مەدرەسەی ئیخوان بەتاكلایەنی موسلمانی پەروەردەكرد
10/10/2013 نوسەر: bzavpress

مەدرەسەی ئیخوان بەتاكلایەنی موسلمانی پەروەردەكرد



كاتی ئەوە هاتووە پەنجە لەسەر برینەكان دابنێین و، لەبەرژەوەندی ئیسلام قسە بكەین وخۆمان لەموڕاعات ببوێرین ، هەر خوێندنگایەكی ئیسلامی بەئەندازەی خۆی ئیجابیات وسەلبیاتی لەپەروەردەو پێگەیاندنی تاكی موسڵمان هەیە، یەكێك لەوانە مەدرەسەی ئیخوانە، كەلەساڵی سیەكان لەسەردەمی پێشەوا حسن بەننای شەهید لەمیسر دامەزراوە، دواتر تائێستا بۆتە خوێندنگاو ڕەوتێك بەمەلایین خەڵكی جیهانی لەسەر پەروەردە بووە، لق وپۆپ ولایەنگرو حزب وهەوادارای لەچەندان جێ‌ی جیهانی ئیسلامی و دونیادا هەیە، كەواتە ڕۆڵا وكاریگەری‌و ئیجابیاتی زۆری لەڕابوون وگۆڕەپانەكەدا هەبووە ، لە ڕووی خۆیەوە خزمەتێكی بێ‌ وێنەی كردووە، وەلێ‌ ئەوەی جێ‌ی تێبینی ئێمەیە ئەگەر قەبوڵمان بێ‌ لەگەڵا ئەم هەموو چاكانەیدا، ئەویش ئەوەیە بڕوای بەخەباتی چەكداری و شۆڕش وبەرەنگاری‌و هێز نەبووە ، تاكی موسڵمانی بەس لەسەر خەباتی سیاسی و ڕێكخراوەیی وبانگەواز بارهێناوە، لایەكی ئیسلامی گرتوەو لایەكی بەرداوە، ئەوەش بەپێ‌ی دەقەكانی قوڕئان وسوننەو واقیعی ژیان هەڵەیە، وەكوباقی ئەفكارو مەداریسی تركە ئیسلام بەهەمەلایەن ناگرن، تەنها تەركیز دەكەنە سەرلایەك وبەس ، هەلەكە لەوەیە : ئیسلام بەرنامەی ژیانە و بەشێكی تێرو تەواوەو بەش بەش ناكرێ‌ ، نابێ‌ بەئارەزووی خۆمان پێناسەی بكەین وبیگونجێین. ئیسلام لەلایەن خوای كردگارەوە هاتووەو بەرنامەی ژیانەو بێ‌ كەموكورتییە، ئیسلام حوكم وسیاسەت وجەنگ و جیهادو دادوەری و...هتدی چاكە، هەموو ئەو شتانەمان لەئایەت وحەدیسەكان بەدەستدەكەون ، بۆیە پێغەمبەریش() هەرواكاری كردوەو دەوڵەتی ئیسلامی دروستكردووە ، كارو خەباتی لەپێناودا كردووەو قوربانی زۆری لەوپێناوە داوە، لەكوێ‌ی ئیسلام : خەجالەتی وسەلامەتی ، ستەم وداگیركاری، كۆیلەیی وژێردەستەی، بمگرە وبمكوژە هیچ ناكەم و هەقم نیە ،...هتدی خراپی قبوڵە . ئەوە فێڵەلێمان كراوە، دەنا ئیسلام عیززەت وسەربەرزی وسەرفرازی ودەسەڵاتداری وحوكمڕانییە، هیچ شتێك لەئیسلام لەحوكم وسیاسەت گەورەتر نییە، خەبات وسیاسەت وخواپەرستیش بەبێ‌ بەرگری كردن لەئیسلام وحوكمڕانی ناكرێ‌. بۆیە دەبێ‌ بەهەر شێوازو هۆكارێك بێ‌ حوكمی خەڵك و وڵات بگرینە دەست لەجیاتی ئەوەی خەڵكێك فێڕوفێڵ‌و ستەمان لێ‌ بكا، ئێمە خزمەتیان بكەین، ئەم هەموو جەنگ وجیهادو خەبات وبەرخودانی پێغەمبەر وهاوەڵانی هەق وڕاست بووە، ئەوچی كردوە دەبێ‌ وابكەین وابژین، دەبێ‌ خۆمان لەگەڵا ئیسلامدا بگونجێنین نەك ئیسلام لەگەڵا خۆمان و واقیعدا بگونجێنین . ئیسلام بۆ ئێمە هاتووە، ئیسلام لەئێمە گەورەترە، ئێمە بەئیسلامەوە ئینسان وماقوڵ وسەربەرزین لەدونیاو دواڕۆژ. بۆیە نابێ‌ بەئارەزووی خۆمان ئیسلام بەش بەش بكەین بۆ نموونە ، بڵێین: ئیسلام تەنها بریتییە لە: ڕۆژو نوێژ، یاعیبادەت، یا جەنگ وجیهاد یاپەروەردەو بانگەواز، یا یا...