06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسلام‌و سیاسه‌ت
ئیسلام‌و سیاسه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكیان پێكه‌وه هه‌یه، چونكه مادام ئیسلام دوایه‌مین په‌یامی خوای گه‌وره بێت بۆ سهرزهویو مرۆڤایهتیو كۆتا بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی ئاسمانی بێت بۆ رێكخستنی ژیان، ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تیش بوارێكی گرنگی ههركۆمهڵو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت، كه‌واته: پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسلام‌و سیاسه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماناندا كارێكی نه‌گونجاوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌ئیسلام بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌جیهانی ئیسلامییدا فهرمانڕهواییكردووهو هه‌ربه‌هۆی ئیسلامیشه‌وه شارستانییه‌تێكی مهزنو گه‌وره سه‌ریهه‌ڵداوه كه ئه‌ویش شارستانێتیی ئیسلامییه.
كه‌سانێك ده‌ڵێن: "ئیسلام‌و سیاسه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یهكدیدانییهو ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئیسلامه‌وه كاری سیاسی ئه‌نجامده‌ده‌ن -واته: هێزو لایه‌نه ئیسلامییه‌كان- ئیستیغلالی ناوی ئیسلام ده‌كه‌ن". زۆرجار به‌ڵگه‌یشیان له‌م رووه‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئیسلام پاكوبێگهردهو سیاسه‌تیش درۆ‌و ده‌له‌سه‌و دهستبڕینهو ناكرێت ئه‌م دوو شته پێكه‌وه گرێبدرێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسلامیش، وه‌ك مه‌سیحییه‌ت ئایینی كڵێسا بێت‌و خاوه‌نی شهریعهتو بایه‌خدان به‌ژیانی دونیا نهبێتو ته‌نها هه‌ندێك بیروباوه‌ڕو رێوڕه‌سمی په‌رستش بێت. ئه‌وانه له‌ڕاستیدا كورد، وته‌نی: "قیاسی كهشكێ لهمهشكێ ده‌كه‌ن". تاكو پێوه‌ری ئیسلام بكه‌نه‌سه‌ر نهسرانییهتو بڵێن: "ئایین په‌یوه‌ندیی به‌نێوان به‌نده‌و خواوه هه‌یه‌و نابێت ده‌ستوه‌ربداته دیاریكردنی كاروباری مرۆڤه‌كان‌و ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و رێكخستنی كاروباره گشتی‌و كۆمهڵایهتییهگانی مرۆڤ". له‌ڕاستییدا ئه‌م جۆره كه‌سانه نه له‌ئیسلام تێگه‌یشتوون‌و نه له‌سیاسه‌تیش، به‌م قسانهیشیان سته‌م لهخۆیانو كۆمهڵگهكهیانو ئیسلام‌و سیاسه‌تیش ده‌كه‌ن، چونكه نه ئیسلام مه‌سیحییه‌ته تاكو ئه‌زموونی خۆرئاوا‌و په‌راوێزخستنی ئایین له‌بواری گشتیی كۆمه‌ڵگه‌و جیاكردنه‌وه‌ی لهسیاسهتو ده‌وڵه‌تداری لێره دووباره‌بێته‌وه، به‌واتایه‌كی دی نه ئیسلام ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان باسیدهكهنو نه سیاسه‌تیش به‌و شێوه‌یه‌یه كه ئه‌وان لێیتێگهیشتوونو پێناسهیدهكهن.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه با له‌ڕوانگه‌ی قورئان‌و سوننه‌ته‌وه سه‌رنج له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بده‌ین:
1- ئیسلام داوا له‌باوه‌ڕداران ده‌كات كه كاروباره‌كانیان به‌شورا ئهنجامبدهنو به‌رپه‌رچی زوڵم‌و ستهمو ده‌ستدرێژی بده‌نه‌وه‌و دژی بووه‌ستنه‌وه‌و ملكهچینهبن، وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار لهقورئاندا ده‌فه‌رموێت: [وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (38) وَالَّذِينَ إِذَا أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنْتَصِرُونَ (39)] الشوري.
2- په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (71)] التوبة.
