کۆتایی ساڵه‌و شه‌و باڵا پۆشه به‌سه‌ر زه‌وی
دیسان سه‌فه‌ر ڕووه‌و خواره
ئه‌م جاره‌یان ڕۆحمان قاژه‌قاژی باکور ناکه‌ن
نێڵه‌و ئاواتی باشوریانه
دیسان سه‌فه‌ر، سه‌فه‌ری نور..
کۆڵه پشتمان پڕ له سه‌مفۆنیایه
سه‌مفۆنیای عشق، سه‌مفۆنیای ڕێژنه‌بارانی به‌خشنده
له دوورگه‌ی گورگه‌وه، به‌ره‌و ووڵاتی ئه‌ستێره ئه‌ڕۆم
ڕێگام فه‌رشی سوره، باڵاشم سه‌رکه‌ش...
خه‌یاڵم مه‌له‌وانه له‌م ده‌ریایه
ئه‌م ئاواته‌م پریاسکه‌ی هه‌مووانه
تا بگه‌مه ئه‌و جێگایه...
زه‌مه‌نێك بوو...
له‌به‌رگی مه‌رگ ڕام ده‌کرد
ئێستا گیانم ئاواته خوازه بۆ ئه‌و کفنه واڵایه
ئه‌م شه‌و من و ئه‌و کاتژمێره له‌یه‌ك ده‌چین
ئه‌و ژمارده‌ی زه‌مه‌ن ده‌کا
منیش نیازم هه‌یه..
ژمارده‌ی تاوان بکه‌م له‌و په‌نایه
زۆر ده‌مێك بوو له‌گه‌ڵ پیاسه، له‌گه‌ڵ قاچما، له‌گه‌ڵ جه‌سته‌م...
تاوانمان هاوێر ده‌کرد
ئه‌مجاره‌یان شۆردنه‌وه‌ی تاوان به‌ڕاکردن له سه‌فاو مه‌روه‌دایه
که‌عبه دێم و به زه‌لیلی به‌چوارده‌ورتا ده‌خولێمه‌وه..
وا سه‌ر ڕووت و شان ڕووت و قووت گه‌ردن که‌چم بۆ ئه‌و خوایه
چ ناسینێکه، ته‌عارفێك له‌و عه‌ره‌فاته
له‌گه‌ڵ فریشته‌و ئه‌و خه‌ڵك و قیامه‌ته
به‌چنگ داوا ده‌که‌م لێت ئه‌ی خوادایه
من سه‌رشۆڕم داوام له تۆیه له‌به‌رزی تا ببه‌خشی ئه‌م بابایه
ئه‌ی که خۆشه ئه‌و ناسینه که مه‌لۆتکه‌م بکا سه‌ر له‌نوێ له‌دایك ببێته‌وه...
ئه‌م جه‌سته‌و ڕۆحه
هه‌ر سه‌فه‌ره‌و دیسان سه‌فه‌ر..
بۆ لای ئازیز، بۆ لای سه‌رۆك
گریانم دێ
چ گریانێك له خۆشیاندا بۆ هه‌ڵوه‌راندنی تاوان
تریفه‌ی مانگ پێ ده‌که‌نێ
دره‌خشانی ڕۆژ شه‌پۆل ئه‌دا
ڕێگامان پێکه‌نینه
گریانی خۆشیه
هه‌موو ئاواته‌کان لاروله‌نجه ده‌که‌ن....
هه‌یه هێنده‌ی من تۆی خۆش بوێ؟
من شه‌وانیش که سه‌ر له‌سه‌ر سه‌رینم هه‌ر خه‌یاڵم بۆ لای تۆیه
دێم بۆ لات ئه‌م جاره به‌لای ڕاستدا سڵاو ده‌که‌م...
جارێکی تر به‌لای ڕاستدا سڵاو ده‌که‌م...
کۆتای جاریش، هه‌ربه‌لای ڕاستدا سه‌لام ده‌که‌م....
پاشان ڕوو له به‌قیع هاوار ده‌که‌م
هاواری شه‌رمه‌نده‌ی و ترسنۆکیم
ئا له‌وێدا به، با ده‌که‌م
په‌یمان ده‌ده‌م...
ئالێره‌وه سه‌ربازێکی ڕێگاکه‌ت بم
ڕێناسێکی ڕێگاکه‌ت بم
سه‌روه‌ره‌که‌م، ڕابه‌ره‌که‌م
تۆ باوکمی و هه‌موو که‌سم
دێم و گڕکانی ئه‌م دڵه‌م
له مزگه‌وتی تۆدا هه‌ڵده‌رژم..
ده‌ستی نزای زه‌لیلی و سه‌ری شۆڕم بۆ لای خودا به‌رزده‌که‌مه‌وه
ئه‌واته خوازم لێم خۆش بی
به‌س لێم خۆش بی...
ئه‌م ئیسلامه‌ش به عه‌زیزی ببینمه‌وه
تاجی شه‌هیدی له‌سه‌ر سه‌ری خۆمادا ببینمه‌وه.
12/12/2007
03/ذوللحجه/1428
ماکوان