10/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێك دەبێتە سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا
پێدەچێت باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە شێوەی فەرمییو بۆ یەكەمین جار لە مێژووی ئەمریكا، ژنێك وەكوو سەرۆكی بانكی ناوەندیی دیاریی بكات.
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز، خاتوو جێن یلن 67 ساڵ تەمەن ئێستاكە جێگری سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكایە. ئەگەر مەجلیسی سەنای ئەمریكا ئامادەی دیاریكردنی ناوبراو بۆ ئەم پۆستە بێت، خاتوو جێنت یلن لە جێگەی بن برننكی دادەنرێت كە لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوو سەرۆكایەتیی بانكی ناوەندیی ئەمریكای لە ئەستۆ بووە.
لە سیاسەتەكانی بن برننكی بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی تێپەڕبوونی سیاسەتی ئەمریكا وەكوو گەورەترین ئابووریی جیهان لە قەیرانی ماڵیی ساڵی 2008 ناولێدەبرێت.