06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌رازوو بۆ ته‌وژمی كۆمه‌ڵخوازی..كۆمه‌ڵخوازی وه‌ك ئاگرپژێن
دانپیانانێكی روون بۆ سروشتی مرۆڤـ: مرۆڤـ سروشتێكی وای هه‌یه كه لاوازه وبێ هێزه، هه‌ندێك جار له به‌رامبه‌ر زۆر كاری بچوكیش هه‌یه ده‌كه‌وێته زه‌حمه‌تیه‌وه بۆیه ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت ودڵخۆشی میوانی بێت له به‌رهه‌مه‌كانی پێویسته تێكۆشانه‌كانی كۆبكاته‌وه به پاڵپشتی هاوبیرانی خۆی وه ئاودڕی سودبه‌خش بێنێته كایه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌بیرنه‌كرێت: كاتێك باس له مرۆڤ ده‌كرێت كه پێویسته بیر له پاڵپشتی برایه‌كی خۆی بكاته‌وه، زۆر پێش ئه‌وه پێویسته بیر له پاڵپشتی خوایی بكاته‌وه چونكه ئه‌وه ئه‌و پاڵپشته‌یه گره‌نتی سه‌ركه‌وتنمان ده‌ست ده‌خات ئه‌ویش به كڕوزانه‌وه‌ی به‌رده‌وام وملكه‌چ بوون به ته‌واوی له فه‌رمان ونه‌هیه‌كانی وده‌ست گرتن به قورئان وسونه‌ت به تێگه‌یشتی سه‌له‌فی صالح. له‌م هه‌نگاوه‌دا مرۆڤ ده‌بێته سه‌روه‌شێن وقه‌ڵبه‌زه.
له پرۆسه‌ی هاوكاری هه‌رگیز نابێت بنه‌مای راسته‌قینه فه‌رامۆش بكرێت: بنه‌ما وبنچینه‌ی ره‌سه‌ن بریتییه له زانیاری به سروشتی رێگا ونه‌هجی دروست..ئه‌و زانستانه‌ش پۆلێن ده‌كرێن، ژیانی راسته‌قینه بۆ ئه‌ندامانی رابوونی ئیسلامی له‌و یه‌كتاپه‌رستییه خۆی ده‌بینێته‌وه كه له مانا وناوه‌ڕۆك وه‌كو خۆی بێت، خۆراكی به‌رده‌وام بریتییه له ووردبوونه‌وه‌ی چاوی دڵ له واتاكانی قورئان وسووننه‌ت...ده‌رمانه‌كه‌شی برتییه له خۆ رزگاركردن له نه‌زانی چۆنیه‌تی خوداپه‌رستی وهه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ واقعی كۆمه‌ڵگا وخۆ دووره په‌رێز نه‌گرتن له حوكم وسیاسه‌تی شه‌رعی پاڵفته. هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاتێك ئه‌نجام ده‌درێت كه ئیماندار ببێته كارناس له بواره‌كان وبتوێته‌وه له ناویان.
له پرۆسه‌ی هاوكاری زانسته وێران كه‌ره‌كان پێویسته بسڕێنه‌وه: خۆپاراستن وناسین وناساندنی زانسته ناره‌سه‌نه‌كان ئه‌ركی كۆن بووه و ئه‌ركێكی چڕی نه‌وه‌ی تازه‌شه، ئه‌ویش داهێنراوه‌كانن له دین ئه‌وه‌ش ره‌وشێكی ته‌م ومژاوی زۆری دروست كردووه وه به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانی كزۆڵ كردووه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دابڕانێكی ترسناكی دروست كردوه له پاڵپشتی خوایی. ئه‌وه‌ش له پڕ داهاتترینی مامه‌ڵه‌كان زۆر دوورمان ده‌خاته‌وه.
ناساندنی سه‌رلێشێواوان به زمانێكی زانستی وپه‌روه‌رده‌یی : زۆربوونی ده‌سته گومڕاكان پێویستیان به ناساندن هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له چوارچێوه پاكه‌كه‌ی ئیسلام وكه‌له‌پوری زانایانی سه‌له‌ف وهه‌ڵگرانی تاكو ئێستا، له كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بیره نامۆكان پێویسته زمانی زانست به‌كاربهێنرێت و خۆ به‌دوور بگیرێ له ناوزڕاندنی شه‌خصی وسه‌رخستنی نه‌فس به‌ڵكو ئه‌ركی بانگخواز بریتییه ده‌رخستن وروون كردنه‌وه‌ی حه‌ق وبه‌رگریكردن له حه‌قخوازان وه بۆئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌ون بۆ ئاوداشتن وشه‌ودێری دڵه‌كان.