واته: وه پیاوان‌و ژنانی باوه‌ڕدار پشتیوان‌و هاوكاری یه‌كترین، بۆیه هه‌موو پێكه‌وه له‌دژی خراپه‌كاریی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌وه‌ستنه‌وه‌و پشتگیری لهفهزیلهتو چاكه‌ی كۆمه‌ڵگه دهكهنو...، دیاره خۆسه‌پاندن له‌بواری حوكمڕانی‌و سیاسه‌تدا له‌سه‌رووی هه‌موو خراپهكارییهكانهوهیه، ده‌بینین خوای گه‌وره وه‌سفی باوه‌ڕدارانی به‌م شێوه‌یه كردووه كه هه‌رگیز به‌رامبه‌ر خراپه‌كاری‌و گه‌نده‌ڵی بێههڵوێستنینو ئاشكرایكردووه كه ئه‌ركی سه‌رشانی یه‌كه بهیهكهیانه كه پشتی یه‌كتری بگرن‌و ریزه‌كانیان رێكبخه‌ن‌و هه‌وڵی لهڕهگوڕیشه هه‌ڵكێشانی ستهمو خراپه‌كاری‌و تاوان بدهنو پشتیوانی لهههنگاوو پرۆژه سیاسییه راسته‌كان بكه‌ن. هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا جه‌ختده‌كاته‌وه كه‌نابێت موسوڵمانان به‌رامبه‌ر ستهمو خراپه‌كاری‌و دیارده دزێوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ بێهه‌ڵوێستبن وه‌ك هاتووه: (عن أبي سعيد الخدري قال: سمعت رسول(صلی اللە علیە وسلم) يقول: من رأى منكم منكرا فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان). رواه مسلم. واته: كاتێك كرده‌وه‌یه‌كی دزێو‌و ناشیرین‌و ستهمو ناڕه‌واییه‌ك ده‌بینن، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن به‌كرده‌وه بیگۆڕن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان پێنه‌كرا ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی جیهادی وشه‌و راگهیاندنو به‌قسه‌كردن له‌سه‌ری هه‌وڵی گۆڕینی بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر له‌دۆخێكی دیاریكراودا ئه‌وه‌یش نه‌كرا، ده‌بێت لانی كه‌م هه‌ڵوێستتان هه‌بێت كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌و خراپه‌یه‌دا نهبنو به‌دڵ رقتانلێیبێتو پێیناڕازیبنو ره‌تیبكه‌نه‌وه، كه ئه‌وه به‌لاوازترین ئیمان ناوده‌بات. كه هیچ باوه‌ڕدارێكی راسته‌قینه هه‌تا پێیبكرێت به‌م جۆره ئیمانه رازینابێتو پێویسته به‌زووترین كات ناڕهزاییو خه‌باته‌كه‌ی دژی ستهمو زۆرداری بباته ئاستی قسه لهسهركردنیو ده‌بێت هه‌وڵی گۆڕینی به‌كرده‌وه، به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌كی ورد‌و حساب بۆكراو بدات. لهڕوویهكیترهوه ههرموسوڵمانێك به‌ته‌نگ چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه موسوڵمانهكهیهوه نهبێتو وای له‌قه‌ڵه‌مبدات كه ئه‌وكه‌سه له‌وان نییه‌و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه چی‌یان به‌سه‌ردا دێت با لێیانبێت، به‌ڕاستی ئه‌مه له‌كه‌سی بڕوادارو هۆشیارو تێكۆشهرو ئیسلامخواز ناوهشێتهوهو له‌فه‌رهه‌نگی ئیسلام‌و موسوڵمانێتیدا جێگه‌ی نابێته‌وه.
خوای په‌روه‌ردگار له‌چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆزدا ئامانج له‌ناردنی پێغه‌مبه‌رانی خۆی بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی دادگهریو لابردنی زوڵم‌و سته‌م به‌یانده‌كات، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَسُولٌ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ] يونس (47).
لێره‌دا پرسیارێك دێته‌پێشه‌وه، كه ده‌ڵێت: مه‌گه‌ر دژایه‌تیی زوڵم‌و ستهمو هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی دادپهروهریو زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ به‌شداریی خه‌ڵك‌و به‌ته‌نگه‌وه‌بوونی چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه، كرۆكی هه‌موو مشورخواردنو سیاسه‌تێكی راست‌و دروست پێكناهێنێت؟! بۆیه هه‌ركه‌سێك بڵێت: ئیسلام‌و سیاسه‌ت پێكهوهنایانكرێت، یاخود ئیسلام حوكم‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تێدانییه، ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه لهقورئانو سوننه‌تدا دژایه‌تیی زوڵم‌و ستهمو خراپه‌كاری‌و فه‌رماندان به‌چاكه‌و تێكۆشان بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری بوونیان نییه، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌وه بڵێت هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه روونمانكرده‌وه بهناشارهزاو نه‌خوێنده‌وار له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، چونكه هیچ ئایین‌و رێبازێك به‌ئه‌ندازه‌ی ئیسلام دژایه‌تیی ستهمو زۆرداری ناكات‌و بانگه‌شه بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ری ناكات.
پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) به‌كرده‌وه بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دامه‌زراند، كه ده‌وڵه‌تی مه‌دینه بوو.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) هاوكات وه‌كو پێغه‌مبه‌رێكی خوا‌و رابه‌رێكی سیاسی‌و فه‌رمانده‌یه‌كی سهربازیو دادوه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو له‌یه‌ك كاتدا كاریكردووه، له‌مه‌دینه ده‌ستووری مه‌دینه‌ی نووسی كه له(63) بڕگه پێكهاتبوو به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان موسوڵمانان‌و جولهكهكانو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی مه‌دینه، ئه‌و كۆمه‌ڵگه نوێیه‌ی كه له‌سه‌ر بناغه‌ی موسوڵمانێتیو برایه‌تیی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌موسوڵمانان دامه‌زرابوو، سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی مافه‌كانی سه‌رجه‌م دانیشتوانیترو له‌وانه‌یش جووله‌كه‌كان دامه‌زرابوو.
پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) هه‌رخۆی سوپای رێكدهخستو سه‌ركردایه‌تیی غه‌زاكانی دهكردو په‌یماننامه‌ی مۆردهكردو كاروباری دادوه‌ریی خه‌ڵكی به‌ڕێوه‌ده‌بردو نامه‌ی بۆ گه‌وره ئیمپراتۆره‌كانی سه‌رده‌می خۆی ده‌نووسی، له‌پاش خۆیشی خه‌لیفه‌كانی راشیدین درێژه‌یان به هه‌مان رێباز دا‌و چه‌ندین داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیی نوێیشیان دامه‌زراند وه‌ك: دیوانی دارایی، دیوانی سه‌ربازی. له‌سه‌رده‌می فهرمانڕهواییو ده‌سه‌ڵاتی پێشه‌وا عومه‌ر (خوا لێیڕازیبێت) ده‌وڵه‌تی ئیسلامی توانی ببێته شكۆمهندترینو مه‌زنترین ده‌وڵه‌ت له‌قۆناغی خۆیداو توانی ئیمپراتۆرییه‌تی گه‌وره‌ی فارسی تێكبشكێنێت‌و سه‌رجه‌م خاكه‌كانی خۆرهه‌ڵاتیش له‌بنده‌ستی رۆمه‌كان ده‌ربهێنێت، جا ئه‌گه‌ر به‌پێی قسه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه بێت كه باسمانكرد، ده‌بێت بڵێین: پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) له‌گه‌ڵ خه‌لیفه سه‌رڕاست‌و راشیدییهكاندا (خوا لێیانڕازیبێت) له‌ئیسلام تێنه‌گه‌یشتوون بۆیه به‌و شێوه‌یان كردووه؟ یاخود ویستویانه ئیستغلالی ئیسلام بكه‌ن بۆ مه‌رامی تایبه‌تیی خۆیان، كه ئه‌م جۆره قسانه‌یش نه‌ك هه‌ر موسوڵمانێكی تێگه‌یشتوو نایانكات، به‌ڵكو هیچ خاوه‌ن عهقڵێكیش خۆی لهقهرهیاننادات، دیاره ئه‌وكه‌سانه له‌سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتوون، ئه‌گه‌رنا نه‌یانده‌وت: سیاسه‌ت واته درۆ‌و ده‌له‌سه‌و ده‌ستبڕین، ئیسلامی‌یش ئایینێكی پاكوبێگهردهو نابێت له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسییه‌كاندا ئاوێتهبكرێت، چونكه سیاسه‌ت له‌ڕاستیداو له‌دیدی هه‌موو پسپۆڕانی راسته‌قینه‌وه، واتای پهرۆشیو مشورخواردنو به‌ته‌نگه‌وه‌بوونی كاروباری كۆمه‌ڵگه‌و جه‌ماوه‌رو خه‌باتكردن له‌پێناوی خێروخۆشیو سه‌رفرازیی گهلو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بن سیاسه‌ت بكهنو خه‌ریكی ستهمو چهواشهكردنو دهستبڕینو به‌ڵێنی درۆدانبن به‌خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر به‌ناوی ئیسلامییشه‌وه بێت ئه‌وا هیچ له‌ناوه‌رۆكی سیاسه‌ت ناگۆڕێت، به‌ڵكو ئه‌و جۆره سیاسه‌ته به‌سیاسه‌تێكی لادهرانهو چه‌واشه‌كارانه‌و زاڵمانه له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
ئه‌گه‌ر بڵێین سیاسه‌ت: یه‌كسانه به‌درۆو ده‌ستبڕین، ئه‌وا ده‌بێت واز له‌ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری له‌فه‌رمانڕه‌واییدا بهێنین، چونكه ماف‌و ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری له‌سایه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و دهستبڕیندا ده‌سته‌به‌رنابن، ئه‌وكاته‌یش خه‌ڵكی مافی خۆیانه كه‌هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌كۆمه‌ڵێك درۆزن‌و ده‌ستبڕ بزانن‌و هیچیتر! كه ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌و بیركردنهوهیهیش هیچ لۆژیكێك هه‌ڵناگرێت.
