاند ، ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی که‌به‌سه‌ریدا دراوه به باشترین جۆر گه‌یاندویه‌تی ، وه جیهادو کۆششی له پێناو خوادا کردوه ڕاسترین جیهاد ، خوای گه‌وره‌ی په‌رستوه هه‌تا مردن [کتاب التوحید:108] .
3_هاشا کردن و ئینکاریکردنی شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم .
شێخ محمد حبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، خۆی ئه‌م باسه‌ی پێگه‌یشتوه و ووڵامی داوه‌ته‌وه : ووتویه‌تی: ده‌مکوتی ئه‌وه‌یانکردوه که ئێمه ئینکاری له شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ، ئه‌که‌ین ؟ پاک وبێ گه‌ردی بۆخوای گه‌وره _ ئه‌مه بووهتانێکی زۆر گه‌وره‌یه ، به‌ڵکو من شایه‌تی ده‌ده‌م که به‌خوا که‌وا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم که شافیعی شهفاعهتکهرانه ، خاوه‌ن شوێن‌و پله‌وپایه‌ی ستایشکراوه، داوالهخوایگهوره ده‌که‌ین که بیکاته شه‌فیعمان و له ڕۆژی قیامه‌تدا وله‌ژێر ئالا‌و کۆمه‌ڵی ئه‌ودا حه‌شرمان بکات . [کتاب التوحید: 108] .
وه‌هیچ که‌سێک نیی یه شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ته‌نها که‌سێک نه‌بێت که بدعهچی بێت [اهل البدع] و گومڕاکان، به‌ڵام کاتێک شه‌فاعه‌ت ده‌کات که‌خوای گه‌وره ئیزنی پێده‌دات پاش ڕازی بونی خوای گه‌وره، وه‌ک خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی { ولا یشفعون الا لمن ارتضی } سورة الانبیا‌ء:28 واتا :که‌س بۆی نی یه که شهفاعهتبکات هه‌تا خوا خۆی ڕازی نه‌بێت . والله اعلم .
یان ده‌فه‌رموێت :{ من ذا الذي یشفع عنده الا باذنه } سورة البقرة :255 الدرر السنیة 1\31 واتا: کێ ئه‌توانێت شه‌فاعه‌ت بکات تاخوا خۆی ئیزنی نه‌دات . والله اعلم .[الدررالسنیة 1/31] .
وه‌شێخ ڕوونی ئه‌کاته‌وه‌و که هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێ :
ئه‌وانه کاتێک که باسمکرد بۆیان خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی صلی الله علیه وسلم وئه‌هلی عیلم له هه‌موو مه‌زهه‌به‌کاندا که فه‌رمانیان کردوه به ڕاستی وبه موخڵسی خوا به‌تاک وته‌نهایی بپه‌رستین ، نههییان لێمانکردوه که لاسایی ئه‌هلی کیتاب ناکوینهوه له‌په‌رستنی غه‌یری خوای گه‌وره ، هه‌روه‌ک که زانا‌و پیاوچاکه‌کانی خۆیان ئه‌په‌رست [احبار و الرهبان] و که کردبویانه هاوتای خوای گه‌وره .
ئه‌وجا پێمانیان ووت ! ئێوه له شه‌ئن و مله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رو پێاوچاکان وئهولێاکان که‌مده‌که‌نه‌وه .
4_ خۆش نه‌ویستنی ئه‌هل وبهیت که‌مکردنه‌وه‌یان لهمهکانهتیان و پێشێلکردنی مافه‌کانیان .
