10/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌رجه‌عییه‌تی ئیسلامییانی كورد
مه‌رجه‌عییه‌ت
مه‌به‌ستمان له‌زاراوه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه له‌ڕووی فیكر‌و موماره‌سه‌وه به‌سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌تی یه‌قینی و له‌ڕووی ئاڕاسته‌كردنه‌وه به‌خاوه‌نی مافی باڵا داده‌نرێت و مافی ناساندن و هه‌ڵاوێردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رامی هه‌یه‌و دیدوتێڕوانین و پێناسه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی به(حه‌ق) ده‌ناسرێ. جا كه‌سایه‌تیی بن یان پێشه‌وای كۆمه‌ڵكاریی یان ده‌زگای یاسایی و سیاسیی ده‌وڵه‌تی.
ـ مه‌رجه‌عییه‌تیش به‌م پێناسه‌یه گه‌وره‌ترین و گرنگترین و دژوارترین پێداویستیی بیروباوه‌ڕه، بۆ ئیسلامیش هه‌روایه.
ـ هه‌ركه‌سێك بۆی هه‌یه چۆنیه‌تیی تێگه‌یشتن له‌ئیسلام و راده‌ی دینداری و شێوازی بانگه‌وازو بڕیاری حوكمی دینی له‌چوارچێوه‌ی قبوڵكردنی ئیسلامدا وه‌ربگرێت و بیگه‌یه‌نێته‌وه به‌خه‌ڵكانیتر، به‌ڵام راستی و دروستی و ته‌واوی و ره‌وایی ئه‌و چوار روكنه، هه‌رده‌بێت مه‌رجه‌عییه‌ته ئیسلامییه‌كه به‌ڕاست بیناسێنێت تا شه‌رعییه‌تی بداتێ.
ـ كه وابوو له‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت: مه‌رجه‌عییه‌تی ئیسلامی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه شه‌رعییه‌ت ده‌داته كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگاو حكومه‌ت و بڕیار‌و هه‌ڵوێسته‌كان.
كه وابوو با بزانین مه‌رجه‌عییه‌تی ئیسلامی چییه؟
یه‌كه‌م/ خوای په‌روه‌ردگار:
له‌بیروهۆشی موسوڵماندا ته‌نها خوای په‌روه‌ردگار یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعییه، هه‌موو كارێك له‌وه‌وه، به‌بڕیاری ئه‌وی كارزان و به‌ڕێز حه‌قێتی و پیرۆزیی په‌یداده‌كات. قورئانی پیرۆز له‌و روانگه‌وه خوای په‌روه‌ردگاری به‌مه‌رجه‌عییه‌ت ناساندووه كه كردگارو خاوه‌ن و كارای به‌ده‌سه‌ڵات و زیندووی به‌ئاگاو ژییه‌نه‌رو مرێنه‌رو رۆزیده‌رو سه‌رپه‌رشتیاری به‌دیهێنراوانییه‌تی، هه‌موو سیفه‌ته‌كانی ته‌واون و هیچكه‌سێكیش وه‌كو ئه‌و نییه: (ڵیسَ كَمِثلِهِ شَیئٌ)، (قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ) ئه‌مه‌یش ته‌نهایی ئه‌و له‌هه‌موو سیفه‌تێكیدا ده‌سه‌لمێنێت. ده‌رباره‌ی كردگارێتیی خۆی ده‌فه‌رموێت:(إِنَّ رَبَّكُمُ اللّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ. إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا وَعْدَ اللّهِ حَقًّا إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ وَالَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُواْ يَكْفُرُونَ) يونس _3-4_
واته: خوای ئێوه ئه‌وه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا به‌دیهێناوه، پاشان بۆ سه‌ر عه‌رشی خۆی به‌رزبووه‌وه، خوایه كه ته‌گبیرو ئیداره‌ی هه‌موو شتێك ده‌كات، هیچ تكاكارێك ناتوانێت بێمۆڵه‌تی ئه‌و قسه له‌هه‌ڵوێستێكدا بكات، ئا ئه‌وه خوای په‌روه‌ردگارتانه ده‌ی سا بیپه‌رستن، مه‌گه‌ر ئێوه بیر ناكه‌نه‌وه؟! گه‌ڕِانه‌وه‌ی هه‌رهه‌مووتان بۆ لای ئه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی حه‌قی ئه‌وه، ئه‌و خۆی ده‌ستپێكی خه‌لقی كردووه‌و خۆیشی سه‌رله‌نوێ به‌دییانده‌هێنێته‌وه، ئیتر ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیانهێناو كرده‌وه چاكه‌كانیان ده‌كرد پاداشتیان به‌دادی خواویستیی خۆی ده‌داته‌وه‌و ئه‌وانه‌یش كه كافربوون ده‌بێت شه‌رابێك بنۆشن هه‌رهه‌مووی كانزای تواوه‌بێت، ده‌بێت سزای زۆر به‌ژان بچێژن، چونكه باوه‌ڕیاننه‌ده‌هێنا.
