08/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێك: ته‌وافوق باشترین رێگه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی دامه‌زاروه‌یی له‌عێراقدا
به‌غداد - ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند "مه‌بده‌ئی ته‌وافوق له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كانی عێراقدا باشترین و پێویسترین رێگه‌یه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی له‌وڵاتدا".
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ) ی رایگه‌یاند : مه‌بده‌ئی ته‌وافوق له‌عێراقدا گرنگ و پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی دروست ببێ، داواكارم له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌و مه‌بده‌ئه به‌پێویسته ته‌ماشا بكه‌ن و هیچ هێزێك به‌كه‌م ته‌ماشای هێزێكی دیكه نه‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ساتی 15 به‌كاتی ناوخۆیی به‌غداد ده‌ستی پێكرد، په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته ئه‌م چه‌ند بڕیاره كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2013 كۆتا رۆژ ده‌بێ بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی عێراق بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا پێویسته یاسای پێشوو ژماره 16 ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، به‌كۆی ده‌نگ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌پێویسته تا30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێ، كه ئه‌و ماوه‌یه به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه و هه‌ر چوارساڵ جارێك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام ده‌درێ واته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناكرێ دوا بكه‌وێ، بۆ ئه‌و كاته پێویسته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ست بكات به‌كار كردن و دیاریكردنی تۆماره‌كان.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بریاریدا كه پێویسته حكوومه‌تی عێراقی بودجه بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات و پێیان بدات تاوه‌كو كاروباره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵگیرا بۆ رۆژی 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2013 و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كه‌شێكی ئارام‌دا به‌رێوه‌چوو و هیچ كێشه‌یه‌ك تێیدا رووینه‌دا.