07/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یارى نێوان مانچستەر سیتى و ئیڤەرتۆن زۆرترین توندو تیژى بەخۆیەوە بینى
شەوى رابردوو یاریەکانى هەفتەى حەوتەمى خولى پریمەرلیگ بەکۆتا هات ،یارى نێوان مانچستەر سیتى و ئیڤەرتۆن زۆرترین توندوتیژى بەخۆیەوە بینى .
لەم یاریە ناو بژیوان نۆ کارتى زەردى بەرووى یاریزانانى هەردوو یانە بەرزکردەوە ، ئەم یاریە تەنیا لەم هەفتەیە زۆرترین توند و تیژى بەخۆیەوە نەبینوە بەلکو یەکێک بووە لە یاریە توندەکاتنى ئەم وەرزە .
یاریزانانى مانچستەر سیتى پێنچ کارتى زەردیان بەرویدا بەرز کراوە بریتى بوون لە کۆمبانى ، میلنەر ، سیلفا ، بابلۆ زابالێتا ، فرناندینیۆ
لەبەرامبەردا یاریزانانى ئیڤەرتۆن چوار کارتى زەردیان وەرگرت یاریزانەکان بریتیى بوون لە دیستین ، گۆلچى تیم هاوارد ، شیمس کۆلمان ، ستیفن نایسمیس .
جێگەى ئاماژەیە ئەم یاریە لە یاریگاى ئیتحاد بەرێوە چوو یانەى مانچستەر سیتى توانى بەئەنجامى (3×1)سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.