له‌وانه‌یه ناوی ماسۆنی به‌لای زۆرێکه‌وه تازه بێت. وه‌یان هه‌ر نه‌یبیستبێ و، وه وا بزانێت ئێمه باس له شتێکی تازه ده‌که‌ین. ئێمه خۆمان وامان ده‌زانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئاگادارن و ده‌زانن ماسۆنی چییه. به‌ڵام نه‌ك زۆرینه که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌زانن ماسۆنی چییه. لای زۆر ڕۆشنبیرو مامۆستا باسی ماسۆنیمان کردووه که‌چی ته‌قه‌ی سه‌ریان هاتووه! وه یه‌که‌مجاریان بووه بیبیستن ئه‌و ناوه، به‌شێوه‌یه‌کی وا گومانیشیان له دلێ ئێمه‌دا دروست کرد له ڕاستێتی بوونیان. جا ئه‌گه‌ر که‌سانێکی ڕۆشنبیرو مامۆستا بێ ئاگا بێت له‌وه بێگومان که‌سانی تر له‌وانه‌یه به‌گومانیشه‌وه سه‌یری بکه‌ن، به جۆرێك وا بزانن ئه‌مه شتێکی خه‌یاڵیه له کاتێکدا زۆر ڕاستیه. وه‌رن با پێکه‌وه بزانین ماسۆنی چییه؟ ماسۆنی کێین؟ کاریان چییه؟ له‌کوێن؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌و زۆرێکی تریش له باسه‌که‌ماندا ده‌ریان ده‌خه‌ین.
به‌شێوه‌یکی گشتی هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو حکومه‌ت و کۆمه‌ڵانه‌ی که هه‌ن ئاشکران . وه به ئاشکراش بانگه‌شه‌ش بۆ بیرۆکه‌که‌یان ده‌که‌ن. مه‌گه‌ر زۆر به‌که‌می هه‌بن که شاراوه بن وه‌یان بانگه‌شه نه‌که‌ن بۆ بیرۆکه‌که‌یان، ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رکه‌س له‌سه‌ریه‌تی و به‌شایسته‌ی ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌بێت بانگه‌وازی بۆ بکات به ئاشکرا. به‌ڵام بۆ نایکا ئه‌وه پرسیارێکه‌و به‌جێی ده‌هێڵین. کابرایه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ پێکه‌وه ئیشمان ده‌کرد خاوه‌نی دینێك بوو ناوه‌که‌ی ناهێنم نه‌وه‌ك که‌سێك بێت بۆ به‌رگری کردن له‌و دینه من ته‌کفیر بکات! وه جگه له‌وه‌ی که خاوه‌نی ئه‌و دینه‌ش بوو له ناو حیزبی شیوعیشدا بوو، ئه‌م کابرا مامۆستا‌و نوسه‌ری یه‌کێك له ڕۆژنامه چه‌پیه‌کان بوو، کۆمه‌ڵێك که پێکه‌وه بووین ئه‌م مامۆستایه له‌گه‌ڵ که‌سیاندا نه‌یده‌کرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ مندا زۆر به‌ینی خۆش بوو! هه‌موو کات دڵی خۆی بۆ ده‌کردمه‌وه وه منیش زۆر باسی ئیسلامم بۆ ده‌کرد. وه زۆر به جوانی گوێی بۆدهگرتم و هیچ ڕه‌خنه‌شی نه‌بوو! وه خۆشی ئه‌وه‌ی ده‌گوت باشه من خاوه‌ن دینێکی واو وه له حیزبی شیوعی و ..تاد . وه تۆ کابرایه‌کی مسوڵمانی ...تاد.چۆن به‌م شێوه دهمانکرێت پێکه‌وه!. وه ڕۆژهات و ڕۆشت منیش ووتم مامۆستا ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێت تۆزێك باسی دینه‌که‌ی خۆتم بۆ بکه بزانم چۆنه؟ ڕه‌نگی تێك چوو! هه‌ر که وام ووت! وه گوتی نا نا نا نابێت! وتم بۆ؟ وتی چۆن له دینی ئیسلام دا هه‌یه که ده‌بێت هه‌وڵی بڵاو کردنه‌وه‌ی بده‌یت، به پێچه‌وانه‌وه له دینه‌که‌ی ئێمه‌دا ده‌ڵێ نابێت باسی بکه‌یت بۆ که‌س!مه‌به‌ست له‌م به‌سه‌رهاته ته‌نها ئه‌وه بوو که بانگه‌واز نیه له دینه‌که‌یاندا!. لێره‌دا که باسه‌که له‌سه‌ر ماسۆنیه‌ته ئایا ئه‌مانیش وان؟ نه‌خێر به‌ڵام بانگه‌وازه‌که‌ی ئه‌مان به نهێنی یه هه‌ر هۆی ئه‌وه‌شه که خه‌ڵك زۆر نازانن.