خاوه‌نێتی: بۆیه ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: (لهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْض وَإِلی اللَّهِ تُرْجَعُ الا‌مُورُ) الحدید _5_واته: خاوه‌نێتیی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هیی ئه‌ون و هه‌موو كاروبارێكیش بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌پێنج شوێنیتریشدا هه‌روا ده‌فه‌رموێت: (وَإلی اللهِ تُرْجَعُ الا‌مُورُ).
بۆ په‌رستن و حوكمیشی: ده‌فه‌رموێت: (وَهُوَ اللَّهُ لا إِلهَ إِلا هُوَ لە الْحَمْدُ فِی الْأُولی وَالْلا‌خِرَه‌ِ وَلهُ الْحُكْمُ وَإِلیهِ تُرْجَعُونَ) القصص _70_ واته: ستایش له‌سه‌ره‌تاو كۆتاییدا هه‌ربۆئه‌وه‌و حوكم و بڕیاردان هیی ئه‌وه‌و بۆ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بۆ حاكمێتی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و رێسادانان: ده‌فه‌رموێت: (وَاللّهُ ێحْكُمُ لاَ مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ) الرعد_41_ واته :خوا حوكمده‌كات و هیچكه‌س و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه ته‌علیقی له‌سه‌ربدات یان پێشنیازیتری بۆ بكات. ته‌نانه‌ت كه به‌ڵاو موسیبه‌تیش ده‌هێنێته رێی به‌نده یاخیبووه‌كانی هه‌رمه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یانه به‌ره‌و خوای په‌روه‌ردگار، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَأَخَذنَاهُم بِالْعَذابِ لعَلَّهُمْ یرْجِعُونَ) الزخرف_48_.
خوای گه‌وره له‌قورئاندا (19)جار ده‌فه‌رموێت: ( ترجعون)، 6جاریش (یرجعون)، 11جاریش (إلی مرجعكم)، 5جاریش (مرجعهم)، چه‌ندین جاریتریش ده‌فه‌رموێت: (را‌جعون).
