06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جوندیانی: قەیرانی رێبەرایەتی لەناو یەكێتیدا هەیە
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای دەكات لەراپۆرتی ئەو لیژنەیەی تایبەت بەبارودۆخی ئێستای یەكێتی پێكهێنرا گرنگی بەقەیرانی رێبەرایەتی لەناو یەكێتیدا دراوە.
ئازاد جوندیانی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە PUK Media ی زمانحاڵی حزبەكەی راگەیاند: لە دوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسییدا لیژنەیەك پێكهێنرا بەسەرپەرشتی هەڤاڵ عەدنان موفتی و ئەندامێتی هەر یەكە لە هەڤاڵان عارف رشدی و فەرید ئەسەسەردو بەندەی موخلس بۆ ئامادەكردنی راپۆرتەكە، ئەبێ ئەوەش بڵێین كە راپۆرتەكە تەنیا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەخۆ ناگرێ، بەڵكو هێڵكاری نەخشە رێگای ئایندەشی لەخۆگرتووە.
ئەوەشی خستەروو ئەو كارەی ئەو لیژنەیە ئەنجامی دەدات پێپەرێكە بۆ بەردەم كۆبوونەوەی سەركردایەتی و لەوێوە شەن و كەو ئەكرێ و زیادو كەم ئەكرێ و رەنگە باسكردن لەو مەسەلانە بەرڵاوتر بكرێ و لیژنەی تر و هەروا لیژنەی فرعی تریشی بۆ دابندرێ.
سەبارەت بەگرنگترین هۆكار كە وای كرد یەكێتی ئەو دەرئەنجامە خراپە بەدەست بهێنێت لەدواین هەڵبژاردندا ئازاد جوندیانی وتی "بەڕای من ئەوەی كە زۆر گرنگەو لە راپۆرتەكەشدا گرنگی بەرچاوو تایبەتی پێدراوە و لەبەرچاوگیراوە، فاكتەرێكە كە لە راپۆرتەكەدا ناوی نراوە ( قەیرانی رێبەرایەتی)، هەر چەندە لیژنەكە دوا پێداچوونەوەی خۆی بە راپۆرتەكەدا ئەكاو نازانم چی ئاڵوگۆڕ ئەكرێ و ئەولەویاتەكان چۆن رێكئەخرێنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەمە یەكێكە لەخاڵە جەوهەرییەكانی راپۆرتەكه