مانای ماسۆنی: ماسۆنی یانی دروستکردنی ئازادی له زمانه‌وانیدا. وه ماسۆنی ڕێکخراوێکی شاراوه‌ی یه‌هودیه، تیرۆریستێکی شاره‌وه‌و نادیارن، وه ڕێکخراوێکن ئامانجیان ده‌ست به‌سه‌رگرتنی هه‌موو جیهانه له‌ژێر ده‌ستی یه‌هودیدا. وه بانگه‌شه‌یان بۆ ئیلحادهو وه ڕه‌وادان به کاری به‌د ڕه‌وشتی به هه‌موو جۆرێکیه‌وه، به‌ڵام له ژێر ناونیشانێکی خهڵهتێنهردا وه‌ك: ئازادی، برایه‌تی، یه‌کسانی، مۆڤایه‌تی، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م ڕێکخراوه‌دا کار ده‌که‌ن هه‌موویان نهێنین و وهلهسهریانه به نهێنی بیپارێزن، هه‌رکه‌سێك بچێته ناویانه‌وه ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن ئه‌ویش هه‌ر به‌شاراوه‌ی، وه بۆشی نیه وازبهێنێ خۆ ئه‌گه‌ر واز بهێنی ده‌یکوژن. وه به‌شێوه‌یکی گشتی هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێكی جیهانی بێ ئاینی ده‌ده‌ن!. ئه‌م ڕێکخراوه دامه‌زراوه له‌لایه‌ن(هیرودس أکریبا) ئه‌م کابرا له ساڵی 44ی میلادی مردووه یه‌کێکه له پاشاکانی ڕۆمان، هیرودس ئه‌م ڕێکخراوه‌ی به‌یارمه‌تی چه‌ند مسته‌شارێکی یه‌هودی دامه‌زراند وه‌ك: (حیران أبیود) که جێگیری سه‌رۆك بووه، وه (موآب لامي) که یه‌که‌م که‌س بووه ئه‌م نهێنیه‌یان پاراستووه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مانه دروست بوون. به‌ڵام به کۆمه‌ڵێك ناوی بریقه‌داریان له خۆ ناوه. به کورتیه‌که‌ی ڕێکخراوێکی یه‌هودیه له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی. هه‌رچه‌ند ڕا جیاوازیه‌ك هه‌یه که ئایا که‌ی ئه‌م ڕێکخراوه دامه‌زراوه، وه هۆی ئه‌م ڕا جیاوازیه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاردنه‌وه‌یان و به وردی و کار کردنیان بۆی، به‌ڵام ڕاستتر ئه‌وه‌یه که له ساڵی 43ی میلادی دامه‌زراون یانی هه‌ر پێش مردنی هیرودس بهساڵیك. له سه‌ره‌تاوه ناویان هێزی شاراوه بوو، به‌ڵام چه‌ند قه‌ڕنێکه ئه‌و ناوه گۆڕاوه، ده‌توانین ئه‌مه به مه‌رحه‌له‌ی یه‌که‌م ناو ببه‌ین بۆ دامه‌زراندیان. وه مه‌رحه‌له‌ی دووه‌می ماسۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1770 ی میلادی ئه‌ویش له ڕێگه‌ی (ا‌دم وایزهاویت) که کابرایه‌کی ئه‌ڵمانی مه‌سیحیه له ساڵی 1830 میلادی مردووه. وه ئه‌م کاره‌یان دامه‌زراند و به‌رنامه‌یان بۆ داڕێژا بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی جیهان. وه به‌رنامه‌که‌یان له ساڵی 1776 ی میلادی ته‌واو بوو وه ئاهه‌نگێکیان بۆگێڕا له‌و کاته‌دا به ناوی(ئاهه‌نگی پرشنگدار) وه هۆی ئه‌و ناوه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شه‌یتان که ئه‌وان به گه‌وره‌وه سه‌یری ده‌که‌ن. له سه‌ره‌تایی داڕشتنی کاره‌که‌یان تا کۆتایی شه‌ش ساڵی پێچوو تا بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی وای بۆ دانێن که کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. وه ئه‌م ڕێکخراوه توانیان زیاتر له هه‌زار که‌سی گه‌وره‌و ناودار و ڕۆشنبیری که‌وره بخه‌ڵه‌تێنن! له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئالێره‌دا گومانێك هه‌یه پێم خۆشه ڕاستی بکه‌مه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو خاوه‌ن که‌سایه‌تی ناوداری ئیسلامی (جه‌ماله‌دینی ئاڤغانی) وه (موحه‌مه‌د عه‌بده)ی میسری که دوو خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزو ناودارن و وه کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یان هه‌بووه له کاتی خۆیاندا نه‌ك ته‌نها له ووڵاتی خۆیاندا به‌ڵکو له زۆر