چاوپۆشی نه‌كردن له هاوكارییه داهێنراوه رووخێنه‌ره‌كان: داهێنه‌ره رووخێنه‌ره‌كان له هاوكاری له كاری خراپه‌ی به‌ناو چاكه‌یه! كه پاڵپشتی له كارێك بكرێت له زاتی خۆی ره‌ت كراوه‌یه وه‌ك فڕوفێڵی جادوو گه‌ران وفاڵ گره‌وه وئه‌وانه‌ش كه بانگه‌شه‌ی زانینی شتی په‌نهان ده‌كه‌ن یان به بۆچوونی بۆگه‌نی خۆیان مناڵ بۆ خه‌ڵك ده‌خه‌نه‌وه...هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ژێر ناونیشانی شێخ ومه‌شایخ ودین! كه هه‌موو ئه‌وانه دین به‌ره‌و داخوران ده‌به‌ن.
په‌كخستن ووه‌ستاندنی هه‌وڵی كۆمه‌ڵكاری بیده‌عی له دین: هیچ جۆره ئاگربڕ وئاگربه‌ندێك نییه له‌گه‌ل ئه‌هلی بیده‌ع، كۆمه‌ڵێك كه‌س له په‌نا دین ده‌یانه‌وێ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن یان له پێناو به‌ده‌ست كه‌وتنی ناو وشۆره‌تێك كار ده‌كه‌ن وه‌ك به‌فیڕۆدانی ماڵ وسامانێكی زۆر به ووته‌ی خۆیان له مه‌ولود وقورئان خوێندنی پرسه! له‌وه‌ش سه‌یرتر به‌ناو مه‌لاژنێك ده‌هێنن كامه خورافه ومه‌سه‌له‌ی بێ سه‌ر وبنه ده‌چرپێننه گوێی خوشكان و به دڵی تێراوی خۆیان تا ماندوو ده‌بن ده‌ف ده‌كوتن وده‌نگی خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به مایك كه بۆته بیده‌عه‌یه‌كی زۆر سه‌یر وسه‌مه‌ره.
كۆمه‌ڵكاری زانایان له ئه‌ركی به‌رپه‌رچدانه‌وه: زانایانی كۆن خودا پاداشتیان بداته‌وه زۆر دڵ به‌خه‌م بوون بۆ ئه‌م ئیسلامه ئه‌وه‌شی له ده‌ستیان هات بۆ به‌رزی وگه‌وره‌یی ئه‌م دینه پاكه وبه‌رزه ئه‌نجامیاندا، زانایان وبانگخوازانی ئێستاش نابێت درێغی بكه‌ن...یان خۆفرۆشی بكه‌ن به پاره وماڵی ده‌سه‌ڵاتداران یان چاوشكێن وده‌نگ بڕ بكرێن به زیندان وشمشێری سته‌مخوازان، به‌ڵكو له سه‌ره‌تا وكۆتایی وبه په‌نهان وئاشكراش وله‌شتی گه‌وره وبچوك به ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵسن وهه‌قبێژ وهه‌قخواز بن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئۆقره‌یان هه‌بێت.
كۆمه‌ڵكاری بۆ به‌رنامه‌ی خوا له‌پێشتره: ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌چوون وسه‌ركه‌وتوویی كاره‌كان له دونیا به هه‌ره‌وه‌زی وهاوكاری یه‌كتر ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه بیركردنه‌وه له هه‌ر كارێك بۆ به‌رنامه‌ی خوا پێویستی زیاتر وزیاتر به كۆمه‌ڵكاری وهاوكاری یه‌كتر هه‌یه، ئه‌گه‌ر جوتیارێك زه‌وی بكێڵێت، ئاودان بكات...دروێنه بكات....به‌رهه‌مه‌كانی ببات بۆ بازاڕ بیانفرۆشی بێگومان به‌ته‌نیا ناتوانێت. ووته‌كه‌ی شێخمان ابن تیمیه له (التسعینیه) ده‌فه‌رموێ "حياة بني آدم وعيشهم في الدنيا لا يتم إلا بمعاونة بعضهم لبعض في الأقوال ، أخبارها وغير أخبارها ، وفي الأعمال أيضا .. " بۆیه ئیماندار ده‌بێت فرز وچالاكتر بێت له خه‌ڵكی تر.
