بەپێیی هەواڵێکی ئاوێنه‌نیوز: دوای ئه‌وه‌ی شه‌روپێکدادانی نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPGو گروپه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی نوسراو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق‌و بیلادلشام له شارۆچکه‌ی ئهتماو جندرێس له 25/9/2013 ده‌ستی پێ‌کرد، سوپای ئازادی سوریا که‌وته نێوانیان‌و توانی هه‌ردوو لایان رایزی بكات به راگرتنی شه‌ڕكه.
ئاژانسی فیراتنیوز بڵاویكرده‌وه، بۆ به‌رده‌وامی راوه‌ستانی شه‌روپێکدادانه‌کان له‌نێوان YPGو سوپای ئازاد هاوپه‌یمانیه‌ک واژۆکراوه.
هاوپه‌یمانیه‌که له‌نێوان فه‌رماندارانی YPG له‌ناوچه‌ی جندرێسی سه‌ربه عهفرینو فه‌رماندارانی گشتی سوپای ئازاد‌دا واژووكرا، كه تیایدا هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانداریه‌تی سوپای ئازاد له‌سه‌ر گرده‌کانی هه‌رێمی ئه‌تما جێگربنو YPGش له‌سه‌ر هه‌موو گرده‌کانی عه‌فرین.
زیاتر له ساڵێكه شه‌ڕو به‌ریه‌ك كه‌وتنی نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPGو گروپه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی نوسراو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی سوریا دروست بووه.