وولامیش بۆ ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه که ووتویانه ،به‌ڵکو شێخ محمدعبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، دانی زۆر به‌ڕوونی به‌وه‌دا ناوه که ههقو ماف و خۆشه‌ویستی وڕێزو،وهههڵیشساوهپێی ، به‌ڵکو ئێنکاریش لهوکهسهدهکات ئه‌گه‌ر وانه‌بێت و ماف ومهکانهتیان پشتگوێ بخات یان پێشێلی بکات ، و ئه‌ڵێت :خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کردویه‌تی به واجب وفه‌رمان هه‌ق و مافی ئه‌هل وبه‌یتی پێغرمبهر صلی الله علیه وسلم ، بۆهیچ موسڵمانێک جائیز و ڕه‌وان نی یه که پێشێلی بکات و بێگوێیی تێدابکات و به یه‌کتاپه‌رستی بزانێت، به‌ڵکو ئه‌وه دزی کردنه له‌دین و لادانهلهدین ، وه‌ئێمه ئینکاری ته‌نها ئهوهمانکردوه که که‌سێک پڕوپاههندهی خوایه‌تیان بۆبکات یان هه‌رکه‌سێک که ده‌مکوتی ئه‌وه بکات ، [ مؤلفات الشێخ5/284 ]
هه‌رکه‌سێکیش تۆزێک به‌ئارامیه‌وه سه‌یری ژیانی شێخ محمد عبدالوهاب بکات ڕاستی یه‌که‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت که شێخ چه‌نده خۆشه‌ویستی ئه‌هل وبه‌یتی پێغرمبهری صلی الله‌علیه وسلم ی لهلاپیرۆز بوه ته‌نانه‌ت 7 حه‌وت منداڵی هه‌بوه 6 شه‌شی به‌ناو ئه‌هل وبهیتهوه ناو لێناوه ئه‌وانه‌ش ناوه‌کانیانه ، علي ، عبدالله ، حسن و حسێن ، ابراهیهم ، فاطمة ، ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌ند ئه‌هل وبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خۆش ویستوه .
5_ که‌راماتی ئه‌ولیاء .
هه‌ندێ که‌س ۆڕوپاگهندهی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که شێخ محمدعبدالوهاب ئینکاری لهکهراماتی ئهولیائهکان ده‌کات
ئه‌مه‌ش له زۆرشوێندا شێخ پوچ وبه‌تاڵی ده‌کاته‌وه ، که له چه‌ند شوێنێکدا بیروباوه‌ڕی خۆی ئاشکرا بڵاوکردۆته‌وه به‌ڕاشکاوی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌یه که بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن که ده‌ڵێت :
{ ئه‌وه‌ی که ئینکاری بکات له که‌راماتی ئهولیائهکان ئه‌وه بدعهچی وگومڕاو سه‌رلێشواوه } . [مؤلفات الشیخ/1/169 } 6_ [التکفیر] به‌کافرزانینی خه‌ڵکی .
گه‌وه‌ره‌ترین درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵین شێخ محمد عبدالوهاب، موسڵمانان به‌کۆمه‌ل به‌کافریان ده‌زانێ ، نیکاحیان دروست نی یه ، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که شوێنکه‌وته‌ی خۆیانن .
شێخ محمد ئه‌مشی به‌درۆخستۆته‌وه له‌چه‌ند شوێنێکدا که ووڵامیاندهداتهوه و ئه‌ڵێت : ئه‌وه‌ی که ئه‌ڵێن من کۆمه‌ڵی موسڵمانان تهکفیردهکات و ماره‌یی و نیکاحیان به‌ڕاست نازانێت ، ئه‌مه‌ش ته‌نها درۆی ئه‌وانه‌یه که‌دوژمنی دینه‌که‌ی خوان و ئه‌یانه‌وێ به‌ربه‌ست له‌ڕێی دینه‌که‌ی خوادا دروست بکه‌ن .