ووڵاتانی تردا، وه‌ك ئێران، تورکیا،میسر، فه‌ره‌نسا بۆ نمونه. جا گومانه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که گوایه ئه‌م دوو خاوه‌ن که‌سایه‌تیه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوون، بۆ گۆمان و دودڵی له‌سه‌ر دڵی مسوڵمانان، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك هه‌ن ئێستا له‌سه‌ر سه‌ید قوطب ده‌نوسن و بڵاو ده‌که‌نه‌وه، جا ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو به‌ڕێزه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌بوون، وه هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌گه‌ڵیاندا بوون له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌ویش له‌وه‌دا به‌هه‌ڵه ڕۆشتوون له ئه‌و شتانه‌ی که بانگه‌شه‌یان بۆ کردووه، وه‌ك مرۆڤایه‌تی و برایه‌تی. وه هه‌رکه زانیویانه بنه‌ڕه‌تیان چۆنه وازیان هێناوه، وه ئایا چۆن نهیانکوشتون ئه‌وه‌ش خوا خۆی ده‌زانێ، ئه‌ڵبه‌ت له‌و هه‌لانه ده‌رباز بوون. وه هه‌رکه‌سیك جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی و موحه‌مه‌د عه‌بده بناسێت ئه‌و کاته ده‌زانێت که هه‌موو ئه‌و قسانه ده‌یکه‌ن له‌سه‌ری درۆن، هه‌روه‌ك هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر سه‌ید قوطبیش بڵێن هه‌روه‌ها، وه که‌سیش بێ تاوان نیه. ئیتر هه‌ندێك شتی تر ده‌وترێ بۆ نمونه هه‌ندێك له مسریه‌کان وه‌کو ته‌علیقێك ده‌ڵێن: موحه‌مه‌د عه‌بده که ڕۆشته فه‌ره‌نسا تهڕبوشهکهی فڕێ‌دا. وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌ی خۆ دینه‌که‌ی فڕه نه‌دا، چ ئهشکالێك هه‌یه بۆ نمونه مه‌لایه‌کی لای خۆمان جبه‌و مێزه‌ری له‌به‌ر کردبێت و دوای هاتبێته ئه‌وروپا جلێکی تری له‌به‌ردا بێت، ئه‌مه ئیسته زیاتر خه‌ڵك لێی تێده‌گات ده‌زانن کارێکی ئاساییه.
وه ئه‌م ڕێکخراوه کۆمه‌ڵێك پله‌یان هه‌یه بۆ ئه‌ندامه‌کانیان و دواهه‌مین پله‌یان ده‌گاته 33، شتێکم به‌بیر که‌وته‌وه لێره‌دا، مامۆستایه‌کم هه‌بوو له زانکۆ خه‌ڵکی جه‌زائیر بوو پێش نزیکی دوومانگ وه‌فاتی کرد خوای گه‌وره لێی خۆش بێت، بۆ خۆشی پرسیارم لێ کرد ووتم مامۆستا ماسۆنی ده‌ناسی ده‌زانی کێین ئه‌ویش ووتی: ئه‌ی بێ قه‌زابیت چۆن نازانم هه‌موو سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان تا پله‌ی 33یان هه‌یه!!!.
هه‌ندێك له بیروباوه‌ڕی ئه‌م کۆمه‌ڵه:
*باوه‌ڕ نه‌بوون به‌خوای پێغه‌مبه‌رو قورئان. وه هه‌موو غه‌یبیات، وه هه‌موو ئه‌و شتانه به درۆ‌و ده‌له‌سه‌و خورافیات ده‌زانن.
*کارکردن بۆ له‌ناوبردنی دین.
*کارکردن بۆ ڕوخاندنی هه‌موو حوکمه‌تێکی شه‌رعی و وه ڕوخان و له‌ناوبردنی هه‌موو حوکمهتێك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما دابمه‌زرێت.
*ڕه‌وادان به کاری جنسی و وه به‌کارهێنانی ئافره‌ت وه‌ك ئامێرێك بۆ سه‌رکه‌وتنیان!.
*کارکردن بۆ تێکدان و درستکردنی کێشه‌ی فیکری له‌ناو دینهکانداو وه بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕی.
*به‌کارهێنانی به‌رتیل به‌ماڵ و جنس! له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ناوداراندا، ئه‌وانه‌ی که شونێکی دیاری وه‌یان حه‌ساسیان هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ بره‌ودان به‌کاره‌که‌یان.
*ئه‌گه‌ر یه‌کێك وازیان لێبهێنی ده‌ی کوژن.
*هه‌وڵدان بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتن و به‌کارهێنانی هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌کی ڕاگه‌یاندن، چونکه کاریگه‌ری ئه‌مانه زۆر خێرایه.