ئایا ئه‌م جۆره كه‌سانه قایلده‌بن سه‌ركرده‌كانی خۆیان به‌وشێوه‌یه وهسفبكرێنو به‌جه‌ماوه‌ر بناسێنرێن؟ دیاره ئه‌وه زۆر راسته كه ئیسلام‌و ئه‌و جۆره سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه له‌دوورو نزیكه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ئیسلامی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بریتییه له: دژایه‌تیكردنی هه‌موو سیاسه‌تێكی خراپ، بۆئه‌وه‌ی سیاسه‌ت ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی خۆی وننهكاتو یه‌كسانبێت به‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و به‌ڕێوه‌برنی كاروباره‌كانیان بۆ چاكه‌ی ئه‌وان، كه ئه‌مه‌یش خۆی له‌خۆیدا سیاسه‌تكردنێكی راست‌و دروسته، به‌م جۆره ئیسلامێك فه‌رمان به‌شوراو دژایه‌تیكردنی ستهمو زۆرداری بكات كه ئه‌مه‌یش یه‌كسانه به‌خه‌بات بۆ ئازادی، هه‌روه‌ها ئاڵای دادپه‌روه‌ری ههڵگرتبێتو مرۆڤێكی هۆشیاری بووێت كه به‌ته‌نگ چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه‌و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتهكانیو دژایه‌تیكردنی خراپه‌كارییه‌وه بێت، به‌دڵنیاییه‌وه سیاسهتو فهرمانڕهواییو كاری ئیسلامیی پانتاییه‌كی گرنگ له ناخیدا داگیرده‌كات، ئه‌میش له‌ڕێی ئه‌و به‌هایانه‌ی ده‌یدات به‌سیاسه‌ت، بۆئه‌وه‌ی لانهداتو له‌خزمه‌تی خهڵكیدابێت، له‌وێنه‌ی به‌هاكانی: یه‌كخواپه‌رستی، ئازادی، برایه‌تی، لێبورده‌یی، دادپه‌وه‌ری، شورا، دژی ستهمو زۆرداری‌و... هتد.
هه‌روه‌ها له‌ڕێی هاندانی موسوڵمانانه‌وه بۆ به‌شدارییكردن له‌بواری سیاسی به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.
ئیسلام خاوه‌نی شهریعهتو یاسایه‌و له‌ڕێی دهسهڵاتو حكومه‌ته‌وه نه‌بێت، وه‌كو پێویست‌و به‌وشێوه‌یه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی اللە علیە وسلم) ده‌یانه‌وێت پراكتیزهناكرێت له‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی‌دا، به‌م پێیه‌یش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی ئیسلامی، پێویستی به‌به‌شداریكردنی خه‌ڵك هه‌یه لهبهڕێوهبردنیدا كه به‌هاكانی سیاسهتو كاری ئیسلامی له‌ئیسلامه‌وه وهربگرنو باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت كه ئیسلام له‌پاڵ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو پهرستشو ئه‌خلاقه، هاوكات رێبازی ژیان‌و دیدێكی تایبه‌تیشه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌و ئاڕاسته‌كردنی.
ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌ت له‌وڵاتی ئیسلامییدا واتای دوورخستنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئیسلام بێت له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیار‌و سیاسهتو دهسهڵاتو دهوڵهتو ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و په‌روه‌رده‌ی گشتی، ئه‌وا ئێمه‌ی ئیسلامیی لێره‌وه ره‌فزی ئیسلامیی سیاسی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه سیاسه‌ت له‌ئیسلامدا نییه‌و ئیسلامییه‌كان، ئیسلام بۆ مه‌رامی تایبه‌تیی خۆیان به‌كاردێنن، ئه‌مه‌یش به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌و هیچیتر، ئه‌گه‌رنا ئێمه، ئیسلامی ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و عهقیدهییو رۆحیمان نییه، به‌ڵكو یه‌ك ئیسلاممان هه‌یه كه به‌هاو دروشمه‌كانی پهرستنو نزا‌و پاڕانه‌وه‌و ئهخلاقو سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و خاوه‌نی بنه‌ماو پره‌نسیپه گشتییه‌كانی ئه‌خلاقی، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، خێزانی، تاكه‌كه‌سی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.