به پێی هه‌واڵی ئاژانسی کورد پڕێسس:..
مه‌سعوود بارزانی جه‌ختی کرد که ئه‌گه‌ر بێتوو وه‌ک پێشوو ناعه‌داله‌تی
هه‌بێت له هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان مافی
خۆیه‌تی قبووڵی نه‌بێ و به‌شداری نه‌کات.
له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنی
2010 دا ڕێژه‌ی به‌شداریی کورد زۆر باش بوو به‌ڵام زوڵم له هه‌رێمی
کوردستان کراو و ناعه‌داله‌تییه‌کی زۆر هه‌بووه له به‌ده‌ستهێنانی
کورسییه‌کان.
وتیشی: پێویسته له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانی
عێراقدا یه‌ک کۆلکه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و ناکرێ هه‌رێمی کوردستان باجی
که‌میی به‌شداریی پێکهاته‌کانی دیکه بدات له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراقدا.