09/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی:هێزەکانی میسر ناتوانن و شکستیان هێناوە لە پاراستنی قیبتیەکان
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(منظمة العفو الدولية) ڕایگەیاند: هێزەکانی میسر ناتوانن و شکستیان هێناوە لە پاراستنی قیبتیەکان، هەوەرها ئاماژەشی بەوە داوە کە ناتوان ئەو هێرشانە دەکرێتە سەریان ڕایبگرن.. هەروەها دەڵێت: چۆن هێرش دەکرێتە سەر هەوادارانی مورسی هەمان کار دووبارە کراوتەوە دژی قیبتیەکان، تاوانەکەی داوتە پاڵ هیزەکانی "سیسی"
ڕێکخراو لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشممە ٩ی ئوکتۆبەری ٢٠١٣ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ٢٠٠ موڵکی قیبتیەکان رووبەروی هێرش بوونەتەوە زیانی ماڵی پێگەیشتوە٤٣ کەنیسەیان سوتێنراوە و چوار کەسیان لێکوژراوە لە ماوەی رابوردا.
لەوەڵامی ئەوەی کە حوکومەت ئە وهێرشانەی دایە پاڵ هەودارانی محمد مورسی، ئەمڕۆ جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا حسیبە حاج صحراوی بە فەرمی وەڵامی دایەوە وڕایگەیاند: کە ئەو هێرشانە بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکاندایە و بەهەمان شیوە هەوادارانی محمد مورسی دووجاری بونەتەوە.
لەلای خۆشیەوە جێگری بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە صحراوی رایگەیاند : کە هێزەکان بەتەاوەتی شکستیان هێناوە لە پاراستنی گیانی قیبتیەکان.