11/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د. به‌رهه‌م ساڵح: كێشه‌كانی یه‌كێتی گه‌وره‌ن
به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام پلینیۆمی رۆژی چوارشه‌مه 10/10 یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پلینیۆمهشدا، كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می خایاند:
د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا باسی له‌وه‌كرد : پلینیۆم ده‌كه‌ینه سه‌ره‌تای هه‌ڵسانه‌وه و پیاچوونه‌وه و بوژانه‌وه‌مان، پلینیۆم وه‌ك وێستگه‌یه‌كه بۆ به‌خۆداچونه‌وه و خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێت.
د. به‌رهه‌م وتیشی: "دڵنیام ره‌خنه‌تان هه‌یه و رهخنهكانتان سه‌نگین و جددین، بۆیه پێویسته بینێرن بۆ كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌م كه هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و ره‌خنه و تێبینی و بۆچوونه‌كانتان ده‌بێته راپۆرتی كۆنگره، له‌كۆنگره‌شدا له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازادانه‌ی یه‌كێتیانه له‌پێناو یه‌كێتی به‌وردی تاوتوێی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌یشی به‌وه‌كرد :رهخنهكانتان هه‌ڵگرن بۆ كۆنگره و حه‌ق و حسابی راسته‌قینه له‌كۆنگره ده‌كرێت".
له‌پێنجه‌مین پلینیۆمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وێڕای شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی ئێستا، بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره له 31-1-2014 په‌سه‌ندكرا.