نه‌هجی پێغه‌مبه‌ران له یه‌ك جه‌سته‌بوون له‌گه‌ڵ شوێن كه‌وتوان: هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بۆ كاری بانگه‌وازی بۆ یه‌كتاپه‌رستی وشكست پێهێنانی شیرك وهاوه‌ڵ گه‌ری بۆ خوای تاك وته‌نیا...له تێكۆشان ومه‌یدانی كوشتاری بێ باوه‌ڕان وهه‌ڵگه‌ڕاوان پێویستیان به كۆمه‌ڵكاری هه‌بووه، هه‌روه‌ها فێركردنی زانستی به‌سوود وچاودێریكردن وئاریكاری كردنی هه‌ژاران وبێ وه‌ژن وهه‌تیوه‌كان ده‌كه‌وێته هه‌مان بازنه‌وه. ووته‌ی خوای په‌روه‌ردگار "وَكَأَيِّنْ مِنْ نَبِيّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌ فَمَا وَهَنُوا لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا وَمَا اسْتَكَانُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ" آل عمران، وه له صحیحی مسلم هاتووه كه عبدالله ی كوری مه‌سعود ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم فه‌رموویه‌تی "مَا مِنْ نَبِيّ بَعَثَهُ اللَّهُ فِي أُمَّةٍ قَبْلِي إِلَّا كَانَ لَهُ مِنْ أُمَّتِهِ حَوَارِيُّونَ وَأَصْحَابٌ ؛ يَأْخُذُونَ بِسُنَّتِهِ وَيَقْتَدُونَ بِأَمْرِهِ.."
نهێنی سه‌ركه‌وتنی كۆچی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم: كۆچی خۆشه‌ویستمان صلی اللە علیە وسلم سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ دروست كردنی ژیارێكی نوێ له مێژووی مرۆڤایه‌تی كه پشتی قوره‌یشه بێ باوه‌ڕه‌كانی شكاند وهه‌موو پیلانه‌كانی كرده خه‌ونێكی زۆر ناخۆش و واقعێكی سه‌رشۆڕكه‌ر بۆیان پاش پاڵپشتی خوایی بریتی بوو له پرۆسه‌ی هاوكاری وبڕوابوون به‌كاری كۆمه‌ڵكاری. باسی مه‌نهه‌ج باسی توندخوویی نییه به‌ڵكو باسی داڕشتنی پلانی به‌هێزه.
پلانه وورده‌كه‌ی پێشه‌وامان بۆ كار به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ: ئیمامی ئه‌بو بكر وه‌كو هاوه‌ڵی سه‌فه‌ر، هاوه‌ڵی به‌رێز ئیمامی عه‌لی له شوێن پێغه‌مبه‌رمان نووست بۆ چه‌واشه‌كردنی هاوه‌ڵ خوازان، عبدالله‌ی كوری ئوره‌یقه‌ت له شاره‌زا له رێگا وئه‌مین ونهێنی پارێز بوو ، ئه‌سمای كچی ئه‌بو به‌كر خواردنی بۆ ده‌هێنانه ئه‌شكه‌وت، عبدالله‌ی كوری ئه‌بو به‌كر هه‌واڵی قوره‌یشیه دڵ ره‌قه‌كانی ده‌گه‌یانده پێشه‌وامان به شه‌و، عامر بن الفهیره خزمه‌تكاری ئیمامی ئه‌بو به‌كر بوو كه مه‌ڕ وماڵاتی ده‌له‌وه‌ڕاند، شوێن پێی پێغه‌مبه‌ر وگه‌وره‌مان ئه‌بو بكری ده‌سڕیه‌وه به مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی.
