06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ردۆغان: به توندی ره‌خنه له‌سه‌ر لابردنی دروشم و سوێندخواردنی قوتابی له قوتابخانه‌كان ده‌گرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌رباره‌ی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر لابردنی سوێندی قوتابییه‌كان هاتۆته ئارا، ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌په‌رستی وتنه‌وه‌ی درووشم نییه به قوتابییه‌كان له قوتابخانه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا: سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه به توندی ره‌خنه له‌سه‌ر لابردنی دروشم و سوێندخواردنی قوتابی له قوتابخانه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌وه نییه منداڵه‌كان له‌به‌رسه‌رماو گه‌رمادا دروشمیان پێ بڵێیته‌وه، ئه‌مه وڵاتانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و دواكهوتوویمان بیرده‌خاته‌وه، وتیشی: نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌وه‌یه قوتابخانه به‌و منداڵانه دروست بكه‌یت و په‌روه‌رده‌یان بكه‌یت .
ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ووتنه‌وه‌ی دروشمی ( توركم ، ڕاستم ، زیره‌كم) له قوتابخانه‌كاندا ده‌ڵێت : وتیان توركم سومعه‌ی توركیایان خسته ژێرپێ، ووتیان ڕاستم، توركیایان دووچاری گه‌نده‌ڵی كرده‌وه، ووتیان زیره‌كم به سالاَن پاڵیان لێدایه‌وه .