پاک وبێگه‌ردی بۆخواو دینه‌که‌ی ، ئه‌مه بوهتان و درۆیه‌کی گه‌وره‌یه : درۆ‌و پڕوپاگه‌ندی جۆراوجۆریان بۆمان دروستکردوه و ئه‌مه‌ش له درۆگهورهکانیانه، فتنهیهکی گه‌وره‌یه ، به‌سواری و پیاده‌یی شهیتاننهوه ته‌نگیان لێمان هه‌ڵچنیوه و هێرش دهکهنهسهرمان، له‌وه‌ش ئهودرۆودهلهسانهیه که پیاوی عاقڵ شه‌رمده‌کات باسیبکات ،جا چ جا که‌سێک ئهوقسانهبکات و خۆی پێێ گومڕابکات ، له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه کهباستانکرد، من کۆمه‌ڵی موسڵمانان بهکافربزانم و بڵێم ماره‌یی ونیکاحیان دروست نی یه ! به‌ڕاستی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌مه ئینسانی عاقڵ چۆنده‌بێ باوه‌ڕبکات ؟ چۆن ده‌بێ موسڵمان شتی وابڵێت ؟
هاشابێت بۆلای خوا وله‌لای خوا ،له‌و قسه‌و گوفتارانه ، ئه‌مه‌ته‌نها که‌سێک واده‌ڵێ که عه‌قڵی له‌ده‌ستدابێ یان بێ عه‌قڵ وگێلهپیاو بێت ، خوای گه‌وره که‌سی خاوه‌ن ویستی پیس وبۆگه‌ن بفه‌وتێنێ نه‌یان هێڵێت ، [الدرر السنیة 1/32]
به‌ڵکو من که‌سێک بهکافردهزانم که‌وا دینی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم ی ، ناسیبێت وپاش ئه‌وه‌ی که‌ناسی جنێوی پێبدات، به‌ره‌نگاری خه‌ڵکی بکات کهئهودینه نه‌گرن ، دژایه‌تی ماسلمانان بکات له‌به‌ر دینه‌که‌ی ، ئه‌وکه‌سانه من به‌کافریان ده‌زانم ، وه زۆرینه‌ی ئۆمه‌تی ئیسلام الحمدولله کهوانین .[// 1/73]
7_ مذهب الخوارج ، ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی کردنی به‌تاوانێک به‌کافریان ده‌زانن .
هه‌ندێ که‌س هه‌ن که شێخ محمد عبدالوهاب به‌وه‌ده‌زانێت که خه‌ڵکی به‌کردنی تاوانێک به‌کافری ده‌زانێت، و له ئۆمه‌تی ئیسلامی به‌ده‌رده‌کات . ووڵامیش بۆ ئه‌وه وته‌ی شێخ محمده که ئه‌ڵێت : شایه‌تی بۆکه‌س ناده‌م که ئه‌هلی به‌هه‌شت بێت یان ئه‌هلی ئاگر ته‌نها ئه‌وکه‌سانه نه‌بێت که پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ، شایه‌تی بۆیانداوه ، به‌ڵکو من به‌هیوام بۆ که‌سی چاک که بچێته به‌هه‌شته‌وه و له که‌سی خرادهترسم که بکرێته دۆزه‌خه‌وه ، که‌سیش له موسڵمانان بهکافرنازانم به‌کردنی تاوان و له‌بازنه‌ی ئیسلام به‌ده‌ری نازانم . [الدررالسنیة 1/32]
8_ [التجسم] شێوه‌و شێواز دانان بۆ خوای گهورهوبێهاوتا .
له‌وانه‌ش که به‌ده‌م شێخ محمده‌وه هه‌ڵیده‌به‌ستن که شێواز بۆ خوا داده‌نێت به شێوازی خه‌لق و دروستکراوه‌کانی خوا .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه باسیکردوه که زۆر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و درۆ‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی که‌بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن ، که ئه‌ڵێت : لهوشهرتانهی کهباوهڕبوونه به خوا، ئیمان به‌خوا ئه‌وه‌یه که باسی خوابکه‌ین به‌وشێوه‌یه‌ی که خوا خۆی له قورئاندا باسی خۆیکردوه و له‌سه‌رده‌می پێغرمبهرهکهی ڕوونکراوه‌ته‌وه بۆمان ، به‌بێ هیچ گۆڕانکاریه‌ک و لادانێک له‌و وه سفانه ، بێ هیچ په‌کخستنێکی لهسیفهتهکانیدا ، به‌ڵکو بیروباوه‌ڕمان وایه که خوای گه‌وره بێهاوتاو و بێ هاوشێوه‌یه وخوایگهوره بیسته‌ره به‌هه‌موو چرپه‌و ده‌نگێک و بهئاگاو بیناشه به‌هه‌موو شتێک وکارووکردهوهیهک،{ لیس کمثله شي‌ء وهوالسمیع البصیر } به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌فی ناکه‌م ئه‌و سیفه‌تانه‌ی که خوا خۆی وه‌سفی خۆی کردوه ، قسه‌ش ناگۆرم له‌جێی خۆی ، ئینکاریش ناکه‌م له هیچ لهناوهجوانهکانی خوا‌و سیفه‌ته‌کانی ، چۆنێتیشی بۆدانانێم ونمونهشی لهسهرناهێنمهوه له‌شێوازی خهڵقهکانی خۆی ، چونکهخوای گه‌وره هیچ ناوێک وه‌ک ناوی ئه‌ونی یه ، شێوه‌و شێواز‌و نمونه‌ی نی یه ، هاوتاو هاوکاری نی یه ، هیچ پێوه‌رێکیش نی یه له دروستکراوه‌کانی که‌خۆی دروستیکردوه که‌خۆی پێ بپێورێت . والله اعلم .
پاک وبێگه‌ردی بۆخوا ته‌نها خوا خۆی زانایه به خۆی و به دروستکراوه‌کانی ،فهرمودهکانیشی ڕاسترین فه‌رموده‌و ووته‌یه ، خوا خۆی وه‌سفی خۆیکردوه به‌باشی و به‌دروستی به‌پێچه‌وانه‌ی سهرپێچکهرانهوه به‌بێ چۆنێتی وبێ هاوشێوه‌و هاوتا ،وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی گۆڕین و ئه‌هلی په‌کخه‌ر ، [التحریف والتعطیل] ، هه‌روه‌کو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی که‌وه‌سفی خۆی ده‌کات :{ سبحان رب العزة عما یصفون [180] وسلام علی المرسلین[181] والحمدلله رب العالمین[182]} الصافات . [الدررالسنیة 1/29]
ئه‌وه‌شی که ئاشکرایه که ئه‌هلی پهکخهرهکان دژی ئه‌هلی شێوازوشێوهدانهرن ، ئه‌هلی هه‌قیش که له‌نێوان هه‌ردو کۆمه‌ڵه‌که‌دایه . [الدررالسنیة 3/11]
9 _به‌پێچه‌وانه‌ی زاناکانه‌وه ، سه‌رپێچی کردنیان .
هه‌ندێ که‌س هه‌ن که ئه‌ڵێن شێخ محمد به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو زانایانی ئیسلامه‌وه‌یه و لاناکات به‌لای هیچیاندا و گوێیان پێنادات ، مه‌زهه‌بێکی تازه‌ی دروستکردوه ، مه‌زهه‌بی پێنجه‌مه .
باشترین ڕوونکردنه‌وه‌ش بۆ ئه‌م بوهتانانهش شێخ محمده که ئه‌ڵێت :ئێمه شوێنکه‌وتی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی دلی الله علیه وسلم و پێشینهپیاوجاکهکانمانین و ئیمامه به‌ڕێزه‌کان له هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌کان : ابی حنیفة النعمان بن ثابت ، مالک بن ان‌س ، محمدبن ادریس الشافعي ،احمدبن حنبل ، رحمهم الله اجمعین . [مؤلفات الشیخ5/96]
ئه‌گه‌ر بیستان من فهتوایهکمدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان کۆن له‌سه‌ری ئه‌وا بیده‌نه‌وه به‌سه‌رما وقسه به‌ره‌و ڕوومان بکه‌نه‌وه . [ الدررالسنیة1/53]
ئه‌گه‌ر ئه‌شڵێن من به‌پێچه‌وانه‌ی زاناکانه‌وه قسه‌م کردوه ئه‌وه کتێبهکانیانه و بیهێننه ڕوو .[//،2/58]
من قسه‌ی حه‌نه‌فیه‌کان ووڵامدهدهمهوه هه‌ربه قسه‌ی زانایانی حه‌نه‌فیه‌کان ، ومالیکیهکان به قسه‌ی زانایانی مالیکیه‌کان ، شافیعیه‌کان به قسه‌ی زانایانی شافیعیه‌کان ،حهنبهلیهکانیش هه‌ربه‌و شێوه‌یه ، به‌قسه‌ی ئه‌و مه‌زهه‌به‌ی که پشتی پێده‌به‌ستن و قه‌ناعه‌تیان پێی هه‌یه . الدررالسنیة1/82]
جالهبڕو له پڕ من ئه‌وه بهکافردهزانم : باوه‌ڕبوون بوشتێک کهغهیری خوابێ ،که‌ئه‌و باوه‌ڕه ته‌نها شیاوی خوای گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر قسه‌ی منه ئه‌وا وه‌ری مه‌گره ،یان ئه‌گه‌ر لهکتابێک هێناومه که کاری پێناکرێت ئه‌وه‌ش وه‌رمه‌گره ،یان له ئه‌هلی مه‌زهه‌به‌که‌ی خۆمه‌وه وهرمهگردوه ئه‌وه‌ش وه‌رمه‌گره ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌قورئان و فه‌رمانی خوایه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی صلی الله علیه وسلم ، یان که هه‌موو زانایانی ئیسلام کۆن له‌سه‌ری لهههمومهزههبهکان ، جا بۆ هیچ که‌سێک نی یه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی دوایی هه‌یه نابێت که وه‌ری نه‌گرێت یان سه‌رپێچی بکات و یان به‌ربه‌ستی بکات ، له‌به‌ر هه‌واو ئاره‌زووی خۆی و ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی خه‌ڵکی زه‌مانه‌که‌شی له‌سه‌ر شتێکی تریشبن ، یان دژی بوه‌ستنه‌وه . [الدررالسنیة1/76]
کۆتایی
دوو ئامۆژگاری له شێخ محمد بن عبد الوهاب ه‌وه .
