07/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا: سوپاس بۆ خوا كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستهێنا
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی ده‌رچونی ئه‌نجامی ره‌سمی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و تا ئێستاش گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا ده‌ستیپێنه‌كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی حكومه‌تی داهاتو چۆن ده‌بێت، به‌ڵام چی له خزمه‌تی میله‌تدابێت ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕٍان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوان‌و ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو بازنهكانو كاندیده‌كانی لیستی 117 كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: "سوپاس بۆ خوا كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستهێنا، سوپاسی هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌م كه له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه به‌ده‌نگدان یان به هاندان یان به پاره یان به خان‌و یان به جێكردنه‌وه یان به سه‌یاره هاوكاری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێمه‌یان كردوه".
هه‌روه‌ها وتی: "بێگومان ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆرتر به‌ده‌ستبهێنین، تهمانامان ده‌كرد ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستبهێنین كه زۆرترینی ژماره‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه ناویان له لیسته‌كه‌ی ئێمه‌دایه بگه‌نه هۆڵی په‌رله‌مان، به‌ڵام جێگه‌ی داخه ئێوه خۆتان ده‌زانن ئه‌مجاره‌ش هه‌لومه‌رجی كوردستان به‌جۆرێكی وا نه‌بوو كه ئه‌م په‌رله‌مانه به‌و ژماره‌یه خه‌ڵك بگاته ناو هۆڵی په‌رله‌مان كه جێگای چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك بوون".
نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامه‌كان به‌ره‌سمی ده‌رنه‌چوه، هێشتا شیكاری ته‌واویان له ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگاكان راگه‌یاندنه‌وه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، "به‌ڵام به شانازییه‌وه ده‌توانم بڵێم ئێمه ئه‌مجاره له پارێزگای سلێمانی كه بریتییه له 14 قه‌زا، بووین به‌ده‌نگی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، له‌كۆی 14 قه‌زا 12 قه‌زامان به جیاوازییه‌كی زۆر زۆری ده‌نگه‌كان بردوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر ئێمه دوه‌مین ده‌نگمان هێناوه، به‌واتایه‌كی تر ئێمه دوه‌مین هێزین له كوردستانی عیراقدا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌نگه‌كانی گۆڕان سلێمانی و هه‌ولێر كۆبكرێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌نگی یه‌كه‌مدا ئێمه ده‌نگی دوه‌ممان هه‌یه، به مانایه‌كی تر ئێمه له پارێزگای سلێمانی یه‌كه‌مین، له پارێزگای هه‌ولێر دوه‌مین، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دوه‌مین هێزی گه‌وره‌ین كه له‌مه‌ودوا هیچ لایه‌نێك ناتوانێت چ لایه‌نێكی كوردستان چ لایه‌نێكی عیراقی یان لایه‌نی وڵاته دراوسێكانمان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بخه‌نه په‌راوێزه‌وه