له‌و ئایه‌تانه‌دا قورئان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه رۆژێك دێت مرۆڤایه‌تی حه‌تمه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خوا، چونكه ته‌نها ئه‌و كردگارو خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاره، بۆیه هه‌رئه‌ویش شایانه كه خوابێت، ئینجا به‌م هه‌موو سیفه‌تانه‌یه‌وه به‌رنامه‌و رێبازی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی داناوه‌و به‌ئه‌میندارانی خۆیدا كه پێغه‌مبه‌رانن، بۆیناردوون، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی ناوناوه دین، ده‌رباره‌یشی ده‌فه‌رموێت: (وَمَن ێبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِینًا فَڵن یُقْبَڵ مِنْهُ وَهُوَ فِی اڵاخِرَه‌ِ مِنَ الْخَاسِڕینَ) ێ‌ل عمران _83_ واته: هه‌ركه‌سێك غه‌یری ئیسلام به‌به‌رنامه وه‌رگرێت لێیقبوڵناكرێ و له‌ڕۆژی دواییشدا هه‌رزه‌ره‌رمه‌ندده‌بێت. بڕوانه ئه‌م ئایه‌ته گشتگیره‌ی سوره‌تی المائده _47-50_ كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَآ آتَاكُم فَاسْتَبِقُوا الخَيْرَاتِ إِلَى الله مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ. وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللّهُ إِلَيْكَ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ. أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ)) واته: ئێمه به‌حه‌ق و حه‌قخوازییه‌وه ئه‌م كتێبه‌مان بۆ تۆ ناردۆته خواره‌وه، كه په‌یامانی پێش خۆی به‌ڕاست ده‌ناسێنێت و پێشڕه‌و و سه‌روه‌ری هه‌مووانیانه، ده‌ی سا تۆیش به‌وه حوكمبكه كه خوای گه‌وره بۆی ناردوویته خواره‌وه‌و بۆ هه‌واوهه‌وه‌سی ئه‌وان واز له‌و حه‌قه نه‌هێنیت كه بۆتهاتووه، ئێمه بۆ هه‌موو نێرراوانی خۆمان شه‌ریعه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیانمان بۆ ناردوون، ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگارت بیویستایه هه‌موو (كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌كه)ی ده‌كرده یه‌ك ئوممه‌ت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌وه تاقیانبكاته‌وه كه بۆی ناردوونه‌ته خواره‌وه ، ده‌ی كێبِركێتان بێت بۆ چاكه‌و چاكه‌خوازیی، خۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووتان هه‌ر بۆلای خوایه، جا ئه‌وه‌ی كردووتانه‌و تێیدا راجیاو ناكۆكبوون، ده‌یهێنێته‌وه پێشچاوتان و هه‌رهه‌موویتان پێڕاده‌گه‌یه‌نێته‌وه. به‌وه داوه‌ریی نێوانیان بكه كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت هاتووه‌و شوێنی هه‌واوهه‌وه‌سیان مه‌كه‌وه، حه‌زه‌ریانلێبكه له‌ڕه‌فتارێكدا ئه‌وه‌ت پێنه‌گۆڕن كه خوای په‌روه‌ردگارت بۆی ناردوویته‌خواره‌وه، هۆشت له‌خۆبێت له‌هه‌ڵوێستێكدا له‌خشته‌تنه‌به‌ن و بكه‌ویته شوێنێان، ئه‌گه‌ر پشتیانتێكردیت و گوێیانپێنه‌دایت خه‌میانت نه‌بێت، ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت به‌هه‌ندێك له‌و تاوانانه‌ی كه ده‌یانكه‌ن بیانگرێت، زۆركه‌س هه‌ن هه‌روا لاده‌رن و حه‌زیان له‌لاڕێبوونه. چما حوكمی جاهیلییه‌تیان پێپه‌سه‌ندتره بۆیه ده‌یانه‌وێت؟! ده‌بێت حوكمی كێ له‌حوكمی خوای گه‌وره چاكتر بێت ؟! به‌ڵام كه‌سانێك په‌ی به‌مه ده‌به‌ن كه ئیمانداربن.
ئه‌مه مه‌رجه‌عییه‌تی موسوڵمانانه، ئه‌مه‌یه كه له‌هه‌ستی موسوڵماندا ده‌بێته قه‌ناعه‌تی دڵ، چونكه له‌ڕێی ژیربێژییه‌وه یه‌قینی به‌ڕاستیی ئه‌و پێناسه خواییانه هێناوه، كه به‌هۆی وه‌حی خواییه‌وه پێیگه‌یشتوون و هچ جۆره دوودڵییه‌كی تێیاندا نه‌ماوه، بۆیه ته‌سلیمیبووه‌و كردوویه‌تی به‌جیهانبینیی خۆی.