دواى سالاَنێكى زۆر دابران له ركابه‌رى كردن له‌سه‌ر نازناوى حولى كالچیۆى ئیتالیا یانه‌ى رۆما هیواى بۆزیندو بۆته‌وه تاوه‌كو ئه‌م وه‌رزه ركابه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌كان بكات بۆبه‌ده‌ست هێنانى نازناوى سیرا ئه‌ى ، له‌سه‌ره‌تایى وه‌رزى ئه‌مساڵ توانیوه‌تى ئاستێكى به‌رز پێش كشه بكات یه‌كێكه له پالێوراوه به‌هێزه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى كالچیۆ، به‌سه‌ر كردایه‌تى ئه‌ستێره‌ى ئیتالیا فرانسیسكۆ تۆتى و راهێنه‌ر ى فه‌ره‌نسى رۆدى گارسیا .
راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى ته‌نیا له ماوه‌ى دوو مانگ توانى یانه‌ى رۆما بگه‌رێنێته‌ه بۆمێژوو ، له‌و كاته‌ى رۆما له‌سالى (2001)نازناوى خولى ئیتالیاى به‌ده‌ست هێنا ، تا ئێستا ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه .
ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆدواوه و لاپه‌ره‌كانى مێژووى خولى ئیتالیا هه‌ڵبده‌ینه‌وه ،ئه‌و یانانه‌ى توانیوه حه‌وت یارى له‌سه‌ر یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن بریتین له یۆفانتۆس له هه‌رسىَ وه‌رزى (1930-1931)،(1985-1986)،(2005-2006)، وه یانه‌ى میلان له دوو وه‌رز توانیوه‌ى ئه‌م رێژه سه‌ركه‌وتنه له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت له‌وه‌رزه‌كانى (1954-1955)، (1992-1993)، وه یانه‌ى ئینته‌رمیلان ته‌نیا له‌یه‌ك وه‌رز توانیوه‌تى حه‌وت یارى له‌سه‌ر یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌رتایى خولى ئیتایا ئه‌ویش له‌وه‌رزى (1996-1997)بوو .