10/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی پاش پلنیۆم ده‌ست به چاكسازی ده‌كات
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بریاریدا پاش پلنیۆم ده‌ست به پرۆسه‌ی چاكسازی و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات.
ئه‌مرۆ پلنیۆمی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامدراو كه‌مێكیش به‌رله‌ئێشتا كۆتایی پێهات و به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤیش پلنیۆم بریاریدا پاشتر ده‌ست به‌چاكسازی بكات.
به‌پێی بریاری كۆتایی پلنیۆم، ئه‌نجامدانی چاكسازی و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێكخستنه‌وه‌ی حزب و گۆڕانكاری له پاش پلنیۆمه‌وه ده‌ستپێده‌كات و پێش كۆنگره ئه‌و كارانه ده‌كرێت.
د.ع