یەکەم :
ــــــــــ
1_ بۆئه‌وکه‌سانه‌ی که هه‌وڵوتێکۆشانی بۆ ئه‌وه‌یه که دژی ئه‌م بانگه‌وازه‌یه و ده‌یانه‌وێت ببن به به‌ربه‌ست لهڕێگاکهدا .
من بیری ئه‌وانه ده‌خه‌مه‌وه که واجب و فه‌رمان ئه‌وه‌یه شوێنکه‌وتوی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بین گوێڕایه‌ڵی بکه‌ین ، وه‌پێیان ئه‌ڵێم : کتابی زاناکانی که خۆتان قه‌ناعه‌تتان پێی هه‌یه ،باش ته‌ماشای بکه‌ن ،قسه‌ی منیش وه‌رمه‌گرن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ی تێدایه ، ئه‌وا به‌گوێی بکه‌ن و کارتهنها به‌و فهرمودانهبکهن ، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی خه‌ڵکی زهمانهکهتان به پێچهوانهیهوهبون ، قسه له‌من وه‌رمه‌گرن ، به‌ڵام قسه له پێغه‌مبه‌ر وه‌ربگرن صلی الله علیه وسلم .
ئه‌وه‌ش بزانن که ئه‌وه‌ی نه‌جاتت ده‌دات ته‌نها ئه‌وه‌یه که شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر بیت و فه‌رمانه‌کانی ئه‌و به‌جێ بهێنیت ،دونیا ته‌واوده‌بێ و کۆتایی ۆپێد ێت پییاوی ئاقڵ نابێ به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌بیربکات . [الدررالسنیة1/89_90] ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی من ده‌که‌ن بانگیان ده‌که‌م بۆ 4 چوار شت :
1_ بۆ قورئان که فه‌رموده‌ی خوای گه‌ورایه . 2_ بۆ سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت.
3_ بۆ ئه‌و ستانهی که جه‌می زانایان له‌سه‌ری کۆن و یه‌ک ده‌نگن . 4_ [المباهلة] کۆبونه‌وه و دوعاکردن له خۆ‌و ماڵ ومنداڵ وکه‌سوکار .
ئامۆژگاری دووه‌م:
ــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که ناتوانن تێبگه‌ن و ئهمکارانهیان لێ تێکه‌ڵبوه حه‌زده‌که‌ن که‌ڕاستیان بۆ ڕوون ببێته‌وه " له‌سه‌رته که زه‌لیل و پڕلههیواو ئومێد له‌به‌رده‌ستی خوای گه‌وره‌دا بوه‌ستیت داوای لێبکه و لێی بپاڕێره‌وه که ڕێنمایت بکات بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست که دینه‌که‌ی خۆیه‌تی ، به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌دا که دوعا قبوڵ ده‌بێ، به‌تایبه‌تی له‌نیوه‌ی شه‌ودا کاتی شه‌ونوێژ ، پاش هه‌موو نوێژه‌کان ، وه‌پاش بانگدان . هه‌روه‌ها به‌دووعا به‌کاره‌کان که له پێغرمبهرهوه صلی الله علیه وسلم ، بۆمان هاتوه‌و واردن هه‌ره‌کو فه‌رمویه‌تی :{ اللهم رب جبریل و میکائیل و اسرافیل ، فاطر السماوات والارض ، عالم الغیب والشهادة ، انت تحکم بین عبادک فیما کانوا فیه یختلفون ، اهدني لما اختلف فیه من الحق باءذ نک ، تهدي من تشاء الی صراط مستقیم } .
