06/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عادل موراد: پێک‌ھێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی خۆکوشتنی سیاسیه
سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: ھەوڵێک لە ناو یەکێتی هەیە بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی بەبێ بەشدارکردنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەش بە "خۆکوشتنی سیاسی" وه‌سفده‌كات بۆ یەکێتی.
عادل موراد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندوه: ئێستا لە مەکتەبی سیاسی ھەوڵێک ھەیە بەتەنها لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا حکومەت پێکبھێنرێت، ئه‌وه‌ش جۆرێکه لە خۆکوشتنی سیاسی بۆ یه‌كێتی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو؛ كه راپۆرتێکی کورت و پوخت لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندیەوە ئامادە کراوە، تێیدا باس لە ھۆکارەکانی شکستی یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و پشتگیریی یەکێتی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی ھەرێمی بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکیەکانی شکستی یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە لەقەڵەم دراوە.
عادل موراد، ژماره‌یه‌ك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش به به‌رپرسی ئه‌و شکستەی حزبەکەی ده‌زانێت و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌یاندا داوای ھەموارکردنەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنامەی ستراتیژیی یەکێتی و پارتی ده‌كه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی عادل موراد له كاتێكدایه كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌هه‌وڵی رازیكردنی سه‌ركردایه‌تی حیزبهكهیدایه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتو، مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانیش له‌وباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیان به‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حیزبه‌وه كردوه.