06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارسناڵ: بۆندێك بۆ گواستنه‌وه‌ی دیمبابا پێشكه‌ش ده‌كات
یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی بۆ به‌هێزكردنی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ، هه‌وڵده‌دات هێرشبه‌رێك له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوودا بهێنێته ریزه‌كانییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانیا ئاشكرایكردووه ، ئارسناڵ ئاماده‌یه بۆندێك بۆ گواستنه‌وه‌ی دیمبابا پێشكه‌ش به یانه‌ی چێڵسی بكات و بیگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردووه ، دیمبابای سه‌نیگالی به كه‌می له پلانه‌كانی مۆرینۆدایه و هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی داهاتوودا ڕیزه‌كانی بلوز به‌جێبهێڵێت.
ئارسناڵ له‌م وه‌رزه‌دا به سه‌ره‌تایه‌كی به‌شدا ده‌ڕوات و به 15 خاڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پریمه‌رلیگی گرتووه.