تاد ، بەڵكو ئیسلام و واقیعی ژیان هەموو ئەو شتانەیە وزیاتریش لەشتە چاكەكان ، كەواتە هەر مەدرەسەیەك تەنها لەیەك لایەن موسڵمان پەروەردەبكا زەڕبە لەموسڵمانان دەداو سەقەتە، تەنانەت ئەگەر مەدرەسە جیهادەكانیش كەخەڵك تەنها لەسەر جەنگ وجیهادو شەڕوشۆڕو توندو تیژی پەروەردەبكەن هەروایە . بۆیە دەڵێم ئیخوان تاكی موسلمانی بە جوزئی‌و بەتاك لایەنی پەروەردە كردووە، لە گەل هەموو لایەنە چاكەكانی ، نابێ‌ سەروماڵت ببەن، بتگرن بتكوژن هیچ نەكەی، ئیسلام دەستكردنەوەیە، بۆ وێنە وەك ئێستا لەمیصر دەبینین وێڕای هەموو خەبات‌و ئیجابیات وسەركەوتن‌و بەرخودانیان، لەبەرئەوەی لەسەردەمی حوكمیش كەبەشەرعییەت و ئیرادەی خەڵك هاتنە سەركار، بڕوایان بە چەك وسوپاو هێزو خۆ تەییاركردن نەبوو ، بەچەك بەم دەردەیان بردن، وەلێ‌ ئەوان خۆیان دانەكوتا، هێشتا دەڵێن هەرچی لێمان بكەن هیچتان لەگەڵدا ناكەین، بەخوای ئەوە لەئیسلامدا نییە، ئەوە هەڵەیە، تەنها دوژمن سودی لێ‌ دەبینێ‌ ، ئەو جۆرە بیروبۆ چونە بەخراپ بەسەر جیهانی ئیسلامی داشكایەوە، ئێستا خەڵك لەكوردستان ولە دونیا دەڵێن : ئەگەر ئیسلامیەكانی ئێمەش بگەنە حوكم كودەتایان لەسەر دەكەن، ناكرێ‌ موسڵمانان بڕوایان بەچەك وهێزو حوكم نەبێ‌ ، لەكاتێكا پێغەمبەر() مومارەسەی كردووە، زلهێزانی دونیا ئێستا بەچەك و هێز و حوكم كۆنتڕۆڵیان كردۆتە سەر خەڵك وڵات ، چەكیش دەبێ‌ لەكاتی خۆی ولەشوێنی خۆی وبەدەستی خۆی بەكاربێ‌، چەك هەموو شت نییە، بەڵام زۆر شتیشە، دەسەڵاتی كوردستان بەچەك وهێز بەسەر خەڵك و بارودۆخەكەدا زاڵن نەك بەهەڵبژاردن وحیكمەت ‌و ئیرادەی خەڵك . كورد دەڵێ‌ مست لەدرێشە دەگەڕێتەوە، كەس هەقی خۆت پێنادا ئەگەر بەدەستی نەیەنی ، ئەم ئیسلامە عەزیزو عەزیمە ، وەلێ‌ موسڵمانا ن زەعیفن بۆیە وامان لێ‌ هات، ئێران وەك دەوڵەتێكی ئیسلامی بەچەك وهێزو تەكنەلۆژیا ڕوبەڕوی ئەمریكاو دونیا بۆتەوە نەك بەتەنها بەدینداری . لەچەندان جێ‌ی ترلەچەندان شوێن‌و سەردەم لایەنێكی ئیخوان گەیشتۆتە ترۆپكی دەسەڵات وسەركەوتن لێیان نەگەڕاوە حوكمڕانی بكات، دەكرێ‌ هەموو جارلەسەرەوە بێینە خوارەوە. ئێمە بكەین ئەوان بخۆن، لەجیاتی تەقدیر بمانگرن وبمانكوژن‌و لە سێدارەمان بدەن ، یاساغ‌و قەدەغەمان بكەن . سەیری بزوتنەوەی حەماسی فەلەستین بكەن لەبەر شەرو چەك و هێز چەند سەركەوتو و عەزیزو زالن . ئێوە وەڵام بدەنەوەو حاكم بن لەسەر قسەكانمان .