11/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هۆی كاریگه‌ری (ڕاشد ئه‌لغه‌نوشی) مسته‌ر بین موسوڵما ن بووه
ڕۆژنامه‌ی (فلستینیو) بڵاویكردۆته‌وه كه هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی (مسته‌ربین) موسڵمان بونی خۆی ڕاگهیاندوهو هاتۆته سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
(روان ئه‌تكینسۆن) ئاسراو به (مسته‌ر بین) له ساڵی (1955) له‌دایكبووه دووه‌م مناڵی خیزانهكهیهتیو بروانامه‌ی به‌كالۆریوسی له‌ئه‌ندازیاری كاره‌با به‌ده‌ستهێناوه له‌زانكۆی (نیو كاسل)، ژیانی خێزانی پێكهیناوهو خاوه‌نی دوو مناڵه، كه‌سێكی ئاساییه‌و ئاره‌زووی كتێب خویندنه‌وه‌یه، مسته‌ربین موسولمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری (ڕاشد ئه‌لغه‌نوشی) سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی تونسی، كه په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌بووه.
هه‌روه‌ها مسته‌ربین ناڕه‌زای توندی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و فلیمه‌ی كه سوكایه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كرد‌و به‌رده‌وام به‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌رچاوانه‌دا گه‌ڕاوه كه باسی له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامی كردوه تا گه‌شتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئایینی ئیسلام ئایینی لێبوردهیو ئاشتییه.