بۆ عادل موراد بانگێشتی كۆبونەوەی سەركردایەتی ناكرێت
06/10/2013 نوسەر: bzavpress

بۆ عادل موراد بانگێشتی كۆبونەوەی سەركردایەتی ناكرێت


 بەپێی سەرچاوەی ئاژانسی هەواڵی  نها ٢٤: ..سبەینێ‌ سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیاری چارەنوس ساز لەسەر بونە ئۆپۆزسیۆن یان بەشداری كردن لە حكومەت و ئایندەی كاركردنی سیاسی خۆی دەدات، بەڵام لە كۆبونەوە و بڕیارە چارەنوسازەكاندا، ئایا سكرتێری ئەنجومەنی ناوەند ئاگادار دەكرێتەوە و بەشداری پێ دەكرێت؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پێگەی نها24 و رادیۆی خەڵكی راگەیاند "بەشێوەیەكی ڕەسمی عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ئاگادار نەكراوەتەوە، بۆیە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەشداری ناكات". 

وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەند باس لەوە دەكات:  ڕاپۆرتێكی تێر و تەسەل نێردراوە بۆ سەركردایەتی، هاوكات سوود لەراگەیاندراوی كۆتایی ئەنجومەنەكە وەردەگیرێت، تاوەكو ببێتە كارنامەی كۆبونەوەكە.

پێشی وایە "بانگێشت نەكردنی عادل موراد، مانای  ئەوە نیە كە ئەنجومەنی ناوەند فەرامۆش كرابێت".

ناوبراون لەبارەی دەسەڵاتی لێپرسینەوەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لەلایەن ئەنجومەنەكەوە هیچ قسەیەك لەسەر ئەو بابەتە ناكات