بانگەواز
کردن بۆ ئیسلام و بڵاو کردنەوەی ئیسلام وەک خۆی لە باشترینی کردەوەیە خوای
بەرز ئەفەرموێ : [وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ
وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ] فصلت 33 واتە :
(کێ هەیە لەو کەسە قسەی جوانتر بێت کە بانگەواز ئەکات بۆ لای خوا وە
کردەوەی چاک ئەکات وە ئەشڵێ من لە موسڵمانانم ).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من دعا إلى هدى
كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ينقص ذلك من أجورهم شيئا و من دعا إلى
ضلالة كان عليه من الإثم مثل آثام من تبعه لا ينقص ذلك من آثامهم شيئا)
رواه مسلم واتە : ( ئەوەی بانگەواز بۆ هیدایەت -حەق- بکات ئەوە پاداشتی بۆ
هەیە وەک پاداشتی ئەوانەی دوای ئەکەون لە پاداشتی کەسیشیان کەم نابێتەوە وە
کەسێک بانگەواز بکات بۆ سەرلێشێواوی -باتڵ- ئەوە تاوانی لەسەرە وەک تاوانی
ئەوانەی دوای دەکەون لە تاوانی کەسیشیان کەم نابێتەوە ) .
وە بانگەوازی ئیسلامیش و دینی ئیسلام لەسەر زانست و حەقیقەتە نەک
چاولێکردنەوەو دەمارگیری بۆ کەس، تەنها دواکەوتنی حەقیقەت و بەڵگەی زانستە
لە وەحی (قورئان و سونەت) کە لە لایەن خواوە بۆمان دابەزیوە. وە لە ئیسلام
نەهیمان لێکراوە دوای هەواو ئارەزووی نەزانان بکەوین و بێ بەڵگەو زانست قسە
بکەین لە هیچ شتێک.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِنَ الْأَمْرِ
فَاتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ (18)]
الجاثية واتە : (ئەی پێغەمبەری خوا ئێمە تۆمان داناوە لەسەر شەریعەتێک لە
دینی خوا جا دوای کەوە وە دوای ئارەزووی ئەو کەسانە مەکەوە کە نازانن ).
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ
السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ
مَسْئُولًا (36)] الاسراء واتە : ( وە قسەی مەکە لە شتێک کە زانیاریت لە
سەری نیە بە تەئکید گوێ وە چاو وە دڵ هەموو ئەوانە لە سەری پرسیارتان لێ
ئەکرێ ).
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ
كَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ (14)] محمد
واتە : (ئایا ئەوەی لەسەر بەڵگە بێت لەلایەن پەروەردگاریەوە وەکو ئەو
کەسەیە کە کردەوە خراپەکانی خۆی بۆ ڕازاوەتەوە -لەلایەن شەیتان- وە شوێنی
ئارەزویان ئەکەون =نەک بەڵگە=).
لەبەر ئەوە ئەو کەسەی بانگەواز ئەکا بۆ لای خوا پێش هەموو شتێ ئەبێ زانا بێ
بەوەی بانگەوازی بۆ ئەکا ، ئەبێ شارەزا بێ لە ئیسلام و بتوانێ بە بەڵگەو
چاو ڕۆشنی خەڵک بانگ بکا، نەک بە کۆرەیی و نەزانی!
خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى
بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ
الْمُشْرِكِينَ] يوسف 108 واتە: (ئەی پێغەمبەری خوا بڵێ ئەوە ڕێگای منە
بانگەوازی دەکەم بۆ لای خوا -بەوەی تەنها خوا بپەرسترێ وهیچ هاوبەشی بۆ
دانەندرێ- وە بانگەوازەکەم لەسەر زانست وبەڵگەو یەقینە ئەوە بانگەوازو
ڕێگای من و ئەوانەشە کە شوێنم ئەکەون وە پاکی بۆ خوا -لەوەى هاوبەشی هەبێت
یان پێویستی بە هاوبەش بێت- وە من لە هاوبەش دانەران نیم -بەریمە لە هاوبەش
دانان وهاوبەش دانەران-).
(على بصيرة) : مەبەست زانستە زانستێک کە دوودڵی و گومانی لەگەڵ نەبێ .
ئەم ئایەتە پیرۆزە ڕێگای پێغەمبەرمان صلى الله علیه واله وسلم وە ئەوانەی
بەڕاستی شوێنی ئەکەون بۆ ڕوون ئەکاتەوە کەچۆن بانگەواز ئەکەن بۆلای ئیسلام
یەکەم: [قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي] بڵێ ئەوە ڕێگای منە کە ڕوون و ئاشکرایەو
ڕاست و ڕەوانەو خوارو خێچی تێدانیە وە هیچ ناشارمەوە لەکەس ئەمە دینی خوای
بەرزە شەرم لەکەس ناکەین لە ڕوون کردنەوەی .