هاوكاری له ژیانی پێغه‌مبه‌ران: پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم كاتێك دیواری ماڵی خوای به‌رزكرده‌وه وبینایه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه به یارمه‌تی پێغه‌مبه‌ر ئیسماعیلی كوڕی، پێغه‌مبه‌ر مو‌سا له‌گه‌ڵ برای هارون كاتێك چوونه لای فیرعه‌ون بۆ بانگ كردن وله روو وه‌ستانه‌وه‌ی. دروست كردنی مزگه‌وت له مه‌دینه به‌یارمه‌تی پێغه‌مبه‌ر وهاوه‌ڵان، بۆیه ئه‌هلی كوفر زۆر له ئاگرپژێنی كۆمه‌ڵكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌هلی ئیمان ده‌ترسن چونكه به‌ته‌واوی كاریگه‌ره.
هاوكاری وكۆمه‌ڵكاری له ژێر چه‌تری چه‌مكی چاكه وترسی خوایی: وه‌سیه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره كه ده‌فه‌رموێ "وَتَعَاوَنُوا عَڵی الْبِرِّ وَالتَّقْوَی وَلا تَعَاوَنُوا عَڵی الإثم وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ" المائده، ئه‌و دوو چه‌مكه زۆر فراوانه وكۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئاكار وكرده‌وه‌یه‌كی چاك وحوكم وبیروباوه‌ڕی دروسته. ده‌توانین پێناسه‌ی چاكه بكه‌ین به قورئانی به‌پێز وخاوه‌ن رێز وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ "وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإثم وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ" المائدة، ئةو دوو ضةمكة زؤر فراوانة وكؤكةرةوةى هةموو ئاكار وكردةوةيةكى ضاك وحوكم وبيروباوةرِى دروستة. دةتوانين ثيَناسةى ضاكة بكةين بة قورئانى بةثيَز وخاوةن ريَز وةك خواى طةورة دةفةرموآ "لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ" البقرة"، له‌م ئایه‌ته‌یه راست كردنه‌وه‌یه‌كی بیروبۆچونی خه‌ڵكی تێدایه پاشانیش پێناسه‌ی چاكه وه‌كو خۆی كه بڕواهێنانه به خوای گه‌وره ورۆژی دوایی ومه‌لائیكه‌ت وپه‌رتوكه ئاسمانییه‌كان وپێغه‌مبه‌ران ویارمه‌تیدانی خزم وهه‌تیو وهه‌ژار و رێبوار ونوێژ ئه‌نجامدان و زه‌كات دان وپه‌یمان نه‌شكاندن وخۆڕاگری له ناخۆشی وخۆشی هه‌موو ئه‌وانه خوای گه‌وره به راستگۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌قه‌ڵه‌می داوه.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی تر له یه‌ك جه‌سته‌بوون ویه‌ك هێزی: رێكخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، یه‌كخستنی ووته وكردار، ترس خستنه ناو دڵی بێ باوه‌ڕان، هاوسۆزی، ئامۆژگاریكردن، ده‌ست گرتن به هه‌ق و وئارامگرتن له‌سه‌ری، به‌جێگه‌یاندنی دینی ئیسلام وچاره‌سه‌ری كێشه جۆراو جۆره‌كان، یه‌كخستنی ریزه‌كان، یه‌كخستنی ووته‌كانیان له دژی دوژمنانی ئیسلام، پشتی یه‌كتر به‌رنه‌دان ویه‌كتر سه‌رخستن له هه‌ق، فه‌رمان كردن به چاكه ورێگری كردن له خراپه وتاوان. دڵنیابن دوژمن له یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌وانه قه‌ڵسن.
هه‌ماهه‌نگی له كاری بانگه‌وازی به جڵه‌وی شه‌رعی: بێ جڵه‌وی شه‌رع كاری بانگه‌وازی پڕتین نابێت، بۆیه پێویسته هه‌ماهه‌نگیه‌كی زۆر پته‌و هه‌بێت له نێوان هه‌موو هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ئیسلامی له نوسراو وبینراو وبیستراو وه هه‌موو پێگه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ خزمه‌تی ئیسلام، وه دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو هۆكارێكی تاوان بۆ گه‌یاندنی دینی خوا وه‌ك هێنانی ئافره‌ت بۆ سه‌ر شاشه‌كان له پێش كه‌ش كردنی به‌رنامه وخوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ وبه‌كارهێنانی مۆسیقا وده‌ف به بیانووی بێ جێ زێده‌ڕه‌وی كردن له به ناو سرودی ئیسلامی، نیشاندانی فیلمی ئێرانی وتوركی كه پڕه له ئافره‌تی سه‌رنج راكێش تا پله‌ی عه‌شق بازی حه‌رام وبۆگه‌ن وهه‌ندێ جار بیری شیرك وكوفری تێدایه.
