06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاشتی هه‌ورامی: حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌ك قه‌رزدار نییه‌و پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته
هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی ههرێمو كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی، یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به قه‌رزاربوونی یه‌كتر، ئاشتی هه‌ورامیش ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی داناغازه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه .
سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له كۆمپانیای دانا غاز _ئۆلمان وارد_، به ئاژانسی رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 430 ملیۆن دۆلاری دانا غاز قه‌رزاره، هاوكات حكومه‌تی میسر‌و هه‌رێمی كوردستانی به‌هۆكاری دواخستنی مافه داراییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، هه‌ربۆیه تا ئێستا نه‌یتوانیوه پاره‌ی سهنهدهكانی سه‌رشانی بدات .
لای خۆیه‌وه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌ك قه‌رزدار نییه‌و پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، هه‌روه‌ها داواشی لهكۆپانیای دانا غاز كردووه له‌و لێدوانه‌ی په‌شیمان بێته‌وه.
هه‌ورامی باسی له‌وه‌ش كردووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی دانا غازه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه‌و ئه‌و زیانانه‌ش له‌وه زیاتره كه كۆمپانیاكه وه‌ك قه‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی ناكات.
دانا غاز، باره‌گای سه‌ره‌كی له ئیماراته‌و له ساڵی 2007 له كێڵگه غازیه‌كانی ناوچه‌ی گهرمیانو كۆرومۆری له‌نزیك شاری هه‌ولێر سه‌رقاڵی كاركردنه