دووەم : [أَدْعُو إِلَى
اللَّهِ] بانگەواز ئەکەم بۆلای خوای بەرز تاخەڵک تەنها خوا بپەرستن و
هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن نەک بۆ نەفس و حیزب و هیچ مەبەستێکی دونیا تەنها بۆ
ئەوەی فەرمانی خوای بەرز جێ بەجێ بکەم نەک هیچ ئارەزوێک .
سێهەم : [عَلَى
بَصِيرَةٍ] لەسەر ڕۆشنایی و زانست نەک بە نەزانی بەڵکو بە بەڵگەو تێگەیشتن
بانگەواز ئەکەم .
چوارەم : [أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي] من ( پێغەمبەر صلى
الله علیه واله وسلم ) وە ئەوانەی شوێنم ئەکەون ئاوا بانگەواز ئەکەن ، ئەوە
بانگەوازی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم و ئەوانەیە کە بە ڕاستی
شوێنی ئەکەون .
پێنجەم : [وَسُبْحَانَ اللَّهِ] وە پاکی بۆخوای بەرزە لەوەی
کە هاوبەشی هەبێ یان هیچ سیفەتێکی کەم و کوڕی هەبێ یان پێویستی بەوە بێ کە
بە تاوان و لادان لە ڕێگای ڕاست لێی نزیک بینەوە خوای بەرز دەوڵەمەندەو
پێویستی بە هیچ دروست کراوێک نیە .
شەشەم : [وَمَا أَنَا مِنَ
الْمُشْرِكِينَ] وە من ( پێغەمبەر صلى الله علیه واله وسلم ) لە هاوبەش
دانەران نیم بۆ خوای بەرز بەڵکو بەریم لە هاوبەش دانان بۆ خوای بەرز وە
بەریم لە هەرکەسێک هاوبەش بۆ خوای بەرز دابنێ ، نەک بۆ دونیای لە ناوچوو وە
کورسی کاتی وە دەوڵەمەندی ناڕەوا دەست بخەمە دەستی هاوبەش دانەران و
وازبێنم لە بانگەوازی ( لا اله الا الله ) بانگەوازی یەک خوا پەرستی .
بەڵێ ئەوە بانگەوازی پێغەمبەر صلى الله علیه واله وسلم و ئەوانەی شوێنی
پێغەمبەر صلى الله علیه واله وسلم ئەکەون ، بانگەواز بۆ یەک خوا پەرستی و
لە سەر ڕۆشنایی و بەڵگە و تێگەیشتنەو مەبەستیشیان تەنها ڕەزامەندی خوای
بەرزە، نەک وەدەست هێنانی کورسی یان کۆ کردنەوەی دەنگی زۆرو دەوڵەمەند بوون
لە سەر حیسابی ئەم دینەو بێ دەنگ بوون لە ناهەق و وتنی ناهەق بۆ ڕازی
کردنی خەڵک و دەسەڵاتیش -تا پاروی چەوری بودجەت بدەنێ-!
با سەیرێکی ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم بکەین و دەرس و
عیبرەت وەربگرین ، لە مەککە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم
لەناخۆشترین ژیانا بوو لە گەڵ هاوەڵەکانی رضي الله عنهم ئەشکەنجەو ئازار،
وە دەر بەدەر بوون و ماڵ زەوت کردن، وە لێدان و سجن کردن، لە گەڵ ئەو هەموو
ناخۆشیە کافرەکان ئەهاتن بۆ لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم
پێیان ئەوت : ئەگەر ماڵت ئەوێ بۆت کۆ ئەکەینەوە تا ئەبی بە دەوڵەمەندترین
کەس لە ئێمە؟ ئەگەر ژنت ئەوێ جوانترین کچت لە قوڕەیش بۆ هەڵئەبژێرین؟ ئەگەر
گەورەییت ئەوێ ئەتکەین بە گەورەی خۆمان بێ پرسی تۆ هیچ کارێ ناکەین ؟
بەڵام واز بێنە لە بانگەوازی ( لا اله الا الله ) پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه واله وسلم بە هیچ شێوەیەک وازی نەئەهێنا لە بانگەوازی یەک خوا پەرستی و
ئەی فەرموو من هیچم لە ئێوە ناوێ تەنها بڵێن ( لا اله الا الله ) الله
اکبر! ئەوە ئەگەر بە سیاسیەکانی ئەمڕۆ بوترێ ئەبێ چی بکەن!؟ خۆ پێیان ناڵێن
خۆیان بە دوای کورسی ڕائەکەن و تەحريفی فەرموودەی خوای بەرزو پێغەمبەری
خوا صلى الله علیه واله وسلم ئەکەن بۆ بەرژەوەندی کورسی و حیزبەکەیان و
ڕازی کردنی خەڵک لە خۆیان!!!