هه‌ماهه‌نگی له حوكم وسیاسه‌تی شه‌رعی: بێ شه‌رم كردن وپه‌نا وپێچ كردن له ئاشكراكردنی مه‌به‌ستی رێكخراو وحیزبه ئیسلامییه‌كان بۆ هه‌نگاو نان بۆ گێڕانه‌وه‌ی حوكمی خوایی وه‌كو خۆی بێ زیادی وكه‌می، بێ شل ره‌وی وسنور به‌زاندن كه تیایدا سته‌م لێكراوان به‌رگریان لێده‌كرێت وهه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن، سته‌مخوازان ده‌ستیان ده‌گیرێت وتۆڵه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر سته‌م، جێ به‌جێكردنی حوكم وحه‌ده‌كانی خوا وئاسایش له ژێر چه‌تری یاساكانی پڕ له میهری خوایی، وه دابین كردنی گشت خزمه‌ت گوزارییه‌كانی هاوڵاتیان. هه‌موو ئه‌وانه گه‌ندوگه‌وه‌ڵ وگه‌ند وماره‌كانی ئاڕاسته‌ی به‌رامبه‌ر به‌ره‌و زبڵخانه‌ی مێژوو ده‌بات.
وازهێنانی یه‌كجاری له دووفاقی ودوو جه‌مسه‌ری: له‌لایه‌ك بانگخوازێك باسی چاو داگرتن وداوێن پاكی ویه‌كتاپه‌رستی ده‌كات له‌سه‌ر هه‌مان ده‌زگای راگه‌یاندن پێچه‌وانه‌كه‌ی په‌خش بكرێت دوو جه‌مسه‌ری وئیزدیواجیه‌ت دروست ده‌كات ودواجار هیچ ئاكامێكی دڵخۆشكه‌ری نابێت، بۆیه تاوه‌كو ده‌زگا ورێكخراو وحیزبه ئیسلامیه‌كان ده‌ست به‌رداری هه‌موو ئه‌و هۆكاره یاساغانه نه‌بن له كاری بانگه‌واز بێگومان شه‌و وڕۆژ باسی یه‌كتاپه‌رستی ودڵسۆزی وداوێن پاكی بۆ بكرێت له‌و گوێیه ده‌چێته ژووره وله‌وه‌ی تر دێته ده‌ره‌وه له سه‌رووی هه‌مووشیان به‌ره‌كه‌تی خوایی نامێنێ ومایه‌ی سه‌رشۆڕی دواڕۆژیشه.
ده‌زگاكان پاك بكه‌نه‌وه له هۆكاره به‌دڕه‌وشتییه‌كان: دایك وباوك پاشان برا ومێرد دواتر به‌رپرسی حیزب ورێكخراو وده‌زگا به‌رپرسن (ده‌بێت به‌و كاره هه‌ڵسن) له لابردنی ئافره‌ت ومۆسیقا له ده‌زگای راگه‌یاندنی بینراو یان پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی رادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی له نێوان خوشكێكی گه‌نج وبرایه‌كی نامه‌حره‌م به‌یه‌كه‌وه...ئاگادار به له نه‌زه‌ر..ئاگادار به له كاری بۆگه‌ن. ئاگاداری ئه‌و دڵه به وا به‌ره‌و فه‌وتان ومردوویی هه‌نگاو ده‌نێ. هه‌موویان پشك وپریشكی تاوانیان به‌ر ده‌كه‌وێ به ئه‌ندازه‌ی خۆیان به بێ ئه‌وه‌ی له تاوانی هیچ یه‌كێكیان كه‌م بكات...واته له سوچباری هه‌موویان به‌شدارن.
په‌ره‌سه‌ندن له كاری خێرخوازی: ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه چونكه له‌م كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ژار وكه‌م ده‌سته‌كان ده‌بوژێنه‌وه وگه‌شه ده‌كه‌ن وه بواری ژێر ده‌سته‌بوونیان بۆ ته‌وژمه عه‌لمانی یه‌كان ته‌سك ده‌بێته‌وه كه بیانكه‌نه به‌نده وژێر ده‌سته وخزمه‌تكار وه ببن به به‌شێك له سیسته‌می دیكتاتۆری وهه‌موو سیسته‌مه ده‌ست كرده‌كانی تر. واته خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌ڵه‌كانیان ده‌خزێنه بنبه‌ستیه‌وه.
