08/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
من و پايز و تهنهايى
نهخزمى يه‌كين نههاوڕێى يه‌كين، به‌ڵام به‌خودا زۆر دڵمان بهيهكترى ئه‌كرێته‌وه وبۆيهك زۆر ئاشناين.
باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌مه ڕێكهوتبێت!!! قه‌ت باوه‌ڕناكه‌م.
ئه‌مه قه‌ده‌ره‌و بڕاوه‌ته‌وه و ده‌بێت وابێت.
به‌ڵام ده‌بێت خۆمان بگونجێنين، له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌ده‌ره تاڵه!!!...
هه‌ڵوه‌رينى خۆزگه‌و ئاوات به‌رده‌وامه وه‌ك هه‌ڵوه‌رينى گه‌ڵاى دره‌خته‌كان،
جاران ته‌نها ڕێگهيهكم هه‌بوو ته‌نها دره‌ختێك هه‌بوو ده‌متوانى چاوه‌ڕوانى بكه‌م و مه‌لى خۆزگه‌و ئاواتم بێته‌وه
به‌ڵام ئه‌م پايزه گه‌نجه سه‌راپاى درهختهكهى هه‌ڵوه‌راند, ئيدى نهچاوهڕوانى نهدرهخت ماوه، ته‌نها تهنهاييهك ماوه و هيچى ترنا؟؟
تهنهايىيش تاريكى وفرمێسكم بهديارى ده‌ده‌نێ، خوابكات پايز پێم نه‌زانێته‌وه، چۆن ئازيزانمى هه‌ڵوه‌راند ئاوا خۆشم هه‌ڵده‌وه‌رێنێت
هه‌تا تاريكيهكه ڕه‌شتر و فرمێسكه‌كان ئارامتر بن... هه‌تا گريانهكان و بهرههنيسكهكان له‌سه‌ر خۆتربن، بۆمن باشتره دره‌نگ
هه‌ڵ ئه‌وه‌رێم وشوێنهكهم بۆ ئه‌م پايزه تووڕه‌يه هه‌ڵده‌وه‌رێت.
ئێستا من وه‌ك شهمشهكوێرهكى توندڕه‌و زۆر ڕقم له خۆره زۆر ڕقم له ڕوناكييه چونكه چاوانم تواناى بينينى ئه‌و حهشيمهته گه‌وره‌يه‌ى
ئينسانى نه‌ماوه، چونكه ئه‌ترسم پايز به‌يه‌ك دنيا ههڵوهرينهوه پێم بزانن و هێرشم بكه‌نه سه‌ر خێرا هه‌ڵم بوه‌رێنن و ئهونيوه گيانهشم لێ بستێنن.