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ
وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ] النحل
125 واتە : ( بانگەواز بکە بۆ لای ڕێگای پەروەردگارت بە حیکمەت -بە زانست و
نەرمو نیانی و کار بەجێیی بەوەی هەر شتەو لە شوێنی خۆی باس بکەی- وە بە
ئامۆژگاری چاک -بە خوا بیانترسێنەو باسی پاداشت و سزای خوایان بۆ بکە- وە
بە چاکترین شێوە حیوارو موناقەشەیان لە گەڵ بکە -بۆ ڕەواندنەوەی
گومانەکانیان- ) .
چونکە ئەو خەڵکەی بەرامبەریان ئەبیتەوە بانگیان ئەکەیت بۆ لای خوا گومانیان
هەیەو دیارە بە زانست نەبێ چۆن جیدالیان لە گەڵ ئەکەیت و بەڵگەکانیان بۆ
ڕوون ئەکەیتەوە!؟ لەبەر ئەوە پێش هەموو شتێک زانست و شارەزابوون لە ئیسلام
کلیلی بانگەواز کردنە بۆ لای خوا.
ئەوەی بانگەواز بکا بۆ لای خوا یەکەم کەس خۆی کاری پێ دەکات
دیارە ئەمەش زۆر گرنگە ئەو کەسەی بانگەوازی خەڵک ئەکات پێشی خەڵک خۆی کار
بکا بەو زانستەی هەیەتی و خەڵکی بۆ بانگ ئەکات، ئەوەش ڕەوشتی پێغەمبەران
بووە علیهم الصلاة والسلام خوای بەرز ئەفەرموێ دەربارەی شعیب علیه الصلاة
والسلام کە فەرمویەتی بە قەومەکەی خۆی : [وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ
إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ] هود 88 واتە : ( وە من نامەوێ خۆم
موخالەفەتان بکەم لەوەی ڕێگریتان لێ ئەکەم بە ئێوە بڵێم مەیکەن خۆشم بیکەم )
.
وە خوای بەرز بە پێغەمبەرمان صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : [قُلْ
إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ
الْعَالَمِينَ . لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَاْ أَوَّلُ
الْمُسْلِمِينَ] الانعام 162-163 واتە : ( ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم بڵێ نوێژەکانم وە سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیم وە هەموو
ژیان و مردنیشم بۆ خوای پەروەردگارو خاوەنی هەموو جیهانیانە .
کە هیچ
هاوبەشی نیە وەبەوە فەرمانم پێکراوە وە من یەکەم کەسێکم موسڵمان ئەبم و
تەسلیم بە فەرمانەکانی خوا ئەبم ) .
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [ۆمَنْ ڕَحْسَنُ قَوْلاً مِمَن دَعَا إِڵى الڵهِ
ۆعَمِڵ ێَالِحاً ۆقَاڵ إِنَنِی مِنَ الْمُسْلِمِینَ] فێلت 33 واتە : ( وە
کێ هەیە قسەو کردەوەی لەو کەسە جوانتر بێ کە بانگەواز ئەکا بۆ لای خوا وە
کردەوەی چاک ئەکات _خۆی چاکە ئەکات پێش ئەوەی خەڵک بانگ بکا_ وە بشڵێ من لە
موسڵمانانم مل کەچم بۆ فەرمانەکانی خوا ) .
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَالْعَصْرِ . إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ .
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا
بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ](العصر1-3) واتە : ( سوێند بە کات و
زەمەن . بە تەئکید هەموو مرۆڤێک لە خەسارەت مەندیە . ئیللا ئەوانە نەبن کە
بڕوایان هێناوە -ئیمانێکی ڕاستیان هێناوەو هاوبەش بۆ خوا بڕیار نادەن- وە
کردەوەی چاک ئەکەن وە فەرمان بە یەکتر ئەکەن و ئامۆژگاری یەکتر ئەکەن بە
پیادە کردنی حەق و دەست گرتن پێی وە فەرمان بە یەکتر ئەکەن و ئامۆژگاری
یەکتر ئەکەن بە ئارام گرتن -لە سەر هەر ناخۆشیەک بێتە سەریان-) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لا تزول قدما
ابن ادم يوم القيامة من عند ربه حتى يسال عن خمس : عن عمره فيما افناه وعن
شبابه فيما ابلاه وماله من اين اكتسبه وفيما انفقه وماذا عمل فيما علم )
سلسلة الاحاديث الصحيحة 946 واتە : ( پێی نەوەی ئادەم ناجولێ لە ڕۆژی
قیامەت لە لای پەروەردگاری تاوەکو لە پێنج شت پرسیاری لێ نەگرێ : لە تەمەنی
لە چی بە سەری برد ، وە لە گەنجێتیەکەی بە چی پیری کردوو لەچی بە کاری
هێنا ، وە لە ماڵەکەی لە کوێ پەیدای کردووە وە لە چی سەرفی کردووە وە چی
کردووە بەو زانستەی هەیبووە -زانستەکەی چۆن کاری پێکردووە یان نەیکردووە-) .
علمی بێ کردەوە وەک ماڵی بێ خاوەنە دیوەخانی بێ نان دەرەو داری بێ
بەرە