ماسۆنی له پشت هه‌موو گرفته‌کانی ووڵاتانی ئیسلامیهوهن، وه هه‌روه‌ها له پشت ڕۆخاندنی خه‌لافه‌ته ئیسلامهیهکانهوهو وه لابردنی سلطان عبد الحمید.
وه ئه‌م ده‌سته‌ش ئیسته ده‌بینرێت به ئاشکرا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین. نمویه‌کی زۆر بچوك خۆ ئاشکرای هه‌موو لایه‌که که حه‌ره‌که‌ی حه‌ماس به هه‌ڵبژارن و ئه‌وپه‌ڕی دیموکراتی هاتنه سه‌ر حوکم. ئه‌گه‌ر دیموکراتی هه‌بێت! ئه‌و گه‌له سته‌مدیده‌یه که به درێژای 60 ساڵه سته‌میان لێده‌کرێت، به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه!! ئومێدێکیان به حه‌ره‌که‌ی حه‌ماس هه‌بوو که هه‌ر هیچ نه‌بێت تۆزێك بحه‌سێنه‌وه له‌ژێر سێبه‌ریاندا.که‌چی هه‌ر دوای سه‌رکه‌وتنیان ئاوایان پێ ده‌که‌ن که له شاشه‌ی میدیاکانه‌وه ده‌یان بینین! ئیتر ناشزانم مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئه‌و لافانه لێده‌ده‌ن له کوێن؟. وه ڕابوردی ئه‌و حیزبه‌ش ئاشکرایه که له‌ساڵی 1987 له ژێر ده‌ستی احمد یاسین و کۆمه‌ڵێك دامه‌زراو وه باڵی ئیخوانین، وه احمد یاسینیان به‌و شێوه شه‌هید کرد، ئه‌و کابرا که ته‌نها ملی کاری ده‌کرد، وه ئێسته‌ش هه‌موو که‌س ئیسماعیل هه‌نیه ده‌ناسێ و جێگه‌ی شانازی هه‌موو مهردێکه وه فه‌له‌ستینیه‌کان به ئاشکرا ئه‌وانیان ده‌وێ وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌یان بۆ دروست کردن، وه‌ك ئابڵوقه‌دان به‌شێوه‌یکی گشتی، وه هه‌تا مافی ئه‌وه‌شیان پێناده‌ن بڕۆن له ووڵاتێکی دراوسێی ئیسلامی خۆیان هه‌تا (شۆپینێکیش) بکه‌ن به‌پاره‌ی خۆشیان. له‌م لاشه‌وه فه‌تحیان لێ قوت کردونه‌ته‌وه له‌ناو خۆیاندا خه‌ڵکیش ده‌ڵێ مسوڵمانه‌کان به‌ربوونه‌ته خۆیان! خۆ نازانن مه‌حمود عه‌باس له‌وانه‌یه هه‌ر زوو پله‌ی 33 بڕی بێت! وه‌ك زۆر له فه‌له‌ستینیه‌کان بڕوایان وایه، وه من خۆم له‌وه خراپتریشم لێ بیستوون.
له کۆتایدا حه‌زناکه‌م زۆر بابه‌ته‌که درێژ بکه‌م ئه‌گینا ماسۆنی زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێ که نوسیومانه، وه به‌جێی ده‌هێڵم بۆ نوسه‌رانی تر بۆ زیاتر لێکۆڵینه‌وه، وه ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش ئاماژه پێده‌که‌م بۆ سود وه‌رگرتن لێیان.
[email protected]
عومه‌ر عه‌لی -خوێندکاری ماسته‌ر/به‌ریتانیا
سه‌رچاوه‌کان:
*الماسونیة سرطان الامم- أبو اسلام أحمد عبدالله
*القوة الخفیة التي تحکم العام، جان مین‌و
*الدنیا لعبة اسرائیل، ولیم کار
*السر المصون في الفرمسون، لویس شیخو-سنة 1912م
*هیکل سلیمان، یوسف الحاج-سنة 1934م
*أسرار الماسونة، الجنرال رفعت أتلخان
*تاریخ الجمعیات السریة والحرکات الهامة، عبد الله عنان
*الماسونیة، أحمد عبدالغفور عطار
تاریخ الماسونة العام، جرجي زیدان
*أصل الماسونیة، ترجمة عوض خوري
*حقیقة الماسونیة، د.محمد علي الزغبي
*أحجار علی رقعة الشترنج، ترجمة سعید (الجزائري)
*الیهود یجب أن أیعیشوا، صموئیل روث
*المذاهب المعاصرة، د عبدالرحمن عمیره
*الماسونیة في المنطقة 245- أبو اسلام أحمد عبدلله
*الماسونیة العالمیة فی میزان الاسلام- د. عبدالله سمك