لەمیانی راپۆرتێكدارۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەژمارەی ئەمڕۆیدا
بڵاویكردووەتەوەو رایگەیاندووە، هەوڵێكی سەرەتایی لەناو یەكێتیو دەرەوەی
یەكێتیش هەیە بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح بكرێتە جێگرەی تاڵەبانیو سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
راشیگەیاندووە، لەكۆبوونەوەی دوێنی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی
نیشتیمانی كوردستان بڕیاردراوە لەم مانگەدا كۆنگرەیەی بچووك ئەنجامبدرێتو
دوای ئەوەش لەساڵی داهاتوودا یەكێتی كۆنگرەی گشتی دەبەستێت، كە رەنگە زۆر
شت لەناو یەكێتی بگۆڕێت.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا چارەنووسی تاڵەبانی سكرتێری
حیزبەكە ناڕۆشنەو لەئێستادا دەنگۆ بۆ دیاریكردنو جێگرەی تاڵەبانی لەناوەو
دەرەوەی حیزبەكەدا بەرزدەبێتەوە.
هەروەها لەزاری سەرچاوەیەكی ناو یەكێتییەوە رایگەیاندووە، كە لەناو
یەكێتیدا دەنگوباسی جێگرەوە بۆ تاڵەبانی سەریهەڵداوەو زۆربەی ئاڕاستەكانیش
روو لەبەرهەم ساڵحن.