ته‌رازوو بۆ راگه‌یاندنی ئیسلامی وعه‌لمانی و ووته‌یه‌ك: راگه‌یاندنی ئیسلامی زۆر جار توڕه‌یی خۆی نیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی عه‌لمانی ئه‌وه هه‌قه وپێویسته به‌ڵام پێشتر پێویسته راگه‌یاندنی ئیسلامی له رووی جۆری وناوه‌رۆكه‌وه گۆرانكاری تێدا بكرێت وپێداچوونه‌وه‌ی ووردی بۆ بكرێت چونكه باسی ئێمه هاوكاری له‌نێوان ئاڕاسته ئیسلامییه‌كانه. راگه‌یاندنی عه‌لمانیش پێویسته خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه وله دوروویی بچێته ده‌ره‌وه، وه هیچی تر خۆی به به‌شێك له میلله‌ت نه‌زانێت وله ژێر داكۆكی كردن له مافی هاوڵاتیان وئازادی راده‌ربڕین ودیموكراسی یاری وگه‌مه به دین وخوره‌وشتی موسڵمانان نه‌كات به كورتی نه‌بنه ئاوری ژێر كا...زۆر به روونیش ده‌ڵێم له ژێر ئه‌م ناو وپه‌ردانه‌ی باسمان كرد دین وخوڕه‌وشت وماڵ وسامانی ئه‌م ووڵاته‌یان وێران كرد، خوای په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی ئاسمان و زه‌وی بخاته قوڕگی قین له دڵانی ئووممه‌تی ئیسلام، تاڵاوی سه‌رشۆڕی ببینن له دونیا پێش دواڕۆژ.
كۆمه‌ڵخوازی وبه‌رهه‌مێكی نه‌پساوه: كۆمه‌ڵكاری مانای یه‌كڕیزی وبرایه‌تییه، به‌رپاكردنی خۆشه‌ویستی له نێو ئیمانداران...سه‌رف كردنی كه‌مترین تێكۆشان له كه‌مترین كات وزیاترین به‌رهه‌م. پیشاندانی هێز وسامی ئیمانداران به‌یه‌كه‌وه و وه‌ستان به‌یه‌ك ده‌ست وریز به‌رامبه‌ر خیانه‌تكار ودوژمنانی ئیسلام. له‌سه‌رووی هه‌مووشیان رازی بوونی خوا وسه‌ربه‌رزی له دواڕۆژ. پشت به‌خوا دواچۆڕی هه‌موو ئاره‌قه وماندووبونه‌كان ده‌بێته بۆن وعه‌ترێكی زۆر خۆش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌یپرژێنین.
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ هه‌موو كاره‌كان به ته‌نیا ئه‌نجام بدات: بێگومان كه‌سێكی له‌خۆباییو ومه‌غروره وه شكست ده‌هێنێ وته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ خۆی دیكات چونكه مادام پێغه‌مبه‌ران به‌م كاره هه‌ڵساون وبه‌رده‌وامیش بوونه، وازهێنانی بیده‌عێكی تازه‌یه پێویسته موسڵمانان له‌م جۆره بیركردنه‌وه‌انه ئاگاداربن ئه‌وه به به‌شێك له لادان له مه‌نهه‌ج ده‌ژمێردرێت.
ئه‌وه مشتێك بوو له خه‌رمانێك: هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو وكۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م باسه پێویستی به باس وخواسی زۆر هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه هه‌وڵێكی زۆر كورت وپوخت بوو، ئه‌وه‌ی راست وپاك بووبێت ئه‌وه له ته‌وفیقی خوای گه‌وره بووه ئه‌وه‌شی نادروست بووبێت ئه‌وه له نه‌فسی بۆگه‌ن وشه‌یتانه‌وه بووه له دونیا وله‌پاش مردنیش لێی په‌شیمان وبه‌ریم لێی. خوای په‌روه‌ردگار له كه‌سه‌ر وپه‌تای دونیا ودوارۆژ پارێزراومان بكات.