ئه‌م دووعایه زۆر دوبارهبکهرهوه و ، له‌وخوایه بپاڕێره‌وه که به‌هانای هه‌موو هانادهرێکهوه ده‌چێت به‌هانای هه‌موو که‌سێکه‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر داوای لێبکه‌ن ده‌یانداتێ و دوعایان لێ قبوڵده‌کات ، وبه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ی هیدایه‌تدا له‌کاتێکدا هه‌مو خه‌ڵکی دژی ئه‌وبون ، وبڵێ و چه‌ندباره‌ی بکه‌ره‌وه {یامعلم ابراهیم علمني} .
ئه‌گه‌ر لاشت گران بوو که به پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵکێکی زۆریشه‌وه بیت ، ئه‌وا بیر له‌و فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره بکهرهوهکه ده‌فه‌رموێت :{ ثم جعلناك علی شریعة من الأمر فاتبعها ولا تتبع اهواء الذين لا يعلمون 18 انهم لن يغنوا عنك من الله شيأ19 } الجاثية ، واتا : فه‌رمانمان به‌وه‌یه که شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و شه‌رع و بهرنامهیهبی له‌ژیاندا که بۆتمانناردوه و شوێنکه‌وتوی هه‌واو ئاره‌زوه‌کانی ئهوائهنهبیت که‌نازانن و نه‌زانن ، ئه‌وانه هیچ به‌که‌ڵکت نایه‌ن له قیامه‌تدا و له‌لای خوا . والله اعلم ، یان که‌ده‌فه‌رموێت :{ وان تطع اکثر من في الارض یضلونك عن سبیل الله } الا‌نعام 116 ، واتا : ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی بکه‌یت گومرات ئه‌که‌ن و له‌ڕێگای خوا لاتدهدهن .والله اعلم
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم به‌وردی بیری لێبکه‌ره‌وه که ده‌فه‌رموێت :{بدأ الاءسلام غريبا وسيعود غريبا كما بدأ } ئیسلام به غه‌ریبی و نائاشنایی هاتوه کۆتایش هه‌ر غه‌ریب ده‌بێ له‌لای خه‌ڵکی ، هه‌روه‌کو ئێستا خۆمان ده‌ی بینین و تێیدا ده‌ژین موسڵمانان گهرێبن له‌ناو خهڵکێدا { ان الله لا یقبض العلم ....... } یان ده‌فه‌رموێت :{ علیکم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدین المهدیین من بعدي } . [الدررالسنیة 1/42_43]
جا ئه‌گه‌ر بۆت ده‌رکه‌وت که ئه‌وه هه‌قه و ڕاستی یه و شک‌و گومانی تیانی یه ، واجبیش وایه که بڵاوی بکه‌یته‌وه له‌ناوخه‌ڵکیدا ، فێرکردنی ژن وپیاو ده‌بێ بیزانن و فێری بن، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت له‌وکه‌سه‌ی که واجبه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێ و بڵاوی ده‌کاته‌وه ،ڕووده‌کاته خوا‌و تۆبه‌ی بۆده‌کات ،دان به‌هه‌ڵه‌کانی خۆیدادهنێ ، چونکه ئه‌وه‌ی تۆبه‌ده‌کات لهگوناحهکانی وه‌ک ئه‌وه‌وایه که هیچ تاوانی نه‌بێ ، وه به‌هیوای ئه‌وه‌وه‌ین که خوای گه‌وره منیش و ئێوه‌ش هیدایه‌ت بدات بۆ ئه‌وه‌ی که خوا خۆی پێی ڕازی ده‌بێت و بۆ سه‌ر دینه‌که‌ی خۆی ، والسلام
وصلی الله وسلم وبارك علی عبده ورسوله نبینا وحبیبنا محمد وآله وصحبه اجمعین
نوسینی : صالح بن عبد العزیز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