09/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: ناكرێ مه‌رجه‌عه دینیه‌كان له‌پلانی سته‌م له‌كورد له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێده‌نگ بن
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان داوا ده‌كات مه‌رجه دینیه‌كانی عێراق فشار دروست بكه‌ن تا به‌شی كورد له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رانه بێ.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به (بزاڤ)ی راگه‌یاند : له‌رابردوودا مه‌رجه‌عییه‌ته ئاینیه‌كانی عێراق سته‌میان ره‌ت كردووه‌ته‌وه بۆیه پێویسته رۆڵی خۆیان ببین و فشار دروست بكه‌ن دژ به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سته‌م له‌گه‌لی كورد بكرێ.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌سه‌ر كار لادراودا مه‌رجه دینیه‌كان زۆر به‌بوێرانه رشتنی خوێنی كوردیان حه‌رام كرد و مایه‌ی نیگه‌رانی به‌عس بوو، له‌چوونی ئۆپراسیۆنی دیجله بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه فه‌توای حه‌رامی شه‌ڕیان دا، بۆیه پێویسته ئه‌مجاره‌ش به‌ره‌نگاری ئه‌و پلان و هه‌وڵ و سته‌مه ببنه‌وه كه ده‌یانه‌وێ سته‌م له‌گه‌لی كورد بكرێ له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
باسی له‌وه‌ش كرد، چۆن ده‌كرێ شارێكی وه‌كو كه‌ركوك كه‌ره‌مزی سته‌ملێكراویی و پشتگوێخراوییه دۆخێكی تایبه‌ت بۆ دابنرێ كه‌مه‌به‌ست لێی په‌كستن و بێبه‌شكردنی ئه‌و شاره‌یه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق، یاخود دروست كردنی 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به‌زیانی كورده كه‌ی دادپه‌روه‌رییه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمدا نرخی كورسییه‌ك زیاتر له 40 هه‌زار بێ كه‌چی له‌ناوه‌راست و باشوور 12 هه‌زار ده‌نگ بێ.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌پێشتردا له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس پلا ن بۆ قڕكردنمان دانرا بێ و مه‌رجه‌عه دینیه‌كان ئه‌و كاره‌یان حه‌رام كردبێ، یا به‌كار هێنانی سوپای عێراق بۆ مه‌به‌ستی سیاسی دژ به‌كورد به‌كار هێنرابێ و ئه‌ومه‌رجه‌عانه شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌یان به‌حه‌رام زانیبێ له‌ئێستادا پلان و به‌رنامه هه‌یه گه‌لی كورد به‌شخوراو و سته‌می لێبكرێ، بۆیه ناكرێ ئه‌و مه‌رجه‌عه دینیانه كه‌ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد به‌یه‌كێك له‌دروشمه‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی سته‌م ته‌ماشای ده‌كه‌ین به‌م سته‌مه رازی بێ و پێویسته هه‌ڵوێست و فشاری روونی خۆی رابگه‌یه‌نێ.
رۆژی7ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا كه 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2013 كۆتا رۆژ ده‌بێ بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی عێراق بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا پێویسته یاسای پێشوو ژماره 16 ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه.
بڕیاریشدا تا30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێ و بۆ ئه‌و كاته پێویسته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ست بكات به‌كار كردن و دیاریكردنی تۆماره‌كان و پێویسته حكوومه‌تی عێراقی بودجه بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات و پێیان بدات تاوه‌كو كاروباره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵگیرا بۆ رۆژی 22ی ئه‌م مانگه